په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٣\٢٠٢٣

ستافی "دەروازەی خەونەکان"

لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلین".

 

مەنسوور جیهانی


بەڕلین - ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی "نگین ئەحمەدی"، له‌ بەرهەمهێنانی "ئیلاهە نه‌وبەخت" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەرەنسا و نەرویج؛ چوونە سەر فەرشی سووری حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلین".

ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لەوانە؛ "نگین ئەحمەدی" دەرهێنەر، "ئێلاهه‌ نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەر، "لوقمان سوخه‌نوه‌ر" مۆنتاژ، "حوسێن میرزاقولی" مۆسیقا و "سامان مەجدوه‌فایی" چاککردنی ڕەنگ و لابراتۆوار؛ لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "به‌رلیناله‌"، لە بەردەم کامێرای فۆتۆگرافەران و وێنه‌هه‌ڵگرانی ڤیدیۆیی جیهان؛ لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە پڕبایخ و بەناوبانگە و پله‌ی Aی سینەمای جیهان ئاماده‌ بوون.

حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به‌ سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو "ماریێت ڕیسنبێک" و بەڕێوەبردنی هونەریی "کارلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فۆروم"، بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "نمایش کردنی سینەمای کلاسیک" و ... لە شاری بەرلین له‌ وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "دەروازەی خەونەکان"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک