په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٦

سیستەمى ئێران دژە مرۆییە!

عەبدولڕەحمان رەسول  


سیستەمى ئێران لەئێستادا سیستەمێکە لێوان لێوەلەفەسادى ئیدارى وبەفیڕۆدان ودزینى پارەوسامانى نەوت وبەرهەمەژێرزەوى وسەرزەوییەکان وگەندەڵى وچەوسانەوەى لەڕادەبەدەرونابەرابەرى وبێکارى وسەرکوت وئیستبداد کەلەلایەن بەرپرس ولێپرسراوانى باڵاى دەوڵەتى ئاخوندى مەلاکانى ئیسلامى بەڕێوەدەبرێت,داهاتى کۆمەڵگایى ئێران لەلایەن کەمینەیەک للوشدەدرێت ودەدزرێت,بەکورتى ڕۆژانە زۆرینەى مرۆڤەکانى کۆمەڵگاى ئێران لەژێرسایەى سیستەمى ئیسلامیداکۆیلەئاساژیان دەگوزەرێنن ,گیرۆدەن بەژیانى ژێردەستى وچەوسانەوەى چینایەتى وهەڵاواردن وچەساندنەوەى نەتەوەیى وئایینى وجنسى وڕەگەزى.


بەپێى یاسا ودەستورەکۆنەپەرستەکانى ڕژێمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ڕۆژانەبەردەوامە لەسەرجێبەجێکردنى یاساى دژەئینسانى لەسێدارەدان.ڕۆژانەدەبێت بەشێکى زۆرلەخەڵکى ئێران چاوەروانى هەواڵى لەسێدارەدانى هاورێیان وخۆشەویستانیانبن.یاساى لەسێدارەدان پێچەوانەى بەندەکانى مافەکانى مرۆڤە,کەسەرجەم وڵاتانى نەتەوەیەکگرتوەکان کە لەسەرى ڕێککەوتون وهەروەهایاساى لەسێدارەدان پێچەوانەیەبە سەرجەم یاسامەدەنى وشارەستانى ودیموکراسییەکان,کەدەوڵەتانى ئەندام لەیەکێتى ئەوروپاڕۆژانەوبەردەوام باس لەیاساومافەمەدەنى وسیکۆلاروشارەستانییەکان دەکەن.


لەسەردەمى ئێستا وقۆناغى پڕزانست وزانیارى وگەشەى ئازادى ودیموکراسى جیهانیدا, بەڵام لەکۆمەڵگاى ئێران ڕۆژانە بەیاساى کۆنەپەرستانەودژەئینسانى,گەنجان ولاوان وسیاسى وڕۆشنیر وڕۆژنامەنووسان وژنان بەبیانوى پڕوپوچ وبوختان وسیناریۆى درۆزنانەى هەڵبەستراوى مەئموران وئەمنێتى نیزامى وئیتڵاعاتى و هەواڵدەرییەکان وجاسوسییەکانى ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران لەسێدارە دەدرێن وملیان دەبەپەڕێندرێت,کەچى زۆربەداخەوە سەرجەم دەوڵەتان بەگشتى ونەتەوەیەکگرتووەکان ودەوڵەتانى یەکێتى ئەوروپاوبەریتانیاوئەمریکالەپێناوى بەرژەوەندییە سیاسى وئابوورییەکانیاندابێدەنگن,هیچ هەنگاوێکیان نەناوە لەپێناوبەرژەوەندى ومافەکانى خەڵکى ئێران کەفشارێکى گشتگیردروست بکەن بۆسەردەسەڵاتدارانى باڵاى ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران بۆئەوەى وازلەجێبەجێ کردنى یاساى لەسێدارەدان بهێنێت ودەست هەڵبگرێت لەچەوسانەوەوپێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ.

