په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٣\٢٠١٧

سیستەمی ئاینیی یان سیکۆلاریزم!

عەبدولڕەحمان رەسول  


مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو لەسەرجەم قۆناغەکاندا لەململانێی جۆراوجۆردابووە لەپێناوی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ وئازادی وچەسپاندنی ئاشتی لەکۆمەڵگادا.ڕاستێک ھەبووە لەمێژوودا کەبەردەوام دووبارەوچەندبارەبۆتەوە بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لەناوەڕۆک وکرداری داڕووبدات ئەویش ئەوەیە کەبەردەوام دەسەڵاتداران کەسەردەمانێک پێیان دەووترا خاوەن کۆیلە یان بەگ وئاغا و مەلیک وپاشا لەقۆناغی ئێستاشدا پێ یان دەڵێن دەوڵەتانی ئایینی و سەرمایەدار وناسیۆنالیست ونەتەوەپەرست,سەرجەمیان ئایینەکانیان بۆبەرژەوەندی مانەوەی خۆیان ودرێژەدان بەسیستەمی ناعەدالەتی وچەوسێنەرو تاڵانی وگەندەڵی ودزینی سامان ودارایی خەڵکی کۆمەڵگاکان بووە نەک دڵسۆزیان بۆخەڵکی ئایینداروخاوەن ئایین بەڵکوزۆرجار ھەمان ئایین کەسیستەمی کۆمەڵگای پێ بەڕێوەبراوە مرۆڤەکانی خاوەن ھەمان ئایینی پێ چەوساوەتەوە وئازاروئەشکەنجەدراوە بەبیانوی جیاواز ئەگەرچی خاوەن ئایینە جیاوازەکانی تر زۆربەشێوازی دڕندانەودژەمرۆڤانەچەوساونەتەوەوئازاردراون لەناوبراون.

باشترین نموونەی سەردەم دەوڵەتی ئیسلامی ئێران ئێرانە کە زۆربێ ڕوحمانە خەڵکی کۆمەڵگاکەی دەچەوسێنێتەوە وئازاروئەشکەنجەی دەدات,ئەوانەی کەخاوەن ئایینی جیاوازن یان ئیسلام نین لەدوای ھاتنەسەرکاری ئیسلامییەکان لەئێران بەناچاری ئێران جێدەھێڵن کۆچ دەکەن بۆ وڵاتێکی ئارام وئازاد.لەژێرئەوسیستەمە ئیسلامییەی ئێراندا ڕۆژانەخەڵک لەسەرھەبوونی بیروباوەڕی وڕەحنەگرتن لەوڕژێمە خەڵک لەسێدارەدەدرێت یاخود دەخرێتە ناوزیندانەکانەوە ئەشکەنجەوئازاردەدرێت وسووکایەتیان پێدەکرێت ,تەنانەت وێڕای لەسێدارەدانی خەڵکانی بێ دین وکۆمۆنیست وڕەخنەگر لەونیزامەکۆنەپەرست ودژبەمرۆڤایەتییە بەڵکوڕژێمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران لەبەرئەوەی خۆی سیستەمێکی ئیسلامی شیعەیە بەچەندەھاخەڵکی سیاسی ئیسلامی سونەمەزھەبیش لەسێدارەدراوەتەنھالەبەرئەوەی جیاوازلەوسیستەمەئیسلامی شیعەبیریان کردۆتەوە واتەھەرخودی ئیسلامییەکانیش پلەیەک وپلەدووەیان ھەیە لایەنگرانی شیعەمەزھەب پلەیەکن لایەنگرانی سونەمەزھەب پلەدوون,بۆخەڵکی مەسیعی ویان خاوەن دیینی ترئەواپلەسێن یاخود بێ دینەکانیش ئەگەربوێرن خۆیان ئاشکراکەن ئەوابەشیان لەسێدارەدانە.

دەسەڵات وسیستەمی ئیسلامی داعش کەھەستا بە کۆمەڵکوژی ولەناوبردن وسووکایەتی کردن بەرامبەر بەخاوەن بیروباوەڕوئایینەجیاوازەکان ولەناوبردنی شوێنەوارەدێرینەکانیان وشوێنەپیرۆزەکانیان وکڕین وفرۆشتن بەکچان وژنانیان یەکێک بووە لەجێەجێکردنی بەرنامەی سیستەمەدەتیژەمرۆڤایەتییەکانی.

بۆدەوڵەتی عێراقیش ھەر ھاوشێوەی ئێرانە کە سیستەمی دەوڵەتداری ئیسلامی یە لەدەرکردنی یاسای کۆنەپەرستانە و دژبەئازادی بەردەوامە ,پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی خۆی لە ڕۆژی ٢٢ / ١٠ /٢٠١٦ یریارێکی دەرکرد بە قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتن وھاوردەکردنی مادە کحولیەکان.


لە ساڵی ١٩٢١ کەوە کە دەوڵەتی عێراق دامەزراوە تاکو ئێستا لە شێوەی ئەوبڕیارە کۆنەپەرستانەی ئەمڕۆ دەردەکرێ لە ژێر سایەی حکومەتی تایفی عێراقدا بەخۆیەوە نەدیوە ، یاسای بەرەسمی ناساندنی ھاوسەرگیری بە سیخە کە ڕێگادراوە نوسینگەی تایبەتی بۆ بکرێتەوە ، قانونی کارتی نیشتمانی کە غەیرە موسڵمانەکان وەک مرۆڤی پلە دوو ھەژمار دەکا ، قانونی ١٥٠ ڕۆژ پشوی ڕەسمی کە زوربەیان بۆ بۆنە دینیەکانن و ئێستاش قانونی قەدەغەکردنی مەی.


جەماوەری خەڵک لە عێراق دەبێ باش بزانن کە بێدەنگی لە تێپەڕاندنی قانونێکی لەو بابەتە بە بیانوی نەسازانی لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام ، بێشک قانونی تری بەدوادا دێ بە ھەمان بیانو ، لەوانە دەست بڕین و سەنگەسارو ھەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی ئێستا لە دەولەتە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکانی وەک ئێران و سعودیەو پاکستان پەیڕەو دەکرێن.

ئەم قانونە ،جگە لەوەی پێشێلکاریەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەرەتاییترین مافی کەسایەتی و ھەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ ، لەھەمان کاتدا و تەنانەت لەگەڵ بنەماکانی خودی دەستوری عێراقیش ناکۆکە کە دەڵێ : نابێ ھیچ قانونێک پەسەند بکرێ کە لەگەڵ ماف و ئازادیە بنەڕەتیەکانی ئەو دەستورەدا نایەتەوە .کەواتە ئەوسیستەمە ئیسلامییانە قۆناغ بەقۆناغ لەگەڵ درێژەدان بەتەمەنی دەسەڵاتداریان خوێنڕێژشترو سەرکوتتروفاشیستردەبن لەبەرامبەر بیروباوەڕی جیاوازوئایینی جیاوازلەخۆیان سەرجەم خۆشی وبەختەوەری وئازادی یەکانیان لێ قەدەغەدەکەن.

ڕاستی یەکەشی ھەرئەوەیە کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ گونجاندنی دینێک لەگەڵ دینێکی تر ھیچ ئەنجامێکی دروستی نابێت کەخزمەت بەئازادی ومرۆڤەکانی خاوەن بیروباوەڕوئاینیی جیاوازبکات ,یەکێک لەدینەکان ئاینی ئیسلام لەگەڵ بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسیدا کارێکی نەزۆکەو بەرناگرێت، ناتوانێت ھەڵبکات بەڵکوتێکدەشکێت ھەنگاوبەھەنگاو لەگەڵ گەشەی ئازادی ودیموکراسی وشارەستانیدا پەرتەوازەدەبێت ولەبەریەک ھەڵدەوەشێت. ھەربۆیە ھەمیشە حیزبە ئیسلامی یەکان تەنھا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات خۆڵکردنە چاوی خەڵکەو لەو ڕێگەیەوە ھەنگاو بە ھەنگاو سەپاندنی شەریعەت و رێساو یاساکانیانە بەھەمان ئەو شێوەیەی کە لە ڕۆژانی خلافەتی ئیسلامیداپیادەکراون،وە ئێستاش داعش بە ھەمان شێوە پەیڕەو پیادە دەکات،بەو شێوە دڕندانە خەریکی قەتڵوعام کردن و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ھاوڵاتیانی ژێردەستی ھەروەک چۆن لە ڕابردودا بەھۆی نوکی شمشێرەکانیانەوە توانیان سنوری دەستەڵاتیان فراوان بکەن،وە بنەماکانی ئیسلام بچەسپێنن بەسەر ھاوڵاتیاندا لە ئەنجامی ئەو ھەموو کوشتار و تاڵانیەوە بوو سیان لە خەلیفەکانی ڕاشدین کوژران وە زۆربەی ھەرە زۆری خەلیفەکانی ئەمەوی و عەباسیش ھەر بە ھەمان دەرد چوون.

