٥\٥\٢٠١٣
سیناریۆیی (دار).
دانا
محەمەد عەبدوڵا
دیمەنی
١.
ناوەوە . رۆژ. ژوور.
(ژووری تایبەتی ژیار، یەک جێگای نوستنی تێدایە و
چەند کتێبیک و کۆمپیتەرێک لە زەوی ژوورەکەدایە لەکەڵ هیتەریکی
کارەبا بە کوژاوەیی و لەگەل جێگایەکی
جلوبەرگ هەڵواسین و ئاوێنەیەکی گەورە.
ژیار کورێکى تەمەن ٢٤ ساڵە، باڵایەکی مام
ناوەندی هەیە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە ئەیەوێت بخەوێت بێتاقەت و
بێزارە بەلام هەرچی دەکات خەوی لێ ناکەوێت،
جێگای سەرینەکەی دەگۆریت لەسەر قەرەویڵەکە جیگای خۆی دەگۆریت بێ سودە
خەوی لێناکەویت. بەتانیەکەی لەسەر خۆی لادەبات و دائەنیشێت بیرئەکاتەوە،
هەڵئەستێت و ئەچێتە پێش ئاوینەکە تەماشای خۆی ئەکات دەموچاوێکی بێزار و
قژێکی تێک چووی هەیە. ملپێجێک لە مل دەکات و
دەڕوات.
دەرەوە.رۆژ. ماڵ.
(ژیار دەرگای ماڵیان دادەخات و دەرواتە دەرەوە)
(ژیار لە شەقامێکی قەرەباڵغدا رێدەکات)
(لە ترافلایتێک وەستاوە چاوەرێی پەرینەوە
دەکات).
دەرەوە . رۆژ. پارک.
(لە پێش پارکێکی گەورە وەستاوە سەیری دەکات).
ٍناوەەوە . رۆژ. پارک .
(ژیار لە ناو پارکەکەدا بە
تەنیا پیاسە
دەکات، بە
تەنیشت دارە بەرزەکاندا دەروات و دەچیتە تەنیشت
ئاویک و سەیری دار و گوڵەکان دەکات، کورسییەک
دەبینێت لەسەری دادەنیشێت و بیردەکاتەوە
بیزار و بێتاقەتە)
(لە تەنیشت ئەو کورسیەی ژیار
لەسەری دانیشتووە دارێکی گەورە هەیە)
(ژیار سەیری دارەکە دەکات و مال پێچەکەی لە
مل دەکاتەوە، بە بێ
تاقەتیی لەسەر
دارەکە دەنووسیت
// ژیان هیچ کەسیکی تیدا نییە، سلاو چۆنی //
(دواتر هەڵدەستێت و دەروات بەلام ملپێچەکەی
لەسەر کورسییەکە لەبیردەچێت)
(ژیار پیایەسە دەکات بەناو پارکەکەدا و دەچێتە لە تەنیشت نافوورەیەک
کە ئاوێکی بەرز و جوان لێ بەرز دەبێتەوە، دەموچاوی دەشوات بیری
دەکەوێتەوە ملپێچەکەی لەبیرچووە)
(ژیار بە پەلە دەگەریتەوە بۆ سەر کورسییەکە
و دەبینێت ملپێچەکەی لەسەر کورسییەکە
نەماوە، سەیری دارەکە دەکات لەسەری نوسراوە)
// ژیان کەسی تیدایە بەس تۆ نایبینیت، من باشم تۆ چۆنی، ناوت چیە //
(ژیار ئەمەی پێ سەیرە دەبێت و سەیری ئەم لاو ئەو لای دارەکە و ناو
پارکەکە دەکات کەس نابینێت، بزەپیکەنینێک
دەکات و لەسەر دارەکە دەنوسێت)
// سوباس باشم ناوم ژیار. تۆ ناوت چیە //.
ناوەوە .رۆژ. ژوور.
(ژیار دێتە ژوورەکەیەوە بیردەکاتەوە دەچێتە سەر
جێگاکەی و بزەپێکەنینێک دەکات و بەتانیەکە ئەدات بەسەریدا)
(ژیار هەڵدەستێت لە خەو سەیری سەعات دەکات و
بە پەلە دەروات).
دەرەوە . رۆژ. پارک.
ژیار دەچێتە پێش پارکەکە و سەیری پارکەکە دەکات لە هەمان شوێن کە
یەکەم جار سەیری پارکەکەی دەکرد بزەیەکی کەم دەکات و
بەرێکردنێکی سەرع دەروات بۆ ناو پارکەکە)
(لەسەر کورسیەکە دادەنیشێت سەیری دارەکە
دەکات نوسراوە)
// ناوم سوزانە، تۆ کێیت ؟ //
ژیار: (بزەپیکەنینێک دەکات و دەنووسێت).
ناوەوە .رۆژ. ژووری.
(ژیار هەڵدەستێت لە خەو بە
خێرایی چاکەتەکەی لەبەردەکات و دەروات).
دەرەوە . رۆژ. پارک.
(ژیار لە هەمان شوێن سەیری پارکەکە دەکات و
بە راکردن دەروات بۆ ناو پارکەکە، لەسەر کورسییەکە
دادەنیشێت و سەیری دارەکە دەکات و نووسینەکان
دەخوێنێتەوە و دەست ئەکات بە نووسین).
هەمان شوێن.
(چەند جارێک لە تەنیشت دارەکە جلوبەرگی
دەگۆرێت، پێئەکەنێت و
سەیری دارەکە ئەکات و نووسین
دەخۆینێتەوە چەپڵەی خۆشیی لێ دەدات..
سەیری دارەکەش
دەکات و پاڵ بە
دارەکەوە دەدات و سەیری ئاسمان دەکات..
شت دەنووسێت، چەند
رۆژێک تێدەپەرێت)
(ژیار سەیری دارەکە ئەکات نوسراوە)
سوزان: // بەیانی یەک ببینین //
ژیار: دەنووسێت // بەڵێ //
.
ناوەوە .رۆژ. ژووری.
(ژیار لە خەو هەڵدەستێ دڵخۆشە)
(دەموچاو و ددانی دەشوات)
(خەریکی ریش تاشین دەبێت و پێدەکەنێت)
(دەچێتە پێش ئاوێنەکە جلوبەرگ لە بەردەکات)
(چەند جلوبەرگێک تاقی دەکاتەوە).
ناوەوە. رۆژ. پارک.
(ژیار لە دوورەوە سەیری دارەکە ئەکات
ئەبینێت کچێک دانیشتووە، ئەچیت بۆ
لای دارەکە و نزیک ئەبیتەوە کچەکە دەیبینیت
و بزە پیکەنین بۆ یەک دەکەن و بەرەوە
رووی یەک دەرۆن و کچەکە ملپێچەکەی ژیاری لە
ملی دایە و پێدەکەن و لە
تەنیشت دارەکە دادەنیشن).
کۆتایی
___________________________________
تێبینیی:
ئەم سیناریۆیە کراوەتە فیلم لە کۆلیژی هونەرە
جوانەکان لە زانکۆی
سەلاحەدین.
danamahamad@yahoo.com
|