١١\٣\٢٠١١ سیاسه‌ت له گۆشه‌نیگای ناودارانه‌وه.
* سیاسه‌ت هونه‌ری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه ، له هۆشی لاوازه‌کاندا ، پانتاییه‌کی زۆری داگیرکردووه . « ڤۆڵتێر» * هه‌موو سیاسه‌تێک قسه‌یه ، به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ک سیاسه‌ت نییه. « بۆل کراون » * ناله‌بارترین شت له سیاسه‌تدا ، ئه‌وه‌یه که ده‌ستی پێبکه‌یت و به ناچڵی وازی لێبهێنیت . « ناپلیۆن » * سیاسه‌ت هونه‌رێکه ، ڕێ نادات به خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شتانه بکۆڵنه‌وه که گرنگن بۆیان .«ڤالیری» * سیاسه‌ت ، هونه‌ری کارکردنه له سنووری توانادا . « بسمارک » * سیاسه‌ت ، مرۆڤ ده‌کات به دوو به‌شه‌وه ، به‌شێکی به‌کارده‌هێنن و به‌شه‌که‌ی تریشی ده‌بێت به دوژمن . « فردریک نیتشه » * من خۆم بڕیارم دا ، که ببم به سیاسه‌تمه‌دار . « هیتله‌ر » * ئای بۆنی ته‌رمێک دێ ، ده‌ترسم نیشتمانه‌که‌م بێ ، له بارووتی وتاری سیاسییه‌کاندا سوتابێ..! « له‌تیف هه‌ڵمه‌ت » * سیاسه‌ت بریتییه له توانای پێشبینی کردن ، که سبه‌ینێ یا مانگێکی تر یا ساڵێکی تر چی ڕووده‌دات ، دوای تریش توانای لێکدانه‌وه‌ی هۆیه‌کانی نه‌هاتنه‌دیی ئه‌و پێشبینییانه ، ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه‌دی. « چه‌رچڵ » * سیاسه‌تمه‌دار ئه‌و که‌سه‌یه که شه‌پۆله‌کان دروست ده‌کات ، دوای ئه‌وه وات لێده‌کات بڕوای پێبکه‌یت ، که ئه‌و هه‌ر خۆشی ده‌توانێت که‌شتییه‌که به‌ره‌و ڕۆخی دڵنیایی به‌رێت . « ڤۆڵتێر » * سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی شه‌یتانه‌کان ، له به‌رده‌م نووسه‌رێکی سیاسی‌دا ده‌له‌رزێ . « ولیه‌م ستید » * سیاسه‌تمه‌داران له هه‌موو شوێنێکدا وه‌کو یه‌کن ، به‌ڵێن ئه‌ده‌ن به دروست کردنی پردێک ، ئه‌گه‌رچی له‌و شوێنه‌دا هیچ ڕووبارێکی لێ نییه . « نیکیتا خرۆشۆف » * تۆ له سیاسه‌تدا هاوڕێت نییه ، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که هاوڕاتن . « یوسف که‌نه » * سیاسه‌ت زانیاری نییه ، به‌ڵکو هونه‌ره . « بسمارک » * ئه‌گه‌ر فێڵباز ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت ، ده‌توانێت ببێت به گه‌وره‌ترین سیاسه‌تمه‌داری جیهان . « ئه‌رستالیس » * سیاسه‌ت وه‌ک کشتوکاڵه ، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی پێبگات به‌ره‌که‌ی بکه‌یته‌وه زیان به‌خشه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کاتیشی بسه‌رچووبێ. « حه‌سه‌نی دووه‌م » * بۆ دوورکه‌و‌تنه‌وه له ناکۆکی، ده‌توانیت سوود له سیاسه‌تی بێ ده‌نگی وه‌ربگریت. « سۆزان کۆ ئیلیام » * ده‌شڵێن : « له سیاسه‌تدا نه دوژمنایه‌تی تا سه‌ره ، نه دۆستایه‌تیش تا سه‌ره. »
نه‌رویج
|