٨\٢\٢٠١٢
سوار هاتن پەیا
چوون.*

شرۆڤە و بەدواداچوون: هۆشیار حوسێن
“ئەو رەوشەی ئەمڕۆ ئاکەپە لە نێو تورکیا و باکوری کوردستان بۆ
کوردەکانی خولقاندووە، ساڵانی نەوەدەکانی "تانسۆ چیللەر و دیمیرەل و
دۆغان گورەیش و محەمەد ئاغار"مان دێنێتەوە یاد”
٣٥ ساڵی رابردووی تورکیا، ھەم بۆ کوردان و ھەمیش بۆ تورکەکان دژواری و
دەردەسەری و نەھامەتی بوو. بۆ ٢٨ ساڵیش دەچێت، لەگەڵ ھەڵگیرسانی شەڕی
چەکداریدا، قۆناخێکی خوێناوی تێپەڕی.
پێداگری دەوڵەتی تورک لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی گەلی
کورد، کوردانی ناچاری بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن کرد، ھەموو
دامودەزگا گرنگ و بڕیار بەدەستەکانی دەوڵەت، ھەروەھا حکومەتە یەک
لەدوای یەکەکانیان، سوپا و دەزگا ئەمنییەکانیان، دیسان پەرلەمان و
دەزگاکانی داد، ھەر یەکەیان لە لایەنی خۆیانەوە و تەنانەت بەیەکەوە و
ھەماھەنگیش، مانگ بە مانگ و ساڵ بەساڵ، سۆز و پەیمان نوێدەکەنەوە کە
ئەمجارە نا ئەمجارە، کۆتایی بە بزاڤی کوردان دەھێنن و وەک
یاخیبوونەکانی پێشتر و پێشووتریش قەڵاچۆیان دەکەین.
سات ھات و چوو، ساڵ ھات و رۆی، دەیەی یەکەم و دووەم و سێییەم و وا
چوارەمیش تەواو دەبێت، ئەو بزاڤە گەلییە کۆتایی پێنەھات، پێچەوانەکەشی
یاخیبوون بوو بە سەرھەڵدان و شەڕی چەکداریش، کز نەبوو گوڕتر بوو.
لە١٩٧٨ وە لەگەڵ دروستبوونی پەکەکەدا ھەر سەرکۆمارێک ھات، پەیمانی
قەڵاچۆی دوو بارە و چەندبارە کردەوە و کاری بۆ کرد، یەک ھات و یەک چوو،
لەو ماوەیەدا ٨ سەرکۆمار (**)
کۆتاییان ھات، شەڕیش ھەر تیرتر و کێشەش گەورەتر.
سەرفەرماندارەکانی سوپا بەر لە سەرھەڵدانی دوایین بزاڤی کوردان، ئیلاھی
ئاسا سەیر دەکران کە لە شکان نایەن، ١١ سەرفەرماندار (***)
بێئەنجام کۆتاییان ھات و بزاڤی گەلیش زیندوو.
لە ساڵی ١٩٧٨ بە دواوە، پروپاگەندە و رۆژەڤی ھەر ھەموو ھەڵبژاردنەکان
بۆ پەرلەمان و پێکھێنانی حکومەتەکان، ھەڵوێست لەبەرامبەر کێشەی کورد
خاڵی یەکەمی چارەنووسی ئەنجامەکانە، تەنانەت ھۆکارە سەرەکییەکانی
قەیرانی زۆربەی حکوومەتە ھەڵوەشاو و سەرنەکەوتووەکانیش، چارەسەرنەکردن
و پیادەکردنی سیاسەتی سەربازییانە بووە لە بەرامبەر کێشەی کورد.
لە ماوەی ٣٣ ساڵی سەرھەڵدانی کوردانی باکوری کوردستاندا، ١٢ جار سەرۆکی
پەرلەمان (****) گۆڕاوە و ٢٢
جار حکوومەت (*****) دامەزراوە
و ھەڵوەشاوەتەوە، تەنانەت تەمەنی ھەندێکیان لە چەند مانگێک
تێپەڕینەکردووە، کەچی پەکەکە ناوە ناوە زەبریشی بەرکەوتبێت، بەڵام
لەڕووی پێگەی جەماوەری و ھەیکەلی رێکخستنەکانی بەرفراوانتر بووە.
ئەوا جارێکی دیکەش حکوومەتەکەی ئاک پارتی، بە ھاوپەیمانی لەگەڵ
جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن، بەڵێن و مزگێنی کۆتاییھاتنی پەکەکە و کێشەی
گەلی کورد بە تورکان دەدات، ئاک پارتیش وەک ئەوانی دیکە، دەڵێت
حکوومەتەکانی پێش من نەیانتوانی پەکەکە و تیرۆر لە ناوبەرن، بەڵام من
بە ھێز و توانام و بەشەڕی سەرتاسەری و ھەمەلایەنە نزیکی سەرکەوتن
بووینەتەوە.
ئەو رەوشەی ئەمڕۆ ئاکەپە لە نێو تورکیا و باکوری کوردستان بۆ کوردەکانی
خولقاندووە، ساڵانی نەوەدەکانی "تانسۆ چیللەر و دیمیرەل و دۆغان گورەیش
و محەمەد ئاغار"مان دێنێتەوە یاد، کە تەنیا لە ماوەی ٥ تا ٦ ساڵدا
نزیکەی ٠٠٠.٢٠ مرۆڤی کوردیان کوشتوبڕ کرد، سەرەڕای ئەوەش لە ئەنجامی
ئەو کار و سیاسەتەیاندا خۆیان لەناو چوون و حکومەتەکانیشیان
ھەڵوەشایەوە.
ئەوەی لێرە مەبەستە ئەوەیە کە دەبێت ئاکەپە بەو سیاسەتەی خۆیدا
بچێتەوە، چارەسەری سەربازی تا بڵێی تاقیکرایەوە، بەڵام کێشەکەی چارەسەر
نەکرد، بە پێچەوانەوە قووڵتر و گرانتر بوو، تا بەڕۆژی ئەمڕۆ گەیشت،
ئەگەر نا، دەوران و حەتمیەتی مێژوو ئەردۆغان و پارت و دارودەستەکەیشی
رادەپێچێ.
_________________________________________
بەڵگەنامەکان:
*
"سوار هاتن پەیا چوون" پەندێکی کوردییە، لە زاراوەی کرمانجی سەروو
بەکاردێت، مەبەستی ئەوەیە کە "بەسواری ئەسپ هاتوون، بەڵام پیادە
گەڕاونەتەوە"، زیاتر بە دۆخی شکستی لایەنێکی هێرشکار دەگوترێت.
**
سەرکۆمارەکان:
|
سەركۆمار |
ماوەی ئەرك |
1 |
فەخری كۆروتورك |
تا 6 ی نیسانی 1980 |
2 |
ئیحسان سەبری چاغلەیانگیل |
6 نیسان 1980 تا 12 ی ئەیلول 1980 |
3 |
كەنعان ئەڤرەن |
12 ئەیلول 1980 تا 9 نۆڤەمبەر 1989 |
4 |
تورگوت ئۆزال |
9 نۆڤەمبەر 1989 تا 17 نیسان 1993 |
5 |
حسامەددین جیندۆروك |
17 نیسان 1993 تا 16 مایس 1993 |
6 |
سلێمان دەمیرەل |
16 مایس 1993 تا 16 مایس 2000 |
7 |
ئەحمەد نەجدەت سزار |
16 مایس 2000 تا 2007 |
8 |
عەبدوڵڵا گویل |
2007 تا ........ |
***
سەرفەرماندارەكانی سوپا:
|
سەرفەرماندارەكانی سوپا |
ماوەی ئەرك |
1 |
كەنعان
ئەڤرەن |
1978 ---- 1983 |
2 |
نورەدین ئەرسین |
1983 ---- 1983 |
3 |
مستەفا نەجدەت ئوروگ |
1983 --- 1987 |
4 |
نەجیب تۆرومتای |
1987 ---- 1990 |
5 |
دۆغان
گورێش |
1990 ---- 1994 |
6 |
ئیسمایل حەقی
قەرەدای |
1994 ---- 1998 |
7 |
حسێن كیڤریك
ئۆغلو |
2002 --- 2006 |
8 |
یەشار بیوك
ئانت |
2006 --- 2008 |
9 |
محمد ئیلكەر
باشبوغ |
2008 --- 2010 |
10 |
ئیشك كوشانەر
|
2011 -- 2011 |
11 |
نەجدەت
ئوزەل |
2011 --- |
****
سەرۆكەكانی پەرلەمان:
|
سەرۆكی پەرلەمان |
ماوەی ئەرك |
1 |
