| 
			١٧\٦\٢٠١٢ 
			سنوورێک بۆ پیسکردنی ژینگەی کوردستان و 
			تاڵانی سامانی 
			گشتیی دابنێن. 
			  
			
			لە کوردستاندا سەدان پاڵاوگەی بەرھەم ھێنانی نەوت و گازو بەنزین 
			بەرھەمەکانی دیکەی نەوت بە شێوەەکی نا زانستی داندراون لە بەرژەوەندی 
			توێژێکی بچوکی دەست رۆیشتووی کوردستان, ئەم پاڵاوگانە سەرباری 
			کارگەکانی بەرھەم ھێنانی چەمەنتۆ و...
			ھتد , وێڕای بە تالان بردنی 
			سەروەت و سامانی کوردستان سەرچاوەی پیس کردنی ژینگە و بڵاو بوونەوەی 
			نەخۆشی مەترسیدارن لە کوردستان چ لە ئێستا یان داھاتوو دا.
 
			ئێمە ئەمانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە داواکارین:
 
 - ئەم پاڵاوگانە بە زوترین کات دابخرێن و لە بڕیان پاڵاوگە بە پێوەری 
			زانستی لە لایەن حکوومەتەوە لە سەر بودجەی ھەرێمی کوردستان درووستبکرێت 
			بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەرھەمەکانی نەوت دابین 
			بکات.
 
			- ئەو ناوچانەی پاڵاوگەکانیان لێ داندراوە کە ژمارەیان دەیان و سەدانە 
			و رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوونە بەھۆی قازانجی زۆرەوە , مەترسی 
			کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی مەترسیداریان لێدەکریت,پێویستە بەر بەم 
			دیاردە ترسناکە بگرترێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاریە بۆ سەر ژینگەی 
			کوردستان و سامانی 
			گشتیی دابندرێت.
 
			- سنوورێک بۆ تاڵان بردنی سامانی ژێر زەمینی و شاخ و تەپۆلکەکانی 
			کوردستان دابندرێت کە بۆ پیشەسازی بەرھەمەکانی نەوت و چیمەنتۆ بەکار 
			دەھێنرێن لە بەرژەوەندی توێژێکی بچووک و بە زیانی ملیۆنان مرۆڤ لە 
			کوردستان تەواو دەبێت .
 
 
 بۆ پەیوەندیکردن و واژۆ کردن :
 ٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
 Alimahmud2001@yahoo.com
 
			١- حەمە عەلی خەلیفە بنەماڵەی ئەنفالکراو ھۆلەندا
 ٢- ئیدریس حاجی سەعید نووسەر و رۆژنامەنوس فینلندا
 ٣- کەماڵ چۆمانی رۆژنامەنوس ھیندستان
 ٤- ئارێز داراپوور کەسایەتی سیاسی
 ٥- سەباح مورادی رۆژنامەنووس ھۆڵەندا
 ٦- قادر نادر چالاک لە بواری مافی مرۆڤ سوئید
 ٧- تاریق قادر چالاکوانی سیاسی سوئید
 ٨- سەرکەش عەبدوالکەریم نوسەر و رۆژنامەنووس سوئید
 ٩- خدر کوردستانی کەسایەتی سیاسی سوئید
 ١٠- دانا جەلال نووسەر و سیاسی سوئید
 ١١- سەفوەت جەباری نوسەر سوئید
 ١٢- سەلاح سۆفی چالاکڤان سوئید
 ١٣- ئازاد حەیدەری چالاکوانی مەدەنی سوئید
 ١٤- سەیدخان عەنتەر کەسایەتی سیاسی سوئید
 ١٥- ھیوا گوڵ محەمەدی نوسەر سوئید
 ١٦- ئازاد غەریب ئەندازیار سوئید
 ١٧- شێروان خدر نووسەر ئوسترالیا
 ١٨- حەسەن جودی نوسەر سوئید
 ١٩- کیۆماسی ئەلیاسی چالاکوانی مەدەنی سوئید
 ٢٠- شەمال رەئووف حەمید مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی کشتی قوتابیان
 ٢١- سەلاح مەزن نووسەر ھەولێر
 ٢٢- دکتۆر ناجیح گوڵپی ئەندامی دەستەی کارگێڕی چاودێری کوردۆساید 
			ھەڵەبجە
 ٢٣- یاسین بانیخێڵانی نوسەر سویسرا
 ٢٤- نەوزاد فەرھاد رۆژنامەنووس و تاقانەی ئەنفال گەرمیان
 ٢٥- رێبوار حەسەن کەسایەتی سیاسی سوئید
 ٢٦- ئارێز ئەندازیاری رۆژنامەنووس سوئید
 ٢٧- موسلح لھۆنی نووسەر ولێکۆلەر بەریتانیا
 ٢٨- عەباس نادر مامۆستا کوردستان
 ٢٩- حەمە گۆپاڵە نوسەر سوئید
 ٣٠- ھیوا ناسیح نوسەر سویسرا
 ٣١- روناک ئەحمەد چالاکوانی مافی ژنان ئەڵمانیا
 ٣٢- عەلی مەحمود محەمەد نوسەر کوردستان
 
			  
			  
			  
			  |