٤\١١\٢٠١٦
سندوقی کۆمەکی
مامۆستایان یان سندوقی شکاندنی شکۆی مامۆستایان.

نەجم محەمەد
* ئەوە سندوقەکانی کۆمەکی و
کەمپینەکانە دەبێ بشکێنرێ نەک شکۆی مامۆستایان *
پرۆژەکەی دوولیستەکەی مامۆستایانی نێو یەکیتی مامۆستایان بەدانانی
سندقێک بۆکۆمەکی مامۆستایانی سنووری سلیمانی پرۆژەیەکی سەقەت
وناتەندروستە وخوێندنەوەیەکی واقیعیانە نیە لەواقیعی ژیانی نالەباری
مامۆستایان و وەڵام دەرەوەنیە بەخواست و داواکاری ومافەکانی مامۆستایان
وھەروەھا چارەسەرو ئەڵتەرناتیف نیە من پێم وایە پرۆژەی ئەو سندوقە
پرۆژەیەکە بۆ شکاندنی شکۆی مامۆستایان نەک گەڕاندنەوەی شکۆبۆ
مامۆستایان ھاوکات ئەم پرۆژەیە شەرعیەت دانە بەبەردەوامی و ھێشتنەوەی
سستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە وھەروەھا خاڵی کردنەوەی شانی دەسەڵات و
حکومەتە لە وبەرپرسیاریەی کەلەسەریەتی وھەروەھا پشتگیریکردنی دەسەڵاتە
بۆزیاتر بێ ماف کردنی مامۆستایان.
ئەوە ئەرکی دەسەڵاتەو فەرزە لەسەری کەمووچەی مامۆستایان وفەرمانبەرانی
دابین بکات وپێدانی مووچەش مافێکی ھەرەسەرەتایی یە کەحکومەت دابینی
بکات نەخێرە نەسەدەقەیەئەرێ خێرە بەسەرئەوھەموە نەوت و داھات وگومرک
وسامانەسرووشتیانەی کوردستاندا کەزۆر زیاتریشە لەپێویستی پێشنیاری
دروستکردنی سندوقی باربوو وکۆمەکی بکەیت بۆ مامۆستایان ھەروەھا ئەم
پرۆژەیە کورت بینی وداماوی فیکری ئەوکەسانەنیشاندەدات کەئەم پرۆژەیان
پیشنیارکردووە وەک ئەڵتەرناتیف.
بەڕاستی گوناحە ئەم جۆرەکەسانە نوێنەری مامۆستایان بن نەک ھەرگوناحە
بەڵکو شەرمەزاریە وئیھانەیە ئەم جۆرەکەسانە نوێنەری مامۆستایان بن ھەق
وایە ئەم جۆرە نوێنەرانە بدرێنەدادگا لەسەر ئەو پرۆژە نالۆژیکی و
شکۆشکێنەریەی مامۆستایان ئەمە چ جۆرە عەقڵ وبیرکردنەوەیەکە چ جۆرە
پرۆژەیەکە بەڕاستی ھەم کۆمیدیە وھەم تراژیدیا پرۆژەی کۆکردنەوەی پارەو
باربوو لەڕێگەی سندوق وکەمپینەوە بۆمامۆستایان بە ئەو خاوەن پرۆژە
عەجیب و غەریبانە دەڵێم لەگەڵ ڕێزمدا مامۆستایان نە نەخۆشی ژێرپەنجەیان
ھەیە نەتالاسیما ونەئاوارن تاسندوق و کەمپینیان بۆ دروست کەن
بەخاوەنانی ئەو پرۆژە عەجیب و غەریبە دەڵێم ئێوە ھیچ فەرقتان نیە لە
گەڵ ئەو قەسابانەی کەساڵی ١٩٩١ شکۆی مامۆستایان
دەشکاندولەسەردوکانەکانیان بەخەتێکی گەورە دەیانووسی (یەسقان بۆمامۆستا)
ئێوەش وەک ئەو قەسابانە شکۆی مامۆستاتان شکاند ھەرلەسەرەتاوە دیاربوو
پرۆژەکەتان شتێکی نالۆژیکی و ناماقوڵی تێدایە بۆیە دەتان شاردەوە و
ئیعلانتان نەدەکرد تا دزەی کردوو بڵاو بوویەوە کەزانیتان لەلایەن
مامۆستایان و خەڵکیەوە پێشوازی لێ نەکراو درایە بەر ڕەخنەو توانج ئێستا
دەڵێن ئەو پرۆژە دەسکاری کراوە و دزەی کردووە و بەو شێوەیەنی یە
ئەوانەی تادوێنێ موزایەدەیان دەکردو دیفاعیان لە قوتی خەڵکی دەکردو
باسی قوتی خەڵکیان دەکرد ڕەخنەیان لەدەسەڵات و حکومەت دەگرت ودەیانوت
دەسەڵات دەستی بۆ قوتی خەڵکی بردوە وقوتی خەڵکی بڕیوە کەچی ئێستا ئەو
کەسانە خۆیان دەست بۆقوتی خەڵکی دەبەن و دەیانەوێت خەڵکی ھەژارو نەدارو
زەحمەتکێشی کوردستان مانگانە پارە بۆمامۆستایان کۆکەنەوە لەبەرابەر
دەستپێکردنەوە و بەردەوامی مناڵەکانیان لەسەر خوێندن.
ئەوانەی دوێنێ باسیان لە گەڕانەوەی شکۆو ماف بۆمامۆستایان دەکردەوە
ئێستا خۆیان شکۆی مامۆستایان دەشکێن مافی مامۆستایان پێشێل دەکەن
ئەوانەی تادوێنێ باسیان لە بەردەوام بوونی بایکۆت و ھەڵوەشاندنەوەی
سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەکرد کەچی ئەمڕۆ خۆیان شەرعیەت دەدەن
بەمانەوەی سیستەمی پاشەکەوت و باس لەشکاندنی بایکۆت دەکەن ھەربۆیە
دەبێت مامۆستایانی کوردستان ئەم جۆرە نوێنەرانەو ڕێکخراوەکەیان
بەنوێنەرو ڕێکخراوی خۆیان نەزانن و ڕیزەکانی خۆیان لەم لەم ڕێکخراو
نوێنەرانە جیاکەنەوە وڕێکخراو نوێنەری سەربەخۆو ئازادو ئازای خۆیان
ھەڵبژێڕن چونکە ئەم ڕێکخراو ەو نوێنەرەکانیان ھیچیان نوێنەرو ڕێکخراوی
سەربەخۆو ئازادو واقعی مامۆستایان نین بەڵکو ئەمانە نوێنەرو ڕێکخراوی
دەسەڵات وحیزبین ودەبێ مامۆستایانی کوردستان دژی سندوقی کۆمەکی و
کەمپینەکانی کۆمەکی بوەستنەوە و ڕێگەنەدەن ئەو پرۆژە شکۆشکێنەرەی
مامۆستایان جێ بەجێ بکرێ ئەوە سندوقەکانی کۆمەکی و کەمپینەکانە دەبێ
بشکێنرێ نەک شکۆی مامۆستایان.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|