په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠٠٩

سیستەمى ناتەندروستى هەرێمى کوردستان

پێویستى بە تەندروستى کردنە.


کامەران ئیبراهیم


کەم نین ئەم کەسانەى کە ڕۆژانە لە هەرێمى کوردستانە بەدەست نە خۆشیەکى کوشندەى جەستەوە نەناڵین و نەخۆشى نەیان گەیەنێتە مەرگ ،ئەگەر ڕۆژانە هەر ڕۆژنامەنووسێک سەردانى کلینکە پزیشکى و نەخۆشخانەکانى کوردستان بکات ئەوا دەتوانێ لەم سەردانەی دا چەندین هەوال َو راپۆرت و ڕیپۆرتاژى تراژدیا و جەرگبڕ بنووسێت و کە ئەگەر بیگەیەنێتە لایەنى پەوەندیدار ئەوە گومان لەچارەسەرکردنى زۆر زۆرە ، من دەست خۆشیی خۆم لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەم کە ئەوان کەمتەرخەم نەبوون لە هێنانى تاقگیە و ئەم کەل َو پەلانەى کە ئەمڕۆ نەخۆشخانەکانى ئێمە پێویستسان پێیه‌تى خۆشبەختانە ئێمە دەتوانین لە نەخۆشخانەى قەزایەک زۆربەى هەرەزۆرى شیکارى نەخۆشیەکەنمان ئەنجام بدەین کە ئەمە بێگومان دەستکەوتە و دەبێت ئێمە ئاماژەى پى َبدەین و دەست خۆشى لە وەزارەتى تەندروستى خۆمان بکەین، دابین کردنى ئەم مووچە زۆرەى کە بۆپزیشکەکان تەرخان کراوە لە پێناو خزمەتکردن بەکارێکى مرۆڤایەتى دووبارە جێى دەست خۆشى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستانە، بەڵام ئایا ئەم کارانە بەتەنها ئەرکى وەزارەتى تەندروستى کەم دەکەنەوە یان ئەم وەزارەتە جگە لەم کارانە چ ئەرکێکى ترى دەکەوێتە ئەستۆ؟

 

پێشەکى ئەمەوێت ئەوە بۆخوێنەر ڕوون بکەمەوە کەمن پزیشک نیم و توێژەرێکى لیزانیش نیم لەم بوارەدا ،بەڵام وەک ڕۆژنامەنووسێک ئەوەى لە ژیانى ڕۆژانە و لەم سەردانانەى کە جاروبار وەک هەرتاکێکى ئەم نیشتیمانە ڕیگەم کەوتۆتە یەکێک لە کلینکە پزیشکیەکان یان نەخۆشخانەیەک یەک کۆڵ خەفەت بۆ بێکه‌سى ئەم نیشتیمانەم دەخۆم . تۆ کە ڕیگەت دەکەویتە نەخۆشخانەیەک دەبینى کاتژمێر نۆی بەیانى پزیشک لەخەوهەڵنەساوە و نەخۆشێکى پەک کەوتە بەدەم چاوەڕوانیەوە دانیشتوە تاکو ئەم کاتەى جەنابى پزیشک بەله‌نجە دێت بۆدەوامەکەى ئینجا ئەگەر نەخۆشخانە حکومى بێ و ئەوا واى بەحاڵى نەخۆش مەحاڵە پزیشکەکە لە دەقیقەیەک یادوو دەقیقە زیاتر خۆى پێوە هیلاک بکات. ئەمە لەکاتێکدا لە کوردستان پزیشک لە ئاستێکى بەرزى هۆشیارى و زانستى کۆمەڵگادایە ئینجا تۆ گلەیى چى لە خەڵکیى ترى کوردستان بکەى کە کارى وێرانکردن بێت.

 

ئەمە لەلایەک لەلاکى تر ئەمڕۆ کوردستان بە قۆناغێکى پێشکەوتن و تاڕادەیەک پیشەسازى و بازرگانى دا تێدەپەڕیت، هەڵبەتە لێرەشدا ژیانى تەندروستى بەردەر نییه‌ لەم بازرگانى کردنە ،بۆ ئەم مەبەستە دەبینین چەند سەنتەر و کلینکى ئەهلى کە زۆرجار تەنها بە بڕیارى کەسێکى بەرپرس کراونەتەوە دەستیان کردوە بە بازرگانى کردن به‌ گیانى هاوڵاتیان دوور لە هیچ یاسا و ڕیسایەکى تەندروستى ، نمونەى ئەمانەشمان زۆرن ،بۆیە دەبێت وەزارەتى تەندروستى لێرەدا زۆرترین ئەرک و رۆڵ ببینَیت ،ئەگینا پزیشکێک لە تاران و لوبنان و ...هتد وە دێت بۆ دەبێت نرخى نەشتەرگەرى دوو ئەوندەى وڵاتـەکەى بێت یا ئەوەى لە کوردستان وەک کارى پزیشکى دەیکات بى َگومان لە وڵاتەکەى خۆى بیکات من دڵنیام نەک ناسنامە و مۆڵەتى پزیشکى بەلکو سزاى یاسایشى بۆدەردەچێت.

 

شتێکى تر کە زۆر گرنگه‌ پێویستە وەزارەتى تەندروستى بیرى لێبکاتەوە یابیخاتە سیستەمى کارەکانیەوە ئەویش ئەوە کە ئەمڕۆ لەکوردستاندا کۆمەڵیک نەخۆشى زۆر هەیە کە درێژخایەن یا لە تواناى پزیشکەکانى خۆماندا نییه‌ چارەسەربکرێن ئەوە وەزارەت هەوڵ بدات لەڕیگەى دابین کردنى بووجەیەکى تایبەتى ئەرکى ناردنەدەرەوەى ئەم نەخۆشانە بۆ چارەسەرکردن بگرێتە ئەستۆ کە من پێم وایە دەتوانێ و ئیمکاناتى مادى حکومەتەکەمان دەتوانێ ئەمەش بکات ئەگەر بیکات، من لەسەر ئەم حاڵەتە نمونەیەکتان بۆدەهێنمەوە کە زۆر کاری تێکردم ئەویش بینینى گەنجێک بوو کە چاوەکانى نابینابوو لە یەکێک لە کلینکە ئەهلیەکان کاتێک لاى پزیشک هاتە دەروە گوتى ''پزیشک دەڵى تۆ چارەسەرت دەکرێت و دەتوانی ببیتەوە کەسێکى ئاسایى بەڵام بۆ ئەم مەبەستە پێنج هەزار دۆلارت پێویستە، بەڵام من ئەم توانایەم نییه‌ ئەگینا من بیست ساڵە کوێرم ئیستا بتوانم ببمەوە بەخاوەنى چاوەکانم نیعمەتێکی زۆر گەورەیە. من لێرەدا بیرم بۆ بێ پیلانى و نا سیستەمى وەزراەتى تەندروستى چوو ،چونکە ئەگەر ئەم گەنجە لە وڵاتێکى تر بوایە ئەوە پێویستى بە خانەوادەکەى نەدەکرد بەڵکو حکومەت وەک ئەرکى هاوڵاتى بوون وەک ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ئەرکى چارەسەرکردنى دەگرتە ئەستۆن، دیسان بەداخەوە ڕۆژ نییه‌ ئێمە دەیان گەنج و مندال َو پیر هەر لە شاشەو میدیاکەنى خۆمان دەبینین کە داواى رزگاربوون و هاوکاریی تەندروستى دەکەن بۆ بەدەست هێنانەوەى بەشێک لە جەستەیان، بۆ هەرچى زووە پێویستە وەزارەتى تەندروستى هەریمى کوردستان یاداشتێک بدات بە پەرلەمانى کوردستانە بۆ ئەم مەبه‌ستە و لەهەمان کاتیشدا پیڵانێک بۆ بەسیستەمکردنى تەندروستەیکى باشتر دابنێ.