١٩\١٢\٢٠١٣
سروودی هاوپشتی.*

بێرتۆڵد برێشت.
و. ھەژێن
ده هه‌سته،
لەبیرتبێ!
که هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرتبێ!
هێز له هاوپشتیدایه
ئه‌ی ڕه‌ش! سپی! سوور و زه‌رد!
ئه‌و شه‌ڕه فڕێده لاوه
شه‌ڕی گه‌لان له پێناو چییه؟
سوودی دوژمن به‌ولاوه
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
که هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
هێز له هاوپشتیدایه
گه‌ر له‌نێوچێت شیوی خه‌م
له هه‌وڵی من و تۆیه
که تۆ ببیته نه‌یارم
بۆ ڕیزی خۆت بێهێزییه
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
که هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
هێز له هاوپشتیدایه
شادن به ناکۆکیمان
خاوه‌نکار و سه‌روه‌ران
تا دووبه‌ره‌کی هه‌بێت
فه‌رمانڕه‌وا ده‌بن ئه‌وان
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
که هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
هێز له هاوپشتیدایه
یه‌کگرن ئه‌ی کارگه‌ران
تا ئازاد بن له زیندان
سوپای زۆرینه، بجه‌نگه
دژی سه‌رکوتی سه‌روه‌ران
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
که هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، لەبیرتبێ!
هێز له هاوپشتیدایه.
__________________________________
*
له‌سه‌ر ئاوازی بنه‌ڕه‌تی سرووده‌که وتراوه، که دانراوی «ئایسله‌ر»ە
و له (سروده‌ای در ستایش و اشعار دیگر) وه‌رگیراوه و له فارسییه‌وه
وه‌رگێڕدراوه. پێشتر له ژماره (٦)ی «گۆڤاری هونه‌ری ژیله‌مۆ»دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|