٣٠\٨\٢٠١٢
سۆشیال میدیا.. ئه‌رکی میدیای باو قورس‌تر ده‌کا.
شوان
سدیق
شوان سدیق: زۆر جار له‌گه‌ڵ هاوڕێ رۆژنامه‌وانه‌کانمان گفتوگۆ ده‌که‌ین،
ده‌پرسین چۆن که‌سێک له شاری سلێمانی ده‌توانێت، بابه‌تێک له‌سه‌ر
رووداوێکی شاری هه‌ولێر به ته‌له‌فۆن ئاماده بکات. ناویشی ده‌نێت "راپۆرت"
یان که‌سێک له هه‌ولێره "راپۆرتێک" له سه‌ر رووداوێک ئاماده ده‌کات،
له هه‌ڵه‌بجه‌یه. پرسیاره گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه ده‌توانین،
رووداوگه‌لێک به‌چاوی خۆمان نه‌بینین و بتوانین راپۆرتێکی له‌سه‌ر
ئاماده بکه‌ین؟ وه‌ڵامێکی راشکاوانه چاودێران و میدیاکارانی به‌ئه‌زموون،
ئه‌م جۆره کارانه به کارێکی سه‌رکه‌توو ناو نابه‌ن، وه‌ک بابه‌تێکی
رۆژنامه‌وانی که هه‌قی ته‌واوی پێبدرێت. چونکه پێیانوایه ده‌بێ
لانیکه‌م له‌کاتی رووداوه‌کاندا، که‌سی رۆژنامه‌نووس یان ریپۆرته‌ر له
شوێنی رووداوه‌که ئاماده بێت، یاخوود له‌نزیکه‌وه به‌چاوی خۆی دیمه‌نه‌کان
ببینێت، ئه‌وکاته ده‌توانرێت، له رێگای هه‌ستیاری چاویوه چیرۆکێکی
جوانی رووداوه‌که بۆ خوێنه‌ر رووماڵ بکات.
له ئێستادا رۆژ له دوای رۆژ ئامێره پێشکه‌وتووه‌کانی دونیای ته‌کنۆلۆژیا
روو له زیاد بوون ده‌کات، واته به‌جۆرێک له جۆره‌کان، بوونی مێدیایه‌کی
فراوانی تاکه‌که‌ی و زیاد له به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و ئامێره پێشکه‌وتووه‌کانی
دی ته‌کنه‌لۆژیا له رۆژگاری ئه‌مڕۆ فروان بوونێکی زۆری به‌خۆیه‌وه
بینیوه، وه‌ک نموونه (فه‌یسبووک و تویته‌ر... هتد) که وه‌ک چه‌مک و
ده‌سته‌واژه‌ی "سۆشیال میدیا" ناو ده‌برێت.
ئێمه لێره‌دا باسوخواست له‌باره‌ی باش و خراپی، یان چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی
پێگه‌ی ئه‌لکترۆنی ناکه‌ین، ده‌کرێت لێره‌دا ته‌نیا نموونه‌ی ئه‌وه
بهێنینه‌وه، که تا چه‌ند ئه‌رکی رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وانه‌ی له
مێدیای باودا (رۆژنامه، گۆڤار و ته‌له‌فزیۆن و له رادیۆ) کار ده‌که‌ن،
به‌هۆی ئه‌و میدیایه‌وه ئه‌رکه‌کانیان قورس‌تر بووه. چونکه له‌ڕاستیدا
هاتنه کایه‌ی "سۆشیال میدیا" سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بووه و
که‌م تازۆریش پاشه‌کشه‌ی به میدیا کاغه‌ز کردوه، هه‌وڵیشی داوه به‌گشتی
میدیای باو بۆ لای خۆی رابکێشێت، واته میدیای باو ئه‌مڕۆ ناچاره
بچێته ناو بازنه‌ی سۆشیال میدیاوه.