جاهد كاراكاش |
17/11/1977 تا 12/9/1980 |
2 |
نەجمەدین كارادومان |
4/12/1983 تا 29/11/1987 |
3 |
یڵدرم ئاكبلوت |
24/12/1987 تا 9/11/1989 |
4 |
عسمەت كایا ئەردەم |
21/11/1989 تا 20/10/1991 |
5 |
حسامەدین جیندۆرك |
16/11/1991 تا 1/10/1995 |
6 |
عسمەت سەزگین |
18/10/1995 تا 24/12/1995 |
7 |
مستەفا كالەملی |
25/1/1996 تا 3/9/1997 |
8 |
حیكمەت چەتین |
20/5/1997 تا 18/4/1999 |
9 |
یڵدرم ئاكبلوت |
20/5/1999 تا 30/9/2000 |
10 |
عمر ئیزگی |
18/10/2000 تا 3/11/2002 |
11 |
بولەند ئارینج |
19/11/2002 تا 22/7/2007 |
12 |
كوكسال تۆپتان |
9/8/2007 تا 5/8/2009 |
13 |
محمد علی شاهین |
5/8/2009 تا ..... |
14 |
جەمیل چیچەك |
2009 تا ....... |
*****
سەرۆك وەزیرەكان و پارتەكانیان:
|
سەرۆك وەزیرەكان |
ماوەی ئەرك |
|
پارتەكەی |
1 |
سلێمان دەمیرەل |
21.07.1977 |
05.01.1978 |
پارتی عەدالەت |
2 |
بولەند ئەجاوید |
05.01.1978 |
12.11.1979 |
پارتی كۆماری گەل |
3 |
سلێمان دەمیرەل |
12.11.1979 |
12.09.1980 |
پارتی عەدالەت |
4 |
بولەند ئولوسو |
21.09.1980 |
13.12.1983 |
دەسەڵاتی سوپا |
5 |
توركوت ئۆزال |
13.12.1983 |
21.12.1987 |
پارتی نیشتمانی دایك |
6 |
توركوت ئۆزال |
21.12.1987 |
31.10.1989 |
پارتی نیشتمانی دایك |
7 |
عەلی خوسرەو |
31.10.1989 |
09.11.1989 |
پارتی نیشتمانی دایك |
8 |
یلدرم ئاك بلوت |
09.11.1989 |
23.06.1991 |
پارتی نیشتمانی دایك |
9 |
مسعود یلماس |
23.06.1991 |
20.11.1991 |
پارتی نیشتمانی دایك |
10 |
سلێمان دەمیرەل |
20.11.1991 |
16.05.1993 |
پارتی رێگای راست |
11 |
ئەردال ئینینۆ |
16.05.1993 |
25.06.1993 |
پارتی خەڵكی سوسیال دیموكرات |
12 |
تانسۆ چیللەر
|
25.06.1993 |
05.10.1995 |
پارتی رێگای راست |
13 |
تانسۆ چیللەر
|
05.10.1995 |
30.10.1995 |
پارتی رێگای راست |
14 |
تانسۆ چیللەر
|
30.10.1995 |
06.03.1996 |
پارتی رێگای راست |
15 |
مهسعود
یلماس |
06.03.1996 |
28.06.1996 |
پارتی نیشتمانی دایك |
16 |
نەجمەدین ئاربەكان |
28.06.1996 |
30.06.1997 |
پارتی رەفاە |
17 |
مهسعود
یلماس |
30.06.1997 |
11.01.1999 |
پارتی نیشتمانی دایك |
18 |
بولەند ئەجاوید |
11.01.1999 |
28.05.1999 |
پارتی دیموكراتی چەپ |
19 |
بولەند ئەجاوید |
28.05.1999 |
19.11.2002 |
پارتی دیموكراتی چەپ |
20 |
عهبدوڵڵا
گویل |
19.11.2002 |
12.03.2003 |
پارتی دادو گەشەپێدان |
21 |
رهجهب تەیب ئەردۆغان |
12.03.2003 |
29.08.2007 |
پارتی دادو گەشەپێدان |
22 |
رهجهب
تەیب ئەردۆغان |
29.08.2007 |
ئێستا له دهسهڵاته |
پارتی دادو گەشەپێدان |
ماڵپهڕی هۆشیار حوسێن
|