٢٧\٦\٢٠١٤ سره‌ی به‌نزین یاخود شكاندنی شکۆمەندیی مرۆڤەکان!
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه له كاتی قه‌یرانه‌كاندا له‌بری بیانوو دۆزینه‌وه بیر له چاره‌سه‌ركردن ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاكه له سێ پارێزگه‌كه‌ی هه‌رێم رووده‌دا رێك دۆزینه‌وه‌ی بیانووه له‌بری چاره‌سه‌ر، بۆ نموونه پارێزگاره‌كان ده‌ڵێن بۆیه كێشه‌ی به‌نزین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، چونكه ئاواره‌یه‌كی زۆر روویان له هه‌رێم كردوه، ئاخر ئه‌م قسه‌یه لۆژیك قه‌بووڵی ناكا و ئاگادار نین، چونكه نایه‌نه سره‌كانه‌وه به شێوه‌ی مه‌یدانیی، كاتێك له سره‌ی به‌نزینخانه‌كان ده‌وه‌ستی سه‌دا نه‌وه‌د و پێنجی تابلۆیەكان ژماره‌ی ناوخۆی هه‌رێمن، واته به ده‌گمه‌ن تابلۆی شاره‌كانی عەرەبییەکانی تێدایه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه نهێنییه‌ك له‌و گرانبوونه‌ی به‌نزینه‌دا له ئارادایه و جه‌وهه‌ری كێشه‌كه‌ش دروستكراوه تا خەڵک به مه‌سه‌له‌ی به‌نزین و كاره‌با و نه‌بوونی ئاوی ماڵان خەریک بکەن و له‌و لاشه‌وه بازرگانیكردن.
ئه‌گینا به‌نزینخانه هه‌یه له چل په‌مپی تێكردنی به‌نزین، ته‌نیا ده‌یانی كار ده‌كا، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ تا كه‌مترین به‌نزین به‌سه‌ر شوفێران دابه‌ش بکەن و دوای كاتژمێر یازدەی شه‌ویش ئه‌وه‌ی ده‌یده‌نه بەرپرس و كوڕ و خانه‌واده‌كانیان و (واسیته‌چی) و ئەوەکەی دیکەشی بازرگانه چاوچنۆكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ده‌به‌ن، وه‌ك خه‌ڵكی ده‌ڵێن له ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌نزین ده‌فرۆشن جلیكانی به ٤٠ تا ٥٠ هه‌زار دیناری عێراقی.
ئاخر ئه‌و سرانه‌ی بۆ به‌نزین و له ترافیكه‌كان ده‌گیرێن هیچ نین جگه له شكاندنی شکۆمەندیی مرۆڤەکانی ئه‌م وڵاته، ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌شی پتر كردووه كه‌س ده‌نگ ناكا و رازییه به‌م دۆخه دروستكراوه‌ی كه‌س خۆی لێ ناكاته خاوه‌ن و خه‌ڵكی پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌وه‌ی به‌رده‌وام سره ده‌گرن، درۆیه‌كی په‌تییه ئه‌وه‌ی بڵێت خه‌ڵكی به ده‌به به‌نزین ده‌باته‌وه ماڵ، ئاخر به‌نزینخانه‌كان به‌نزین به ده‌به ناده‌ن و بۆ هه‌ر ٤ تا ٧ كاتژمێرێكیش سره‌گرتن سی لیتر ده‌ده‌ن، كه‌واته ئه‌م قسانه راست نین و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری هاونیشتمانی، ئه‌گینا بۆ كوڕه بەرپرسێک یان پاسه‌وان و ترومبێلەکانی پارێزگار له سره‌كان نابینرێن.
كه‌واته ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا شكاندنی
شکۆەندیی مرۆڤەکانە و هیچی تر، خۆ داعش قازانجی زیاتر بووه بۆ كورد تا
له زیان له رووی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌تا داعش وای كرد كورد بچێته
پێشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت چوونه پێشه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا كوڕه هه‌ژاره‌كانن،
ئه‌گینا ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داره‌كان ئاماده نین له تیڤیش مه‌گه‌ر
له ترسی خۆیان ئه‌گینا سه‌یریشیان ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی شه‌هید و بریندار
ده‌بێ و له سره‌ی به‌نزینخانه و ناو فەرمانگەکان ته‌نیا
هه‌ژاره‌كانن، ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌كان راست ده‌كه‌ن با تەنیا یەک جار
سره‌ی به‌نزین بگرن، ئه‌و كات ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێ!
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|