٤\١١\٢٠١٠
سینەماى ژاپۆنى.

وەرگێڕانی: فەرەیدون سامان
دەڵێن لاوێکى ژاپۆنى بۆ خوێندنی سینەما دەچێتە فرەنسا و لەکاتى
گەڕانەوەیاندا کرێکارانى گومرگ ئەولاوەیان ڕاگرت و لێیان پرسی: ببوورن
ئێوە کۆرساواتان نییە ؟ ناوبانگى کۆرۆساواش گەیشتبووە ئاسۆیەکانى
بەتایبەتى بەبردنەوەى فیلمى (ڕاشۆمون)وەرگرتنی خەڵاتى شێرى زیڕین
لەڤینیسیادا، ، ئەمە لەبەرایی ئەوکتێبەدا نووسراوە کە لەسەر کۆرۆساوا
نووسراوە، بەڵام کۆرۆساوا لەمەڕ ژیانى خۆیدا دەڵێ:. پێم وایە کە لەسەر
خۆت بنووسی وەک ئەوەیە لەناو چوار دیوار دابنیشی بەئاوێنە داپۆشرابن و
تەماشاى خۆت بکەى . هەست دەکەى لەهەندێک شتدا لەگەڵ خۆت جیاوازى .
هەرچەند من بۆق نیم. بەڵام هەست بە ئارەقە کردن دەکەم بێ ئەوەى بەخۆم
بزانم بێهودە تەمەنێکم بەسەر بردووە فرە ئامۆژگارییان کردم کە
یادەوەرییەکانم بنووسمەوە ، وەلێ لەبەراییدا خولیاى ئەمەم نەبوو لێتانى
ناشێرمەوە کە دواى خوێندنەوەى یادەوەرییەکانى (ژان ریندر) ئەو
ئارەزووەم لەکن پەیدابوو کە تەنها جارێک بەیەک گەیشتین و بابەتەکانى
وتووێژ سەرنجى ڕاکێشاین و ئەو ڕوانینەى لا جێهێشتم کە کەسایەتییەکى
گرنگ نییە تا ئەوەى کە ڕۆژێک لەڕۆژان یادەوەرییەکانى بنووسێتەوە.
لەبەشی یەکەمى کتێبەکەیدا ئێژێ: یەکەم ڕووداو لەژیانمدا کە دێتەوە بیرم
و بەسەرمدا هات ئەوسا تەمەنم یەک ساڵان بوو لەناو تەشتێک دانیشتبووم
پڕبوو لەئاوى شلەتێن، کە بە چەپ و ڕاستدا خۆم دەهێنا ودەبرد، یارم بە
ئاوەکە دەکرد لەپڕ تەشتەکە وەرگەڕا و ئاوەکە ڕژایە سەر زەوییەکە گشت
شتەکانى ناو ژوورەکەى تەڕکرد.
تا ئەمڕۆکەش ناتوانم ئەو هەستە ترسناکە وەشێرم کە تووشم هات و هەستم
دەکرد لەئاسماندا دەفڕم و لەپڕێکیشدا دەکەومە سەر عەرد دواتر ئەو
ڕوناکییەى کە ژوورەکەى پڕ کردبووەوە (لەمپەیەکى گازى ژوور سەرم بوو)
منى دەتاساند ، پاش بیست ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێپەڕی و ئەمەم بۆ
دایکم گێڕایەوە زۆرى پێ سەیر بوو کە ئەوەم لەبیر ماوە و تەمەنیشم هەر
یەک ساڵان دەبوو.
ئەو ساڵانەم زۆر وەبیر نایەنەوە کە چوومە خانەى ساوایان تەنها چەند
ڕووداوێکى کەم نەبێ زۆر باش ئەمەم لەبیرە کەچۆن سەگە سپییەکەم لەژێر
پێچکەى شەمەندەفەردا مرد کە دەیویست بۆلاى من بێ، بەڵام لەپەڕینەویدا
بەسەر هێڵى ئاسنینەکەدا بەچاوى خۆم دیم کەبووە دوو کەرت، کەسوکارم
هەوڵیاندا قەرەبووم بکەنەوە زۆر سەگى سپیان بۆهێنام بەڵام من دووچارى
حاڵەتێکى هیسیتریا هاتم و هەر کە سەگێکیان نیشاندەدام دەمگوت:. نامەوێ...
نامەوێ.
