| 
			  
			سوپاسنامه بۆ 
			هاوخه‌میتان ...... 
			  
			  
			هه‌رگیز بیرم نه‌کردبوه‌وه مردنی باوک ئه‌وه‌نده کاریگه‌رو ئه‌وه‌نده 
			ناڕه‌حه‌تبێت یان ئه‌وه‌نده شعوری ته‌نیاییم لا دروستکات .
 
			بێتاقه‌تیو توشی شۆک بوون بۆ مه‌رگی باوکم له‌وه زیاتره باسی بکه‌م. 
			گه‌رچی مه‌رگ ئه‌و ڕوداوه‌یه هه‌میشه ئێمه چاوه‌ڕێیده‌که‌ین و مه‌حاله 
			ده‌ربازبون لێی .
 
			به‌ڵام مه‌رگی باوکم له‌م زه‌مه‌ن و زروفه‌دا بۆ ئێمه چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو 
			وه خه‌به‌رێکی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ربوو که به‌ڕاستی بۆی ئاماده‌نه‌بووین.
 
			نازانم بۆ بیرم نه‌کردبوه‌وه که باوکم له‌م زه‌مه‌ن و زروفه‌دا 
			جێمانده‌هێڵێت و ئه‌م شعوری ته‌نیایه‌مان پێده‌به‌خشێت.
 
			له‌وه‌یه باشی ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی ئێمه‌ی وا لێکردبێت که ئاماده‌ی 
			باوک مردن نه‌بوبێتین .
 
			دلنیام که‌سانێک له من ده‌گه‌ن که باوکیان له‌ده‌ستداوه یان هه‌واڵی 
			ئاوا له‌ناکاویان پێگه‌یشتوه.
 
			به‌ڕاستیش بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌مان و به تایبه‌تیش بۆ دایکم 
			ئێجگار قورس که‌وته‌وه.
 
 به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه واقیعێکه‌و ده‌بێت قبولی بکه‌ین هه‌رچه‌نده 
			سه‌ختیش بێت.
 
			ئه‌وه‌ی که بۆم گرنگه‌و ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه.
 
			پربه‌دڵ و له‌ناخه‌وه سوپاسکردنی ئه‌و هاوڕێ و دۆست و خزمانه‌یه که 
			زۆر به ئیحساسێکی هاوڕێیانه‌و دلسۆزانه له‌گه‌ڵمان بوون به‌سه‌ریان 
			کردینه‌وه به(سه‌ردان ، ته‌له‌فۆن، ئیمه‌یل) زۆرێک له هاورێیان چه‌ندجارو 
			چه‌ند بار په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردوینه و سه‌ردانیان کردوین و هاوخه‌مو 
			ماندوبون له گه‌ڵمان.
 
			سه‌ڕه‌ڕای هاوڕێیانێک دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆکوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمابونه‌و 
			نه‌یان هێشتوه ته‌نیابم .
 
			بۆیه به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌مانه‌وه سوپاس و 
			ڕێز‌و خۆشه‌ویستی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌مولایه‌ک ده‌که‌ین .به‌ڕاستی 
			دلسۆزو میهره‌بان بون  نمونه‌تان زۆر بێت و چاوتان ماچده‌که‌ین.
 
			به هیواین هه‌رگیز تووشی ناخۆشی نه‌بن .
 
			ئاسۆ گۆران / له جیاتی سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌مان
 2010\3\12
 
			
			ماڵپه‌ڕی ئاسۆ گۆران       |