په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠٢٥

ستراتیژییەتی نوێی ترامپ لەمەر ئاسایشی نەتەوەیی.


هاوڕێ نەهرۆ        


رۆژی هەینی بەرواری ٦\١٢\٢٠٢٥ ترامپ ستراتیژییەتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە بریتی یە لە پرنسیپی (دەستێوەرنەدان یان دانانی ئەمەریکا بە یەکەم)، ئەم ڕێوڕەسمە دەگەڕێتەوە بۆ یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ساڵی ١٩٨٦ کە کۆشکی سپی بەڵگەنامەی دەوری بداتە کونگرس لەمەر تیڕوانینی بەرفراوان دەربارەی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری.


١- گۆڕانکاری بەرچاو چی یە لە ستراتیژییەتی نوێ دا / لەبری ئەوەی ئەمەریکا سەرکردایەتی سیستەمی نێودەوڵەتی لیبراڵێ بکا پشت بە هاوپەیمانیەتی بەرفراوان و دام و دەزگای هەمەجۆر ببەستێ بەڵگەنامە نوێ یەکە پێ وایە جیهان بریتی یە لە دەوڵەتی نەتەوەیی خاوەن سەروەریی، هەر دەوڵەتێک بەخۆی سنوورەکانی و شوناس و بەرژەوەندیی ئابوری دەپارێزێ، بەڵگەنامەکان نوخبەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکای تاوانبار کرد کە بەرپرسیارن لە پەرت کردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە شەڕی دڕێژخایەنی رۆژهەڵاتی ناوین.
مەسەلەی کۆچبەران لەسەرەوەی لیستی ئاسایشی نەتەوەیی بوو کە ئاسایشی سنوورو تاوانی رێکخراو و مادە هۆشبەرەکانی لێدەکەوێتەوە.
پێ وایە فشار لەسەر شوناسی ئەمەریکی هەیە، سەردەمی کۆچی بە کۆمەڵ دەبێ کۆتایی پێ بێت.


٢- چۆن لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوین مامەڵە دەکا / سەبارەت بە روژهەڵاتی ناوین ئەم هەریمە لە رووی ستراتیژییەوە پاشکشەی کردووە بەڵام بایەخی بەتەواوەتی لە دەست نەداوە، چی دیکە ئەمەریکا پیویستی بە نەوت نییە خۆی بەرهەمهێنەرو هەناردەی وزەیە، چی دیکە رۆژهەڵاتی ناوین سەرچاوەی کارەساتی کوت و پڕ نییە بەڵکو جێگایەکە بۆ شەریکایەتی و دوستایەتی و وەبەرهێنان.
پێی وایە هەناردەی وزەی جیهان و ئاسایشی ئیسرائیل و ئازادی دەریایی لە تەنگەی هورمزو باب ئەلمەندەب و دەریای سوور بەرژەوەندی زیندوون پێویستیان بە ئامادەیی سەربازی و سیاسی ئەمەریکایە، پێی وایە ململانی فەلەستین و ئیسرائیل هێشتا ئاڵۆزە بەڵام بەشان و باڵی ترامپ هەڵئەدا سەبارەت بە ئاگربەستی ١٠ ی ئەکتۆبەر لە کەرتی غەزە، ئیرانیش لەشەری ١٢ رۆژەی حوزەیران زۆر لاواز بوو پێویستی بە لە ئامێز گرتنە (احتواء) نە ڕیشەکێش کردن.
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی دەبێ واشنتون واز لە سیاسەتی کۆنی بێنێ وەک شەڕی ئیراق و ئەفغانستان یان گۆڕینی ڕژیمەکان.


٣- ئەم ستراتیژیەتە ئەمەریکای لاتین و کاریبی لە پلەی یەکەم دائەنێت لەبەر نزیکی جوگرافیان، ئاسایشی ئەو ناوچانە ئاسایشە بۆ ئەمەریکا.
بەڵگەنامەکە بە ئاشکرا دووپاتی پرنسیپی مونرۆ دەکاتەوە کە لەساڵی ١٨٢٣ جیمس مونرۆ سەرۆکی ئەمەریکا بوو ڕایگەیاند ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی ئەوروپی لە هەردوو ئەمەریکا لەبەرانبەر ئەمەریکا دەست نەخاتە کاروباری ئەوروپاوە. هۆشداری ئەداتە چین وروسیا لەوەی بنکەی ئابوری و ئاسایش لە نێو ئەمەریکای باشورو کاریبی دابنێن کەواتە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا چ لە رێگای تۆڕی مادە هۆشبەرەکان و کۆچ و بەرهێنان لەوانەیە شوێن پێ بداتە پەکین و مۆسکۆ لە ناوچەکە لێرەدا پتەو کردنی هێزی دەریایی ئەمەریکی پێویستە لە دەریای کاریبی هەروا فشار بخرێتە سەر ئەو ڕژێمە نەیارانە وەک فینزویلا.


٤- ململانی لەگەڵ چین وەک جاران نییە لە نێوان دیمۆکراسیەت و سەرکوت بەڵکۆ پشت بە گرەوی دڕێژخایەنی ئابوری و پیشەسازی و تەکنۆلۆژی دەبەستێ، پێی وایە چین وەک هێزێکی ڕکابەر لەرووی زیرەکی دەستکرد و هەنارەدەو کەرەستەی خاو کانزاکاندا دەبێ سەرلەنوێ رێکبخرێتەوە کە چی دی ئەمەریکا پشت بە چین نەبەستی و ناوەندی بەرهەمهێنان بگوازێتەوە بۆ نێو ئەمەریکا و وڵاتە دۆست و نزیکەکان.
دووپاتی ئەوە دەکاتەوە ئەگەر چین بیەوێ تایوان داگیر بکا پێویستە ئەمەریکا وەڵامی بداتەوە لەبەر ئەوەی کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچانە توانای پەکین دەرئەخا لە خەفەکردنی بازرگانی جیهانی.


٥- سەبارەت بە ئەوروپا ترامپ هێرشێکی نائاسایی کردە سەر هاوپەیمانی سوننەتی ئەوروپا، کێشوەرەکە بەوە ناو زەد کرد (پیری دیمۆگرافی و قەیرانی شوناس) بەڵگەنامەکە باس لە نێوچوونی شارستانییەت دەکا ئەگەر بێتو پێشوازی لە کۆچبەران بەردەوام بێت، هەروا داوای ئەوە دەکا کە ئەوروپا خۆیان داکۆکی لە خۆیان بکەن، بڕی خەرجی سەربازی بەرز بکەنەوە لەوەی کە لە ناتۆ دەکرێ، گومان دەکا لە پێویستی ناتۆ بۆ بەرفراوان بوونی بەردەوام بەو پێیەی دەکرێ ناتۆ بەربڵاو بێ بە بێ بنمیچی جوگرافی و سیاسی.
چی دیکە ئەمەریکا چەترێکی کراوە نییە بە بێ مەرج، بەڵکو هاوکێشەکە ئەوەیە، کێ زۆرتر بدا، قورسایی لەسەر بێ، ئەوە بەهرەمەند ئەبێ لە پەیگیری توندوتوڵ.


٦- سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا / بەرجەستە کردنی پرنسیپی، یەکەم جار ئەمەریکا، ترامپ چاوی بە ئەگەرەکانی خشاندووە، ئاسایشی سنوور، سەرلەنوێ دروست کردنەوەی چینی ناوەڕاست، پتەوکردنی بنکەی پیشەسازی و تەکنۆلۆژی لەسەرەوەی لیستی بایەخەکانە، جەخت لەسەر ئەمەریکای لاتین وکاریبی دەکرێتەوە بەو پێیەی بواری زیندوون بۆ ئەمەریکا، ئەمەریکا هەوڵ ئەدا چین و روسیا دزە نەکەن بۆ ئەو ناوچانە، لەرووی سەربازییەوە دەبێ ئەمەریکا ئامادە بێت لە دەریای کاریبی لە ژێر ناونیشانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرەکان و تاوان لە دەرەوەی سنوورەکان.


لە بەرانبەردا ستراتیژیەتی لەگەڵ ئاسیا لە دوو گۆشەوە مامەڵە دەکا، یەکەم ئوقیانوسی ئارام وەک گوڕەپانی بەرپەرچدانەوەی سەربازی دژی چین هەروا هیندو وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا وەک بازاری ڕەخساوی ئەڵتەرناتیڤ کە دەبێتە هۆی دەستبەردار بوونیان لە چین بەشیوەیەکی ڕێژەیی.

____________________________________________
سەرچاوە: ماڵپەری ئەلجەزیرە - غەنی ئەلخەتیب.
 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک