٣٠\٥\٢٠١٣
سیاسەت و
دیموکراسی و حکومه‌ت.

ناسر
زەرەفشان
وه‌رگێڕانی لە
فارسییەوە: عوسمان رەحمانی
پێوه‌ندیی دیموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌ندیه‌کی زاتیه. به‌ڵام پێش له
چونه ناو باسی ئه‌م پێوه‌ندیه زاتیه، پێویسته سه‌ره‌تا چه‌ند خاڵێک
له بابه‌ت چه‌مک، ناوه‌رۆک و سنوری دیموکراسی رون بکه‌ینه‌وه. له‌وه‌یدا
که دیموکراسی خۆی پێوه‌ندیی نێوان حکومه‌ت و خه‌ڵکە، یانی پێوه‌ندی
نێوان دەسەڵتدارن و حوکم به‌سه‌ردا کراوانه، وه له‌وه‌یدا که ته‌مه‌نی
هه‌ردوک لایە‌نی ئه‌م پێوه‌ندیه، یانی هه‌م پێشینه‌ی بونی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر
به ده‌سه‌ڵات له مێژودا، وه هه‌م سه‌رچاوه و په‌یدا بونی ده‌وڵه‌ت،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رابوردوه زۆر دورتره‌کانی به‌ر له سه‌رده‌می سه‌رماێه‌داری.
پێوه‌ندیی ئه‌م دوانه پێکه‌وه، یانی مێژوی خه‌باتی به‌شه‌ر بۆ گه‌یشتن
به دیموکراسیش تایبه‌ت به سه‌رده‌مه‌ی سه‌رماێه‌داری نیه. سه‌ره‌تا
و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م خباته‌ی به‌شه‌ر، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رابوردوی
دورتر. به واتایە‌کیتر، بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیک، به مانای بزوتنه‌وه‌ی
خه‌ڵک بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه و قانونی کردنی ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەتە له‌سه‌ر
ئه‌وان و سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆێان به‌سه‌ر دەوڵەتدا، به‌درێژایی مێژو،
بزوتنه‌وه‌ێه‌کی دێرینه و به‌رده‌وامه که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌کانی
پێشتر له سه‌رماێه‌داری. هه‌رچه‌نده ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ێه
له سه‌رده‌می سه‌رماێه‌داری - یانی دیموکراسی بورژوازیی ئێستادا، به‌شێکه
له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی مێژویی دیموکراسی. به‌ڵام دیموکراسی و خه‌بات
بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه له‌گه‌ڵ نیزام و سیسته‌می سه‌رماێه‌داری ده‌ستی
پێکردوه و نه دیموکراسی لیبراڵ کوتایی مێژوی ئه‌م خه‌باته و یان وته‌ی
کۆتایی له‌م باسه دایە.
کاتێک له هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهاندا باس له پێوه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی
له‌گه‌ڵ دیموکراسی ده‌کرێ، مه‌به‌ست بارودۆخی ئێستا و کاتیی دیموکراسی،
یانی دیموکراسی لیبراله، به بێ ئه‌وه‌یکه چونه‌سه‌ر ئه‌م باسه، به
مانای باوه‌ر به بونی دیموکراسی ته‌واو و ته‌واو عه‌ێار له کۆمه‌ڵگای
سه‌رماێه‌داریدا بێ. من خۆم ئاوا گومانێکم نیه که ته‌نیا به قه‌بوڵ
کردنی ماف و به‌هره‌مه‌ند بون له‌وانه له بواری ئابوری، یانی به
بونی نابه‌رابه‌ریه کۆمه‌ڵاێه‌تیه کاره‌سات سازه ئابورییه‌کان که
رۆژ به رۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه و به‌دیهاتنی به کرده‌وه‌ی ئه‌م مافه
نه‌زه‌ریه محاڵ ده‌که‌ن، بتوانرێ به دیموکراسی به مانا و ناوه‌رۆکی
راسته‌قینه‌ی خۆی به‌گه‌ین.
به پێی ئه‌م په‌نده‌ی پێشینیان "هه‌رکه‌سێک زێری له ترازو دایە،
زۆری له باسک دایە" له بابه‌ت دیموکراسی پارله‌مانیشه‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له رێگای حیزبه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌پێندرێ، سه‌رماێه‌داران
که خاوه‌نی سه‌رماێه و توانایی ماڵێن، ده‌توانن به تواناییه ماڵیه‌کانی
خۆێان، پێگە و توانایی کۆمه‌ڵاێه‌تی و سیاسیش به‌ده‌ست بێنن. ده‌توانن
حیزبی سیاسی پێک بێنن و کونتروڵ و ئیداره‌ی ئه‌و حیزبانه به‌ده‌سته‌وه
بگرن و له رێگای ئه‌م حیزبانه‌وه له پارله‌مانه‌کان زۆرینه به‌ده‌ست
بێنن و ده‌وڵه‌ت پێک بێنن. ئێستا ئه‌وه‌یکه خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژار
که دابین کردنی معاشی رۆژانه‌ێان، مه‌شغه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیان پێک دێنێ،
ئاوا مه‌جال و ئیمکانێکیان نیه. که وایە له کرده‌وه‌دا، مافی به‌رابه‌ری
سیاسی که له یاساکاندا به‌و خه‌ڵکه دراوه بێ که‌ڵکە و ته‌نیا له "قسه"
دایە.
به‌م شێوه‌ێه هه‌رچه‌نده له روانگای
یاسایی و بۆچونه‌وه هه‌موان مافی به‌رابه‌ریان هه‌ێه، به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا "سه‌رماێه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان" به زه‌بری تواناییه‌کان
و ئیمکاناتی ماڵیی خۆێان، کونتروڵی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانیش ده‌گرنه
ده‌ست و به سه‌رکه‌وتنی ئه‌م حیزبانه له هه‌ڵبژاردندا، پارله‌مان و
هێزی یاسا دانان ده‌گرنه ده‌ستی خۆێان. وه چونکه له دیموکراسیی
پارله‌مانیدا، حیزبێک که له پارله‌مان زۆرینه به‌ده‌ست بێنێ، ده‌وڵه‌ت
پێک دێنێ، به‌م شێوه‌ێه "سه‌رماێه" به ئاسانی کونتروڵی ده‌وڵه‌ت و
ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریش به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ. ئه‌وه‌یکه زه‌حمه‌تکێشان
و هه‌ژاران ئاوا توانایی و ئیمکاناتێکیان نییه، راستیی‌که که ته‌نانه‌ت
منداڵێش ده‌یزانێ. به‌م شێوه‌ێه دیموکراسی له بورای سیاسی و حقوقیدا
تا ئه‌و کاته‌ی که له‌گه‌ڵ دیموکراسی له بواری ئابوری‌دا هاوکات و به‌رێوه
نه‌برێ، حکومه‌ت ده‌بێته سه‌رماێه، نه‌ک حکومه‌تی خه‌ڵک.
ئاوایە که له دیموکراسی بورژوازیدا به هۆی ئه‌وه‌یکه مافی به‌رابه‌ر
ته‌نیا له بواری سیاسی و حقوقی دایە، وه له بواری ئابوری‌دا نابه‌رابه‌ری
به‌رده‌وام هه‌ێه، به کرده‌وه ته‌نیا که‌سانێک له‌م مافه سیاسی و
قانونیه که گۆێا یه‌کسان دراوه به شارومه‌ندان، ده‌توانن به‌هره‌مه‌ند
بن که له باری ئابوریه‌وه به‌توانا بن. به مانایە‌کیتر، ئه‌م مافه
له کرده‌وه‌دا ده‌بێته مافی پاوانکراوی "ده‌وڵه‌مه‌ندان". باس و
وتاره‌کانی مۆدی رۆژ و لیبرالیی زانکۆییه‌کانی ئێمه که جاروبار له
رۆژنامه‌کان ده‌رده‌که‌ون و به بێ سه‌رنجدان به واقعیه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تیی
خۆێان، ناوه‌رۆکی بابه‌ته ده‌رسیه‌کانی سه‌رده‌می خوێندکاریی خۆێان ده‌ڵێنه‌وه،
وه بابه‌ته‌کانی رۆژنامه‌ێه‌ک که جارچیی سرینه‌وه‌ی دژایە‌تیه‌کان و
ناکۆکیه چیناێەتیەکانن، شتێک ناگۆرێت؛ چونکه ئه‌م باس و وتارانه به
پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کانن و بۆ ده‌رکه‌وتنی راستی و یان ناراستیی
بیروبۆچونی کۆمه‌ڵاێه‌تیش، هیچ پێوه‌رێک باڵاتر له راستی نیه.
ئه‌گه‌ر ره‌وتی ره‌سمی و خه‌سێندراوی زانکۆیی و ده‌وڵه‌تیی ئێستای کۆمه‌ڵگا
له بابه‌ت توند بونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری بونی سیسته‌می ئابوریی جیهانی و
گه‌شه‌ی سه‌ره‌تانیی سه‌رماێه‌ی ماڵی و چوارچێوه‌ی هه‌ڵسورانی له‌م
سیسته‌مه‌دا، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌ێه‌ی ئه‌م دوایانه زانیاریان نیە و
بێخەبەر و کەمتەرخەمن، لانیکه‌م له باره‌ی کۆمه‌ڵگای خۆمانه‌وه هه‌ر
که‌سێکی ئاسایی له‌م راستیانه ئاگاداره که جیاوازی نێوان هه‌ژاری و
سه‌روه‌ت و دژایە‌تی چینایە‌تی له دو ده‌ێه‌ی رابوردودا تا چ راده‌ێه‌ک
قوڵتر و زیاتر له جارانه. له‌م روه‌وه تێزه هاورده‌کان و مۆدی رۆژی
نێولیبرالی، به هیچ جۆرێک توانایی باس و شیکردنه‌وه‌ی راستیه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی نیه. به‌ڵام ئێستا که ئاماژه به که‌مبوده مێژویه‌کانی
دیموکراسیی لیبراڵی کرا، ده‌بێ ئه‌مه‌ش بوترێ که هه‌ر ئه‌م دیموکراسیه
پارله‌مانیه به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵک له دژی نیزامی فیودالی و ده‌سکه‌وتی
شۆرشانێکه که تاریک ئه‌ندیشیه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست، ئێستبدادی
دینی، پاشایە‌تیی موتڵه‌قه که سه‌رخانی سیاسی سیته‌می فیوداڵی بو،
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ئابوریه‌کانیان، سپارده مێژو. ئه‌م جۆره
رێکخستنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی چینی مامناوەندی به خه‌باتێکی
درێژماوه له دژی ئێستبدادی موتڵه‌ق پێکیان هێنا و کاتێک که به شێوه‌ی
مه‌نتقی و به‌هره به‌خش به‌کار ببرێت، پێویستی شکڵی کۆماریی حکومه‌ته
که هه‌ڵبژێردراو و دێموکراتیکترە له حکومه‌ته سه‌ره‌رۆه‌کانی پێش‌و.
ئوسولی فدرالیزم و خۆ به‌رێوه بردنی شاری و گه‌ره‌ک که له په‌ل و
پۆه‌کانی دێمۆکراسیی پارله‌مانیه، ده‌بێته زه‌مینه‌ی پێکهاتنی
ئورگانه محه‌لیی‌کانی ده‌سه‌ڵات که سه‌ر به کاربه‌ده‌ستانی ره‌سمیی
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی نین و له کاربه‌ده‌ستانی دیاریکراو یان هه‌ڵبژێردراو
له سه‌ره‌وه، دێمۆکراتیکترن. له‌سه‌ر یه‌ک، دیموکراسی پارله‌مانی له‌چاو
رژیمه‌کانی پێشوی ده‌سه‌ڵات، سیته‌مێکه که تێیدا ته‌واوی دانیشتوان
یان زۆرینه‌ی خه‌ڵک، لانیکه‌م به شێوه‌ی ره‌سمی ورواڵه‌تی، مافی به‌شداریان
له دامه‌زراندنی ئورگانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ێه. ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه
له ئاراسته‌ی زنجیره‌ی گه‌شه‌ی دیموکراسی له مێژو و له به‌راورد له‌گه‌ڵ
ئێستبدادی فیودالی، هه‌نگاوێکی گه‌وره بوه به‌ره‌و پێش. گرفتێک که
لێره دایە،نیشانده‌ری ئه‌م راستیه‌ێه که نابه‌رابه‌ریی ئابوری
رێگری هاتنه دیی ئه‌م ئوسلوبه بۆچونه‌ێه. دیاره ئه‌م نابه‌رابه‌ریه
ئابوریه‌ش کوتوپر و به رێکه‌وت نیه. به‌ڵکو تایبه‌تنه‌ندیی و جه‌وهه‌ری
زاتیی سه‌رماێه‌داریه. به‌ڵام به هه‌رحاڵ نرخی دیموکراسیی بۆرژوایی
ده‌بێ له‌م روانگه‌وه لێک بدرێته‌وه که به بێ خه‌بات بۆ دیموکراسی
که خه‌باتێکی گشتیه له لاێان ته‌واوی چین و توێژه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کانه‌وه،
رێبه‌ریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به‌ره‌و شێوه‌کانی باڵاتر له سه‌رماێه‌داری،
سیسته‌می باشتری کۆمه‌ڵاێه‌تیش ده‌سته‌به‌ر نابێ.
به‌ڵام با بگرێینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌که: یه‌کێک له شه‌ره
بۆجونه‌کانی ده‌زگای فکریی رژیمه سه‌ره‌رۆه‌کان ئه‌وه‌ێه که سه‌ربه‌خۆیی
و ئازادی به‌رانبه‌ر به یه‌ک دادنێن و به‌رته‌سک کردنه‌وه یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ئازادیه‌کان له خه‌ڵک به بیانوی زه‌روره‌تی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی
وڵات پاساو ده‌که‌ن. وه‌ک بڵێی ئازادی و دیموکراسیه سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵک،
له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات دژایه‌تی هه‌ێه و به‌م شێوه‌ێه به
بیانوی سه‌ربه‌خۆیی وڵات یان پاراستنی ئه‌منیه‌ت، ئازادیه دێموکراتیکه‌کانی
خه‌ڵک وه‌ر ده‌گرنه‌وه. ئه‌م ئێدیعایە له بناغه‌وه ناراست و
دروستکراوی پروپاگانده نه‌زه‌ریه‌کانی رژیمه سه‌ره‌رۆه‌کانه و
سروشتیشه. چونکه ئوسوله‌ن دیموکراسیی لیبرالی به نه‌فی کردنه‌وه‌ی
ئێستبدادی موتڵه‌قه هاتوه‌ته نێو مێژو و به‌م شێوه‌ێه دوژمنایە‌تی
رژیمه ئێستبدایه‌کان و نیمه ئێستبدادیه‌کانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می
فیودالی له‌گه‌ڵی، جێگای سه‌رسورمان نییه.
له‌مه گاڵته‌جاریتر، ده‌ستێوه‌ردان و ده‌خاڵه‌تی بێ جێی برێک له هه‌ڵبژێردراوان
و نانخۆرانی سیسته‌مه حاکمه سه‌ره‌رۆکان، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده سه‌ربازی
و ئەمنیەکانە که جاروبار به ون کردنی جێگای راسته‌قینه‌ی خۆێان، له
بابه‌ت ئه‌منیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی، رای خۆێان ده‌سه‌پێنن و ته‌کلیف بۆ خه‌ڵک
دیاری ده‌که‌ن.
سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌منیه‌ت، قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌ته‌کانی وه‌ک ئه‌مانه
هه‌ر هه‌مو ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکن و ئه‌رک و پاراستنیان، ئه‌رکێکه
که له لاێان خه‌ڵکه‌وه به دەوڵەت سپێردراوه. که‌واێه دەسەڵتداران
ناتوانن و بۆێان نیه له به‌ره‌ێوه بردنی ئه‌م ئه‌رکه‌دا، خۆێان به
خاوه‌ن ماف، یانی خه‌ڵک بزانن؛ وه به بیانوی ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌رکه،
خودی خاوه‌ن ماف که خه‌ڵکه له ماف و قازانجی خۆێان بێبه‌ش بکه‌ن.
