سومبول یان سیمبول (character)
حه‌مید عه‌زیز
سیمبول ئه‌و که‌س و فریشته‌و ئاده‌میزاده‌یه که‌په‌تی سێداره ده‌نێته گه‌ردنی خۆی له‌پێناو هه‌ناسه‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زووڵم لێکراوو سته‌م دیده‌ی بنده‌ستدا . بۆیه سیمبول ئه‌و که‌سه پیرۆزه‌یه که خۆی ده‌به‌خشێته ژیان له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری میلله‌ته‌که‌یدا . وشه‌ی سیمبول پێناسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانین بڵێین : سومبول یان سیمبول واتای مرۆڤی دیار‌و سه‌رچڵ و به‌تواناو سودبه‌خش و ئه‌ستێره له‌کارێکی تایبه‌تیی و مرۆیی پڕبه‌هره‌دا له‌ڕوی هه‌موو بواره گرنگه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاددا . دووایش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و کار‌و به‌هره‌و توانا‌و شاره‌زاییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی پێ کردبێت .
به‌وواتایه‌کی تر ده‌رکه‌وتنی که‌سێکی زیره‌ک و ئازا یان فه‌یله‌سوف و بلیمه‌ت له‌ناو گه‌لێکی ژێرچه‌پۆک و بنده‌ستدا یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ستی تینووی ژیان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافه ڕه‌واکانی خۆی وه‌کو یه‌کسانی و مافی تاک و نان و ئازادی و .. هتد .
هه‌موو میلله‌تانی جیهانیش سیمبولیان هه‌یه و مه‌به‌ستی ته‌واویش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه که‌که‌سێک به‌هره‌مه‌ندترو زیره‌کتره له‌که‌سانی تری ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی و به‌سوودتره له‌یه‌کێکی تر . هه‌ر مرۆڤێک کار‌و فه‌رمان و ڕه‌نجی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی بێت و له‌مرۆڤه‌کانی تر چالاکترو وریاتر بێت و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌ی بێت ده‌بێت به‌سومبول .
بۆنمونه : ئاستریدی سویدی 1905/1935 له نووسین و چیرۆکی منداڵاندا .. جۆرج برناردشۆی ئیرله‌ندی 1856 / 1950 له‌نووسینی به‌ش و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا .. کۆڵن وڵسنی ئینگلیزی ( كولن هنري ولسون ) 26/7/1931 له فه‌لسه‌فه‌دا .. فردریک نیتشه‌ی ئه‌ڵمانی 1844 / 1900له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی بووندا ( الوجودیة ) .. گۆرانی هۆنه‌ر له‌هۆنراوه‌ی سروشت و گۆرانی له‌کوردستانداو ڤانکوخ و برێخت و تۆلستۆی و مه‌حوی و چیخۆف و جیڤاراو پیره‌مێردو پوشکین و نالی و .. هتد . ئه‌مانه‌و سه‌دانی تری وه‌کو ئه‌مانه سومبولی سه‌ربه‌رزیی و شانازیی و خه‌بات و سه‌رچاوه‌ی زانست و شارستانییه‌تی میلله‌تی خۆیانن . که‌واته سومبول یان سیمبول کاره‌کته‌ری کاری هه‌موو بواره‌کانی ژیانیی ده‌گرێته‌وه له‌ڕوی کاری ڕامیاری ، هونه‌ری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، مرۆیی ، ئابووری و .. هتد .
