١\٤\٢٠٢٣
"ستیڤن سپیلبێرگ"
له فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین".
مەنسوور جیهانی
بەرلین
ـ "ستیڤن سپیلبێرگ"سیناریۆنووس، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری بەناوبانگی
سینەمای جیهان، لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"بەرلیناله" لە وڵاتی ئەڵمانیا، هاته به‌رده‌م کامێرای فۆتۆگرافەران
و وێنه‌هه‌ڵگرانی جیهان؛ لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە و رووداوه
بەناوبانگە و پله یەکەمی سینەمای جیهان.
ئه‌م سینه‌ماکاره به‌ئه‌زموونه، هه‌روه‌ها له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی
حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" ئاماده‌بوو
و به وردیی وڵامی پرسیاری په‌یامنێران، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان و
ڕخنه‌گرانی سینه‌مای جیهانی دایه‌وه.
به‌رپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک
ده‌سکه‌وتی چالاکی هونه‌ری، خه‌ڵاتی پڕشانازی "ورچی زێڕین"ی ئەم
رووداوه گرینگ و پله یەکەی سینەمای جیهانیان به "ستیڤن سپیلبێرگ"
سیناریۆنووس، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری بەناوبانگی ئه‌مه‌ریکی به‌خشی.
له وتاری به‌رپرسانی حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"بەرلین" سه‌باره‌ت به‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی سینه‌مای جیهان هاتووه: "ستیڤن
سپیلبێرگ" به پیشهگهڕییهکی باوه‌ڕپێنه‌کراو نه ته‌نیا جیله‌کانی
جۆراوجۆریی بینه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهانی به خۆی سه‌رسام کرد، به‌ڵکوو
مانای نوێی به "سینه‌ما" به ناونیشانی کارگه‌ی خه‌یاڵه‌کان به‌خشی. چ
له دنیای سێحراویی هه‌تاهه‌تایی مێرمنداڵه‌کان و چ له‌و واقیعه‌ی که
مێژوو به هه‌میشه نه‌خشاندوویه‌تی؛ فیلمه‌کانی ئه‌و، ئێمه به‌ره‌و
ئاستێکی جیاواز ده‌بات، شوێنێک که لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌وره به ئاستی
پێویست بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌سته‌کانی ئێمه ده‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌گه‌ر "بەرلیناله"ی
٢٠٢٣ نیشانده‌ری ده‌سپێکێکی نوێی بێت، ناتوانین ده‌سپێکێکی باش له‌و
کاره گه‌ورانه‌ی که سپیلبێرگ پێشکه‌شی کردووه، بیدۆزینه‌وه.
سپیلبێرگ له درێژایی سه‌رده‌می پیشهگهڕیانهی خۆیدا به گشتی ١٩ جار،
کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار بووه و تاکوو ئه‌مڕۆ سێ خه‌ڵاتی
ئۆسکاری بۆ ماڵه‌وه بردۆته‌وه. ئه‌و به سه‌رکه‌وتووترین فیلمسازه‌کانی
ته‌واوی سه‌رده‌م ده‌ناسرێت، پیشه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵاتی به‌ناوبانگ
هاوڕێی بووه، له‌وانه؛ خه‌ڵاتی "گۆڵدێن گڵۆب" و خه‌ڵاتی "ئێمی"
جۆراوجۆر بۆ فیلمسازی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک شانازیی دیکه بۆ به‌ڵیندان
به ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی.
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به
سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو "ماریێت ڕیسنبێک"و بەڕێوەبردنی
هونەریی "کارلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی
پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فۆروم"،
بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی
پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی
ڕکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "نمایش
کردنی سینەمای کلاسیک" و ... لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا
بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.berlinale.de/en/2023/news-press-releases/219202.html
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|