١٠\١١\٢٠١٦
سیاسه‌تی
په‌یه‌ده له به‌شدارییکردنی هێرشی گرتنه‌وه‌ی ''ره‌قه''دا
هه‌ڵه‌یه.

زاھیر باھیر
وه‌ك چۆن پێشتر له گرتنی ' مه‌نبه‌ج'
پێشبینی هه‌ڵه‌ی به‌شداریکردنی په‌یه‌ده‌م کرد ، ئێستاش پێشبینی
سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌یه‌ده له گرتنه‌وه‌ی ''ره‌قه''دا ده‌که‌م.
به‌ڕای من شه‌ڕڤانانی ڕۆژاوا نابێت به‌شداری له هێڕشی گرتنه‌وه‌ی '
ڕه‌قه ' دا، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، بکه‌ن:
• ده‌بێته هۆی قوربانیدانێکی زۆر و شه‌ڕیش له پێناوی " شهر دژی داعش
" ( که قسه‌ی صاڵه‌ح موسلیم له ستۆکهۆڵم ) هه‌ڵه‌یه ، که له
کاتێکدا کردنی شه‌ڕی داعش له ئێستادا بۆ ئێمه ، زه‌روور نییه.
• له ئێستادا هێزه‌کانی ڕؤژاو ده‌بێت کار له‌سه‌ر به‌هیزکردنی خۆسه‌رییه‌کانی
ناوخۆ بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت کارکردن له بواری بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و
هه‌ره‌وه‌زییه ئابورییه‌کاندا، تاکو گه‌شه به ئابوری ڕۆژاوا بدرێت و
که‌متر ببێته پاشکۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا.
• شه‌ڕ به گشتی و شه‌ڕی داعش‌یش به‌تایبه‌تی پێداویستییه‌کی یه‌کجار
زۆری ده‌وێت، که ئه‌مه‌ش له توانای هێزه‌کانی ڕۆژاوادا نییه و ده‌بێت
ئه‌مریکا و " وڵاتانی هاوپه‌یمان" بۆیان دابین بکه‌ن . ئه‌مه‌ش یانی
نزیکخستنه‌وه‌ی زیاتریان له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان ، که
لێره‌شدا زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وه‌ك له‌وه‌ی سوودبه‌خش، بن .
• به‌رده‌وامبونیان له شه‌ڕدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان ، که ئه‌مه‌ش
ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان ، ده‌هێنێته‌دی
. وه‌کو زانراوه و تێبینی کراوه ، لاوازبوون ده‌تخاته بارێکی خراپ و
ناهه‌مواره‌وه تا ڕاده‌ی قایلبونت به مه‌رج و به‌نده‌کانی دوژمن و
ناحه‌زانت.
• هێڕشکردنه سه‌ر ' ڕه‌قه ' له کاتێکدا که هێشتا موسڵ نه‌گیراوه‌ته‌وه
، له تاکتیکی جه‌نگدا کارێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه به‌وه‌ی که به‌ره‌یه‌کی
دیکه‌ی جه‌نگ له دووژمنت ده‌که‌یته‌وه تاکو هێز و توانای دوژمن، که‌رت
که‌یت. به‌ڵام ئه‌م تاکتیکه سه‌ره‌نجام به زیان له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه.
ئه‌وه‌ی که له ئێستادا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه که تورکیا و بارزانی
و هه‌تا ئه‌مه‌ریکاو ڕه‌نگه عێراق و ئێرانیش بیانه‌وێت ، ئه‌وه‌ی که
له هێزی داعش ده‌مێنێته‌وه و له‌ناو ناچێت بیانکه‌نه‌وه به سوریادا،
به‌تایبه‌ت به‌شه کوردستانییه‌که‌ی . ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا کاتێك که به‌شێکی
زۆری شه‌ڕڤانان به شه‌ڕی ڕه‌قه‌وه هیلاك و سه‌رقاڵن، بۆ هێزه په‌رته‌وازه‌کانی
داعش ئاسانه که ئه‌وه‌ی بۆیان پلانکراوه له ڕۆژاوادا ، بیکه‌ن .
• ئاشکرایه که ئه‌مه‌ریکا نه ڕه‌چاوی کێشه‌ی کورد له ڕۆژاوا ده‌کات
و نه نێتی باشیشی سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌یه . ئه‌مه‌ریکا که له
ئێستادا ده‌یه‌وێت شه‌ڕ دژی داعش بکات هیچ هێزێکی باشتر و کارامه‌تری
له شه‌ڕڤانان، له سوریادا، بۆ ئه‌م کاره ده‌ستناکه‌وێت . هه‌ر ئه‌مه‌شه
که ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تورکیادا سازشبکات تاکو ئه‌و هێزانه به‌شداری
شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ' ڕه‌قه ' بکه‌ن . ئه‌مه‌ریکا هیچ وه‌خت پشتی تورکیا
و عێراق و هه‌تا ئێرانیش بۆ کورد نادات له زه‌وی . دوای گرتنه‌وه‌ی '
ڕه‌قه' گریمانێکی زۆر هه‌یه که نۆره‌ی شه‌ڕی دژ به شه‌ڕڤانان بێت ،
ئا له‌م حاڵه‌ته‌شدا بارودۆخه‌که زۆر خراپ ده‌بێت و تاکه ڕێگایه‌ك
که بمێنێته‌وه له‌به‌رده‌م په‌یه‌ده‌دا، بۆ مانه‌وه ، سازشکردنه له‌ته‌ك
ئه‌مه‌ریکاو و بارزانیدا، داخوازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بارزانیش له‌سه‌ر
داوای توکیایه . ڕودانی ئه‌م گریمانه‌ش دژ به هزر و ستراتیجییه‌تی
ئۆجه‌لان و که‌مینه‌یه‌کی که‌می نێو په‌که‌که‌یه.
• دوژمنایه‌تی نێوانی خێڵه سونییه عه‌ره‌به‌کان و کورد به گشتی و شه‌رڤانانی
ڕۆژاوا خه‌ستتر ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ته‌نها به قازانجی ناحه‌زان
و دوژمنانی ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه ، نه‌ك خودی ڕۆژاوا خۆی.
٩\١١\٢٠١٦
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|