مرۆڤایەتی بۆئەوەی لەدڕندەیی وفاشیزم ودیکتاتۆری شەڕوجەنگ وسەرکوت وئیستبداد وچەوسانەوە وئەشکەنجەدان دووربکەوێتەوە ھەنگاوبەھەنگاو لەئازادی وبەرابەری وگەشەی شارەستانی وخۆشبەختی مرۆڤایەتی نزیکترببێتەوە بۆئەوە بەردەوام لەئارامی وئاشتی وئازادی پەرەبەتوانافکریی وبەرھەمە عەقڵی وزانیاری وزانستە جۆراوجۆرەکانی بدات,بەبێ جیاوازی ئازادی بۆھەمووان بڕەخسێندرێت ھەتاوەکو گەشە بەجۆری تواناوبەرھەمەکانیان بدرێت لەقۆناغی ئێستادا پێویست دەکات کەسیستەم سیستەمێکی غەیرەدینی بێت واتە سیستەمێکی سیکۆلارومەدەن وئازادبێت بەتایبەت لەوڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست,ئەگەر ئەو سیستەمانەی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن بەشێکیان یان چەند دەوڵەتێک لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سیستەمیان سیستەمێکی سیکۆلارو شارەستانی وئازادبوایە بەم جۆرەی ئێستا خەڵک ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا وئەمریکا وبەریتانیا نەدەبوو بەشێکی زۆر خەڵکی لەناودەریاوزەریاکان نەدەخنکان نەدەبوونە خۆراکی ماسی وگیانەوەری دەریاکان,خەڵکی وڵاتانێ کە شەڕوکێشەوقەیرانی ھەیە کۆچی بۆ ئەو دەوڵەتانە دەکرد کەبیان پارێزێت و ئاسوودەبن ھەرکاتێک جەنگ وشەڕەکانیش کۆتایی دەھات بەئاسانی دەگەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.بەڵام ئەو خەڵکەی کە ئاوارەدەبن وکۆچ دەکەن بەدوایی ئارامی دا دەگەڕێن ھەتاوەکو دوورلەکێشە بەبەختەوەری ژیان بگوزەرێنن.ھەربۆیە پێوێستە خەڵک لەکۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵات کاربکەن بۆئەوەی سیستەمی کۆمەڵگاکەیان بکرێت سیستەمی سیکۆلار ومەدەنی ,ناکرێت سەرەڕایی ھەبوونی زۆرترین داھاتی دارایی وبەرھەمی نەوتی لە وڵاتەکانیان بەڵام مناڵانیان بێ بەش دەکرێن لەئایندەیەکی باشتر کەشایەستەبێت بە خۆیان.

ژنان ولاوان بێ بەش دەکرێن لەئازادی ودیموکراسی وکرێکاران بێ بەش دەکرێن لە ماف وھەق دەستی تەواو شایەستە بەخۆیان,مامۆستایان و فارمانبەران بێ بەش دەکرێن لە مافی خۆیان ,ڕۆژنامەنووسان لەجیاتی دەستی خۆشی لێ یان دەڕفێندرێن وتیرۆردەکرێن خەڵک بەساردی زستان وبەگەرمای ھاوین بێ بەش دەکرێت لە سووتەمەنی نەوت وبەنزین ,بێ بەش دەکرێت لەکارەبا وئاوی پاکی خواردنەوە ,خەڵک بێ بەش دەکرێت لە ڕێگاوجادەی دروست وشارەستانی سەرەڕای ھەبوونی داھاتی زۆری نەوت وغاز و بەرھەمی ژێرزەوی وسەرزەوی لەوڵاتدا بۆیە پێویست دەکات خەڵک ھەنگاوبنێت بۆ داکۆکی کردنی لەدامەزراندنی سیستەم وحکومەتێکی سیکۆلارومەدەنی وئازاد.