- باشتر نەبوو سەگێکى ڕەشم بۆ پەیدا بکەن مادامەکى سەگە سپییەکە ئەو
هەستە ترسناکەى لا وروژاندم، کاتێک چوومە قوتابخانەى سینەمایی دیمەنى
نمایشی سینەماییم وەبیردێتەوە، لەو قۆناغەدا بەشێنەیی هۆشم گەشەى دەکرد
مامۆستا و قوتابییەکان بە کەم عەقل لەگەڵ هاورێکانم بەراوردیان دەکردم.
(کۆرۆساوا بەردەوام دەبێ لەسەر یادەوەرییەکانى تا دەگاتە قۆناغى
هەرزەکارى ، سەربارى ئەوەى کە باوکم پیاوێکى سەخت بوو حەزى لەوەرزش
بوو، پەیڕەوى پرنسیپەکانى سامۆراى دەکرد زۆریش لەگەڵ دایکم دەمەقاڵى
دەکرد، لەسەر ئەوەى کە شارەزاى ئەوپرەنسیپانە نییە، وەک نەریتى خۆراکە
تایبەتییەکان کە زۆرجار دایکم سەرپێچی دەکرد، سەربارى ئەوەش باوکم حەزى
لەسینەمابوو زۆرجار دەیبردین بۆ سینەما و نمایشی فیلمە ئەوروپی و
ئەمەریکییەکانلەسەر گردى (کاگوزاکا)ساڵۆنى سینەماکان تەنها فیلمى
سێاینان پێشاندەدا... وەبیرم دێتەوە کە زنجیرە فیلمى (ویلیام هارت)
پیشاندەدرا لەوانەش (شوێنەوارى پڵینگ لەگەردەلول) و فیلمەکانى (دیسترن
– کاجۆن فۆرد) کە شکۆیی دەدایە پیاوەتى لەپاڵەوانى ڕۆژئاواى ئەمەریکیدا
هەندێ فیلمیش لەبارەى (ئالاسکا)وە پێشکەش دەکران، کە گیانى پیاوەتى و
خوێن ساردى لەو فیلمانە پیشان دەدران. هەر لەمنداڵییەوە ئەم هونەرە
شوێنەوارى لەدەروونمدا بەجێهێشت، وێڕاى ئەوەى باوکم بۆ نمایشی شانۆکانى
(کارگورادزاکا)ى دەبردین کە گێرەوەکان ئەفسانە کۆنەکانیان دەگێڕایەوە،
لەساڵى 1928 کەتەمەنم 18 ساڵان بوو ڕووداوەکانى 15ى ئادارى قەسابخانەى
بە کۆمەڵکوژى ئەندامانى کۆمۆنیست و ساڵى دواتریش تەنگەژەى ئابورى
نێونەتەوەیی دەستیپێکرد. ژاپۆن زۆر بە توندى بەم ڕووداوانە کاریگەر
بوون لەوانەش کارى کردە سەر بارودۆخى خێزانەکەم وایکرد بەزەحمەت خولیا
و ئارەزووە بەراییەکانم جێبەجێبکەم لە(وێنەکێشانى بە حەرفدا) بەهۆی
نەتوانینم لەکڕِینى ڕەنگە تایبەتییەکان بۆ ئەم هونەرە ئەویش سەبارەت بە
بەرزبوونەوەى نرخى بۆیە و ڕەنگەکان بۆیە هێز و وزەم بۆ ئەدەب و شانۆ و
مۆسیقا و سینەما تەرخانکرد. دەزگاى بڵاوەخانە دەستیکرد بە چاپکردنى ئەو
کتێبانەى کە بەناوى (کتێبی یەک یەنى- پارەیەکی ژاپۆنییە)ناسراوبوون و
هەر کتێبێکم دەست بکەوتایە دەمکڕی و زۆر لەنمایشە شانۆییەکانم بینى و
بەتامەزرۆیشەوە گوێم لەمۆسیقا جیهانییەکان دەگرت و بە وردیش لەتابلۆ
ژاپۆنى و ئەورپاییەکان ڕادەمام، سینەما زێتر منى بۆلاى خۆی ڕاکێشا
ئەوەى هاوکارى ئەو بابەتە زۆرانەى دەکردم برایەکەم بوو زۆر لەو
زانیارییە سینەمایانەم لەو وەرگرت و ئامۆژگارى دەکردم بۆ ئەو فیلمانەى
شایستەى تەماشاکردنن، پاشان بڕیارمدا پەیوەندى بکەم بە یەکێتى
هونەرمەندە پۆلیتارییەکان، کاتێک ئەم بیرۆکەیەم لاى برایەکەم باسکرد
زەردەخەنە گرتى و گوتى براڤۆ.. بەڵام پێویستە ئەوە بزانى کە بزاڤى
هونەرى پرۆلیتاریا شتێکە لەئەنفلۆنزا دەچێت ، پاش ماوەیەکى زۆر کەم
پلەى گەرمیت دادەبەزێت....؟؟!!
ئەو قسانە زۆر توڕەى کردم، برایەکەم لەکارەکەی خۆیدا وەپێش دەکەوت بۆ
کارى ئەفراندنى سینەمایی گەشەى دەکرد، بۆیە نیگەرانیەکەم زێتتر بوو.
خەمۆکیەکەشم بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو هەروەک برایەکەم پێش بینى
دەکرد ئەو بیرۆکانەى کە لەسەرمدا دەخولانەوە لەمەڕ ئەدەب و مۆسیقا و
سینەما بێ دیارکردنى ئاراستەیەکى دیار کراو بە بایەخەکانم. نەمدەزانى
مەبەستى برایەکەم چییە لەقسە دووبارەکانى لەمەڕ مردن(بەر لەسی ساڵ) کە
بڕواى وابوو مرۆڤ دواى تەمەنى سی ساڵى بێ نرخ دەبێ و ژیان بەهاى
نامێنێ، لەکاتی خۆیدا نەمدەزانى ئەم قسانە جاڕدانێکى زوون بۆ خۆکوشتن،
ئەوەبوو لەتەمەنى (27)ساڵیدا خۆی کوشت، بە مەرگى برایەکەم ئازارێکى
زۆرم چەشت تا ئەمڕۆکەش لەخۆم دەپرسم چی دەبوو ئەگەر خۆی نەکوشتبا و
دەستى کردبا بە کارى سینەمایی. چونکە زۆر شتى لەبارەى ئەم هونەرە
دەزانى و لەناوەندە سینەماییەکان زۆر نزیک بوو. بەڵام منجریش بوو. دواى
ساڵێک کارم لەسینەماداکرد بە شرۆڤەکارێکى ناسراو گەیشتم، کە وەک
ئەکتەرێک ڕادەبوو بەنواندنى فیلمى (کادگیرۆیا مامۆتۆ) ، من یاریدەدەری
بووم سەرنجى دامێیە و گوتى: دەزانى تۆ لەهەموو شتێکدا لەبرایەکەت دەچیت
، بەڵام ئەو سروشتێکى نەگتیڤى هەبوو.... تۆ پۆزەتیڤ، زۆر لەیەکتر دەچن،
سروشتى تۆ ڕووناکە، من پێموایە نەدەبوو بە کەسێکى ئیجابی ، بەڵام ئەگەر
کەسایەتى برایەکەم نەگەتیڤ نەبوایە، چونکە وەک شریتێکى سیینەمایی وابوو
کە لایەنە نێگەتیڤەکەى بێ لایەنە پۆزەتیڤەکەى نابێ، پاش ماوەیەک دواى
ئەوەى وەک یاریدەدەرى دەرهێنەر کارم کرد، لەگەڵ مامۆستاى دەرهێنەرى
مەزن (یاماسان)دەستمکرد بە کارى نووسینى سیناریۆکان و بەشداریمکرد بە
نووسینى دوو سیناریۆ، لەیەکێک لەپێشبڕکێکان دوو خەلاتى یەکەم و دووەمم
بردەوە، کە بەنرخەکەى بیرەیەک و شەرابێکى ساکى و وێسکیم لەگەڵ
هاورێکانم خواردەوە. من زۆر پێویستم بە کارى دەرهێنان هەبوو، لەکاتێکدا
کە بارودۆخى بەرهەم هێنانى سینەمایی ئاڵۆز بوو، بە دەرچوونى بڕیارێکى
میلیتارى بۆ دانانى سنورێک بۆ بەرهەم هێنانى سینەمایی لەڕووى (چەند)ەوە
و قەدەغەکردنى ئاڕمى ئیپمراتۆرى لەفیلمەکاندا، بۆیە وەزارەتى ناوخۆ
کارى کرد بۆ یەکخستنى گشت ئەو سیناریۆیانە، یەکەمجار چاکەکەیان دواتر
خەراپەکەیان (ئەمە پلانێکە لەدژى شکۆیی دەوڵەمەند، ئەمە پڕە لەدیمەنى
وروژاندنى سێکسی، هەروەها چەندین تاوانى دی....)کارمەندانى سانسۆرى
دەقەکان لەپەلیەکى بەرژى ڕۆشنبیریدابوون، لەبەهرەمەندى و شارەزایی کە
یاریدەى ئەوەیان دەدا ڕۆحى داهێنان بکوژن، ئەم کارمەندانە زۆر شەکەتیان
کردم، بەرەنگاریشم گرفتى زێترى بۆ دروست کردم، لەهەموو شتێکیشدا
دەستیانکرد بە ڕاونانم...
کۆرۆساوا لەبارەى یەکەم فیلمیەوە دەڵێت:
دەستمکرد بە وێنەگرتنى (سانشیرۆ سوگا)کە دەبوا کامیرا کارى خۆی بکات،
منیش ئەوە ڕابگەیێنم.
- واگابە.... کامیرایە.
هەموو ڕوویان لەمن کرد، مرۆڤ کاتێ یەکەم کادیرى لەیەکەم وێنەدا دەگرێ
گۆڕانکارى بەسەردادێ، لەرزینەکەم بەشێنەیی کەم بووەوە و فیلمەکەش
دەستیکرد بە سەرنجڕاکێشانم، بەرەو دریژە دادڕییەکى بێ پچڕان، منیش
بەدواى دیمەنەکاندا دەچووم لەو فیلمەى کە وێنەمان دەگرت، شانشیرۆ
لەهەوڵدانێکدا بوو چونکە بۆ مامۆستاکەى دەسەلمێنێ کە لەمامۆستاکەى
ناترسێ بۆ سەرچاوەى ئاوێکى قوڵ خۆی هەڵدەدات، بە درێژایی شەویش لەوێدا
دەمێنێتەوە تا ورەى دادەبەزێت، بەشێنەیی ڕۆحى خاو دەبێتەوە.
(سانشیرۆ سۆگا)
کاتێ لەهەستم دەپرسن و کە وێنەى فیلمى یەکەمم چۆن گرت زۆر هەست بە
بەختەوەرى دەکەم، پتر لە(30)فیلمم دەرهێناوە. سانیشرۆم خۆش ویست دەبوا
جارێک ڕووبەڕووى کارمەندانى سانسۆر ببوامەوە، لەژاپۆن دەبێ هونەرمەند
بکەوێتە ژێر ئەزمونەوە تا پۆلێن بکرێت، وەک دەرهێنەرێکى باش لەلایەن
وەزارەتى ناوخۆوە ڕەزامەندى لەسەر بدرێ، ئەم تاقیکردنەوەیەش
لەپسپۆرییەکانى وەزارتى ناوخۆوەبوو.
گەرەکم بوو لەڕقاندا بتەقمەوە پاش ئەوەى بەڕاستى ویستم بە
پڕاکتیزەکردنى بکەم کەتاقیکردنەوەکە لەلێکۆڵینەوەیەکى ئاسایش دەچوو
لەگەڵ یەکێ لەتاوانباران، ڕابووم، ڕابووم بە گەرمى پیرۆزبایی دەرچوونم
لێکرا. پاشئەوەى کە کۆمپانیاى سینەما فیلمی ڕاشۆمۆنى خستە نێو بەرنامەى
کارى خۆی ، دەستمکرد بە گەڕان بە شوێنەکانى وێنەگرتن. بەڵام کۆمپانیا
لەپێدانى ئاماژەى دەستپێکردن لەوێنەگرتنیدا نەدەگونجا، چونکە
ناواخنەکەى ئاڵۆزبوو، ناونیشانەکەیش زۆر سەرنجڕاکێش نەبوو، ڕاشۆمۆن
دەروازەى شارى (هیان)ە ئەم دەرگایەش گەورەترین و جوانترین دەروازەى
شارە،دەمانتوانى دیکۆرێکى مەزنى بۆبکەین، ئەگەر کەمتەرخەمى کۆمپانیاکە
نەبووایە لەپێداویستییەکانمان کەتەنها نیو دەروازەیان دروستکرد، لەگەڵ
دەرکەوتنى سینەماى ئاخێوەر(ناتق)سینەماى بێدەنگمان لەبیر چووەوە. بەپێی
هۆیەکانى لۆژیکى لەبیرچووەوە و لەگەڵ قوڵى دەربڕی بینینەکانى راشۆمۆن
پرۆڤەیەک بوو بۆ ئەزمونى گەڕانەوە، بۆ سینەماى بێدەنگ لەفیستیڤاڵى
ڤیەننادا فیلمى ڕاشۆمۆن بردییەوە و خەڵاتى (شێرى زێرین)ى بەدەستهێنا،
پاشان خەڵاتى چاکترین فیلمى بیانى وەرگرت لەلایەن ئەکادیمیاى ئەمەریکى
بۆ هونەرى سینەمایی، بەڵام ئەوەى ئازارى دام ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەى
ژاپۆنى بوو کە پێشوازى لەو سەرکەوتنەى ڕاشۆمۆن نەکرد بەو شانازییەى من
پێشبینیم دەکرد، بەڵکو هۆیەکانى وەرگرتنى ئەو دووخەڵاتەیان بۆ سروشتى
پەیوەندى نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گەراندەوە . هەستم بەتاڵى کرد،
ژاپۆنییەکان نرخى ئەوشتە نازانن کە ژاپۆنى بێ، لەکاتێکدا بەرامبەر هەر
کارێکى بیانى ملکەچ دەبن، بەڵام ڕاشۆمۆن ئشەو دەروازەیەبوو کە لەوێوە
بۆ جیهانى بەرفراوانى سینەما هاتمەدەر. کاتێکیش لەو یادەوە دەگەمە ئەو
دەروازەیە حەزناکەم پێیدا تێپەڕم . جا ئەگەر یەکێک بیهەوێ پاش ڕاشۆمۆن
من بناسێ با تەماشاى ئەو فیلمانە بکات کە پاش ڕاشۆمۆن دێن.
ئەکیرا کۆرۆساوا ناودارترین دەرهێنەرى سینەماى ژاپۆنییە کە بەر
لەدوانزدە ساڵ لەتەمەنى هەشتا و شەش ساڵیدا بۆ دواجار بەهۆی ڕووداوى
خوێن پِژان لەمێشیکدا ماڵئاوایی لەژیانکرد، (کۆرۆساوا) سەبارەت بەفیلمە
ناسراوەکانى (ڕاشیمۆن - 1951) و (سامۆراى حەوت - 1954) و (کاگیمۆشا -
1980) ناوبانگى جیهانى بە دەستهێنا، بەڵام زۆرینەى ئەوڕەخنانەى
لەکۆرۆساوا لەناو ژاپۆندا دەگیران لەسەر ئەوەبوو کە ڕوانینێکى رۆژ
ئاوایی هەبوو بۆ وڵاتەکەى.
بۆیە کۆرۆساواى دەرهێنەر دەڵێ: من بەختەوەرم بە هەردوو شارستانییەتى
ژاپۆن و ڕۆژئاوا، کۆرۆساوا لەماوەى نیو سەدەدا سێ فیلمى پیشکەش کردووە،
بەتایبەتى لەماوەى چەرخى زێڕینى سینەماى ژاپۆنیدا.. دواى مردنى
دەرهێنەرى ناسراوى ژاپۆن حکومەتەکەى وەک ڕەتدانەوەیەک بۆ خزمەتە
هونەرییەکانى بەرزترین میدالى پێ بەخشی کە بەمیدالى شەرەفی نیشتیمانى
ناسراوە.
نووسین لەسەر کۆرۆساوا شەکەتییە، وەک چۆن سینەما لاى ئەو شەکەتى بووە،
هەر بۆیەش خۆی لەکارى نووسین وەلا دەنا، ئەم دان پێدانانەش دان
پێدانانى کۆرۆساوا خۆی نییە، بەڵکو یادەوەرى ژیانى هونەرمەند و
هزرڤانێکە...
لەساڵانى شەڕدا فرۆشیارە گەڕۆکەکان بڵاو بوونەوەو بانگەشەیان بۆ
هەتوانێک (مەرهەم)دەکرد کە چارەسەرى برین و سووتانى لەشی مرۆڤى دەکرد،
ناویان لێی نابوو هەتوانى بۆق، بیستم کە ئەو هەتوانە لەئارەقەى ئەو
بۆقانە دروست دەکرێن کە ڕاویان دەکردن و لەناو سندوقێکى بەتاڵیان
دادەنان کە دیوارەکانى بە ئاوێنە داپۆشرابوون ، بۆقى کۆڵەوار هەرکە خۆی
دەبینێ لەترسان دەتۆقى و ماددەیەکى ڕۆنى دەردەکرد کە لەئارەقە دەچوو ،
پاشان ئەو ئارەقە زۆرە ملێیەیان کۆدەکردەوە و بۆ چەند ڕۆژێک دەیان
کوڵاند، ئەو هەتوانەیان لێ دروست دەکرد
_________________________________
سەرچاوە:
(گۆڤارى - المجلە - ژمارە 972 لە 3/10/1998)
ماڵپهڕی فهرهیدون سامان
|