٢٣\١٠\٢٠١١
سیناریۆی
فیلمی نوێی شەوکەت ئەمین کورکی
لە
فیستیڤاڵی پوسان خەڵاتی بەدەستهێنا.
مهنسوور جیهانی
سیناریۆی
پروژەی فیلمی نوێی (شەوکەت ئەمین کورکی) لە بەشی "پروژەکانی ئاسیا"ی
شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور
خەڵاتی گوتێبیرگی سویدی بەدەستهێنا.
"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories on Stone ناوی فیلمە تازەکەی (شەوکەت
ئەمین کورکی) یە کە ئێستا لە قۆناغی ئامادەکارییە و بڕیارە لە ساڵی
داهاتوودا کاری وێنەگرتنی ئەنجام بدرێت. سیناریۆی ئەم پروژەیە کە
نووسینی هاوبەشی (شەوکەت ئەمین کورکی) و (مەممەد ئەکتاش)ە لە بەشی "پروژەکانی
ئاسیا"ی شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان لە وڵاتی
کۆریای باشوور وەرگیرا و توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی
گوتێبێرگ بەدەستبهێنێت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان یەکێکە لە 22 فیستیڤاڵی گرینگی
سینەمای جیهان کە جێگای متمانەی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی جیهانی
فیلمە بە ناوی"فیاپ" FIAPF کە بە یەکەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کۆریا
ئەژمادەکرێت و لە ساڵی 1996 هاتۆتە دامەزراندن. ئەمە یەکەمین خەڵاتی
فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"ە کە پێش وێنەگرتن وەریدەگرێت.
لە بەشی پروژەکانی ئاسیای ئەمسالدا لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
پوسان 30 پروژە هەلبژێردرابوو. پروژەی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"
بە ناوی کوردستانی عێراق لەم فیستیڤاڵەدا بەشداربوو.
فیستیڤاڵی فیلمی "پووسان"، بە نمایشی زیاتر لە 300 فیلم لە 11 بەشی
جیاواز، لەوانە: "رەوتی نوێ"، "دەلاقەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، "دیاری
فیستیڤاڵ"، بەشی "فلەش فۆروارد"، "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"، بەشی تایبەت
"سینەمای کوردستان ـ رۆحی فەتح نەکراو"، بەشی "سینەمای کۆماری چیک"،
بەشی "گۆشەی کراوە"، بەشی "سینەمای کراوە" و بەشی "نیوە شەو" لە رۆژانی
6 تا 14 ئۆکتۆبری 2011 لە شاری بەندەری پووسان لە کۆریای باکوور
بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://apm.asianfilmmarket.org/artyboard/Mboard.asp?Action=View&strBoardID=9638_02&intSeq=16739
http://apm.asianfilmmarket.org/eng/database/list_ppp_history.asp?this_year=2011
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|