١٤\٩\٢٠١٣
سیناریۆی (دوا
وێنە).

دانا محەمەد عەبدوڵا
دیمەنی ١
دەرەوە ، رۆژ ، شەقام
پاسێکی کۆنی شینی کاڵ بە ناو شەقامێکدا رێ دەکات ، دەنگی دەرگا و
پەنجەرەکانی دێت بەهۆی کۆنی و نارێکی پاسەکەوە ، دەکۆژێتەوە و
شوفێرەکەی هەڵی دەکاتەوە دەست بە رۆشتن دەکات، ماڵەکانی تەنیشت
شەقامەکە کەسیان بەدەرەوە نین لە شارێکی چۆڵ دەچێت.
ناوەوە ، رۆژ ، پاس
شۆفێری پاسەکە پیاوێکی قەڵەوە تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵە قەمیسێکی سپی
لەبەردایە بەهۆی پیسی و عارەقەوە قەمیسەکەی رەنگی خۆڵەمێشی گرتووە ،
دەست دەبات پارچەیەکی پەرۆ هەڵدەگرێت و عارەقی دەموو چاو و ملی دەسرێت.
شۆفێر
( لەئاوێنەکەوە سەیری پیرە ژنەکە دەکات ) گۆێبگرە لێم من سەرم لەوە
سوور دەمێنیت کە سەیری ئەم هەسارە گەورەیە دەکەم ئێمە بۆ کەوتووینەتە
ئێرەوە بۆ لێرە بژین ( بەردەوام بەپەرۆکە عارەقی گیانی پاک دەکاتەوە بە
ناو شەقامە چۆلەکە دا دەروات)
( پیرەژنەکە لە کورسی تەنیشت دەرگاکە دانیشتووە جلیکی رەشی لەبەردایە و
چرچی دەمووچاوی ئەوە دەردەخەن کە تەمنێکی زۆری هەیە بەلام بەهێز و گۆر
دیارە )
پیرەژن
(بەدەنگێکی لێخن ) ئی بەڵی ..
شۆفێر
تۆ سەیری ئەم هەموو دەریا و زەریایە بکە بەو هەموو گەورەییەوە سەیری
ئەو باخ و کێڵگە پر بەرهەمانە بکە پرە لە سێوی نەبینرا و پرە لەخونچە
پرە لەباڵندە و کۆتر ، ئاخر من تێناگەم ئێمە بۆلێرەین بۆلەم جەهەنمە
ئەژین بۆ کەوتینە ئێرەوە
پیرەژن
( بەدەنگێکی کزە ) ئا بەڵی ، تۆ من ئەناسیت
شۆفێر
(گۆێی پێنادات ) من تێناگەم لێرە ئەم خۆڵ و تۆزە چیە ، ئێمە نەمانگە
شەوێک ئەبینین نەئەستیرەیەک نەبایەکی فێنک نەبارانێک هەیە لێرە ، (
ئاور لە پیرە ژنەکە ئەداتەوە بەدەست ئاماژەی بۆدەکات ) ئەزانی ئێرە لە
چی ئەچێت لە زیندانێک ئەچێت بەڵام پاسەوانی لێ نەبێت
پیرەژن
تۆ ئەزانی من بۆ چی لێرەم ، ئەمەوێت بم ناسیت ، یەک بناسین
شۆفێر
( وەک ئەوەی گۆێی لێنە بوو بێت ) گۆێ بگرە با بێت بڵیم ئێرە تەنانەت
شەویشی شەو نیە ، شەوی ئێرە تەنها خۆیەتی لەتاریکی خۆی زیاتر هپجی تری
تێدانیە ، من بە بەرداوام بە ناو ئەم شارە دا ئەسورێمەوە تەماشای ئەم
ماڵانە دەکەم
پیرەژن
( بەدەنگی بەرز و لێخنەوە) ئەمەوێت بم ناسیت لەگەڵ تۆمە .
