سپی و ڕەش!

سەرکەش
لە هەر هەمان ئەو شوێنەی لێی وەستاوم، جاران بازاڕی شێخەللا و مزگەوتی
شێخەللا و گۆڕستانەکەی چراغ، یانەی فەرمانبەرانیش لە پشتەوەڕا دەبیندرا،
بەلام ئێستا تەنێ بالەخانەی (نازداک ) دەبینرێ کە بە زەبەلاحی درێژ
بۆتەوە و هێندەی کەرتکە چیایەک دەبێ.
لە سەر ئەم شەقامە کە هەرهەمان شەقامی جارانەو جاران بەنزینخانە و بن
قەلای پێک دەگەیاند، لە نێو ڕووبارێک هەراوزەنای ئۆتۆمۆبێل و دونیایەک
بێ سەر و بەری سیستێمی ترافیک، ژنێک بەسەرو پۆتەلاکی ئیسلامی سیاسیەوە
ئۆتۆمۆبیلێک لێ دەخوڕێ، زۆر یاسایی خۆی بە پشدێنەی دلنیایی
کورسیەکەیەوە بە ستاوەتەوە، بەئاگا و وریا لەپشت سوکان تەماشای پێشەخۆی
دەکا. لەنێوان کورسییەکەی ئەم و کورسی سێکنی تەنیشتیەوە مندالێک بەپێوە
وەستاوە بێ پشدێنەی دلنیایی و بێ خۆ بەستانەوە، دەستێکی ئاوێزانی
کورسیەکەی ئەم کردووە و خەریکە لەگەل ژنە دەئاخڤێ، جارو باریش لەگەل
هەر وەستان و هەژانێکی ئۆتۆمۆبێلەکە بەهۆی ستۆپ کردن کوڕە سەر و شان و
شەپیلکی وەبەر پێشەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە دەکەوێ، وا پێدەچێ ژنە لەبەر
دیققەت دانی بەردەمی خۆیی و سەختی تەکنیکی لێخوڕین لەم شارە جەنجال و
بێ سەر و بەرەدا، هیچ ئاگای لە کوڕە و لە قسەکانی کوڕە نەبێ!
هەولێر/باشووری کوردستان
2/7/2008
a_sarkash@hotmail.com
|