٢٤\٨\٢٠٢٤
سپێدان دایکم دەبینی.
ئاردیتا
جاترو |
وهرگێڕانی
لە
یۆنانییەوه:
ئومێد
قەرهنی
|
منداڵ بووم، سپێدان دایکم دەبینی
کە ژیانە سادە و سەرکێشەکەی جلەودەکرد
لە ئامێزی دەگرت و هەنگاوی دەنا
وەک گرموهۆڕی تۆفانێکی پێشبینکراو
تەنیایی لە دوایەوە کلکی بادەدا.
چاوانم
بەو دیمەنە پڕ دەنگە
بەو ژنە جوانە بەدبەختە و
ئاوابوونی خۆرە دەنووسا
دەمدیت بە چوارناڵە قۆشمە دەکا
دەمگوت کەمێکی دی.. کەمێکی دی...
پاشان دەنگی تەقینەوەی تاریکییم دەبیست
پەنجەرەکانم دادەخستن و
جیهانم لێ بچووک دەبۆوە.
شانوملمان لەڕولاواز بوو
بۆ هەڵگرتنی چارەنووسە قورسەکەمان
لێ چاومان هەبوو بۆ گریان!
ئیدی بەو جۆرە
هەمیشە خۆم وەبیردێتەوە؛
منداڵێک
کە چاوە غەمگین و
پڕ لە بەزەییەکانی دادەخستن
تێکڕای بوونم و ڕاستییەکانی تۆماردەکرد!
ماڵپەڕی
ئومێد قەرەنی
|