١٦\١٠\٢٠١٢ سزاواربوون.*
پییەر جوزیف پرۆدۆ‌ن و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
''حوکمڕانیی به‌و
واتایە دێ، که تۆ چاودێریی
دە‌کرێی، دەپشکێنرێی،
سیخوڕکاریی ده‌کرێته سێبه‌رت، به
پێی یاسا ئاراسته‌ت دیار
دەکرێ، ئامۆژگاریی
دە‌کرێی، ناونووس دە‌کرێی،
ده‌کرێیە ژماره‌یه‌ک، (ته‌لقین)ت
دە‌ده‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر
دە‌کرێی، پاش هه‌موو ئه‌وانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنت، به‌سه‌ر
دە‌کرێیه‌وه، مه‌زەندە‌ت
دە‌که‌ن و نرخێکیشت له‌سه‌ر دادە‌نێن،
ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌و که‌سانه ده‌یانکه‌ن، که نه‌ک هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان
نییه بیانکه‌ن، به‌ڵکو شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نیین، ده‌کرێیە
ژێر باری فه‌رمانه‌کانه‌وه، به ناو و بیانووی سوود و
بە‌رژه‌وه‌ندیی
گشتییه‌وه باجه‌کان ده‌سەندرێن، به‌فیڕۆ ده‌درێن،
تاڵانیی و سته‌مکاریی
باو دە‌کرێن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش
داگیرکردن، ده‌ستدرێژیی،
کوشتن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن،
دزیی ده‌کرێنه ره‌فتاری
رۆژانه، که‌چی له‌گه‌ڵ یه‌که‌م وشه‌ی ناڕه‌زایی
و بەرهەڵستییدا (زەوی
و ئاسمان له یه‌ک دە‌ده‌ن،
ئیتر کۆتایی دونیایه، کارێکت پێدە‌که‌ن، نه
ره‌شه‌با به ده‌واری شڕی
کردوه، نه سه‌رماش به هه‌تیو)**
به واته‌یه‌کی دی راودەنرێی،
ده‌ربه‌ده‌ر دە‌کرێی، ناو و
ئابڕووشت دەزڕێنرێ،
له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی یه‌که‌م ده‌رفه‌تیشدا،
سه‌ره‌ونگوم دە‌کرێی، ئا ئه‌وه‌یه حکومه‌ت و
دادپه‌روەریی و
ره‌وشت''.
|