٢٥\٩\٢٠١٠
ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له ئوسترالیا.

د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
هه‌روه‌ک توێژینه‌وه زانستییه‌کان سه‌لماندویانه و زانایانی ده‌روونناسی
و کۆمه‌ڵناسی و بواری په‌روه‌رده جه‌خت ئه‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر‌ی،
ساڵانی سه‌ره‌تایی ژیان، کارتێکردنێکی زۆری هه‌یه له دواڕۆژدا به‌سه‌ر
ته‌ندروستی، گه‌شه‌کردن، فێربوونی منداڵانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی
پۆزیتیڤانه ژیانی منداڵان ده‌ستپێکات، گومانی تیادا نییه که سودی ئه‌بێت
نه‌ک ته‌نیا بۆ منداڵ و خێزانه‌که‌ی، به‌ڵکو کۆمه‌ڵ به گشتی له هه‌موو
بوارێک‌دا سودمه‌ند ئه‌بێت. نمونه‌ی ئه‌وه‌ش؛ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌کردنی
ئابوری و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رپێچیکردنی یاسا و ئه‌نجامدانی
تاوان له‌ناو کۆمه‌ڵدا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حکومه‌تی ئوسترالیا 14.4 بلیون دۆلاری ته‌رخانکردووه
بۆ به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له‌ژێر ناوی (ستراتیجی نیشتمانی گه‌شه‌پێدانی
سه‌ره‌تای منداڵی National Early Childhood Development Strategy) به
مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی ساڵانه بۆ 800 هه‌زار خێزانی
ئوسترالی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانیان. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی ئوسترالی کۆنتراکتی به‌ستووه له‌گه‌ڵ ABC
Learning که گه‌وره‌ترین لایه‌نی که‌رتی تایبه‌تی وڵاتی ئوسترالیایه
له بواری چاودێریکرنی منداڵان و په‌روه‌رده‌کردنیان و له ڕێی 1100 سه‌نته‌ری
تایبه‌تدا خزمه‌ت پیشکه‌ش ئه‌کات و زیاتر له 16000 کارمه‌ند کاره‌کانی
به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانه‌نانه که پلانی
چاودێری منداڵان ئه‌یانگرێته‌وه و منداڵه‌کانیان ئه‌به‌نه ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مۆڵه‌ت پێدراون بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و پلانه
وه‌ک سه‌نته‌ره‌کانی ABC ، ئه‌وه‌ش به پێدانی مووچه‌یه‌کی تایبه‌ت له
ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌روه‌ها به داشکاندنی کۆمه‌ڵێک خه‌رجی تری پێویست به
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانه‌وه. یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی
پلانی ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا له پێشکه‌شکردنی ئه‌م یارمه‌تی و
پاڵپشتییه بۆ خێزانه منداڵداره‌کان له‌وه‌دایه، تا دانه‌بڕێن له
کارکردن و هیزی کار که‌م نه‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی
ناتوانن به‌ڵانسی نێوان خیزان و کارکردن ڕاگرن و په‌روه‌رده‌کردنی
منداڵ ناچاریان ئه‌کات کاره‌کانیان به جێهێڵێن.
به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه ئاشنا بوون به شێوازی کارکردنی ABC
Learning، سه‌ردانی یه‌کێک له سه‌نته‌ره‌کانی له شاری سیدنی و له
ناوچه‌ی (سه‌ڤن هێلز Seven Hills) مان کرد. ئه‌م سه‌نته‌ره خزمه‌تی
چاودێری و په‌روه‌رده‌کردن به منداڵانی ته‌مه‌ن 6 هه‌فه‌ته تا ته‌مه‌نی
5 ساڵی پێشکه‌ش ئه‌کات، منداڵه‌کان دابه‌ش ئه‌کرێنه سێ گرووپی تایه‌به‌ت
به گوێره‌ی قۆناغی ته‌مه‌نیان و هه‌ر گروپێکیش به شیوازێکی تایبه‌تی
و جیاواز و به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراو په‌روه‌رده‌ئه‌کرێن، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
کۆرپه‌کان: 6 هه‌فته‌یی بۆ 2 ساڵان
ساوایان: 2 ساڵان تا 3.5 ساڵان
به‌ر له خوێندنی سه‌ره‌تایی: 3.5 ساڵان تا 5 ساڵان
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا بۆ زیاتر تیشکخستنه سه‌ر وه‌رده‌کاریی
کاره‌کانی ئه‌و سه‌نته‌ره و پرۆگرام و شیوازی مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ
منداڵان و دایک و باوکانیان، چاوپێکه‌وتنێکمان ڕێکخست له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری
سه‌نته‌ره‌که (تانیا ئاتوود Tanya Attwood) که له‌سه‌رتای ژیانی
کارکردنییه‌وه، دوای ته‌واکردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت ده‌ستی به‌کار
کردووه و بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه له بواری په‌روه‌رده‌کردنی منداڵاندا
کار ئه‌کات، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له ساڵی 2000 بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی
له زانکۆی رۆژئاوای سیدنی به‌ده‌ستهێناوه و له ساڵی 2007ه‌وه بووه
به به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌که.
له‌باره‌ی ڕۆڵی خۆیه‌وه تانیا ئه‌ڵێت: وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌که،
من سه‌رپه‌رشتی هه‌موو کار و چالاکییه‌کی ڕۆژانه و داڕشتنی پرۆگرامی
گونجاو بۆ منداڵان و دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی ئارام و هێمنانه ئه‌گرمه
ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی نیشان ئه‌دات و شانازیی به‌وه‌وه ده‌کات
که سه‌نته‌ره‌که‌یان توانیویه‌تی پرۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر
ئاستی تاک بگه‌یه‌نێت به منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر قۆناغی سه‌ره‌تایی، هه‌ر
له‌کۆرپه‌ییه‌وه تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵان. پرۆگرامی سه‌نته‌ره‌که هه‌فتانه
به پێی حه‌ز و خواستی و پێویستییه‌کانی منداڵان دائه‌ڕێژرێت. به‌رنامه‌ی
گروپی ته‌مه‌ن 3.5 -5، پرۆگرامی ئاماده‌کردنی منداڵان بۆ چوونه قۆناغی
سه‌ره‌تایی په‌یڕه‌وئه‌کات بۆ یارمه‌تیدانیان له گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی
و توانای ئه‌کادیمی و ئاماده‌بوونیان بۆ ده‌ستکردن به خوێندن له‌و
قوناغه‌دا به بێ کێشه و گرفت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیکردنیان له‌گه‌ڵ دایک و
باوکاندا، تانیا ئه‌ڵێت: به به‌رده‌وامی من دایک و باوکان ئه‌بینم و
هانیان ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ن له‌گشت لایه‌نه‌کانی سه‌نته‌ره‌که‌ماندا
و هه‌ر شێوه هاوکاری و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنێکیان به‌رز ئه‌نرخێنم.
ڕۆژانه له‌کاتی هێنان و بردنه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان. له گه‌ڵیاندا ئه‌دوێم
و له نزیکه‌وه بیروڕایان له‌گه‌ڵ ئه‌گۆڕمه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌وت
و به‌ره‌وپێشچوونی منداڵه‌کانیان و داوایان ڵێئه‌که‌م ئاگادارمان بکه‌نه‌وه
له هه‌ر تێبینییه‌ک له باره‌یانه‌وه. ئه‌وه‌و له بۆنه جیاجیاکاندا
وه‌ک ڕۆژی دایک و ڕۆژی باوک و بۆنه گشتییه‌کان وه‌ک کریسمس یان له
کاتی ئاهه‌نگێڕانی تایبه‌ت بۆ منداڵانی سه‌نته‌ره‌که‌مان، بانگی دایک و
باوکان ئه‌که‌ین بۆ به‌شداریکردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان و مامۆستاکان له‌و
بۆنه‌یانه‌دا. ئه‌م جۆره هاوبه‌شییه له نیوانی سه‌نته‌ره‌که‌مان و
خێزانه‌کاندا، په‌یوه‌ندییه‌کان قوڵتر ئه‌کاته‌وه و هه‌دوولا زیاتر
ئاگاداری گرفته‌کانی منداڵان ئه‌بن و هاوکاری ئه‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
سه‌باره‌ت به داڕشتنی پلانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی
چاڵاکی به‌مه‌به‌ستی فێرکردنی منداڵان، سه‌نته‌ری ABC ئه‌و ڕاستیانه‌ی
خواره‌وه له‌به‌رچاو ئه‌گرێت که:
کۆرپه‌کان سه‌ره‌تا له‌باره‌ی خۆیان و دونیای ده‌وروبه‌ریانه‌وه فێر
ئه‌بن له‌ڕێی هه‌ستکردنه‌وه و زۆر کاتیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن به هه‌ستکردن
به نوسینی جۆراوجۆر و گوێگرتن له ده‌نگی جیاجیا و بۆن‌کردن و تامکردنی
شتی نوێ بۆ یه‌که‌مین جار.
منداڵانی ساواش له ڕێی تاقیکردنه‌وه‌وه فێر ئه‌بن وه‌ک تێکه‌ڵکردنی
ڕه‌نگه جۆراوجۆره‌کان. فێربوونی کۆمه‌ڵایه‌تیش گرنگی زۆری هه‌یه
بۆیان. ساوایانیش زوو ئه‌بنه هاوڕێ، بۆیه ئه‌بێت هان بدرێن که پێکه‌وه
کاری هاوبه‌ش بکه‌ن.
منداڵانی ته‌مه‌نی پێش خوێندنی سه‌ره‌تایی تادێت سه‌ربه‌خۆ ئه‌بن. ده‌ست
ئه‌که‌ن به‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن توانای خۆیان له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
کاتی یاریکردنیان به یاری میکانۆ، کاتێک ئه‌یانه‌وێت شتێک دروست بکه‌ن،
ئه‌و پارچه‌یه‌ی هه‌ڵئه‌بژێرن که پێویستیانه به‌کاری بێنن.
بۆیه گرنگه کاتێک چالاکییه‌کان پلانی بۆ دائه‌ڕێژرێت، چاودێریکردنێکی
ڕاسته‌وخۆی زۆری لاینی به‌هێز و حه‌زی هه‌ر یه‌ک له منداڵان و له ڕێی
هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کان و وتوێژکردن له گه‌ڵیاندا بخرێنه به‌رچاو.
ئه‌و پلانه ده‌رفه‌تیان پێئه‌دات که کاربکه‌ن له‌گه‌ڵ مامۆستادا به‌پێی
بارودۆخی هه‌ر یه‌کێکیان یانیش له گروپی بچوک یان گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵ
هاوتاکانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه
بکه‌ن. به دارشتنی پلانی چالاکییه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنی لایه‌نی به‌هیز
و حه‌زی منداڵان، سه‌رکه‌وتنی منداڵ له بنیادنانی توانای داهێنان و
فێربوون به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست مسۆگه‌ر ئه‌که‌ین.
بۆ زیاتر زانیاری له باره‌ی منداڵانی سه‌نته‌ره‌که
و شێوازی په‌روه‌رده‌کردن و کارکردنی مامۆستایان، چه‌ند پرسیارێکم
ئاڕاسته‌ی یه‌کێک له مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموون کرد به‌ناوی ستیفانی
ڤاینس Stephanie Vines:
ستیفانی 25 ساڵ له بواری په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و 15 ساڵیش له‌و
سه‌نته‌ره کارئه‌کات. یه‌که‌مجارله‌گه‌ڵ مندڵانی ته‌مه‌ن سه‌رووی سێ
ساڵییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستاش بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌گه‌ڵ
مندڵانی ژێر دوو ساڵییه‌وه به‌رده‌وامه.
له وڵامی پرسێارێکدا له باره‌ی جیاوازی له شێوازی کارکردن له نێوان
ئه‌و دوو گروپه له منداڵان که هه‌ر یه‌کێکیان ژوورێکی تایبه‌ت
پێکدێنن، ستیفانی ئه‌ڵێت:
جیاوازێکه تا ڕاده‌یه‌ک له‌وه‌دایه که کارکردن له‌گه‌ڵ منداڵانی ته‌مه‌ن
ژێر دوو ساڵییه‌وه زیاتر جه‌سته‌ییه چونکه ئه‌وان ناتوانن سه‌ربه‌خۆ
بن و پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه له کاتی یاریکردن و
چاودێڕیکردنیان، ناڵێم کارکردن له‌گه‌ڵیان گرانتره به‌ڵکو جیاوازه و
هه‌ردوو گروپه‌که تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه.
له‌باره‌ی رۆتینی ڕۆژانه و چاڵاکییه‌کانی هه‌ر ژورێک له ژوره‌کان.
ستیفانی باس له‌وه ئه‌کات که ڕۆژانه له حه‌وتی به‌یانییه‌وه به‌کار
ده‌ستئه‌که‌ن و منداڵه‌کان به‌پێی گروپ ئه‌چنه ژوری تایبه‌تی خۆیان.
خواردنی به‌یانیان پێی ئه‌ردێت تا 8:45 پاشان جیا ئه‌کرێنه‌وه به پێی
ژۆره‌کانیان بۆ یاریکردن و هه‌ر یه‌ک له منداڵه‌کان ده‌ست به‌و یاریه
ئه‌کات که پێی خۆشه. له 9:30ی به‌یانی کاتی چای خوارنه‌وه‌ی به‌یانیان
ده‌ستپێئه‌کات. دوای ئه‌وه کاتی چاڵاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
منداڵه ته‌مه‌ن بچوکه‌کان ئه‌گه‌ر خه‌ویان هات ئه‌یانخه‌وێنین تا
تێرخه‌وئه‌بن و که هه‌ڵئه‌سن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا خواردنی نیوه
ڕۆیان پێئه‌درێت.
په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ دایک و باوکان له چ
ئاستێکدایه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ستیفانی ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که به‌یانان
له کاتی هێنانی منداڵه‌کان و ئێواره له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌یان، چاومان به
دایک و پاوکان ئه‌که‌وێت و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌ین و بیروڕا له‌سه‌ر
منداڵه‌کانیان ئه‌گۆڕینه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فته‌رێکی تایبه‌تمان
داناوه به‌و مه‌به‌سته‌ی گه‌ر هه‌ر تێبینییه‌کیان هه‌بێت بیخه‌نه به‌رچاومان.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئاگاداربوونی هه‌ردوو
لامان له‌باره‌ی منداڵانه‌وه و یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ردوولا که
ئاشنابین به‌هه‌ر گرفتێک یان ڕاده‌ی به‌ره‌وه‌و پێشچوونی منداڵه‌کان.
چۆن مامه‌ڵه ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ منداڵانی خاوه‌ن
پێویستی تایبه‌ت گه‌ر له سه‌نته‌ره‌که‌تاندا هه‌بن؟
ستیفانی له‌مباره‌یه‌وه ووتی: هه‌ر منداڵێک به پێی جۆری پێویستی و
باری جه‌سته‌یی و ڕێژه‌ی ژیری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ین و پرۆگرامی
بۆ دائه‌نێین و کار ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌کات که‌متره له
منداڵه‌کانی تر. ئێستا منداڵی وا له سه‌نته‌ره‌که‌ماندا نییه، ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێت که یه‌کێک له منداڵه‌کان ئه‌له‌رجی هه‌یه بۆ جۆره
خواردنێک، بۆیه به جیا خواردنی بۆ دائه‌نرێت و ئاگاداری ئه‌بین که
خواردنی منداڵانی تر تێکه‌ڵاوی خواردنه‌که‌ی نه‌کرێت. به‌ڵام له‌باره‌ی
جه‌سته‌ییه‌وه، منداڵی که‌مئه‌نداممان لانییه.
مانگی ئابی 2008 -
سیدنی
ماڵپه‌ڕی د. سه‌لاحی گه‌رمیان
|