سزادانی ''رائیف
بەدەوی - نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری تۆڕی
لیبرالییەکانی سعودیە'' بە تۆمەتی ''ناوزڕاندنی دینی ئیسلام''
لە لایەن دادگای تاوانی شانشینی سعودیەوە بە (١٠
ساڵ زیندانکردن و ١٠٠٠ شەلاق و یەک
ملیۆن ریال و داخستنی یەکجارەکیی پێگەکەی) کە دەبێ هەر
هەفتەیەکیش پاش نوێژی ''خوتبە''ی هەینییان لە شوێنێکی گشتیی
شەلاقەکەی لێبدرێ و بگەڕێندرێتەوە زیندانەکەی.. هەروا ماوەی
١٠ ساڵ پاش تەواوبوونی حوکمەکەی
بەشدارییکردنی لە دەزگایە میدیاییەکان قەدەغە بکرێ و ماوەی
١٠ ساڵیش لە گەشتی دەرەوەی سعودیە
قەدەغە بکرێ، دیاردەیەک نییە کە تەنیا دەسەڵاتدارانی سعودیە
دایانهێنابێ بەڵکە ئەوە بۆماوە و درێژکراوەی حوکمی شەریعەت
واتە دەستوور و یاسایەکانی ئیسلامە کە لە سەدەی
٢١ و بەو جۆرە دڕندانەیە مرۆڤەکان بە شەلاق سزا دەدەن..
ئەویش تەنیا لەسەر ئەوەی کە ''رائیف'' و کەسانی وەک ئەو
دەیانەوێ بە شێوەیەکی ئاشتییانە گوزراشت لە ئازادیی رادەربڕینی
خۆیان بکەن! |