سیاسەتی
نەگۆڕی بەرەی تورکمانی و هەڵوێستی کورد !
هۆشیار مەلائەورەحمان
بەرەی تورکمانی
بەشێکە لەبەرنامەی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی تورکی،ئەرکی سەرەکی تەنها
تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی کوردە.
دامەزراندنی (بەرەی تورکمانی)* لەبنەڕەتدا بۆ ئامانجی پاراستنی ئاسایشی
دەوڵەتی تورکی بووە،نەک بۆ بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەکانی گەلی تورکمان...!ئەویش
لە و ڕووانگەیەوە کەدەسەڵاتی کوردی هەرەشە لە داهاتووی ئاسایشی
نەتەوەیی تورک دەکات و دەوڵەتی تورکیش بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیە
لەبەرکزی وناگوزوری بەهانەتەوەییەکانی( باری ئابوری ودۆخی ناوخۆیی)
تەنها بیر لەبەکارهێنانی هێز دەکاتەوە وبەرەی تورکمانیش بەشێکە لەو
هێزە پلانگێڕە کەلە دەرەوەی سنوری سیاسی خۆی هەڵیدەسوڕێنێ، ئەوەش
ئاشکرایە لەگەڵ بەرجەستەبوونی دەسەڵاتی کوردیدا بەرە هێنرایە گۆڕێ،
ئەگەینا بەدرێژایی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس تورکیا (لەبەر بیرو بۆڕی نەوت)
بیری لە دروستکردنی تابوری پێنجەم نەکردبووە ، بەرەی تورکمانی
تەنهابەرەنجام و دەرهاویشتەی دەسەلا َتی کوردە، تا دەسەلاتی حکومەتی
هەرێم تۆکمەترو سەقامگیرتر بێ فشارو تەوژمی بەرەش هاوشانی هەڵدەکشێ و
تەواوی ستراتیژی ئەو گروپە دەسەندەخۆرە بۆ تێکدانی ئارامی کوردستان
داڕێژراوە.
سوکایەتیکردن بەکورد و درۆ
و دەلەسە هەڵبەستن بۆتە کاری رۆژانەی نوێنەرانی بەرە لەدەرەوەو
ناوەوەی
ووڵات،لەساڵی
2003وە لەهەموو کۆروکۆبونەوەیەکی بەرەدا ئەم
دروشمە تەعجیزیانە چەندبارە دەکرێنەوە:
1-بەسەدان هەزار کوردی دەرەوەی هەرێم لەلایەن دەسەڵاتی کوردەوە
هێنراونەتە ناو کەرکوکەوە ( مەبەست لێرەدا کوردی بەشەکانی تری
کوردستانە)،
2- رژێمی سەدام لە ماوەی 35سالداَ ئەوەندەی سێ ساڵی دەسەڵاتی کورد
کەرکوکی نەشێواندووە بەوەی بە شێوەی دەمی دووپشک کەرکوکی
لەکەمەرناوە،واتا لە باکوری شارەکەوە تا باشوری بەگەڕەکی نوێی کورد
نشین گەمارۆ دراوە.
3-کەرکوک شارێکی مێژوویی وکەلتوری تورکمانیە!!!.
4-هەموو شتێک لە پێناوی تورکماندا(لاسایی درۆشمە بێزارکەرەکانی بەعس
دەکەنەوە) (کل شئ من اجل البعث)
ڕاگەیاندنی بەرەی تورکمانی تەنها دژی گەلی کورد چڕکراوەتەوە لەهەر
شوێنێ نادۆستێکی کوردیان دەست کەوێ لە بەرنامەکانی وەکو(
الخط الساخن) ی تەلەفیزیۆنی تورکمان ئیلیەوە
چاوپێکەوتن بۆ سوکایەتیکردن بەکوردی لە گەڵدا ئەنجام دەدەن.لەوانە
چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێ عەرەبی شۆڤێنی وەکو خلف علیان-اسامە نوجەیفی
کراوە کەبە ئاشکرا دژایەتی کورد دەکەن وکێشە بۆ خوێندن بە زمانی کوردی
لە کەرکوکدا دروست دەکەن و هاوکات بەڕەوای دەبینن زمانی تورکی بە پیتی
لاتینی بخوێنرێ و ببێتە زمانی رەسمی.بەرەی تورکمانی و عەرەبە
شۆڤینیەکانی پاشماوەی بەعس هەمیشە لە هەوڵی ئاژاوەگێڕیدان و لە دەرەوەی
وڵاتیش لە ڕێگەی بیرۆتایبەتیەکانی بەرەی تورکمانیەوە لە وڵاتانی
ئەمریکاو بەریتانیاو ئەوروپاو ئوسترالیاو سوریاو لوبنانەوە بە یارمەتی
نوسینگەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بۆ3/6/2008 کۆنفراسێکیان
بۆ رێکخراوە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل کە تێیدا نەیارانی
مادەی140 لەعەرەب وهەموو حیزبەکانی ناو بەرەی تورکمانی بەڕاوێژکاری
تورکیا بەشداریان دەبێ،ئەمە وەنەبێ ئەم جۆرە کۆڕو کۆبونەوەو
کۆنفرانسانە نوێ بن، بەڵکو ئەم لایەنانە کەمتەرخەمیان نەکردووە لە
گەیاندنی دەنگی نارەزایی خۆیان بە جیهانی دەرەوە دژی کورد. ئەوەی روون
وئاشکرایە لەم هەوڵە دیبلۆماسیانەی بەرەی تورکمانی تەنها عەرە ب و
تورکیا سوودمەندبوونە نەک گەلی تورکمان.هەر بۆیە هەر دانوستاندن
وچوونەپێشەوەیەک لەلایەن کوردەوە لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا وەک (ئاسنی
سارد کوتانە) و بەرهەمێکی نابێت، چونکە لە مانیفێستی بەرەی تورکمانیدا
کورد بوونی نیە!چاکتروایە بیر لە ئەلتەرناتیڤێکی دی بکرێتەوە بۆ
هاوپەیمانی لە جیاتی گروپێکی بچکۆلەی وەک بەرەی تورکمانی کەبە ڕاستی
نەیتوانیوە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی تورکمان بەهۆی
پاشکۆیەتیانەوە بۆسیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی! کۆنفرانسەکەی 3/6/ 2008 ی
برۆکسل تەنها بۆ زیاتر ئاڵۆز کردن وچەواشەکردنی ڕای ئەوروپیەکانە
دەربارەی کەرکوک.
کێشەی کەرکوک بە ئەندازەی
نەشتەرگەری مێشک ئاڵۆز ئەستەم بووە جڵەوەکەی لە دەست
کوردا نەماوە. هەر یەک لەم
ووڵاتانە لە ڕێگەی تابوری تایبەتی خۆیەوە دەستی تێوەردەدا:
ئێران لەرێگەی
موقتەدا سەدرەوە،
سوریا لە ڕێگەی کۆنە بەعسی وسوونەکانەوە.
تورکیا لە ڕێًگەی بەرەی تورکمانیەوە.
ئەمریکا و بەریتانیاش پلانی تایبەتی
خۆیان هەیە ودڵی هەموو لایەک بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی
خۆیان ڕادەگرن.
عەرەبستانی سعودیش کاریگەری گەورەی هەیە
لە ڕێگەی حیزب وگروپە ئیسلامیە عەرەبی وکوردیەکانەوە.
کوردیش: کەخاوەنی بێ چەندوچونی مێژوویی
کەرکوکە، بە دوو ستافی حیزبی ئاراستە جیاجیاوە بەشداری ئەم هاوکێشە
ئاڵۆزەیە!!!!!!!
(*بەرەی تورکمانی)لە یەکەم کۆنگرەیدا لە ڕێکەوتی
4/7/1997لە هەولێر لە ژێر ئەم دروشمانەدا ئەنجامدرا:
1 – مافی یەکسانی بۆ تورکمان وهەموو نەتەوەکانیتر.
2 – پاراستنی یەکێتی خاکی عێراق.
3- دێمۆکراتیەت بۆ عێراق ودابینکردنی سیستەمی پەرلەمانی و مافی مرۆڤ.
4- یەکسانی بۆ هەموو نەتەوە وئایین وئایین زا جیاجیاکان.
5- ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
بەلام بەرەی تورکمانی بە پراکتیک کاری بۆ هیچ کام لەو خاڵانەی سەرەوە
نەکردووە، تەنها جێبەجێکەری پلانەکانی پرۆژەی ئاسایشی نەتەوەیی تورک
بووە و ئێستاش کارەکانی خۆی لە کەرکوکدا چڕکردۆتەوە بۆ پەکخستنی
جێبەجێکردنی مادەی140 !
|