٢٦\٣\٢٠١٠
سۆسیال دیموکراتی
سوێد چه‌واشه‌ی کوردان ده‌کات.

قادر نادر
چه‌ند رۆژێکه فشار خراوه‌ته سه‌ر سۆسیال دیموکراتی سوێدی تا بۆ
کوردان رون بکاته‌وه ، که هۆکاری چیه ، پاشه کشه وه‌ده‌نگیان به
جینوساید ناسینی ئه‌نفال له دانیشتنی په‌رله‌مانی سوێدی 11.03.2010
نه‌دا ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی رای جیا جیای چه‌واشه له‌به‌رامبه‌ر
ره‌خنه‌ی کوردان ده‌رببڕن ، به‌تایبه‌تی که ئێستا به‌ره‌و کاتی ده‌نگدان
ده‌چین پێویستیان به ده‌نگه ، وه کورد ده‌بێت له‌گه‌ل حزبه ئه‌وڕپیه‌کان
فێره ئه‌و خه‌باته بێت به‌و مه‌رجه ده‌نگت پێ ده‌ده‌م که پشتگیریم
بکه‌یت ، ئاخر له‌ولاتێکی وه‌ک سوێد زیاتر له 100 هه‌زار کورد ده‌ژیت
که‌له زه‌مه‌نی ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 30 بۆ 0 4هه‌زاری مافی ده‌نگدانی
هه‌یه!؟
به‌هۆی ململانێی سیاسی سۆسیال دیموکراته‌کان له‌گه‌ل پارتی چه‌پ و
ژینگه ، به‌داخه‌وه گه‌وره‌ترین شکستی دیبلۆماسی و چانسی مێژویان له
کورددا ( ده‌نگ نه‌دان به‌ئه‌نفال جینۆسایده ) ، چونکه پشتگیریان له
داخوازی ( چه‌پ وژینگه له‌سه‌رناسینی ئه‌نفال به جینۆساید نه‌دا )
وه‌ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بن هێزێکی بڕیارده‌رن چونکه خاوه‌ن
130 کورسی یان %35 کورسیه‌کانی په‌رله‌مان پێک ده‌هێنن . که‌چی له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و ناهه‌قیه کاردانه‌وه‌و ره‌خنه گرتنی کورد له‌ئاست سه‌رجه‌م ئه‌م
حزبه سوێدیانه‌ی ده‌نگیان به ناساندنی ئه‌نفال نه‌دا یه‌کجار لاواز
بوو!؟ .
دوای ئه‌و ره‌خنه‌نای له سۆسیال دیموکرات گیراوه ،له‌چه‌ندین بۆنه‌ی
جیادا هه‌ستیان کردوه هه‌له‌یان کردوه و کوردیان له خۆ ڕه‌نجاندوه
، بۆیه شیوازی ئاشتکردنه‌وه ده‌گرنه به‌ر ، به‌لام ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی
کورد بکه‌ن ، گوایه ئه‌وان دانیان پیا ناوه !! هه‌وره‌ک له‌چه‌ند
ڕۆژی رابردودا پریس کۆنفرانسێکیان بۆ که‌ناله ناوخۆیه کوردیه‌کان ئه‌نجام
دا ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین دیدار وگفتوگۆی ته‌له‌فۆنی که‌به‌نده
ئاگاداره ، که‌گوایه ئه‌وان ده‌نگیان بۆ ناساندنی ئه‌نفال داوه .
وه‌هه‌ندێ ئاخافتنیان کردوه .
باس له په‌ره‌گرافێک ده‌که‌ن که گوایه هه‌ر 7 حزبه نوسیویانه
پێشوازی له‌بریاری دادگا ده‌که‌ن . که‌ئه‌گه‌ر به‌م خاله بێت
،په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش له‌م رۆژانه رای گه‌یاند که‌پێشوازی ده‌که‌ن
، له‌کاتیکدا پێشوازی و دان پیانان جیاوازی سیاسی خۆی هه‌یه ؟
وه‌ئه‌گه‌ر به‌و وته‌یه‌یان بێت ئه‌وا هه‌ر 7 حزبی سوێدی ده‌نگیان
بۆبه جینۆسایدی ئه‌نفال داوه !؟
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی کاتێک مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال به جینۆساید ناسین
درایه ده‌نگدانه‌وه که ( پشتگیری له‌هه‌لوێستی به‌رپرسی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه ده‌که‌ن ) کێ دژ و له‌گه‌لی بوو!؟ ..ئه‌وا له‌خواره‌وه
لیستی ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزب و ناوی په‌رله‌مانتاره‌کان بۆ
خوێنه‌ران بلاو ده‌که‌مه‌وه . بائه‌وان حوکم بکه‌ن.
http://kurdistanpost.biz/pdf_files/list.pdf
دواتر پێشوازی له‌دادگای عیراق و دان پیانان دو مه‌به‌ستی جیا ده‌گرێت
. وه‌ئه‌وان له‌دواین کۆنگره‌ی حزبیان له 28 .10 .2010 دانیان
به‌تاوانی ئه‌نفال و سه‌یفۆ نا که جینۆسایده . وه یه‌که‌م خالی ئه‌و
دان پیانانه‌یان باس له‌وه ده‌کات:
. خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و سه‌یفۆ له ولاتی
سوێد و یه‌کێتی ئه‌ورپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
به‌لام له بواری پراکتیکدا له‌په‌رله‌مانی سوێد ده‌نگیان پێ نه‌داوه
و بواریان نه‌دا ببێته گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر به‌جینۆساید
ناسینی.
. له‌په‌ره‌گرافێکی تر نوسیویانه که‌ئه‌وان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ
ناساندنی 16.03 به‌رۆژی دژی چه‌کی کۆمه‌لکوژی کورد.
به‌لام با خوێنه خۆی سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکات که به‌شێکی
له‌گفتوگۆ و بریارو ڕۆژی کۆبونه‌وه‌که‌ی 11.03 په‌رله‌مانتارانی سوێده
که‌قسه‌و باسیان له‌سه‌ر به جینۆساید ناسینی ( ئه‌رمه‌ن و ئاسوری
وکلدان وکورد ..کردوه ئایا هه‌لوێستی سۆسیال دیموکرات به‌رونی چی
بووه!
ده‌قی دانپیانانی کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌جینۆساید ناسینی
ئه‌نفال و سه‌یفۆ له 28ئه‌کتۆبه‌ری 2009
http://kurdistanpost.biz/pdf_files/kampani.pdf
ئه‌مه‌ش ده‌قی گفت‌و گۆی ئه‌ندامه‌کانیانه
که‌ئاسمان و ڕیسمانی جیایه:
http://www.riksdagen.se/webbnav/index.aspx?nid=3322&rm=2009/10&bet=UU9
ئایا به‌راستی ئه‌وان به وته و ده‌نگدانیان
له‌گه‌ل دۆسیه‌ی J) 28) دواین کۆنگره‌ی حزبیان بوونه که ئه‌نفال
جینۆسایده؟
ئایا له‌کوێدا ئه‌وان به‌رونی داکۆکیان له‌مه‌سه‌له‌ی گه‌لکوژی کورد
کردوه !؟
ئه‌وه‌ی جیگای نیگه‌رانیه ، هه‌ندێ کادیری سۆسیال دیموکرات که کوردن
، پارتی و یه‌کێتی ئاسا داکۆکی له‌هه‌لوێستی حزبه‌که‌یان ده‌که‌ن . که‌نازانم
چۆن ده‌توانن له‌نێوان گه‌له‌که‌یان و حزبه‌که‌یان ئه‌وه‌ی دوه‌م هه‌لبژێرن
!؟
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش بلێم راسته سۆسیال دیموکرات زیانێکی مه‌عنه‌وی
و ده‌ستکه‌وتیکی مێژویی نه‌ته‌وه‌ییان له‌ده‌ست داین ، به‌لام ناشبێت
ئه‌وه له‌یاد بکه‌ین که‌ده‌بێت فشار‌و هێزمان به‌پله‌ی یه‌که‌م ئاراسته‌ی
ئه‌و حزبه بێت وه له‌حزبه راسته‌کان له‌کورد نزیکترن ، وه ئه‌ورێژه‌یه
کورسیه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستی ده‌هێنن ، ژماره‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه
له‌بریاره‌کانی په‌رله‌مان ، وه‌خالی لاوازی ئه‌وانمان له‌به‌رده‌سته
، که‌له‌دواین کۆنگره‌یان ، 3 خالیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لکوژی کورد
ده‌نگ پێداوه . بۆیه ده‌بێت کورد هێزی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبه
نیشان بدات که‌ده‌نگت پێ ده‌ده‌م ، به‌لام هه‌له و تاوانی وه‌ک 11.03
دوباره نه‌که‌یته‌وه.
سه‌ربای هه‌موئه‌م دۆکۆمێنتانه‌ی بلاویشمان کرده‌وه پرسیارێک له‌کادیره
کورده‌کانیان ده‌که‌ین وده‌لێین ئه‌گه‌ر حزبتان ده‌نگی به‌ئه‌نفال به
جینۆساید دا بۆچ له‌میدیای سوێدی ئاماژه ته‌نیا به ئه‌رمه‌ن وسریان و
کلدان ..کرا!؟
ئه‌ی ئه‌و 18 ئه‌ندام په‌رله‌مانی چه‌پ و 12 ژینگه و گۆلان ئاڤچی له‌سه‌نته‌ر
پارتی ده‌نگیان به‌رامبه‌ر 225 ده‌نگی کام لایه‌ن بوو ،( هه‌ر 5 حزبه‌که‌ی
تر)؟
ئایا ئه‌گه‌روته‌که‌ی ئێوه راست بێت دانی پیا نراوه ، تۆ بڵیی مه‌حمود
فه‌همی و حزبه‌که‌ی ( مۆدێرات ) ده‌نگیان بۆ ئه‌نفال به جینۆساید داوه
، که‌سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌کرێت و نه‌ێێته وه‌لام
و بلێیت نوسیومانه پێشوازی و دان به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌نێین
!!؟
بۆزانیاری زیاتر له‌م باره‌وه سه‌یری ئه‌م
لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6d687ab4
|