مانای ئه‌م وته‌ێه‌ی روس‌و که حاکمان نانخۆری خه‌ڵکن، نه خه‌ڵک
نانخۆری حاکمان، هه‌ر ئه‌مه‌ێه.
وه‌کیل و محامی یان نوێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئه‌سڵ و موه‌کلی خۆی وه‌رده‌گرێ
و له راستیدا خاوه‌نی هیچ ماف و ده‌سه‌ڵات و ئێختیارێک نیه. که
وایە هیچ وه‌کیل و نوێنه‌رێک له‌وانه ده‌وڵه‌ت، ئه‌م توانایی و ده‌سه‌ڵاته‌ی
نیه که بۆ خەڵک و خاوه‌ن ماف ته‌کلیف دیاری بکا. هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکه
و ئه‌رک و مه‌ئموریه‌ت به‌رێوه ده‌با، نه‌ک بریارده‌ر و ته‌کلیف دانه‌ر
و حوکم کردن.
مافی خه‌ڵک له پێناسه و ته‌فسیری مانای سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌منیه‌ت و
دیاریکردنی ئاستی ئه‌م مافه، مافێکی دیاریکراو و خاوه‌نداره، باڵام
ده‌سه‌ڵات یان ئیختیاری حاکمیه‌ت له‌م زه‌مینه‌ێه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌مانه‌تی
و راسپێردراوه. له‌م روه‌وه دەسەڵات ناتوانێ له‌م باره‌ێه‌وه خۆی له
جێی خه‌ڵک دابنێ.
کاتێک دەسەڵاتێک به بیانوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات، رێگری ئازادی
و دیموکراسی بیت و له هه‌وڵی پێشێل کردن و وه‌رگرتنه‌وه‌یدا بێ، به
مانای حاکم بونی ئه‌م فه‌رزه‌ێه که میلەتێک له خۆیدا نیشتمان فرۆش و
له هه‌وڵی پێشێل کردنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتدان، وه ئه‌گه‌ر لێێان گه‌رێن،
ئه‌گه‌ر کونتروڵ نه‌کرێن سه‌ربه‌خۆیی وڵات ده‌که‌وێته خه‌ته‌ر. ئه‌گه‌ر
ئه‌م فه‌رزه په‌سه‌ند و راست بێ، ئه‌وکات ده‌بێ بۆ ئه‌م پرسیاره
وڵامێک بدۆزینه‌وه که دەسەڵات خۆی له کوێ و له چ مه‌رجه‌عێک بێجگه
له خه‌ڵک پێوه‌ری سه‌به‌خۆیی وڵاتی هێناوه و ئه‌رکی پاراستنه‌که‌ی دژ
یان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک به‌ده‌ست هێناوه؟
ئه‌و رژیمه سه‌ره‌رۆانه‌ی که خواستی ئه‌م ئیدیعا پوچه دەکەن، فه‌رامۆشی
ده‌که‌ن که خۆێان نوێنه‌ری هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌ن و ئه‌گه‌ر شتێک به‌ناوی
به‌رژه‌وه‌ند و قازانج و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ که ده‌بی
بپارێزریت، هین خه‌ڵکه، نه‌ک هینی حاکمه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان. ده‌وڵه‌ته‌کان
و حوکمڕانەکان ته‌نیا به متمانه‌ی ئه‌وه‌یکه له لاێان خه‌ڵکه‌وه
نوه‌ێنه‌راێه‌تیان پێدراوه ده‌توانن به نوێنەر و ئه‌رکداری پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی وڵات بناسرێن.
به پێچه‌وانه‌وه، دیموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌ر دژ به یه‌ک و
ره‌دکه‌ره‌وه‌ی یه‌کتر نین، به‌ڵکو پێکه‌وه پەیوه‌ندیی زاتیان هه‌ێه.
له نیگای حەقیقەت بینیەوە، ئازادی و دیموکراسی چه‌مکیکه که له
پەیوه‌ندی نێوان تاک و دەسەڵاتدا مانا ده‌دا و له‌م روه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
به ناوەرۆک و سروشتی دەسەڵاتەوە. له لایە‌کی تره‌وه چونکه تاکه‌کانی
یه‌ک نه‌ته‌وه له پەیوه‌ندی ده‌روه‌دا خۆشیان راسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ
به‌شدارنین، وه دەسەڵا‌ته‌کان وه‌ک نوێنه‌رانی میلله‌ته‌کان له
پێکهاتنی پەیوه‌ندیه‌کانی وڵاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییدا بەشدارن، سه‌ربه‌خۆییش بابەتێکه که به کرده‌وه له
پەیوه‌ندی نێوان دەسەڵاتی وڵاتێک له‌گه‌ل وڵاتانی‌تر یان دامه‌زراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا مانا ده‌دا. له‌م روه‌وه چه‌ند و چۆنیی سه‌ربه‌خۆیی
وڵاتێکیش به کرده‌وه به سروشت و ناوه‌رۆکی رژیمی دەسەڵاتدارەوە
بەسراوەته‌وه.
پەیوه‌ندیی زاتیی ئه‌م دوو چه‌مکه یانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییش پێکه‌وه
ره‌نگده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ریی دیاریکه‌ری هه‌ر ئه‌م هۆکاره، یانی ناوه‌رۆکی
چینایە‌تی و سیاسیی سیسته‌مه‌ی حاکمی ئه‌و وڵاته‌ێه، له هه‌ردوکی ئه‌مانه‌دا.
هه‌ڵسوران و کرده‌وه‌ی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت، یانی پەیوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ
میلله‌ت، ئاست و حدودی ئازادی و دیموکراسی دیاری ده‌کا، وه هه‌ڵسوران و
کارکردی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، یانی پەیوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
دیکەی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، سیاست و حدودی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته
دیاری ده‌کا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م دوانه، یانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
له راستیدا دو جۆر کارکرد، یان ره‌فتاری ده‌رونی و ده‌روه‌ی یه‌ک قه‌واره‌ن
یانی ده‌وڵه‌ت، وه هه‌ردوک ره‌نگده‌روه و به‌رهه‌می سروشت و ناوه‌رۆکی
تایبه‌تیی ده‌وڵه‌ته له هه‌ر کۆمه‌ڵگاێه‌کدا، له نێوانیاندا پەیوه‌ند
و وابه‌سته‌یی زاتی هه‌ێه. ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ناخه‌ڵکی و نا
دێموکراتی بێ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دژی خه‌ڵکی ده‌بێ. دەسەڵاتی سه‌ره‌رۆ
که له سیاسه‌تی ناوخۆی خۆیدا خه‌ڵک سه‌رکوت ده‌کا، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شیدا
به پێچه‌وانه‌ی قازانجی خه‌ڵکه و به‌م شێوه‌ێه به پێچه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
وڵات هه‌ڵده‌سورێت و به‌رێوه ده‌چێت. چونکه مانای سه‌ربه‌خۆیی به
کرده‌وه شتێک بێجگه له حاکمیه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵک و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی
و خه‌ڵکیی وڵاتێک هیچیتر نییه. له ئاوا هه‌لومه‌رجێکدا گرفت ته‌نیا
ئه‌وه نیه که مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
له‌گه‌ڵ قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵکدا ناته‌باێه، به‌ڵکو به هۆی نه‌بونی
دیموکراسی و ئازادی، له راستیدا مه‌جالی به‌رز بونه‌وه و ده‌ربرینی
ئیراده‌ی خه‌ڵک بونی نیه. که وایە مەجالی کاردانه‌وه و پێناسه‌ی
سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه پێک ناێەت. کاتێک ناوه‌رۆکی پەیوه‌ندیی
ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاتیک به پێچه‌وانه‌ی قازانجی خه‌ڵک بێ،
دیاره که جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵک نابێ. له ئاوا حاڵه‌تیکدا دەسەڵات
تێده‌کۆشێ به بێ ئاگاداری و چاوه‌دێریی خه‌ڵک، له باره‌ێه‌وه بریار
بدا و به بێ ئاگاداری و چاوه‌دێریی خه‌ڵکیش به‌ریووه‌ی به‌رن، هه‌رجه‌نده
هه‌موی ئه‌مانه له گیرفانی خه‌لک ده‌درێ. به‌م شێوه‌ێه له‌م جۆره
دەسەڵاتانەدا بریاره گرنگ و حه‌ساسه‌کان له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش
له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کان، له ناوه‌نده سه‌ربازیه‌کان و ده‌زگاکانی
زانیاری و به بێ را و ئاگاداریی خه‌ڵک یانی خاوه‌نانی ئه‌سڵیی ماف
دیاری ده‌کری، وه خه‌ڵک ته‌نیا کاتیک له‌و شتانه که ساڵانیک له
ئارادا بوه ئاگادار ده‌بێ، که گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌م جۆره رژیمانه
توشی رسوایی بوبێ له دنیادا و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان ئاشکرا بوبێ.
ئه‌م جۆره حکومه‌تانه له بە فێڕۆدان و پێشێل کردنی مافی خه‌ڵک و سات
و سه‌ودا به‌سه‌ر ئه‌م مافه‌وه بۆ دابین کردنی قازانجی گوروپی یان
چینایە‌تی خۆیان خۆ ناپاریزن. وه بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ی جێ و شوێن و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆێان زیاتر مایل به مه‌عامه‌له کردن له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌کیه‌کانن
تا نه‌رمی نیشاندان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی خۆیان و گه‌رانه‌وه‌ی مافی
زه‌وت کراوی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ خۆێان.
به‌م شیوه‌ێه ئه‌و رژیمانه‌ی که به هۆی سروشتی دژی دێموکراتیکی
خۆێان له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ناو خه‌ڵک شه‌رعیه‌ت و پشتیوانی و پێگه‌ێان
نیه، به هه‌راج کردنی سه‌ربه‌خۆیی و سامان و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
وڵات، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ونه هه‌وڵی په‌یدا کردنی پشتیوان و
ئه‌وه‌یکه له خه‌ڵکی خۆێان دزیوه، له قاڵبی باج و یان حه‌قی بێده‌نگی
به هێز و حکومه‌ته ده‌ره‌کیه‌کانی ده‌ده‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا له دەسەڵا‌تێکی دیموکراتیک دا که به‌رێوه‌به‌ری
خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵک بێ و رێباز و سیاسه‌تی له قازانجی خه‌ڵکه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتبێ و په‌یره‌ویی لێ بکا، کرده‌وه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی
به شێوه‌ی سروشتی هه‌ڵقوڵاو له هه‌مان قازانجی خه‌ڵک و له ژێر چاوه‌دێریی
دێموکراتیک، یانی به ئاگاداری و بریاری خه‌ڵک یان نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی
خه‌ڵک ده‌بێ.
به‌م شێوه‌ێه و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یکه باس کرا، بۆ دابین
بونی سه‌به‌خۆیی وڵات گرانتی و زه‌مانه‌تێکی دڵنیاتر له دیموکراسی
وجودی نییه؛ وه دەسەڵاتێک که له ناوخۆدا سه‌کوتگه‌ر و ئازادی کوژه،
له بواری دەروەشدا ئه‌هلیه‌ت، متمانه و توانایی دابین کردنی سه‌ربه‌خۆیی
وڵات یان پاراستنی نابێ. ئه‌و شانوگه‌ری و نمایشانه‌ش که ئه‌م جۆره
دەسەڵاتانە له سه‌رکه‌وتنی خۆێان له بواری ده‌ره‌وه ده‌یده‌ن، به
زۆری ئه‌و لاف و گه‌زافه پوچانه‌ێه بۆ سه‌رپۆش دانان به‌سه‌ر ئه‌و
باجانه‌دا که له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا، وه بۆ
پاراستنی خۆێان، به بێگانه‌کانی ده‌ده‌ن. حاکمیه‌تی دژی دێموکراتیک به
حوکمی ناوه‌رۆکی خۆی به ئاراسته‌ی مامه‌ڵه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵات
ده‌چێته پێش، چونکه کاتیک خه‌م و په‌رۆشی حاکمیه‌ت ئیتر قازانجی خه‌ڵک
نه‌بێ، دیاره هیشتنه‌وه و راگرتنی خۆی له ده‌سه‌ڵات و پاراستنی
گوروپ و چینێک که نوینه‌رایه‌تی له ئه‌ستۆیه، ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌کیی
و له‌م روه‌وه بۆ به‌ده‌ست هینانی پشتیوانیی بێگانه سه‌ر وسامان و سه‌ربه‌خۆیی
وڵات هه‌راج ده‌کا.
نه‌بونی ئازادی و دێمو‌کراسی، له ریگایه‌کی تریشه‌وه سه‌ربه‌خۆیی
وڵات ده‌خاته مه‌ترسی: نا ئو‌مید بونی خه‌ڵک له دەسەڵاتە دژی
ئازادیه‌کان، رۆحی شکست خوازی له‌واندا په‌ره پێ ده‌دا و بواری قه‌بوڵ
کردنی ده‌ستێوه‌ردان و سوڵته‌ی هێزه بێگانه‌کان له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا
پێک دینی. یه‌کێک له دوایین نمونه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه، شادی و هه‌ڵپه‌رکیی
خه‌لکی عێراق له کاتی هاتنی هێزه ئه‌مریکی و ئینگلیسیه‌کان بۆ شاره‌کانی
ئه‌م وڵاته بوو. له ئێرانیش ئه‌م دیارده‌یه له زۆر قۆناخی مێژو دا
روی داوه.
حاکمیه‌ته‌کانی ناوخۆی ئێران هێنده سته‌مکار و ئازادی کۆژ بون، خه‌لکی
ئیران له زۆر ده‌ورانی مێژوی خۆێاندا چاوه‌روانی رزگاری ده‌رێکی
بێگانه بون تا له شه‌ری حاکمانی سه‌ره‌رۆی ناوخۆ- یان له جاروبار
له حاکمی بێگانه‌ی پێش‌و- رزگاریان بی. هاوکاری و یارمه‌تیدانی خه‌لکی
ئیران به داگیرکه‌رانی بێگانه له کاتی هیرشی عه‌ره‌به‌کان بۆ ئیران
که دروشمی به‌رابه‌ری و برایه‌تییان ده‌دا، سه‌ربه‌خۆیی ئیرانیان دا
به با و چه‌ندین سه‌ده خستیانه ژێر ئێستبداد و سوڵته‌ی نه‌گبه‌تباری
ئومه‌ییه‌کان و عه‌باسیه‌کان.
به‌م شێوه‌ێه له زۆر قۆناخی تری میژودا عاملی له‌ده‌ست چونی سه‌ربه‌خۆیی
وڵات، خودی حاکمیه‌ته ئازادی کوژه‌کانی ناوخۆ و ئاکامی سره‌رۆیی ئه‌وان
بوه. له رۆژه سه‌خته‌کان و کاته گرنگه‌کاندا که حاکمیه‌ته‌کان له
لاێان هێزه خارجیه‌کانه‌وه ده‌که‌ونه ژێر فشار، تنیا پشتیوان و
پاڵپشتێک که به پشتیوانی ئه‌و ده‌توانرێ به‌رانبه‌ر خه‌ته‌ر راوه‌ستین،
پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری خه‌لکه. به‌ڵام رژیمه ئازادی کۆژ و دژی
دێموکراتیکه‌کان، له‌م پشتیوانییه دیاریکه‌ره له رۆژانی خه‌ته‌ردا
بێبه‌شن.
به‌م شێوه‌ێه له زۆربه‌ی ئه‌و قۆناخانه‌دا
که سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی ئێمه که‌وتوه‌ته خه‌ته‌ر، یان که‌وتوه‌ته
به‌ر هیرش، به‌رپرساێه‌تی مێژویی ئه‌م کاره له ئه‌ستۆی رژیمه سه‌ره‌رۆکان
و ئازادی کۆژی ناوخۆ بووه و هه‌یە.
osman_r@hotmail.no
|