بێگومان هەرچەشنەبێدەنگێک بەرامبەرسەرکوت وپێشێلکارییەکانى مافەکانى مرۆڤ لەئێران و یاسایى دژەئینسانى لەسێدارەدان لەئێران زیاتر دەرفەت بەخشینەبەم ڕژێمەڕجحى ودواکەوتوە بۆئەوەى زیاترهاوسارى بپچڕێت وبەردەوام بێت لەجێبەجێکردنى یاساودەستورەکۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتییەکانى بەرامبەربەخەڵکى چەوساوى ئێران.هەرچەندە ڕۆژ بەرۆژ لەناوخۆیى ئێران ووشیارى شۆڕشگێرانەگەشەدەکات پەرەدەستێنێت ,سات لەدوایى سات خەڵکى ناڕازى لەسیستەمى ئیسلامى لەئێران ووشیارانەترهەنگاودەنێت بەشێوازى جۆراوجۆر ناڕەزاییەتییەکانى بەرامبەرڕژێمى ئاخوندى مەلاکان نیشان دەدات,بەڵام پێویستە ئەو ناڕەزایەتیانە گشتگیربکرێن وفشارەکان بکرێنەسەرتاسەرى لەچوارچێوەى ناوچەیەک وشارێک بچنەدەرەوە.کاتێک باس داواکارى بۆ چارەسەرى بێکارى دەکرێت سەرجەم ئێران گیرۆدەى بێکارییە,کاتێک باس لەبەرزبونەوەى نرخى کاڵاوشمەک و....هیتددەکرێت سەرجەم کۆمەڵگاى ئێران گیرۆدەى گرانى وبەرزبونەوەى نرخى کاڵاکان وشمەک و.... هیتدکانە,کاتێک باس لەنەبوونى ئازادى ڕاگەیاندن وئازادى ڕێکخراوبوون وئازادى جەلوبەرگ وگۆرانى وسەماوهەڵپەرکێ ومۆسیقا وشانۆدەکرێت بێگومان سەرجەم کۆمەڵگاى ئێران گیرۆدەى سەرکوتى سەرجەم ئازادییەکانە,کاتێک باس لە دەستورو یاسادژەئینسانییەکان ویاسایى لەسێدارەدان دەکرێت سەرجەم کۆمەڵگایى ئێران گیرۆدەى دەستوورویاسادژەئینسانییەکانە,گیرۆدەى یاساى دژەئینسانى لەسێدارەدانە,کەلەتەواوى کۆمەڵگایى ئێران دژبەهەڵسوڕاوانى ئازادیخوازویەکسانیخوازوکۆمۆنیست وپێشکەوتنخوازجێبەجێ دەکرێت.

بۆکۆتایهێنان بەچەوسانەوەوکۆیلەدارى لەژێرئەم سیستەمە و ڕژێمە کۆنەپەرست و دژە مرۆڤایەتییە کەناوى کۆمارى ئیسلامى ئێرانە کەلەتەواوى جیهاندا بە کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران ناسێندراوە,پێویستمان بەخەبات وتێکۆشانى هاوبەشى یەگکرتوانەى سەرجەم خەڵکى ئێران هەیە,پێویستمان بەگەشەى یەکێتى تێکۆشانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێران هەیە بەسەرجەم هێزوحیزب وکەسایەتى سیاسى وڕۆشنبیروڕۆژنامەنووسان هەیە,ناکرێت چیترهەریەکەولەگۆشەوکەنارێک بەکەنارگیرى خۆى ڕازیبێت,لەبەرئەوەى تێکۆشان لەکەنارگیریدا بەهەرجۆرێک بێت بێ ئەرزشوکاریگەردەبێت کەم تاکورتێک گەشەیەک دەکات بەڵام دواترپەرتدەبێت یان خۆی خۆیى لاوازدەکات بەهۆى نوێنەبوونەوەوبەخۆداچوونەوەلەشێوازوجۆرى چەقبەستوویدائەمەبۆسیاسەتکردن وحیزبایەتى زۆرواریدولەجێى خۆیدایە.

هێزەئۆپۆزیسیۆنەکانى ئێران بەگشتى و هێز و حیزبە کۆمۆنیست و چەپ وئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان بەتایبەتى پێویستە هەمیشەلەبیرى خۆنوێکردنەوە وبەخۆداچوونەوەیەکى واقیعى وسەردەمیدابن,بەردەوام دەرچەودەرگاکانى گەشەکردن لەسەرجەم بوارەجۆراوجۆرەکانى شۆڕشدا بەهێزوپڕکاریگەربکەن,بەتایبەت لەبوارى خەبات وبەرخودانى هاوبەش ویەکگرتوویى ویەکێتى حزب وهێزە ئازادیخوازویەکسانیخوازەکان بۆئەوەى هەرچى زووترە بەهەموولایەک کۆتایى بەسیستەمى ئیسلامى سێدارەلەئێران بهێندرێت.

کاتێک ئۆپۆزیسیۆنێکى بەهێزوکاریگەرویەکگرتوولەمەیدانى تێکۆشاندا کارى هاوبەش ئەنجامبدا لەهەمانکاتدا خەڵکى چەوساوەوناڕازى ناوخۆیى ئێرانیش لەتەواوى کۆمەلگاى ئێران وسەراسەرى ئێران بەئومێدوهیوایەکى زۆربەهێزەودێتەمەیدان بۆبەرزکردنەوەى خواست وداواکارى ومافەئینسانییەکانیان لەوکاتەدا بەهاوبەشى هەموولایەک هەنگاوەکانى گۆڕانى سیستەم لەکۆمەڵگاى ئێران دەست پێدەکات بەرەونەمانى سیستەمى ئیسلامى سێدارەى ونەمانى دەستوورویاسا کۆنەپەرست وڕەجحى ودژەئینسانییەکان,دامەزراندنى سیستەم وکۆمەڵگایەکى ئازاد وسیکۆلارومەدەنى.
 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک