سی و یه‌کی ئاب و
کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوکێشه‌سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆ!

موحسین که‌ریم
13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌وکاته‌ی که‌هێشتا یه‌کێتی وپارتی وه‌کو ئێستا
له‌سه‌ر دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵاتی کوردستان له‌نێوان خۆیاندا رێك
نه‌که‌وتبوون، له‌چوارچێوه‌ی ململانێ و شه‌ڕی نێوانیاندا، روداوێکی سه‌ربازی
له‌ی ئابی ساڵی 1996دا روویدا که‌سیمای سیاسی و سه‌ربازی کوردستانی
عێراقی بۆ ده‌وره‌یه‌کی تاراده‌یه‌ك دورودرێژ نه‌خشاند و هاوکێشه‌یه‌کی
سیاسی و سه‌ربازیی نوێی له‌کوردستاندا پێكهێنا که‌تائێستاش کاریگه‌ریی
به‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزو روداوه‌سیاسیه‌کانه‌وه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌مه‌بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ترۆپکی بێئومێدی سیاسی خۆیدا
تووشی لێکترازانێکی کوشنده‌هاتبوو که‌سه‌رتاپای کوردستانی عێراقی
کردبوه‌مه‌یدانی شه‌ری نێوان دوو هێزو باڵی سه‌ره‌کی و رکابه‌ری یه‌کتر،
واته‌یه‌کێتی وپارتی. بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی
راگرتنی فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو (UN)ه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردستانی درابووه‌ده‌ست. ئه‌ویش‌ئومێدی سیاسی خۆی به‌سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه‌له‌عێراق
هه‌ڵچنیبوو که‌بۆخۆی نارۆشن و نادیاربوو،بریتی بوو له‌سیاسه‌تی چاوه‌روانکردن!
له‌ئاکامی ئه‌مه‌شه‌وه‌ئاینده‌ی کوردستان و خه‌ڵکی کودرستانیان له‌م
چاوه‌روانیه‌کوشنده‌یه‌دا به‌خۆیانه‌وه‌گیرۆده‌کردبوو!
ئه‌م بارودۆخه‌نادیارو نارۆشنه‌ی کوردستان و بێئومێدی و ره‌شبینی سیاسی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش پێکه‌وه‌ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ‌ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که ره‌خساند که‌وه‌کو فاکته‌رێکی راسته‌وخۆی ناو گه‌مه‌ی سیاسی
وسه‌ربازیی کوردستان ده‌وربگێڕن و هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی دیاری بکه‌ن! ئه‌م دوو هێزه‌ش هه‌رجاره بۆ به‌شکستکێشانی یه‌کتر‌په‌نایان
بۆ ده‌وڵه‌تێکی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌ده‌برد که‌له‌سه‌رکوت و کوشتاری
هاوڵاتیانی کوردزمانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا شتێك له‌به‌عس که‌متریان
نه‌کردبوو!
هه‌ریه‌که‌له‌پارتی ویه‌كیتی بۆ به‌زاندنی رکابه‌ره‌که‌یان ده‌ستیان بۆ
دامێنی ئێران و تورکیا‌و عێراق ده‌برد. گاڵته‌جاری زه‌مانه‌ش وابوو که‌ده‌وڵه‌تێکی
وه‌کو ئێران ده‌یتوانی وه‌کو داشی دامه‌یاری به‌هه‌ریه‌که‌له‌پارتی و
یه‌کێتی بکات وهاوکات له‌دژی یه‌کتری، به‌پێی پێوانه‌یه‌ك که‌خۆی
بتوانێ کۆنترۆڵی بکات، یا‌رمه‌تی هه‌ردوولایان بدات یان لێیان بگرێته‌وه!
31 ئاب وه‌کو شمشێری دۆموکلیس هه‌موو ئه‌و گه‌مه‌و یاریانه‌ی پێچایه‌وه‌که‌تا
ئه‌وکاته باویان بوو. له‌دوای مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1991ه‌وه‌تا 31ی
ئابی 1996 ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی وای به‌سه‌ر کوردستاندا نه‌مابوو.
رژێمی به‌عسیش له‌هه‌رجۆره‌ده‌خاله‌تکردنێك له‌کاروباری سیاسی و ئیداری
و سه‌ربازی کوردستاندا دوره‌په‌رێز راگیرابوو! ئێران و تورکیا رۆڵی
کاریگه‌ریان هه‌بوو له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیی
کوردستاندا. سه‌رباری جێگاورێگای بانتری ئابووری پارتی له‌چاو یه‌کێتیدا
به‌ڵام هاوسه‌نگی هێزی سیاسی و سه‌ربازی له‌و‌ده‌مه‌دا به‌لای یه‌کێتیدا
شکابوه‌وه. پارتی ده‌بوایه وه‌کو یه‌کێتی ووته‌نی‌به‌دووربین ته‌ماشای
هه‌ولێری بکردایه! بۆیه‌هه‌روه‌کو سه‌رۆکی پارتی ئه‌وده‌مه‌رایگه‌یاند:
"داوای هاوکاریمان له‌سه‌رۆکی عێراق کرد‌و ئه‌ویش به‌سوپاسه‌وه‌وه‌ڵامی
داینه‌وه!"
به‌مجۆره‌رژێمی به‌عس و سوپای عێراق به‌فریای پارتی دیموکراتی کوردستان
که‌وتن. دووباره‌رژێمی به‌عس دوای نزیکه‌ی 6 ساڵ له‌دوورخستنه‌وه‌ی له‌هه‌رجۆره‌ده‌خاله‌تێکی
سیاسی و سه‌ربازی له‌کوردستاندا، له‌سه‌ر بانگه‌وازی لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان هاته‌وه‌ناو کایه‌سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی کوردستان. له‌رۆژی
31ی ئابی 1996 له‌هێرشێکی غافڵگیرانه‌دا که‌یه‌کێتی شپرزه‌کرد، سوپای
عێراق شاری هه‌ولێری له‌ده‌ستی یه‌کێتی ده‌رهێناو دایه‌ده‌ستی پارتی!
به‌مشێوه‌یه‌تای ترازوی هێز به‌ده‌ورو ده‌خاله‌تی سه‌دام و رژێم و
سوپاکه‌ی به‌قازانجی پارتی و به‌زیانی یه‌کێتی گۆڕا.
له‌ده‌ستدانی هه‌ولێر بۆ یه‌کێتی ته‌نها شکستێکی سه‌ربازی نه‌بوو، به‌ڵکو
شکستێکی سیاسی و لاسه‌نگبوونی هاوسه‌نگی هێز بوو که‌یه‌کێتی له‌جێگایه‌کی
خوارتر له‌پارتی دانا. یه‌کێتی له‌هێزی رکابه‌ری هاوشانی پارتی و بگره‌بانتریشه‌وه‌له‌و
گۆڕا بۆ هێزی دووه‌م و له‌و کاته‌شه‌وه‌تائێستا هه‌مان هاوکێشه‌ی سیاسی
به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات و خۆی دوباره‌به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئێستا
ئیتر پارتی خاوه‌نی یه‌که‌می بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و یه‌کێتیش له‌دوای
ئه‌وه‌وه‌سه‌ره‌ی گرتوه. ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می کوردستان پارتی و
بارزانی یه‌و یه‌کێتی و تاڵه‌بانیش له‌ریزی پشتی ئه‌وانه‌وه‌راوه‌ستاون!
ئه‌گه‌رچی نه‌وشیروان مسته‌فاو لیسته‌که‌ی‌که‌له‌یه‌کێتی یاخی بوون، به‌شێك
له‌ئامانجه‌سیاسیه‌کانیان هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و لاسه‌نگیه‌یه‌له‌ژێرناوێکی
نوێداو به‌هه‌مان مێژوی یه‌کێتیه‌وه، به‌ڵام تاڵه‌بانی و سه‌رکرده‌کانی
ئێستای یه‌کێتی ناچارن ئه‌م واقعیه‌تیه‌ته‌تاڵه‌قبوڵ بکه‌ن. ره‌نگه‌هێشتا
تاڵه‌بانی به‌بیستنی ناوی مه‌سعود، وه‌کو جاران، میزاجی تێك بچێت، به‌ڵام
ناتوانێ ناوچه‌وانی گرژبکات. ئێستا تاڵه‌بانی ناچاره‌که‌مپینی هه‌ڵبژاردنیشی
بۆبه‌ڕێبخات! ئه‌مه‌جه‌وری زه‌مانه‌یه‌و هه‌مووی به‌هۆی ئه‌و 31ی ئابه‌نه‌عله‌تیه‌وه‌بوو
که‌ره‌نجی نزیکه‌ی سێ ده‌یه‌و نیوی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی دا به‌ده‌م ئاوه‌وه. پێده‌چێت نه‌وشیروان مسته‌فای هاوه‌ڵی
رێگای خه‌باتی دوێنیێی تاڵه‌بانی و تۆراوو یاخیبووی ئه‌مڕۆشی نه‌توانێ
ئه‌و باره‌لاره‌راست بکاته‌وه.
ره‌نگه‌هه‌ر لایه‌نه‌و به‌جۆرێك سه‌یری رووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996
بکات. ره‌نگه‌پارتی و یه‌کێتی پێیان خۆش نه‌بێت که‌هیچی له‌باره‌وه‌بووترێ،
چونکه‌برینی کۆن تازه‌ده‌کاته‌وه‌و که‌شوهه‌وای دۆستی ریاکارانه‌و ته‌شریفاتی
سه‌رخوانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ناسازگار و نه‌خوازراو ده‌کات! پێشده‌چێت
که‌ره‌وتی نه‌وشیروان و گۆڕان بۆ باوه‌شێنکردنه‌وه‌ی کوانووی رقی په‌نگخواردووی
یه‌کێتیه‌کان دژ به‌پارتی و دژ به‌ملکه‌چکردنه‌کانی سه‌رکردایه‌تی
ئێستای یه‌کێتی بۆ پارتی و به‌ئامانجی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێکهاته‌شلوێ
و چێشتی مجێوه‌ر ئاساکه‌یان فوویه‌ك له‌خۆڵه‌مێشی سه‌ر ژیله‌مۆی یاده‌وه‌ری
31ی ئاب بکه‌ن. به‌ڵام یادی 31ی ئاب ده‌کرێ بۆ خه‌ڵکی کوردستان
ئیلهامبه‌خشی ته‌جروبه‌یه‌ك و ده‌رسوه‌رگرتنێکی یه‌کجگار پڕبایه‌خ بێت.
خه‌ڵكی کوردستان ئه‌وه‌ی بۆده‌رکه‌وت که‌یه‌کێتی وپارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیاندا، نه‌ك له‌به‌رخاتری خه‌ڵك، ئاماده‌ن هه‌موو کارێك بکه‌ن. خه‌ڵك
ده‌زانێ که‌هه‌رئه‌وان بوون له‌دژی یه‌کتری ده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا‌و
عێراقیان ده‌گرت بۆ سه‌ر یه‌کتری و بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و ماڵ‌و حاڵی
خه‌ڵکیان وێران ده‌کرد که‌چی ئێستا ده‌ڵێی دوانه‌ی پێکه‌وه‌نوساون ئه‌گه‌ر
له‌یه‌کترجیابکرێنه‌وه‌ده‌مرن! خه‌ڵك ئه‌وه‌ی بۆ روون بۆته‌وه‌که‌هه‌ریه‌که‌له‌و
دوو حیزبه‌بۆ به‌شکستکێشانی ئه‌وی دیکه‌ده‌ستی پاسدار‌و ژاندارم و
حه‌ره‌س جمهورییان ده‌گرت و ئێستاش سوێند به‌سه‌ری یه‌کتری ده‌خۆن.
ئه‌مانه‌ی که‌ئه‌و کات ده‌ستیان ده‌خسته‌ناو ده‌ستی رژێمه‌دڕنده‌کانی
عێراق و ئێران و تورکیاوه‌بۆ قڕکردنی یه‌کتری و به‌کوشتدانی رۆڵه‌کانی
خه‌ڵك و نائارامکردنی ژیان وگوزه‌ران و تاریکكردنی چاره‌نوسی سیاسی
خه‌ڵك ئێستا له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که‌پێکه‌وه‌داهاتی کوردستان
لووشبده‌ن ده‌ڵیی له‌به‌ره‌ی یه‌ك دایك و باوکن که‌ته‌نانه‌ت له‌کاتی
مناڵیشدا ده‌نگیان به‌سه‌ر‌یه‌کتریدا به‌رزنه‌کردۆته‌وه! ئه‌و هێزه‌ی
که13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌پاڵپشتی سوپای سه‌دام یه‌کێتی له‌هه‌ولێر
ده‌رپه‌ڕاند، ئێستا پێکه‌وه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی خه‌ڵکی
کوردستاندا گرتوه‌و بۆخۆیان نۆشی ده‌که‌ن.
بۆیه‌ده‌بێ یاده‌روه‌ی 31ی ئاب هۆکار وبه‌ڵگه‌یه‌ك بێت بۆ
لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك له‌و دووحیزبه‌به‌تایبه‌تی و
له‌بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌گشتی که‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و
قازانجی مادیی خۆیاندا ئاماده‌ن ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان
بخه‌نه‌ناو مه‌ترسی و تاریکییه‌وه‌وبیکه‌نه‌بارمته‌ی ده‌سه‌ڵات و
سامانی خۆیان! هه‌رئێستاش درێژه‌به‌هه‌مان سیاسه‌تی قازانجپه‌رستانه‌و
به‌رچاو ته‌نگانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و خه‌ڵکی کوردستانیان
کردۆته‌بارمته‌ی فیدراڵیزمه‌له‌قولۆقه‌که‌یان و چاره‌نوسی سیاسی ئه‌و
خه‌ڵکه‌یان له‌قومارخانه‌ی هێزه‌ره‌گه‌په‌زپه‌رسته‌ناسیۆنالیست و
ئیسلامیه‌سیاسیه‌عه‌ره‌بیه‌کانی عێراقدا راگرتوه!
26/08/2009
|