سووکایه‌تیی به‌شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێ.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
له ده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا جوله‌که‌کانی ئه‌وروپا دووچاری پرۆسه‌ی چینۆساید بوونه‌وه به نێوی هۆلۆکۆس . به پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراوسیسته‌ماتیک که ناویان نابوو{چاره‌سه‌ری کۆتایی} هیتله‌رو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کاریان بۆ له‌نێو بردنی هه‌رچی جوله‌که‌ی ئه‌ورپایه کرد ،له ئاکامدا پتر له{3} ملیۆن جوله‌که له ته‌نووره ئاسنینه‌کاندا بوونه سووتماک.خۆگه‌ر جه‌نگه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی نازیه‌کان کۆتایی بهاتبایه،ئه‌وه مه‌حال بوو تاکه جوله‌که‌یه‌ک له هه‌موو ئه‌وروپادا به‌زیندوویی بمایه‌ته‌وه. بۆقه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان بۆ جوله‌که‌کانی جیهان دامه‌زران. هێشتا کۆڵه‌که‌کانی ده‌وله‌تی ئیسرائیل نه‌چه‌سپابوون ،جوله‌که‌کان ده‌زگایه‌کی نهێنیان پێکهێنا به‌ناوی مۆساد ،که یه‌کێک له‌ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی بریتی بوو له گه‌ران به دووی ئه‌و تاوانباره نازیانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له هۆلۆکۆسدا و هێشتا له ژیامدا ماون.بڕێک له‌و تاوانبارانه خۆیان گه‌یاندبووه ولاتانی ئه‌مریکای لاتینی و به ناوی خوازیاره‌و ده‌ژیان. یه‌کێک له دڕنده‌ترین پیاوانی نازی{ ئه‌دۆڵف ئیخمان} بوو که ده‌ستێکی بالای هه‌بوو له پاکتاو کردنی جوله‌که‌کاندا، ئه‌فسه‌ریکی پله‌داری هێزی تایبه‌ت بوو{ ئێس ئێس} .له‌پاش جه‌نگ خۆی گه‌یانده ئه‌رجه‌نتین و له ژێر ناوی[ ڕیکاردۆ کلیمنتدا ] له‌ته‌ک خێزانه‌که‌یدا درێژه‌یان به ژیاندا. تاونبارێکی نازی نه‌مابوو به‌دستی مۆساد نه‌کوژیت یا نه‌ڕفێنریت که دواییه‌که‌یان ئایخمان بوو . ساڵی 1960 له پاش گه‌ران ودۆزینه‌وه‌و چاودێریه‌کی ووردو پلانێکی سه‌رکه‌وتوو،وه خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی زۆر و به به‌شداری ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکی ئه‌وده‌مه‌ی مۆساد[هاریل] توانیان بیهێننه‌وه‌و بۆ ئیسرائیل ودادگایی بکه‌ن. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1962 دا له‌سێداره‌یان دا. ئه‌م نمونه‌یه‌م بۆیه هێنایه‌وه تا له مه‌سه‌له‌ی به‌دواچوونی تاوانباراندا ئه‌و جیاوازیه ده‌رکه‌وێت که له‌نیوان جوله‌که‌کان و ئێمه‌ی کورددا هه‌یه. ئێمه ته‌واو به پێجه‌وانه‌ی ئه‌وانه وه کار ده‌که‌ین، ڕێز‌و وه‌فایه‌کمان بۆ شه‌هیده‌کانمان نیه، زۆر میهره‌بانین به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌کانمان، ته‌نانه‌ت هێنده‌ی شیعه‌کانیشمان پێناکریت که له سه‌ر کوشتنی نزیکه‌ی 200 که‌س[له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو قربانیه‌کی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس] سه‌ددام و چه‌ند که‌سێکی پله‌درای ڕژێمی سه‌ددامیان به مه‌رگ گه‌یاند. ده‌مێک مرۆڤ له‌م ده‌سه‌ڵاته راده‌مێنیت و بۆی ده‌رده‌که‌وێت که له‌سه‌ر پرسی تاوانانه‌کانی ده‌رهه‌ق به میله‌ته‌که‌مان ، چه‌ندبێ بزوه‌یه‌چه‌ند خه‌م سارده چه‌ند بێباکه و چه‌ند بێ به‌رنامه‌یه چه‌ند بێوه‌فایه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدانمان ، ئه‌و ده‌مه‌هه‌ست به نائومێدی ده‌کات. ده‌بوو له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه یه‌کێک له ئه‌وله‌ویاته‌کانی گه‌ڕان ودۆزینه‌وه‌و به سزاگه‌یاندنی توانباران بوایه ،ده‌بوو ده‌زگایه‌کی نهێنی تۆکمه‌و به‌توانایان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیکبهێنایه،ده‌بوو هه‌مووکوونووکه‌له‌به‌رێکی دونیایان بۆ بگه‌ڕانایه، وایان له‌تاوانباران بکردایه به‌رده‌وام له ترس‌دا بژینایه . لێ ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کرد به‌ڵکو بووه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م سزادانی تاوانباره گه‌وره‌کاندا و پاکانه‌ی بۆکردوون ،نمونه‌ی خه‌زره‌جی وسوڵتان هاشم و وه‌فیق سامه‌رائی و تاد. باوه‌ڕم نیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه هێنده‌ی پاره‌ی بۆ به‌شدارانی ئه‌نفال له سه‌رۆک جاش و کۆنه به‌عسی و مسته‌شاردا خه‌رج کردووه و ژیانێکی خۆشی بۆدابین کردوون ،چاره‌کی ئه‌وه پاره‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌دواچوون و دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ته‌رخان کردبیت. ته‌نانه‌ت ده‌مێک براده‌رانی ناوه‌ندی چاک به دادگایی کۆنه بازرگانی چه‌کی کیمیاوی فرانس ڤان ئانراتی هۆڵه‌ندیه‌وه خه‌ریک بوون حکومه‌تی کوردی نه ماددی و نه مه‌عنه‌وی هاریکاری نه‌کرد‌ن، له ڕیپۆرتاجێکی ته‌له‌فزیۆنی به‌ولاوه که له دووا ڕۆژدا ئه‌نجامیان دا نه به‌دوور نه‌به نزیک خۆیان تینه‌گه‌یان. مه‌حاڵه ده‌سه‌لاتێک به‌دڵسۆزی کار بۆ دۆزێک بکات که خۆی به‌شێک له تاوانبارانی ئه‌و دۆزه‌ی گرتبێته خۆ .ئه‌وه‌ته چه‌ندین سه‌رۆک جاش و موسته‌شاری له بن باڵی خۆیدا داڵده‌داوه، هه‌رچی سکاڵای ئه‌ملاو لاو که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانیش هه‌یه دژ به‌و توانباره‌کوردانه ،له‌کن ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ نرخێکی نیه‌و پشتگوێ ده‌خرێن . ده‌بوو سه‌رانی کورد یه‌که‌م لایه‌ن بوونایه سه‌ره‌تا داوی دادگایی سه‌دام و داروده‌سته‌کیان بکرادیه و پێیان دبگرتایه تا له‌سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دادگایی بکرانایه.ئه‌وه‌نه‌کراو وئه‌و فرسته‌مان له ده‌ست چوو.ئێستاش که له‌سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تاوانباران ده‌درینه دادگا ، دڵخۆشبووین به بیستنی هه‌واڵی بوونی یه‌کێک له فڕۆکه‌وانه‌کان له نیو تاوانمباراندا ،لێ دڵخۆشیه‌که‌مان تا یه‌که‌م ڕۆژی دادگاییه‌که بڕی کرد ،ئه‌وه‌بوو محه‌مه‌د عریبی سه‌رۆکی باڵای دادگای تاوه‌نه‌کان له‌سه‌رتای جه‌لسه‌ی یه‌که‌مدا باسی هه‌ڵاتنی فرۆکه‌وان تاریق محه‌مه‌دی کرد، که له بۆردوومانی هه‌له‌بجه‌دا به شداربووه. من چاوه‌ڕێم ده‌کرد ژماره‌یه‌کی زۆرتر له تاوانباران له سه‌ر دۆزی هه‌ڵه‌بجه دادگایی بکرین نه‌ک ته‌نها 5 که‌س.که چی 5 که‌سه‌که‌ش بوونه چوار که‌س و ئاسایشی سله‌یمانی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ته‌سلیم به دادگا نه‌کرد ،ئه‌ویش به به‌هانه‌ی هه‌ڵاتن. سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵاتنه‌ش ئاسایشی سلیمانی سیناریۆیه‌کی هێنده لاوازی پێشکه‌ش کردووه که‌س ئاماده‌نیه کاری ده‌رهێنانی بۆ بکات. هه‌مووکه‌س ده‌زانیت که‌سێکی عه‌ره‌بی نه‌شاره‌زای ده‌ست به‌ستراوی چوارده‌ورگیراو به‌چه‌کدار هه‌رگیز ناتوانێت هه‌ڵبێت. چاکتربوو ئاسایشی سلیمانی سیناریۆیه‌کی به‌هێزیان بنووسیایه تاکه‌مێک جێی باوه‌ڕبووایه. سیناریۆکه هێنده لاوازه مامۆستا سه‌یفه‌دین به‌رپرسی ئاسایشی سلیمانی له لێدوان له‌وباره‌وه خۆی به‌دوور ده‌گرێت، چونکه نازانێت چۆن پینه‌ی بکات. من له‌م مه‌سه‌له‌دا گوناهی ئاسایش ناگرم ،ئه‌وان ته‌نها فه‌رمانی سه‌رووتریان به‌جی گه‌یاندووه. لێ مادام هه‌واڵه که له ئاسایشه‌وه ده‌رچووه‌و کابرای فڕۆکه‌وان لای ئه‌وان به‌ند بووه . بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و کاره مه‌ترسیدارو هه‌ستیاره و هاوکات بۆ ئاسوده‌یی ویژدان ده‌بوو مامۆستا سه‌یفه‌دین ده‌ستی له‌کار بکێشایه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهانداباوه . لێ دیاره شتی وا لای ئێمه هه‌رگیز ڕوونا‌داتت ،گه‌ر به هۆی هه‌ڵه‌ی کاربه‌ده‌ستانه‌وه کوردستان هه‌مووی ویران بێت بیگومانم که‌س ده‌ست له‌کار ناکێشێته‌وه. ئه‌زشاردنه‌وه‌ی ئه‌وئه‌فسه‌ره فڕۆکه‌وانه‌و ته‌سلیم نه‌کردنی به دادگا به گه‌وره‌ترین بێڕیزی و سوکایه‌تی به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌زانم. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که به‌رپرسانمان ئاماده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مساوه‌مه له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیده‌کانیشمان بکه‌ن. مه‌سه‌له‌یه‌کی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵیت[ په‌تی درۆ کورته] ،جا دره‌نگ یا زوو مه‌به‌ست و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م سیناریۆ فاشیله ده‌رده‌که‌وێت. تا ئه‌و ده‌مه داواکارم له که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، له باژێڕوانانی هه‌ڵه‌بجه،له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو دڵسۆزان و وڵاتپارێزان له‌هه‌ر کوێ هه‌ن ئه‌م سوکایه‌تیه قه‌بول نه‌که‌ن که به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه کراوه ،هه‌موو جۆره فشارێک بۆ سه‌ر ئاسایشی سلیمانی و یه‌کیه‌تی بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تاوانبار تاریق محه‌مه‌د ئاشکرا بکه‌ن و ته‌سلیم به دادگای بکه‌ن و تێوه‌گلان وئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه‌ش سزابده‌ن. halabja@ofir.dk
|