ئه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له میدیای باودا کار ده‌که‌ن، کاره‌کانیان
له ئێستادا تاچه‌ند زه‌حمه‌ت بووه، به‌هۆی سۆشیال میدیاوه؟ وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره که‌مێک زه‌حمه‌ته و کاتی ده‌وێت، به‌ڵام یه‌کێک له‌و به‌ر
به‌سته قورسانه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان هاتۆته ئاراوه، ئه‌م مێدیایه
که باسمانکرد بۆنموونه له شوێنێک روداوێکی هاتووچۆ یان ته‌قینه‌وه
یاخوود خۆپیشاندان هه‌ر شتێک که ببێته مایه‌ی روواو جێگای تێڕامان،
بێگومان تا په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌ک یان ته‌له‌فزیۆنێک هه‌واڵه‌که ده‌گه‌یه‌نێته
ده‌زگاکه‌ی و په‌خش ده‌کرێ بۆ خه‌ڵک که‌سانێک وه‌ک هاوڵاتی ئاسایی له
ئێستا زۆرێکیان مۆبایلی پێشکه‌وتوویان پێیه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووبکه‌ن ده‌توانن،
راسته‌وخۆ هه‌واڵه‌که لای خۆیان له فه‌یسبووک یاخوود تویته‌ر بڵاو
بکه‌نه‌وه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ئه‌رکه قورسه‌که‌ی رۆژنامه‌نووس چییه لێره‌دا
پێویسته رۆژنامه‌نووسان وه‌ها ورد ببنه‌وه، شته جیاوازه‌کانی ناو
رووداوه‌که بگوازنه‌وه، واته ده‌بێ ئه‌وان کارێک ئه‌نجام بده‌ن،
هاوڵاتیه‌کی ئاسایی پێشتر بڵاوی نه‌کردبێته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر تۆی
رۆژنامه‌نووس هاوشێوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له فه‌یسبووک و تویته‌ردا شتگه‌لێکیان
بڵاوکردۆته‌وه، دواتر دووباره هه‌مان زانیاری بڵاو بکرێته‌وه، که‌واته
هیچ گرنگیه‌کی نییه ره‌نگه خه‌ڵک هه‌ر سه‌یری نه‌کات، یان ئاماده نه‌بێت
گوێت بۆ بگرێ، بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌مان زانیاری وه‌ک ئه‌وه‌ی
تۆی به‌رچاو که‌وتووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌وژم و بوونی میدیا به‌رفرانه‌دا، وه‌ک وتمان خه‌ڵک
پێویستی به‌زانیاری و وردبینی زیاتره، چونکه ئه‌وه‌یان به‌لاوه
گرنگه نه‌ک مانشێتی سه‌رنج راکێش و هه‌واڵ و بابه‌تی ناوه‌رۆک به‌تاڵ
یان رۆژنامه‌نووس له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزب و بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ئۆپۆزسیۆن، دژ به ده‌سه‌ڵات قسه بکات، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه،
میدیایه‌کی تریش ببێته به‌شێک له ده‌سه‌ڵات و زانیاری و راستییه‌کان
ئاوه‌ژوو بکات.
کاتێک ئه‌م جۆره کارکردنه‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌بینین، له‌ڕاستیدا پاشه‌کشه‌ی
خوێنه‌ر و بیسه‌ری لێ ده‌که‌وێته‌وه، چیتر خه‌ڵک ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ک
ده‌روێش دوای ئه‌م جۆره میدیایانه ناکه‌وێت، بۆیه کاری رۆژنامه‌نووسی
زیاتر پێویستی به ورد بینی و بوونی داتا‌و زانیاری زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته جێگای بایه‌خی خه‌ڵک به‌جۆرێک پێویسته لێره‌دا رۆژنامه‌نووسی
به‌دواداچوون ده‌بێ ده‌وری خۆیان زیاتر بگێڕێن، له ده‌رخستنی شته
شاراوه‌کان، بۆ جه‌ماوه‌ر زیاتر ئه‌و شتانه‌ش که که‌سێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار
له کۆمه‌ڵگای شاردۆته‌وه، یان به‌ڕێکه‌وت له ژێر ژاوه‌ژاوی راستییه‌کاندا
دیار نه‌ماون و بارودۆخێکیان خولقاندوه، که خه‌ریکه تێگه‌یشتن لێی
سه‌ختبێ و پێویستی به به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی زانیاریی و دۆکۆمێنتی
نهێنی و ئاشکرا هه‌بێت.
______________________________________
سه‌رچاوه:
پانۆراما: سۆشیال میدیا. ده‌نگی ئه‌مەریکا
رۆژنامه‌گه‌ری به‌دواداچوون: رێبه‌ری ئه‌ریج ل ١٧..
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|