سپی و ڕەش!*
بۆ: بەڕێز هەفتەنامەی هاولاتی.

سەرکەش
لە چەند هەفتەی بووری لەمالپەڕی هاولاتی ئاگاداریەکم خوێندەوە بۆ
هاولاتیان و خوێنەران، کە مالپەڕی هاولاتی بەهۆی تەنگژەی ئابووری و بۆ
درێژەدان بە ڕەوتی کاری ڕۆژنامەگەریان بەنیازن سیستێمی (بینین، چوونە
ناو، لۆگ ئین) ی مالپەڕەکەیان کە تا ئەمڕۆ، بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر
بووگە، بیکەنە پارە، واتە سیستێمی بەشداری کردن لە 2008.9.1 بەکاربەرن،
هەر لە دامێنی ئاگاداری نامەکەشدا دەرگای دەنگدان و ڕاپرسی بە نووسینی
ڕاو بۆچوون کراوەتەوە، من یەکسەر بە (نا) دەنگم داو لە کورتیلە
نامەیەکیشدا ڕاوسەرنجی خۆم نارد، هیوادارم گەیشتبن، بەلام دیارە وەک
دۆست و لایەنگیرێکی پرۆژە مۆدێرنەکەی هەفتەنامە هاولاتی، هەر لە
دەستپێک و چاوهەلێنانی تا ئەمڕۆ، بە پێویستی دەزانم ڕاو سەنجی خۆم وەک
نامەکی کراوە بۆ تەواوی ستافی کاربەدەستانی هەفتەنامەی هاولاتی و
خوێنەرانی هێژا بخەمە ڕوو، بەمەبەستی دەربڕینی هاو خەمیێک ئەگەر
بچووکیش بێ.
بەڕێزان سەر نووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی ستافی بەێوەبردن و چاپ
و بلاوکردنەی دەزگای هاولاتی لە بەر هەر هۆکارێک بێ ئەنجامدانی ئەم
پرۆسە نوێیەی بڕیارە لە مانگی ئایندە بخرێتە بواری پراکتیک، کارێکی
ناتەندرووستە و لەگەل سەرەتاگاکانی خودی هاولاتیش نامۆ و ناتەبایە، هەر
وەک لە کورتیلە نامەکەشما نووسی بووم ڕەنگە ئەم هەنگاوە لە کورتماوە
کۆمەک بە ڕەوتی ناگزووری باری ئابووری بکا، بەلام لە درێژماوەدا،
کەسایەتی دیار و تایبەتمەندێتی ناسراوی هەفتەنامەکە دەخاتە ژێرپرسیار و
لەکەداری دەکا.
دلی ناسکی خوێنەرانی تینووی پەیڤی ڕستگۆ، ئازاد، بوێر**
لە هاولاتی دەڕەنجێنی، ئەوکات مالپەڕەکە سیمای ناسراوی خۆی وون دەکا و
دەبێتە ماپپەڕی ئیلیت، من ئەگەر بەهەلە دانەچووبم تا ئێستا نەمبیستووە
و نەمزانیوە، ماپپەڕێکی هاوشێوەی هاولاتی دەستی بۆ ئەلتەرناتیڤێکی
هاوشێوە بردبێ.
ئەگەر فرۆشی ژمارەکانی هەفتەنامەی هاولاتی و بلاوکراوەکانی، ئەگەر
داهاتی ڕیکلامی ناو هەفتەنامەکە و سەر مالپەڕەکە نەتوانێ بژێوی
درێژەدان بە ژیان دابینکا، بێ گومانم کە ئەم سیستێمی بەشداری کردنەش
دادێک نادا، سەرەنجام ڕەنگە پەژیوانیش ببنەوە، بەلام ئەوسا پەشیمان
بوونەوە بێ ئاکام دەبێ.
................................................................................
* تێبینی: ئەم چەند ووشەیەم لە
هەولێر، باشووری کوردستان هاوینی ئەمسال نووسی، بەلام بەهۆی، نا
پوختەیی تەکنیکی ئینتەرنێت و سەرقالی خۆم درەنگ ناردم بۆ هەفتەنامەی
هاولاتی بەڕێز، جا نازانم ئەوسا لەوێ بلاوکرایەوە یانا، ستافی هاولاتی
بۆ چەند مانگێک، بڕیارەکەیان دواخست لەبەر هەر هۆکارێک بووبێ و ئێستا
لەسەرەتای ئەم مانگە 1 نوڤێمبەر بڕیارەکەیان خستە واری پراکتیک، بۆیە
بەچاکی دەزانم بۆ بەرچاوی هەمووان جارێکی تر لێرە بلاوی بکەمەوە.
** خوێنەری کورد بە ژمارە و بە
ڕێژە لەگەل خوێنەری گەلانی تر یەکجار کەمە و بۆ دەستگیرۆیی و هاندان
دەشێ نەک دەرگا داخستن بە ڕوویاندا، کەدلنیام پرۆژەی خودی هاولاتی بەو
ئاراستە و مەبەستە لە دایک بووە..
2008.08.16
هەولێر/باشووری کوردستان
a_sarkash@hotmail.com
|