١٨\٥\٢٠١٩
سترانێک بۆ
سەمەرقەند.*

مەعین بەسیسۆ و: نەژاد عەزیز سورمێ
(له كاتێكدا ته‌یموری له‌نگ
دوور له شاری سه‌مه‌رقه‌ند ، خه‌ریكی یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانی ده‌بێ ،
خانمی ژنی هه‌موو ئه‌ندازیارانی سه‌مه‌رقه‌ند كۆ ده‌كاته‌وه داوایان
لێ ده‌كاپه‌رستگه‌یه‌كی مه‌زنی بۆ دروست بكه‌ن ، پێشوازی ته‌یمووری پێ
بكا، به‌ڵام به مه‌رجێك په‌رستگه‌كه له چه‌ند ڕۆژێكدا ته‌واو ببێ.
ڕاستیی هیچ ئه‌ندازیارێك نه‌یوێرا خۆی له‌م پرۆژه‌یه بدا ، ئه‌ندازیارێكی
گه‌نج نه‌بێ، ئه‌ویش له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌ی خانمی ژنی ته‌یموور له‌نگ
ماچێكی بداتێ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانم ته‌ماحێكی زۆری خسته پێش ئه‌ندازیاره
لاوه‌كه‌بێ سوود بوو.. ئه‌ندازیار هه‌موو زێڕ و گه‌وهه‌ری ڕه‌ت كرده‌وه
وبه ماچه‌كه‌وه نووسا.. ئاكام خانم ده‌ستی خسته سه‌ر ڕوومه‌تی و
ڕازی بوو به‌وه‌ی ئه‌ندازیار به‌سه‌ر ده‌ستی له‌رزۆكییه‌وه ماچی بكا..
به‌م جۆره په‌رستگه دروست بوو. كه ته‌یموورله‌نگ گه‌ڕایه‌وه، پێی
زانی ، ویستی سزای ئه‌ندازیاره گه‌نجه‌كه بدا، به‌ڵام سوودی نه‌بوو ،
ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ ون بوو‌و ده‌سگیر نه‌كرا.).
خانمه‌كه‌م
نه له‌شكرشكێنم ، نه خاوه‌نی ده‌ربار
به‌ڵام پێم ده‌كرێ ئه‌وه‌ت بده‌مێ
شیر و خه‌نجه‌ر و
هه‌موو ته‌خت و تاراجی زه‌وی نه‌یاندابیێ
چه‌ند ئاسانه ئه‌م جیهانه به له‌پی ده‌ست سه‌رببڕێ
چه‌ند ئاسته‌میشه له لێوی ئێمه‌وه له‌دایك بێ..
چه‌ند ئاسته‌مه قه‌پێلكی هێلكه بشكێ و
چۆله‌كه‌یێ له شه‌قه‌ی باڵی بدا
یا دارگوڵێ له ژێر لێفه‌ی ته‌یموور بڕوێ..
خانمه‌كه‌م ، جیهان منداڵێكه له ئێمه‌دا
وه‌ختێ یه‌كدیمان خۆش ده‌وێ ، گه‌وره ده‌بێ
ده‌بێ به دڵ خانمه‌كه‌م!
وه‌ختێ شمشێر جێگه‌ی دڵ ده‌گرێته‌وه،
خۆشه‌ویستیش ده‌مرێ .
پاسه‌وانه‌كانت له ژێر شووره‌كاندان
بانیژه‌كه‌شت دوور
به‌ڵام من خوێنبه‌ره‌كانم ده‌كه‌م به په‌ت
عاشق ده‌ستی به خۆریش ڕا ده‌گا
ئه‌وه‌یه موئجیزه‌ی خۆشه‌ویستی خانمه‌كه‌م!
گۆچانه‌كه‌ی نه‌شوه‌شێنێ ده‌بێ به مار
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان ،
ڕسته‌ی ده‌سرۆكان له ده‌مییه‌وه ده‌رناكا
( هابیل ) له ته‌رمی (قابیل)
نایێنێته ده‌رێ
خانمه‌كه‌م
جادووگه‌ر هه‌رگیز
نابێته عاشق .
له‌وه جوانتر عاشقی ژنی قه‌یسه‌ر بی و
ناپاكی له قه‌یسه‌ر بكه‌ی ..
چی له‌وه جوانتره ،
به‌ینی هه‌ر دوو چاوی قه‌یسه‌ر
بدرێته به‌ر باڵی بولبول..
- بمده‌ره به‌ر گوڵ
بمده‌ره به‌ر خه‌نجه‌ر
- خانمه‌كه‌م
ته‌یموور ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌روازه‌ی سه‌مه‌رقه‌ند
ته‌یموور خودواوه‌نده
فریشته و شه‌یتانه‌كان
داروده‌سته و سه‌ربازه‌كانییه‌تی
- چی بكه‌م؟
ئه‌دی قه‌یسه‌ری گه‌وره‌م؟
- به‌ڵام من له پێناوی تۆدا
خیانه‌ت له قه‌یسه‌ریش ده‌كه‌م
هێشووی برووسك ، كه‌زیی قژت
تریفه‌ی برووسكه‌ی له لێوه‌كانتا هه‌ڵبوو
هه‌موو مۆم و ئه‌ستێره‌ی شه‌و
هه‌موو ڕوناهی خۆر دێنێ..
- ماچم كه!
به‌سه‌ر له‌پی له‌رزۆكی به گۆناوه نووساومدا
ماچم كه!
به ناوی سه‌مه‌رقه‌نده‌وه
ماچم كه!
- خانمه‌كه‌م ماچه‌كانت مه‌رگه
ڕه‌نگی ڤۆدگا ، ڕه‌نگی ئاوه..
وه‌لێ شاعیر خانمه‌كه‌م
له ڕووبارێكی ڕه‌واندا له‌دایك نابێ
به‌ڵكو له برووسكه‌یه‌ك
هه‌ڵده‌دێررێ و ده‌مرێ.
قه‌ده‌ری شاعیر ئه‌وه‌یه خانمه‌كه‌م
مه‌دالیای قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
نانی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
شه‌رابی قه‌یسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و
به خه‌یاڵی مه‌ستیی ،
له چۆڕێ برووسك تێده‌ته‌قێنێ
برووسك ده‌یكوژێ و
برووسك زیندووی ده‌كاته‌وه.
خانمه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر ماچه‌كانت گه‌ردوونێك و
شارستانیه‌تێك بنیات بنێن،
داخۆ چه‌ند گه‌ردوون
له ژێر لێفه و سه‌رجێیتله دایك ده‌بن؟
ڕۆژگارێ دێ
ماچ تا مردن ڕاو ده‌نرێ
جێوبالنگانی عاشقان
پیاڵه‌ی مه‌ی و
به‌یتی شیعر ڕاو ده‌نرێن..
ڕۆژگارێ دێ
سه‌ری پاساریان ده‌بڕرێ و
به شووره شۆڕ ده‌كرێنه‌وه..
به‌ڵام ئه‌وه ته‌یمووره
به‌ردێكه له زه‌ویا ڕواوه
خانمه‌كه‌م
به‌رد چه‌ندی ڕه‌گ و ده‌ماری لێ بڕوێن
نابێ به دره‌خت
شه‌و هه‌ر چه‌ندی برسی بێ
ئه‌ستێره و مانگی خۆی ناخوا
چۆله‌كه‌ی سه‌مه‌رقه‌ندیش
به بن نینۆكی ته‌یمووردا
دانه‌وێڵه هه‌ڵناگرن..
چی به ئه‌ژدیهاوه ماوه خانمه‌كه‌م
له چڕنۆكی شكاوی و
پاشماوه‌ی ئه‌فسانان به‌ده‌ر
چی پێ ماوه؟
چ هیلاكه ئه‌و دونیایه‌ی
سیما و ڕووی چۆله‌كه‌ی هه‌یه و
دڵی ئه‌ژدیها..
(چ هیلاكه.. خانمه‌كه..).
________________________________________
*
له كۆشیعری - مه‌عین
به‌سیسۆ، (القتلی و المقتلون و السكاری)، بڵاوكردنه‌وه‌ی (دار العوده)،
بێرووت ١٩٧٠، ل ٦٤- ٧٠، كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|