٢٤\١١\٢٠١٠
سیاسه‌تی چینایه‌تیانه
له کوردستاندا.

ئازاد به‌کر
چاوخشانێکی خێرا به‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا به‌ئاشکرا دۆخی چینایه‌تیانه‌ی
ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بینرێت. هه‌میشه چینی باڵاده‌ست له ڕوانگه‌ی ته‌سکی
ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌وه تیۆری ئایدیالیزمیانه‌ی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
دا‌تاشیوه، ئه‌وه‌ش جگه له هه‌وڵێکی نه‌زۆکی بۆرژوازیانه شتێکی تر
نه‌بووه. چونکه سه‌رمایه‌داران و بۆرژوا تیئۆریسته‌کانی هاوکاریان
به هه‌ستێکی ده‌مارگیری دواکه‌وتوانه‌وه، خه‌ریکن مێژووی کۆن و نوێی
پڕ ئه‌زمونی چینایه‌تی و وانه‌کانی شۆڕشگێڕی ده‌سڕنه‌وه.
به‌ڵام که‌سانی شۆڕشگێڕ سه‌رجه‌م ئه‌ده‌بیاتی پێشکه‌وتنخوازی و
شۆڕشگێڕی به‌قوڵی و فراوانی ده‌خوێننه‌وه و به‌گیانێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی
زانستیه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن و له پراتیکی شۆڕشگێڕانه‌یاندا سوودیان
لێوه‌رده‌گرن. دانانی تیۆری تایبه‌تی بۆ ئاڵۆگۆڕپێکردنی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه
پێویستی به‌لێکۆڵینه‌وه و ووردبوونه‌وه‌ی دیاریکراو له چوارچێوه‌ی
دامه‌زراوه باو و جیاوازه‌کانی چینه‌کان له‌باری ئابووری و سیاسیه‌وه
هه‌یه، له‌مێژه مارکسیزم ئه‌و ئه‌رکه‌ی خستۆته سه‌رشانی خۆیی و به‌درێژایی
دوو سه‌ده‌شه کاری پێده‌کرێ.
هیوابوون به فه‌رهه‌نگی ناشۆڕشگێڕانه (ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی)،
نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی بێچاره‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌یه، که وه‌ک
شێرپه‌نجه ڕۆچۆ‌ته ناخی کۆمه‌ڵگه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ترساندن و
تیرۆری خوێناویی و نه‌هێشتنی ئازادی و ئارامی له کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م
فه‌رهه‌نگه ژه‌نگاویانه به‌هۆکار و پاساوی نامرۆڤانه، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌و
نه‌زانی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و په‌یدابوونی تۆڕی مافیایی بردووه.
له‌جێی فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی،
فه‌رهه‌نگی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دوژمنکاری و ڕق و چاوچنۆکی و تاڵانی و دزی
و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای داموده‌زگاکانی گرتۆته‌وه.
قه‌یرانی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان په‌یوه‌سته به‌دۆخی سیاسی له‌عێراقدا،
نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی شارستانی و سه‌قامگیر و ئارام و سه‌ربه‌خۆ له‌ناوه‌ندا
سه‌رتاپا ئه‌و ووڵاته‌ی خستۆته گێژاوه‌وه. بیری ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی
و تاییفی شه‌قامی عێراقی پیس و خوێناوی و که‌ش و هه‌وای فه‌رهه‌نگیشی
ژه‌هراوی کردووه. بارودۆخێک ئه‌مڕۆ کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕی ناخوازێ
که به‌ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده‌وه بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی
میلشیایی له‌کوردستاندا بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و بردنی داهاتی کوردستان
ده‌ستیان له‌ملی به‌غدا نابێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه ملهوڕی
خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بسه‌پێنی و سه‌رجه‌م ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی
زه‌وتبکات.
بره‌وی بیری کۆنه‌په‌رستی دواکه‌وتوانه کرۆکی ئایدیای بۆرژوایه،
ڕێگره له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه له‌بواره جیاکانی
ژیاندا. فه‌رهه‌نگێکه کۆمه‌ڵگه‌ی دابه‌شکردووه و که‌مینه‌یه‌کی مشه‌خۆری
کردۆته دیکتاتۆر و به‌زه‌بری هێز و سه‌رکوتی، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ که
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانن ده‌چه‌وسێنێته‌وه. به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌یان
کردۆته کاڵای بازرگانیکردن و چینی چه‌وسێنه‌ر و حاکم مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌که‌ن
و کۆمه‌ڵگه‌شیان له گشت به‌ها مرۆیه‌کان داماڵیوه.
ده‌بێت چینی کرێکار و سه‌رجه‌م توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌شخوراوه‌کان
به‌هه‌وڵ و تێکۆشانیان ده‌مامکی درۆینه و فێڵبازانه له‌ڕووی بۆرژوازی
کوردی هه‌ڵماڵن و ڕۆڵی چینایه‌تی خۆیان له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری
و ئازادی‌دا ببینن و پێگه‌یی چینایه‌تی کرێکاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تیان زیاتر به‌ره‌وپێش بگۆڕن. به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخوازی به‌هێزبکه‌ن
و سه‌رسه‌ختانه به‌ڕووی بۆرژوا کۆنه‌په‌رستدا بوه‌ستنه‌وه، ته‌نیا
هێزی کرێکاره به ئامڕازی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانه‌و چینایه‌تی ده‌توانێ
ڕه‌گی چه‌وسانه‌وه له‌بنه‌وه ده‌ربهێنێ.
کرێکاران باش ده‌زانن ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕۆژانه به‌ره‌نگاری بیر و باوه‌ڕی
پێشکه‌تنخوازی و ئازادیخوازی ده‌بنه‌وه و له په‌رله‌مانه‌که‌یاندا په‌یتا
په‌یتا بڕیارنامه و یاسایی دژی کرێکاری و ئازادیخوازی ده‌رده‌که‌ن. هه‌ڵوێستی
ئێوه‌ی بوێر ده‌توانێ سنورێک بۆ چاوه‌شه‌کاری و سه‌رکوتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات
له‌پێشێلکردنی مافه مه‌ده‌نی و مرۆیه‌کان دابنێت و ڕێگربێت له
یاریکردن به هه‌ست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر، سووربونی ئێوه‌ی شۆڕشگێڕه
له به‌ده‌ستهێنانی گشت داخوازیه ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردساندا.
ده‌کرێ کۆمه‌ڵگای کوردستانیش کاروانی گه‌شه‌ی مێژوویی خۆی له‌ڕووی
سیاسی و ئابوریه‌وه بباته پێش، به‌پێی مه‌رجی بابه‌تیانه کرێکاران
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی زیندوو به‌ئامانج و ده‌سکه‌وته‌کانی بگات. ئه‌م
بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان شتێکی نه‌گۆڕ و سروشتی نیه و کارێکی ڕوکه‌ش
و کاتییه. به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی مانه‌وه و گه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی
بزووتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازی، تایبه‌تمه‌ندی چینی کرێکاره، که ده‌سه‌ڵاتی
کوردی خه‌ریکی نه‌هێشتن و خه‌فه‌کردنێتی.
له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و ئازادیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان، خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری ته‌نیا ئامڕازێکه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وته‌کان و ئه‌مه‌ش
هه‌روا کارێکی ساده‌و سانا نیه‌و ڕێگه‌یه‌کی سه‌خته و پرۆسه‌ی هاوکاری
یه‌کگرتوویی کرێکاران و ئازادیخوازان به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌ر‌ێنی له‌گره‌وی
چونه‌پێشه‌وه‌ی دۆخه‌که‌دایه. وه ته‌نیا ئاڵای سۆسیالیزم ده‌توانێ به‌رز
بشه‌کێته‌وه و ببێته پێشڕه‌و و سۆنگه‌ی ئازادیخوازی و هه‌نگاوێک
بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بباته‌پێش و پێگه‌یی مێژووی ئه‌م چینه قایم
و پته‌و تر بکات.
که‌باسی چینی کرێکار ده‌که‌ین له‌ڕوانگه‌ی چیناتیه‌وه، ده‌چینه ناو
جیهانی ڕاسته‌قینه‌ی به‌شخوراوان و زۆرلێکراوانه‌وه، ئه‌وانه‌ی گشت
مافێکی مرۆیانه‌یان زه‌و‌تکراوه و گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازین. له
کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا سه‌رمایه‌داران گشت بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیان
خستۆته ژێر چنگی خۆیان و به ئاره‌زووی خۆیان مرۆڤه‌کان ده‌چه‌وسێننه‌وه.
داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان له‌سه‌رکوت و تیرۆری خه‌ڵکی ئازاد و یه‌کسانیخوازدا
له ئاماده‌باشیدایه. ئازادی ڕێخراوبوون و بیروڕاده‌ربڕین و
مانگرتن و خۆپێشاندان قه‌ده‌غه‌یه و ده‌بێ هه‌موو چالاکیه‌ک له‌ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زووی ئه‌واندابێت.
بۆرژوازی کوردی به‌ویستی خۆی مۆرکی دیینی و نه‌ته‌وه‌یی له کۆمه‌ڵگه
ده‌دات و یاسا و ده‌ستوری بۆ داده‌تاشێ و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری
به کۆنه‌په‌رستانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ
کاتێک گوێی دابێته ده‌نگ و ڕازیبوونی خه‌ڵکی کوردستان. خۆیان
ئازادبوون له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به تاڵانبردنی داهاته‌کانی،
به‌ڵام گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار داخوازی پێویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی بووبێت به‌ئاگر
و ئاسن به‌ره‌و ڕووی بونه‌ته‌وه، گه‌ر ڕه‌خنه و سه‌رنجێکی ئازاد له‌و
نادادپه‌روه‌ریان هه‌بووبێت، ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی زیندان و مه‌رگ و
تیرۆریان کردووه.
ئایدیایی بۆرژوازی سه‌رمایه‌داری، بیریکی چه‌قبه‌ستوانه‌ی دواکه‌وتووه
و ته‌نیا له‌قازانجی که‌مینه‌یه‌کی مشه‌خۆردایه. به‌ڵام زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی
مارکسیزم، ماتریالی مێژوویی چینی کرێکاره و ژیانی ئایینده‌ی ئه‌م چینه‌ی
پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه. بێ ئاماده‌یی چینی کرێکار به‌م ئایدیا
زانستیه‌وه ناتوانرێ ئامانجه چینایه‌تیه‌کانی کرێکاران و مافخوراوان
له ئازادی و یه‌کسانی دادپه‌روه‌ریدا بێته دی.
22\11\2010
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|