کاتێک لەکۆمەڵگادا سیستەم سیکۆلارو مەدەنی وشارەستانی بێت خەڵک ئازاد دەبێت لەوەی کە خاوەنی چ دینێک چ نەتەوە وچ ڕگەزێکە خەڵک لەسەرئەمانە ناچەوسێتەوە وئازارنادرێت وزیندانی ناکرێت,یاساکانی لەسێدارەدان ودەستبڕینەوە وھەبوونی سیغە و ھاوسەرگیری کچانی خوارتەمەنی ھەژدەساڵ ھەڵدەوشێنەوە ھاوسەرگیری بەزۆرکۆتایی دێت,کچان وکوڕان کەتەمەنیان گەیشتە ھەژدەساڵ ئازاددەبن لەپەیوەندی ھاوسەرگیری دا لەگەڵ کێ وچ کەسێک.داھات ودارایی وڵات بۆھەمووان زۆرباش ڕوون ودیاردەبێت,ھیچ جۆرەگرێبەستێکی نەوتی و بەرھەمی تر نھێنی نابێت بەڵکوبۆھەموولایەک ئاشکرادەبێت.ئازادی بۆھەموولایەک دەستەبەردەبێت لەکارکردن بۆ دەست ڕاگەیشتن بۆماف وداواکاری ئینسانییەکان,بیرکردنەوە وداھێنان گرینگی پێدەدرێت وھاوکاری دەکرێن وھاندەدرێن لە داھێنانی زانستی وزانیاری جۆراوجۆر.گۆرانی وسەماوشایی وخۆشی و ھەڵپەرکێ وڕەقس بۆھەمووان ئازاددەبێت.بەکورتی ھەنگاوەکان بۆگەیشتن بە ئاسوودەیی وبەختەوەری وئازادتر خێراتردەبن لەژێرسایەی سیستەمێکی سیکۆلارومەدەنی وشارەستانی دا.


ھەرلەقۆناغی ئێستادا لەوڵاتانی پێشکەوتووخاوەن سیستەمی مەدەنی سیکۆلار ئایین لەدەوڵەت وپەروەردەو خوێندن جیاکراوەتەوە,ھەموومرۆڤەکانیش ئازادانە ئەوەی کەخاوەن دینە یان لایەنگری ئایینێکە کەخۆی باوەڕی پێی ھەیە سوونەتەئایینی یەکان خۆی جێبەجێ دەکات کەسیش پێی ناڵێت بۆچی وادەکەی یان نابێ بەوشێوەوبەوجۆرە دیندارییەبکەیت کەخۆت دەتەوێت.لەوڵاتەئەوروپایی یەکان کەوڵات وسیستەمی سیکۆلاروشارەستانین مزگەوت ھەیە ,کەنیسە وکڵێسە ھەیە شوێنی تایبەت بۆپەرستنی سەرجەم ئایینەکان ھەیە بەبێ جیاوازی,گرینگ ئەوەی زەرەروزیانی بۆخەڵکی نەبێت ,واتە نەبێتە ھۆی بێزاری خەڵک ئەوکەسەی کەسونەتەکانی ئایینەکەی جێبەجێ دەکات.ھەربۆیەش بەشی زۆری خەڵکی موسڵمان ویەزیدی و خاوەن ئایینە جیاوازەکان لەکاتی شەڕو جەنگ وھەبوونی قەیران وکێشەکان لەکاتی کۆچ کردندا پەنابۆ وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا دەبن,پەنا بۆدەوڵەتانی ئیسلامی نابن لەبەرئەوەی ئەزانن کەلە دەوڵەتەئیسلامییەکان ناتوانن وەک دەوڵەتانی پێشکەوتووسیکۆلار ومەدەنی ئازادبن ومافەکانیان بۆ دابین بکرێت وەکو مرۆڤ.کەواتە لەنێوان سیستەمی ئایینی وسیستەمی سیکۆلاریزمدا باشترینیان بۆئیدارەدانی کۆمەڵگا و بەرچەستەکردنی مافەکانی مرۆڤ وئازادی یەکان بەدامەزراندنی سیستەمی سیکۆلاریزم مەیسەردەبێت.ئەگەر تۆوئەوانی تر دەیانەوێت کۆمەڵگا ڕزگاری بێت لەدەست سەرکوت وئیستبداد و چەوسانەوەونابەرابەری وگەندەڵی ئیداری ودزینی سامان ودارایی و داھاتی گشتی کۆمەڵگا ئەوا پێویستە لەئێستاوە کاربکەیت وھاوکاربیت بۆدامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلارومەدەنی وشارەستانی وئازاد ئەمەش لەپێناوی ھەرچی زووترە دەست ڕاگەیشتنە بەتەواوی مافەئینسانییەکانمان کەلایەن دەسەڵاتدارانەوە چەندین ساڵە زەوتدەکرێت وکۆیلەئاسادەچەوسێنەوە.

 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک