په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١\٢٠٢٣

سوێد ناتوانی بۆ تورکیا بچەمێتەوە.


هاوڕێ نەهرۆ        


لەمانگی مای ٢٠٢٢ سوێد و فینلاند داوای ئەندامییەتیان لە ناتو کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر هیڕشی دڕندانەی روسیا بۆ سەر وڵاتی ئوکراین.


کاردانەوەکە بە ئەرینی درایە قەڵەم لەلایەن زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانەوە، بێجگە لە تورکیا وەک وڵاتێک تا ئیستاش هەژموونی سەروک رەجەب تەیب ئەردوغان بەسەریا زاڵە، داخوازی بۆ هەردوو وڵات خستۆتە روو کەدەبێ بێنە دەنگییەوە.


بەتایبەتی سوێد وەک هێڵی لێبوردەیی سەبارەت بەوەی تورکیا پێوایە رێکخراوی تیرویستی کوردان کێشەو گرفتە.


داواکان بە تەواوەتی ناشەرعی نەبوون، سوێد بە توندی بەشیکی لێ پراکتیزە کرد.


لە پایز حکومەت لە ستوکهوڵم گۆڕا دەبوایە ئەویش پراکتیزەی بکا.


سەرۆک وەزیران ئوڵف کریستەرسون کە سەر بە مودەرات پارتی یە لە نوڤەمبەر گوتی ( حکومەتەکەم هەڵبژێردرا تەنیا پێش چەند هەفتەیەک بەرلەوەی رێگا درا بۆ دانانی یاساو سیستەم. لەنیویان دا بەرەنگاری تیروریزم و رێکخراوی تیروریستی وەک پەکەکە لە سوێد.


بەڵام ئەردوغان لەوە زیاتر دەرواو و پێ دریژی دەکا، ئەو دەیەوی حکومەتی سوێد ڕادەستی کەسی سادەش بکا، ئەمەش تەنیا کوردەکان ناگریتەوە بەڵکو هەندی خەڵک دەگرێتەوە ئەردوغان پێوایە سەر بە فەتح اللە گولن کە نووسەریکی تورکە لە ئەمریکا دەژێ و ئەردوغان وەک دوژمنێک سەیری دەکا.


لەوانەیە ئەردوغان لە گرفتەکە تێ نەگا هەر بۆیە ئەوەها تورکیا بەرێوەیە دەبا کە دەزگای قەزایی وڵات ملکەچی بەریوبەرایەتی سەرۆکایەتییە.


لە سوێد و وڵاتانی دیکەی لیبراڵ – دیموکراتی دادگا سەربەخۆیە وەک پرنسیپێکی گرنگ کەسێک ئەگەر حوکم بدرێ یا ڕادەست بکرێتەوە بەپێ یاسای پشتبەستوو بە دیموکراتی بەرێوە دەچی نە وەک ئەوەی سەروک وەزیران پێشتر چی گوتوە.


( تورکیا دووپاتی ئەوەی کردۆتەوە کە کردوومانەوە ئەوەی ئەمانەوی بیکەین بەڵام دەڵین و دەخوازن ئەو شتانەی کە ناتوانین یان بیاندەینێ).


ئەمە قسەی کریستەرسون بوو لە کونفرانسێک دا لە سولن رۆژی یەکشەممە.


تورکیا پێشیلی زۆربەی پرنسیپەکانی ناتو دەکا لە بەها بنەرەتیەکانی، وڵاتیکی وەکو سوێد ناتوانی و ناکرێ لەبەر ئەوەی پرنسیپی سەروەری یاسا، بەهای قورسە.


ئەمەش وا دێتە پێش چاو کە چارەسەری ئاسان نەبێت.


خاڵی درەوشاوە ئەوەیە کە روسیا وەک بەریوبەرایەتی سەربازی پەلەی نییە جاری ئیشی زۆرە لە ئوکراین.


فینلاندیش، تورکیا ئەترسی گڵوپی سەوزی بۆ پێکا هەروا دەڵێ دەبێ چاوەڕێ سوێد بکا.


سوێد و فینلاند یارمەتی دەدرێن لەکاتی پیویستی، وڵاتانی ئاسانی ناتو بەڵێنی ئەوەیان داونەتێ هەروا لە پایزی پێشوو لە مەدرید لەلوتکەی ناتو باسی هاوبەشیان خرایە بەر باس.


(ئاسایشی سوێد و فینلاند راستەوخۆ پڕبایەخ ومانادارە بۆ هاوپەیمانان هەروا پروسەی رازیبوونیش بەرێوە دەچی).
____________________________________________
سەرچاوە:
رۆژنامەی کاغەزیی ئافتن پوستنی نەرویجی، ١٢\١\٢٠٢٣، لە نووسینی بەڕێوەبەری رۆژنامەکە. (تێبینیی: بەستەری بابەتەکە لە ئینترنێت دانەدراوە).

 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک