په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٨\٢٠١٣

    سنووری شەرم و شوورەیی!


سەرکەش

لە ژیر هەڕەشەی
‌فڕۆکە و
‌تۆپ و
بۆردومانی
بەعس و
شمشیر ‌بە دەستانی
ئەنفال
‌بە پێ خواسی
‌بە پێ هاتووم
‌جەستەی خۆم و‌
‌کۆرپەم
‌جەستەی خۆم و
هاوسەرەکەم
جەستەی خۆم و
‌‌پیرە دایک
‌پیرە باوک
‌برا
خوشک
‌کەس و کار و
‌خۆشەویستانی
‌گەڕەک و
‌گوند و
‌شاری
‌برینداری
‌پڕ لە ژانم
‌لە کۆڵ ناوە
سکی برسیم
‌هەڵگوشیوە
‌سەری ئاوارەیم
‌هەڵگرتووە‌
چاوەکانم
‌پڕن
‌لە فرمیسک و
تەژی‌
لە خاک و
خۆڵی ڕیگا
قوڕگم
پڕ لە
هەنسکی
گریان
لە ‌ڕۆژئاوای مەرگ
و
مردن
‌لە کێڵگەی
هەڕەشە
و تۆقاندن
‌هاتووم
‌بۆ لای
ئێوە
‌بۆ لای
پارچەکەی
تری
نیشتیمانی
دابڕکراوم
بۆ لای
گۆشەکەی
تری
مان و نەمانم
ڕووەو
‌ئیوە
بە دڵیکی
‌پڕ هیواوە
بە دڵیکی
لێواو
لێو
لە بڕواوە
ڕ‌ێی
‌سەخت و
‌پڕ
‌هەڵەتم
داوەتەبەر
‌ڕوو
لە باشوور
ماندووم
ماندوو
یەکجار
ماندوو
‌نیوە گیان
‌و
‌نیوە مردوو
‌هاتووم
‌بۆ
پەنادان
‌هاتووم
بۆ
‌داڵدەدان
هاتووم
بۆ بۆنکردنی
‌هاوخەمیتان
بۆ دیتنی
هاوسۆزیتان
هاتووم
بۆ
کەمێ
حەوانەوە
بۆ
سەرخەو شکان
بۆ پاروێ نان
بۆ هامێزێ
بۆ ماچێکی
گەرمی
خۆشەویستی
و خزم و
کەس بوونتان
بۆ
چۆڕێ
ئاو
ئاوی
کانی
و
کانیاوەکانی
نیشتیمان

بەڵام
هەیهۆ
چەتەکانی
سنوور
پیاوە
‌بچووکەکانی
لە شەرم
‌و شووەریی
بە دوور
ئەو
‌پیاوانەی
بۆ داگیرکەر
بۆ دوژمنان
‌بێ دەرکە
‌و
‌بێ
پەرژین
و‌
بێ
‌سنوور‌ و
‌بێ گاگیڕەوە و
بێ ‌زۆر
شتی ترن!

بەڵام
هەیهۆ
مافیاکانی
سنوور
پیاوە
‌بۆرە
پیسکە
و
گەندەڵە
چاوچنۆکە
بچووکەکانی
لە شەرم
‌و شووەریی
بە دوور
سنوور بە ڕووما دادەخەن!؟‌
‌شەرم ناکەن!
‌داناڕزێن؟


٧
\٨\٢٠١٣ - ئوپسالای سوێد

ماڵپه‌ڕی که‌ریم سه‌رکه‌ش

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک