په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٧\٢٠١٣

سیناریۆی (یاری).


دانا محەمەد عەبدوڵا  

دیمەنی ١
ماڵ. دەرەوە. رۆژ.


(ماڵێکی لە خشت و قور دروست کراوە، بنمیچی خانوەکان لە قامیش و دارە و هەندێکی هاتووەتە دەرەوە، دەرگایەکی رەشی کۆن بە حەوشەی ماڵەکەوەیە و بۆیەکەی کاڵ بوەتەوە و لای خوارەوەی ژەنگی گرتووە، بێ دەنگییەکی زۆر بەسەر ماڵەکەوەیە).


(دەرگای حەوشە دەکرێتەوە هێدی لە ناو دەرگاکەدا دەوەستێ).


هێدی: (کچێکی ٧ ساڵە قژێکی رەشی خاوی هەیە و پێستێکی گەنم رەنگ، چاوەکانی خەواڵوو دیارە).


(سەیری گەرەکەکەیان دەکا کەس نابینێ تەنها زارای هاورێی نەبێ کە لە پێش ماڵی خۆیان دانیشتوە).


(ماڵی زارا لە تەنیشت ماڵی هێدییە خانوویەکی گەورەیان هەیە کە بە شێوازی تازە دروست کراوە پەنجەرەکانی لە دوورەوە وەکو زیو دەبریسکێتەوە.. هەروەها دیوارەکانی لە بەردی گرانبەها رازێنراوەتەوە، لە خانوی دەوڵەمەندەکان دەچێ).


(هێدی دەچێ بۆ لای زارا).

هێدی: چۆنی زارا وەرە یاری خەت خەتێن بکەین، یارییەکەی دوێنێ تەواو دەکەین.


زارا: نا من یاری ناکەم.


هێدی: بۆ چی؟


زارا: باوکم ناهێلی، دەڵێ لەگەڵ ئەوان یاری مەکە، ئێمە دەوڵەمەندین وەکو ئەوان نین بۆ ئێمە جوان نییە.
هەروەها گوتی: دوای یارییەکانت لێ دەبەن.


هێدی: (بەو دەنگەی کە لە کاتی قسەکردن هەست دەکەی گریانی بێوەیە) باش..


(هێدی دەگەرێتەوە، پارچە کەچێک دەبینێ و دەچێ لەسەر دەرگاکەی خۆیان دەست دەکا بە نووسین).


(دایکی هێدی دێتەدەرەوە).

دایکی هێدی: کچم ئەوە چی دەنووسی.


هیدی: دایەکە گیان ئەوە نووسیم، ئێمەش دەوڵەمەندین.
 

کۆتایی

 


danamahamad@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک