٤\٢\٢٠١٧
سیاسەت و
توندڕەویی.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
دروستبوونی یه‌كه و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان، به‌گوێره‌ی
شوێنكاته‌كان ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه و چالاكیی سیاسیی
مه‌ده‌نی یان چه‌كدار، ئه‌م جیاوازییانه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌بنه
بزوێنه‌ری جووڵه و گۆڕانه‌كان له بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
سیاسی و شارستانییه‌كاندا، ئینجا چ به‌ره‌و چاكتركردن و گه‌شه‌سه‌ندن و
بوژانه‌وه‌ی باری بژێو و ژیانی خه‌ڵك و پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كان، یان به‌ره‌و
پاشه‌گه‌ردانی و پووكانه‌وه و ململانێی خوێناوی له‌نێوان به‌ره
جیاوازه‌كاندا.
پارته سیاسییه‌كان له كاتی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا، توانا ئابووری
و مادی و یاساییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پارته‌كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ
كردووه به‌كاریان ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر بێتوو وڵاته‌كه دیموكراسی بێ، له‌و
حاڵه‌ته‌دا ده‌كه‌وێته نێو ململانێی سیاسی و یاسایی رێگه‌پێدراو له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزۆسیۆن و له سنووره رێگه‌پێدراوه‌كانی گه‌مه سیاسییه‌كان و له
سه‌رزه‌مینی ده‌ستووریی وڵات ده‌مێنێته‌وه و كه‌م جار به‌ره‌و
توندوتیژیی سیاسیی په‌لكێش ده‌بێ، یاخود له‌و حاڵه‌ته‌ی كه هێزێكی
سیاسی یان سه‌ركرده‌یه‌ك به كوده‌تا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرێ
و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌كار ده‌هێنێ
و پۆست و شوێنه هه‌ستیاره‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆی و كه‌سه
نزیكه‌كانی به‌كار ده‌هێنێ، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئه‌و پارت و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تێڕوانین و بۆچوونی ئه‌و هاوڕا نین،
په‌نا بۆ ده‌زگاكانی ئاساییش و هه‌واڵگری ده‌بات، لێره‌دا به‌كارهێنانی
توندوتیژی ده‌بێته حه‌تمییه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه.
ململانێی سیاسیی نێوان پارته‌كان هه‌میشه هه‌یه، یان به ده‌ربڕینه
ماركسییه‌كه ململانێ جه‌وهه‌ر و بزوێنه‌ری مێژووه و كۆمه‌ڵگه‌ی بێ
ململانێ له مێژووی مرۆڤایه‌تی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ له‌م پرۆسه و ره‌وته‌دا
فۆرمی ململانێكانه، له كۆمه‌ڵگه لیبڕاڵ و دیموكراته‌كاندا، به‌ره‌ی
جیاواز پێی ده‌گوترێ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ندامه‌كانی له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن
و له ئاساییشدا ده‌ژین و مافی ره‌خنه‌گرتن و لێپیچینه‌وه‌یان هه‌یه
له حكوومه‌ت و به‌رپرسه‌كان و خۆشیان نابێ په‌نا بۆ توندوتیژی له دژی
داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌رن، یان هانی بۆ بده‌ن. له كۆمه‌ڵگه
دیكتاتۆره‌كاندا ئۆپۆزسیۆن له خانه‌ی به‌كرێگیراو و خیانه‌تكاردایه و
به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ترسدان و زۆر جاریش له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا ناژین،
هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسی به مردن یان زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان
كۆتایی دێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توندوتیژیی سیاسی بابه‌تێكی كۆنه و سیماكانی له
مێژووی مرۆڤایه‌تی، ده‌ركه‌وته‌ی جۆراوجۆری هه‌بووه، كه‌چی له ناوه‌ڕاستی
هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بووەته یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی
گفتوگۆ و توێژینه‌وه سیاسییه‌كان، توێژه‌ره‌وه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا
بوون نیشانی بده‌ن كه تا چ راده‌یه‌ك مرۆڤی مۆدێرن له‌ژێر فشار و
ئازاردانی جه‌سته‌یی به‌هۆی بیروبۆچوونی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنێ؟ زۆرجار
توندوتیژی ته‌نیا له تیرۆر و توندوتیژیی گرووپه راستڕه‌و یان
رادیكاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه كورت ده‌كرێته‌وه، توندوتیژیی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر
هاووڵاتییه‌كانی، یان به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن له‌بیر ده‌كرێ، یان به‌هۆی
پابه‌ندیی ده‌زگاكانی توێژینه‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه به مه‌به‌ست فه‌رامۆش
ده‌كرێ.
چه‌ندین جۆری توندوتیژیی سیاسی هه‌ن، ئه‌وانیش توندوتیژیی ده‌وڵه‌ت دژی
هاووڵاتییان، توندوتیژیی هاووڵاتییان له دژی یه‌كتر وه‌ك شه‌ڕی ناوه‌خۆ،
توندوتیژیی هاووڵاتییان له دژی ده‌وڵه‌ت، توندوتیژیی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر
ده‌وڵه‌ت و بەپێچه‌وانه‌وه، توندوتیژیی هێزه دینی و رادیكاڵه‌كان له
دژی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتی و نه‌یاره‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر توندوتیژییه‌ك
بچێته خانه‌ی توندوتیژیی سیاسییه‌وه ده‌بێ، ئامانجی سیاسی هه‌بێ و مه‌به‌ست
لێی دوورخستنه‌وه‌ی گرووپێك یان پارتێك بێ له سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت،
كه زۆرجار بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك گل دراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی تر بریتییه له ئازاردانی فیزیكیی مرۆڤ و له‌مه‌دا
ره‌چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ ناكرێت و هه‌موو جۆره
ئامرازێكی ناڕه‌وا به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر فۆرمی توندوتیژیی سیاسییش توندتر بێ و سیسته‌مه‌كانی زاراوه‌ی
به‌كارهاتوو به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كان فۆرمی كه‌سییانه‌ی پێوه دیار
بێ و وشه‌كانی خائین و نانیشتمانپه‌روه‌ر و بێ وه‌فا بۆ خاك بۆ وه‌سفكردنیان
به‌كاربهێنرێ، ئه‌وا ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه
له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ململانێی دیموكراسییانه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات دووره و ره‌نگه به‌رده‌وامبوونی ململانێیه‌كان به‌م
فۆرمانه ببێته هۆی هاندانی لایه‌نگره‌كانیان بۆ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه
له‌نێوانیان، كه دواجار به‌ره‌و شه‌ڕی خوێناویی ناوخۆ هه‌نگاو بنێت.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|