شۆفێر
( گۆی بە پیرە ژنەکە نادات ) و لە دڵ خۆیە وە دەڵێت تۆ سەیری کە
دەیەویت من بناست بەلێ من ، ئەی پیری ناشرین ، تۆش یەکێکی لەشتە
پیسەکانی ئەم شارە و لەهەموو شتەکانی تر زۆرترن ( بزە پیکەنینیک ئەکات
)
پیرەژن
( وەک ئەوەی تێی گەشتبیت) من رزگارت ئەکەم لە هەموو شتێک ئێرەت بیر
ئەچێتەوە ، ئەم شارە ئەبێتە خەوێک
شۆفێرە
تۆخۆت رزگار بکە نەک من
( کچیکی تەمە ١٣ سالان لەسەر شەقامەکە دەست بۆ پاسەکە رادەگرێت و
پاسەکە رادەوەستێت و کچەکە سەر دەکەوێت و لەکۆتای کورسی پاسەکە
دادەنیشێت)
پیرە ژن
نا نا ، تۆ رزکار دەکەم لەم شارە و لەپاسەکەت
شۆفێر
من قەت رزگارم نابێت ( ئاوردەداتەوە و سەیری پیرە ژنەکەدەکات ) چەند
ساڵە لێرەم شارەزای تەواوی ئەم شارەم ، لە پەنجەرە و دەرگاکانەوە
سەیریان دەکەم دەنگی تەقە هەر تەواو نابێت ، لەرادیۆکەمەوە گۆێم لە
گوولەکانی جەنگ دەبێت لێرە بەخۆین و زام راهاتووم .
کچ
( سەیری شۆفیرەکە دەکات زۆری بێ سەیر دەبیت لە دڵ خۆیەوە ) ئەمە بۆ وا
دەکات ..
شۆفێر
دەزانم ژیان لەم شارە شەرێکی گەورەیە .
پیرە ژن
( بەدەنگی کز و لێخنەوە ) نا نا تەواو دەبێت .
شۆفێر
( سوکانەکەی بۆلای چەپ دەسورێنێت و چەند دوکانێک دەردەکەون) نا تەواو
نابین من و ئەم شارە و جوڵەی ئەم پاسە لەمێژە بەردەوامین و تەواو
نەبووینە
کج
(زۆری پێ سەیر دەبێت بەدەنگی بەرز و پێکەنینەوە) مامە ئەوە لەگەڵ کی
قسە دەکەیت.
شۆفێر
بۆچی ! نایبینی لەگەڵ کێ قسە ئەکەم ؟
کچ
( پێئەکەنێت ) چی ببینم ،نازانم لەخۆتەوە قسە ئەکەیت . ( لەدلی خۆیەوە
، ئەم گەرمایە شێتی کردووە )
پیرەژن
نا نام بینێت کەس نامبینێت جگە لە تۆ ! من تەنها بۆلای تۆ هاتووم بۆ
ئەوەی تەواو بیت تەواو ، من میوانە ناوەختەکەی تۆم
شۆفێر
( بەترسێکەوە ) ئاوریک لە پیرەژنەکە دەداتەوە و ئەبینیت ناشرینترین بزە
پێکەنین لەسەر لێویتی ، سەیرێکی پێشەوەی پاسەکە دەکات و بەردەوام دەبێت
لە رۆیشتن)
کچ
قیژەیەک دەکات ( پاسەکە لە رێگای خۆی دەردەچێت و دەنگی پیکدادانێکی
گەورە دێت و تەپو تۆزێکی زۆردێتە ناو پاسەکەوە و دەنگێک بەرز دەبێتەوە
و پاسەکە وەردەگەرێت ، کچەکە لە ناو ئەو دووکەڵ و تۆزەدا هیچ نابینیت و
لەسەرخۆ تاریک دەبێت.
ماڵپهڕی دانا محەمەد
عەبدوڵا
|