سومبول وه‌کو مرۆڤ و هه‌ڵسووڕێنه‌رو داینه‌مۆ هه‌میشه کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر گه‌لانی ئازادیخوازه‌وه بۆگۆڕینی باری نائاسایی و ئاریشه‌و ته‌نگه‌شه‌و خراپی و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ی ئاده‌میزاد له‌ووڵاتێکی دوواکه‌وتوی نادیموکراسیدا . سومبول بۆخه‌ڵکانی شۆڕشگێڕ‌و ماف په‌روه‌رو ڕۆشنبیریش هێماو ڕێچکه‌و به‌رنامه‌ی کاره چونکه قوتابخانه‌و ده‌ووڵه‌مه‌ندکردنی هۆش و بیری ئازادیخوازانه‌و مامۆستا‌و ڕێگه نیشانده‌رو نه‌خشه‌ی بیری دیموکراسیه‌ت و یه‌کسانی و مافی تاکه . سومبول ده‌بێته هۆکاری هاندان و خه‌بات دووایش ئه‌و خه‌باته ده‌بێته ئازادیه‌کی مه‌زن و ڕزگاربوون له ڕق و کینه‌و کۆنه‌په‌رستی . سومبول هیواو ئاواته خه‌ڵکێک و جه‌ماوه‌رێکی زۆر لێی ئه‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی کاروفه‌رمانی لێده‌کات چاوه‌ڕێی به‌رهه‌ڵستکاری و ڕزگاربوون و هه‌ناسه‌و ڕۆژی نوێی لێده‌کات به‌تایبه‌ت ئه‌و سومبوله ئه‌گه‌ر مرۆڤ بێت و زرنگ له‌دادپه‌روه‌ری و ویژدان و به‌تایبه‌ت له‌ڕه‌ووشته ناقۆڵاو خراپه‌کانی مرۆڤ به‌دووربێت و ڕووناکی بێت بۆ شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی کۆیلایه‌تی و ده‌نگێکی ئازاد بێت دژ به‌نۆکه‌ری و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه یان پێنووسێکی پاراو یان په‌نجه‌ی په‌له‌پیتکه‌یه‌کی ئازا‌و بوێر بێت ئه‌وکات بۆ سبه‌ینێ و دووسبه‌ی ئه‌و سومبوله ده‌بێته مێژوویه‌کی جوان و هزری شارستانییه‌تێکی پڕشانازی گه‌لێکی هۆشمه‌ندو تینووی ژیان تینووی نان و ئازادی .
سومبول مه‌به‌ست له‌خه‌ڵکانێکی پێشکه‌وتووه له‌هزرو هۆشدا له‌کاری بیرمه‌ندی و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری تری مرۆیی که‌به‌وهۆیه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاستی مرۆڤه ڕاسته‌قینه‌کان له‌جیهاندا هه‌تاکو شه‌رمه‌زار نه‌بین و دووربین له‌چاوه‌ڕوانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی کۆنی ڕزیوو ژه‌نگاوی له‌ناو نیشتمانێکی یه‌خسیرکراودا . بۆیه ئه‌و مرۆڤه کۆڵنه‌ده‌رو ڕوناکبیرو هۆش و بیر فراوانانه ده‌بنه سومبول و هێما ده‌بنه ڕێگا پیرۆزه‌کان و پێنووسه بێداره‌کان به‌دیار ئازاری میلله‌ته‌که‌یانه‌وه شه‌ونخوونی ده‌که‌ن و ووه‌نه‌وزی ماندوبوون ده‌ده‌ن و ناخه‌ون .
مرۆڤی سومبول که‌سی خه‌باتگێڕو کۆڵنه‌رت پیشان ده‌دات زانا‌و مامۆستا‌و خه‌مخۆریی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خاکێک ده‌کاته شه‌ونخوونی و هه‌ڵدان و شیله‌ی مێشکی ده‌گرێ و ده‌یکاته قوربان میلله‌ته‌که‌ی یان په‌تی سێداره ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ردنی خۆی بۆ هه‌ناسه‌یه‌کی سه‌رفرازیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی زووڵم لێکراوو یان نیشتمانێکی له‌ت کراوی وه‌کو کوردستان ( په‌یمانی لۆزان 1923 ) نمونه‌ی ئه‌وه وه‌کو که‌سایه‌تی مه‌زن و سومبولی گه‌لی کورد قازی موحه‌مه‌دو خاڵه شیهاب و شێخ سه‌عیدی پیران و جه‌عفه‌رو مامه‌ڕیشه‌و له‌یلا قاسم و .. هتد .
بۆ نمونه که‌ده‌ڵێی ( ما‌و تسی تۆنغ ) زۆربه‌ی خه‌ڵکانی سۆسیالیستی و چه‌پ خۆیان به‌بیری ( ماوی ) ده‌زانن و ماویش به‌سومبول و کتێب و ڕێچکه ده‌زانن و گه‌له‌که‌یشی ( ما‌و ) به‌یه‌کێک له‌شاکارو بیرمه‌ندو دڵسۆزانی خۆی ده‌زانێ و له‌ناو گه‌لانی جیهاندا شانازی پێوه ده‌که‌ن . زۆرن له‌و سومبولانه که‌کاریگه‌رییان هه‌بووه به‌سه‌ر میلله‌تانیانه‌وه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ وه‌کو : مارکس و کاک ئارام و لینین و ئه‌نجڵس و سوقرات و ئه‌لبێرت کامۆو ڤانکوخ و .. هتد ئه‌مانه له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جێگه ده‌ستیان دیاربووه به‌ڵام جیاواز نین له‌وه‌ی که‌سومبولن بۆ میلله‌تانیان . بائێمه‌ش گوژمێکی به‌تین و گوڕێکی گه‌رم وامان لێبکات دووانه‌که‌وین و هه‌وڵبده‌ین و تێ‌بکۆشین بۆ نه‌ته‌وه‌مان هه‌تا بگه‌ینه دامێنی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه له‌پێناوی خاک و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان .
به‌ڕای زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی و ڕۆشنبیرو دڵسۆزانی میلله‌تی کورد وای ده‌بینن ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشووری کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ ( 1991 / 2009 ) به‌ناته‌واوی و نیووه‌ناچڵی هێناوێتی یان به‌که‌م ته‌رخه‌می و خه‌م ساردییه‌وه کارده‌که‌ن بۆ ووڵات ، لێره‌دا که‌لێنێکی گه‌وره له‌ناشاره‌زایی و ناپاکی دروست بووه له‌ناو به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ریکه ئه‌و ئه‌زمونه‌و ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی که‌به‌خوێنی گه‌لێکی سته‌م دیده‌ی کۆڵه‌وار هاتووه‌ته دی به‌هیچ و خۆڕایی له‌ده‌ست بچێت و بڕوات که‌به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو میلله‌تی کورده .
که‌واته له‌م کات و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا گه‌لی کورد له‌باشور پێویستییان به که‌سێک و سومبولێک هه‌یه که‌ڕزگاریان بکات له‌و قه‌یرانه تاریکه‌ی که‌تێی که‌وتوون . ئه‌شتوانین بڵێین فرسه‌ته ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌م هه‌موو نایه‌کسانی و به‌ڕێوه‌بردنه سه‌قه‌ته‌ی کوردستانی باشوور بکات و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌و تیماری ده‌ردی بکات . یان که‌سێک بێت و بتوانێت گۆڕڕان بکات و هیوایه‌ک ببه‌خشێته‌وه به‌خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان . من دڵنیام ئه‌و که‌سه‌ی له‌م کاته ناسکه‌دا خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ڕزگار بکات له‌و قه‌یران و ئاڵۆزی و دووژمن دۆستییه‌ی سه‌رانی کورد به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته سومبول .
هه‌رکه‌سێک خزمه‌تی گه‌لی خۆی بکات به‌بێ فڕوفێڵ و به‌بێ کلک گڕێدان له‌گه‌ڵ دووژمنانداو ده‌ستی له‌خوێنی خه‌ڵکی سڤیل و ڕه‌شوڕووت نه‌بێت ئه‌و مرۆڤه سومبولی میلله‌تی خۆیه‌تی و من دڵنیام که‌له‌کوردستاندا دڵسۆز‌و خه‌مخۆرمان زۆره که‌ده‌بنه سومبولی گه‌ل و نیشتمان به‌ڵام له‌کات و شوێنی خۆیداو له‌سه‌رهه‌ڵدانێکی تردا چاومان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێت .
Hamid773@hotmail.com
|