٦\٣\٢٠١٠
سوێدییه‌کان.. چۆن
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فێڵ و ساخته‌دا ده‌که‌ن؟

موحسین جوامێر
ماوه‌یه‌که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی سوێدا ده‌نگوباسێک بڵاو بووه‌ته‌وه،
تێیدا باس له‌وه ده‌کرێ چه‌ند سیاسه‌توانێکی پارتی مۆدێرات - وه‌ک به‌رتیل
- پاره‌ی ئه‌ندامه‌تیی چه‌ند که‌سێکیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیانکه‌ن به
ورکه‌خۆری خۆیان، پاشان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانیی سوێد که
له پایزدا به‌ڕێوه ده‌چێ؛ ده‌نگیان پێ بده‌ن.. سه‌باره‌ت به‌مه‌وه
لێپێچینه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ ده‌ستی پێ کردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ندامی
به‌رز و دیاری حیزبی نێوبراو، له‌شه‌رمانا، ده‌ستیان له حیزب کێشاوه‌ته‌وه،
یه‌کێ له ئه‌وان ( ماتس نیلسۆن )ه که ئه‌ندامی په‌رله‌مانه.
یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدی، ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی
شتێک بقه‌ومێ، به‌ری لێ ده‌گرن و ناهێڵن مه‌زنتر ببێت. دیسان ئه‌گه‌ر
فیتنه و سۆدره‌یه‌کیش سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌وه هه‌دا ناده‌ن و ڕکێفکوت
بۆی داده‌مه‌زرێن، هه‌تا قه‌به‌تر نه‌بێ. له‌لای ئه‌واندا هه‌ڵه‌ی گه‌وره
له هه‌ڵه‌ی بچووکه‌وه ده‌زێ، وه‌ک چۆن ئاگری مه‌زن له ده‌نکه
شقارته‌یه‌که‌وه کڵپه ده‌سه‌نێت. که ئه‌مریکا خه‌ریک بوو عێراقی
داگیر ده‌کرد، خانمی به‌ڕێوه‌به‌رم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و له حاڵی
قوتابییه‌کانمی پرسی و ئاگاداری کردمه‌وه به‌وه‌ی دنیایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکی
نائاساییم لێیانه‌وه هه‌ست پێ کرد که له ڕه‌وشه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو، بێی چاوه‌ڕوانی زه‌نگی بۆ لێ بده‌م.. دیسان هه‌ر له‌م وڵاته‌دا،
ئه‌گه‌ر له قوتابخانه‌دا شا‌گردێک شاگردێکی دیکه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه،
یه‌کسه‌ر مامۆستا و که‌سانی پسپۆڕ له قوتابخانه‌دا بۆی کۆ ده‌بنه‌وه،
تاکوو شاگردی چه‌وساوه ڕزگار بکه‌ن و هاوکات فێری به‌رگریشی بکه‌ن، هه‌روه‌ها
ده‌رسێکیش بده‌نه شاگردی چه‌وسێنه‌ر و ده‌ستدرێژکه‌ر، تاکوو سنووری
خۆی بزانێ و ڕێزی ئه‌وانیدیکه بگرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وان چیان پێ نه‌کرا؛
له پسپۆر و لێزانتری دیکه ده‌گێڕنه‌وه، بۆ باس و لێکۆڵینه‌وه.
ئه‌و ساخته‌یه‌ی له 25ی ئابی ئه‌مساڵدا له کوردستان کرا، ئه‌گه‌ر له
سوێد بکرایه؛ نه‌ک هه‌ر حکوومه‌ت وه‌ک پاتری سقووتی ده‌کرد و سه‌به‌بکاران
له حه‌یبه‌تانا هه‌تاکوو قامی قیامه‌تێ ڕووی مه‌جلیسانیان نه‌ده‌بوو،
بگره سه‌دان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرا، هه‌ر له قوتابخانه‌کانه‌وه
بگره هه‌تاکوو ئاستی به‌رزی ده‌وڵه‌ت، چونکه ئه‌م حاڵه‌تی ساخته‌یه
مانای هه‌بوونی پوازێکی ماڵوێرانکه‌ر و تۆقێنه‌ره له جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه
و ده‌وڵه‌تدا. به‌نده کاتێ به‌گوێی خۆم له چه‌ندین که‌سی کوردستانیم
بیست که چه‌ندین جار چووبوون فۆڕمیان به‌ناوی دیکه‌وه پڕ کردبووه‌وه،
پاشان دیم سه‌رۆکی هه‌رێم، وه‌ک نه‌بای دیبێ و نه‌باران، چووه نێو په‌رله‌مان
و فه‌لسه‌فه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریی ده‌فرۆشت و خه‌ڵکی فێری کوردستانپه‌رستی
ده‌کرد، ئا ئه‌وسا هێدم (سه‌دمه) گرتمی و زانیم ته‌شیی حوکمداری به
هه‌موو که‌س ناڕێسرێ و زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به هزری شاخ بیر ده‌که‌نه‌وه
و ئێمه‌ش خه‌یاڵپڵاوانه به ته‌مای نیسکێ له ئیمان گه‌ڕاوین.
من ناڵێم گه‌رماوگه‌رم له پیشه‌سازی و ته‌کنیکدا، یان له ئیداره و
شێوه‌ی په‌روه‌رده‌دا، خۆمان له قه‌ره‌ی سوێد یان هه‌ر وڵاتێکی ده‌ستپاک
بده‌ین، ئه‌گه‌رچی ئێمه‌مانان له ئه‌وان بێ‌تواناتر نین و ده‌وڵه‌مه‌نتریشین..وه‌لێ
ساخته که مانای درۆ، دزی و هه‌موو شتێکی دزێو و وێنه‌چوو ده‌خۆ ده‌گرێت،
ده‌کرێ و فه‌رزه به‌ری لێ بگیرێ، چ له مه‌سیفێ و چ له هه‌ولێرێ..
شایه‌نی گوتنه، ئه‌و گه‌نجه‌ی فێری ساخته‌کاری ده‌کرێ و ئافه‌رینیشی
پێ ده‌گوترێ، به‌یانی کۆ له‌وه ناکاته‌وه شه‌ڕه‌ف و ئابڕووی میلله‌تی
خۆی به دوژمن بفرۆشێت و ببێته گه‌وره‌ترین سیخوڕ و خه‌فیه.
سوێد وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی، کێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ڕوو
ده‌ده‌ن، وه‌لێ جیاوازی له نێوان ئێمه و ئه‌واندا، ئه‌وه‌یه، لای
ئێمه خودی ده‌سه‌ڵات پیلان و پلان بۆ ساخته‌کاری داده‌نێ و داکۆکیشی
لێ ده‌کا، به‌ڵام سوێد– وه‌ک ده‌سه‌ڵات – خۆی لێ نه‌بان و گوێی لێ که‌ڕ
ناکا، هه‌روه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به که‌مالی ئیسراحه‌ته‌وه
ئه‌مجاره لێی خه‌وت. بشمبوورن ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌راودکارییه‌م بۆنی (
قیاسی که‌شکێ له مه‌شکێ )ی لێ به‌رز ده‌بۆوه.
2010/2/24
mohsinjwamir@hotmail.com
|