سیناریۆی هه‌ڵبژاردن یان دادگایکردنی ده‌سه‌ڵاتداران.
وا دیسانه‌وه بانگه‌شه و پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه، دوای سیناریۆی هه‌ڵبژاردن له شاره‌کانی ئێراق نۆبه‌ی فریوکاری هه‌ڵبژاردنه له شاره‌کانی کوردستان. ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌کانی ئێراقدا دیمان و بیستمان جگه له هه‌ڵخڵه‌تاندنی خه‌ڵک و پێشێلکردنی هه‌موو پره‌نسیپێکی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نێوان پارته کۆنه‌په‌رسته‌کان، زیاتر جوانکردنی سیمای ڕژێمێکی به دیموکراسی لێدراوی ئه‌مه‌ریکی، ئاوێته به پارته سیاسیه ئیسلامی و ناسیونالیسته‌کانی سه‌ر به ئێران و ووڵاتانی تری ناوچه‌که، هیچ گۆڕانێکی پۆزه‌تیڤ و ڕیشه‌یی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و زۆرلێکراوان ڕووینه‌داوه.
که‌واته ئه‌مانه له‌ڕاستیدا نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین، نوێنه‌ری خۆیان و چین و ده‌سته‌و تاقمێکن که فڕیان به به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نی یه و بگره زیانیان له گه‌شه و پێشکه‌وتنی شارستانیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانداوه و له جیاتی بردنی کۆمه‌ڵگه به ئاقارێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌دا سه‌رتاپا کۆمه‌ڵگه‌یان به‌ره و هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی و سه‌رلێشێواوی بردووه. پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ناسیونالیزمی کوردی و ئیسلامیه‌کانی هاوپه‌یمانیان گه‌واهی ئه‌ده‌ن هێنده‌ی کۆنترۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان به‌لایانه‌وه گرنگبووه، هێنده‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی به‌شداربونیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارنی به‌غدا و دواکه‌وتنی به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه، نیو ئه‌وه‌نده چاره‌نووس و ئایندهی دانیشتوانه‌که‌ی بایه‌خێکی ئه‌وتۆی له سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانیاندا نه‌بووه. قۆرخکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فه‌رمی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزاریه‌کان و ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی میلله‌ت بۆ خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان و بێبه‌شکردنی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له سه‌ره‌تایترین مافه ئینسانیه‌کانی. دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه له قازانجی بێبه‌شاندا نی یه و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا چه‌واشه‌کاری و فێڵکردنه بۆ ڕه‌سمیه‌تدان به‌و بارودۆخه داسه‌پاوه‌ی کۆمه‌ڵگای نوقمی بێمافی و دواکه‌وتوویی کردووه، کرێکارانی کوردستان 18 ساڵه گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌م دوو حیزبه‌ن و له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه‌دا هه‌موو ڕێگایه‌کی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانیان لێداخراوه.
گاڵته‌جاڕیه‌کانی ئه‌م حیزبانه بۆ هه‌ڵبژاردن مه‌گه‌ر له خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و به‌لاڕێدابردنی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت زیاتر شتێکی تر نی یه. هه‌ر ئێستا خه‌ریکن فرمێسکی درۆینه بۆ خه‌ڵک ده‌ڕێژن و به‌ناوی پارێزگاری له خاک و نه‌ته‌وه و به‌دیهێنانی ژیانێکی باشتر پڕوپاگه‌نده‌ی ههستبزوێنهرانه ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکیدا، ئه‌وه‌یان له‌بیرچۆته‌وه که له ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیاندا چ کوێرهوهریهکیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هێناوه و ده‌یانه‌وێ به دروشم و ووتاری زه‌ق و بێ ناوه‌رۆک کۆمه‌ڵگا جارێکی تر ده‌نگی به‌ڵێیان بۆ بدات و ئه‌وانیش له سه‌ر سفره‌ی ڕه‌نجی کریکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه مل و وورگی لێ پانبکهن. ئیتر ناوه‌رۆکی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕوپۆشێکی فێڵاویه بۆ له خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر و له دوور و نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی پراکتیسهکردنی ئازادی و ڕاده‌ربڕینه‌وه نیه. پێشینه نوێنه‌رانی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی پاڵیوراو دیاریکراوه و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه فریوکارانه‌یه پێش جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندنی لێژنه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌زانرێت، لیژنه‌کانی سه‌رپه‌رشتیکه‌ری سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنیش بێلایه‌ن نامێننه‌وه هه‌روه‌ک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌کانی ئێراقدا دیمان چۆن مالیکی و حیزبه‌که‌ی به سامان و دراوی ده‌وڵه‌ت و هاوکاری ئه‌مه‌ریکا توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. هاوپه‌یمانی کوردستان له شاره‌کانی دانیشتوانی کورد به‌شداربوو بۆ هه‌ر ده‌نگێک 75 دۆلار و له‌خواری ئێراقیش حیزبه ئیسلامیه‌کان 100 دۆلاریان بۆ هه‌ر ده‌نگێک ده‌دا.
ئیتر ئه‌مه دیموکراسیه‌ته‌که‌ی ئه‌و حیزبانه‌یه به دزین و تاڵانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه کۆنه‌په‌رستترین و تاوانبارترین که‌س و خاوه‌ن هۆز و خێڵیان هێنایه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ململانێکان و بهتهڵهکهبازی کردیانه نماینده‌ی خه‌ڵکی. تاقیکردنه‌وه‌کانی ساڵانی پێشوو سه‌لماندیان ئه‌وان ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی بێبه‌ش و مافخوراو بن، ئه‌وان ناتوانن ئارامی و ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن، ئه‌وان کێویک له تاوانتان ده‌رهه‌ق خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته کردووه،
ئه‌وان نه‌ک نابێت هه‌ڵبژێردرێنه‌وه به‌ڵکو ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی کردووتانه بدرێنه دادگا‌و له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵکیدا دادگایبکرێن. ئه‌وان شکستان هێناوه و ده‌یانه‌وێ جارێکی تر خۆڵ بکه‌نه‌وه چاومان و به‌ڵین و په‌یمانی درۆ له خشته‌مان ببه‌ن. ئێستا خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌نی ئه‌زموونێکی تاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا، ناتوانن به ئاسانی فریومان بده‌نه‌وه. هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه له دۆخێکی ئازاد و بێ سانسۆردا ئه‌نجام ئه‌درێ که خه‌ڵکی بتوانن ئازادانه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌ک و شوێن و کاری ژیانیدا هه‌ڵبژێرن، نه‌ک حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵادار و هاوپه‌یمانه‌کانیان به ئاره‌زووی خۆیان پاڵێوراو و حیزب و لیسته‌کان دابنێن و به هه‌ڵخڵه‌تاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن و مووچه‌بڕین و چاوسوورکردنه‌وه خه‌ڵکی ڕاپێچی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن و پێشتریش ئه‌نجامه‌که‌ی دیاریکرابێت. هه‌ژده‌ساڵی حوکمڕانی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی نه‌یتوانی نه کێشه‌ی میلله‌تی کورد چاره بکه‌ن و نه ئازادی و ئاسایشی خه‌ڵکی بپارێزن و نه ژیان ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک هه‌نگاوێک ببه‌نه پێشه‌وه. ئیتر ده‌بێ هێزی بزوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه که کرێکاران و چه‌وساوه‌کانن چ هیوا و ئومێدێکیان به‌م حیزبانه مابێت، نه بێخانهولانهیی و نه بێ‌کاری و هه‌ژاری و نه گرانی و برسێتی و ئاواره‌یی به‌م ده‌سه‌ڵات و حیزب و به‌رنامه و ئایدۆلۆژیانه ناگۆردرێ به‌ڵکو زیاتر له‌سه‌ر خه‌ڵکی توندتری ده‌که‌نه‌وه.
|