سوپای (الصحوه)،ڕاپۆرتی مایکڵ ڕۆبن ، گروپی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی عیراق:
بیکه‌ر-هاملتۆن
یان ( سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا)
لێدانی زه‌نگی جۆبڵاوه له بارزانی و تاڵه‌بانی ،سه‌رۆکی حه‌مامۆکێی
هه‌رێم.
کۆچه‌ر
حالی نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له هه‌ل ومه‌رجی سیاسی ناوچه‌که‌و
جیهان جارێکی تر یش له‌وه ده‌چێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که سه‌رانی
کورد بارگه‌و بنه‌یان به‌چه‌شنی 74و88
بگوێزنه‌وه . ئه‌وه سروشتی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه ته‌قلیدیه بووه
تائێستا .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه هیچکات به‌ڕاستی له خه‌می میلله‌تی
کوردانه‌بوون ،بۆیه زۆرئاسایی بوه‌له‌لایان که‌زۆر هه‌لی زێڕین له‌ده‌ست
گه‌لی کورد بده‌ن.
بۆنموونه له ساڵی 74دا
میلله‌تیان ڕاپێچی شاخه‌کان کرد له‌جیاتی پاراستنی شاره‌کان که
هه‌مووی به‌که‌رکوک یشه‌وه له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی کوردابوون. هه‌رچی
له‌کاتی 88یش هه‌لی خۆپارستنیان له‌ده‌ست میلله‌ت دا به‌ناوی به‌رگری
کردنه‌وه ،تا ئه‌وه‌بوو میلله‌تیان به ئه‌نفالکردن وکیمیایی
بارانکردن گه‌یاند .
ئه‌مجاره‌شیان له‌بارترین هه‌لی مێژووییان له‌ده‌ست خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
کوردستانداو زینده‌به‌چاڵیانکرد،ئه‌وه‌ش له‌وکاته‌ی که‌ته‌رازووی
کێشه‌ی ناوچه‌که‌و جیهان ده‌توانرا به‌قازانجی سه‌ربه‌خۆیی بوونی کورد
له‌و به شه له‌کوردستان ئه‌نجام بدرایه .
به‌ڵام سه‌رکردایه‌تیه‌ک ڕازی له‌ئه‌قڵی خۆی و ناحاڵی له‌دنیای سیاسه‌ت
، به‌کرده‌وه ڕێگریان نیشانداوکه‌وتنه فریودانی خه‌ڵک وسه‌رکوتکردن
تابتوانن سه‌ره‌تا ئاغاناوچه‌ییه‌کانیان ڕازیبکه‌ن ،دووایش بۆڕازیکردنی
ئاغای گه‌وره‌یان ئه‌وه‌ی نه‌شیاوبێت کردیان ،جه‌نده‌هاگرێبه‌ندی نهێنی
وه‌یان به‌ئاشکرابه‌ست به‌خاتری به‌شداربوونیان له هه‌ڵ لووشینی
سامانی کوردستان و عێراقیش. بۆزۆربێشه‌رمانه کوردستانییان گرێدایه‌وه
به عێراقیکه‌وه که‌بوونی نیه له مێژوویه‌کی سه‌دساڵیدا .به‌وجۆره
کوردیان تووشی پێ مه‌له‌کرد له هه‌واداو شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان) یان
تووش کرد به‌ماده‌ی 140.
ئه‌وانه واله‌چه‌ورییه‌که‌ی کوردستان
وعێراق نیشتبوون وایان ده‌زانی بێکۆتاییه ،ئه‌وه‌سه‌ره‌رای پشت
کردنیان له میلله‌ت که‌لعاده ،ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ئاغاکانیشیان
له‌بیر خۆیان کردبوو، بۆیه هه‌ر ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ریان ده‌کرد
،بۆئه‌وه‌ی سامانی کوردستان بخۆنبه‌ته‌نها وه‌هه‌روه‌ها له‌سامانی
عێراقیشدا بخۆربن، بۆیه زۆرجاربۆ ڕاگرتنی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان
وایان نیشان ده‌دا له‌سه‌ر کورد هه‌رایانه له‌گه‌ڵ به‌غدا،به‌ڵام
له‌راستیدائه‌وانه گریدانه‌وه‌ی کوردستانیان به‌هه‌مووشیوازێک
به‌ره‌سمی بۆبه‌غدا ناساندبوو،واته ئه‌وانه له‌ناڵیشیان ده‌داو
له‌بزماریش، بۆیه له‌سایه‌ی کورتبینیه‌کانیان بۆ سیاسه‌ت وایان
ده‌زانی هه‌رواده‌توانن بیخۆن. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا که‌وته‌وه
سه‌رخۆی له عێراق ئه‌وه سه‌ره‌داوی بۆنانه‌وه وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی
خۆی که چۆن ده‌که‌وێته قاودانی دارده‌سته‌کانی، چوونکه کاتێک بینی
وه‌کیله‌کانی وه‌ک ؛ بارزانی وتاله‌بانی وپێستریش چه‌له‌بی
مه‌رامه‌کانی ئه‌مریکا درۆزنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن وزیاتر قازانجه‌کان
بۆگیرفانی خۆیان ده‌به‌ن ئه‌وه‌له‌لایه‌ک وه‌له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ئه‌وانه خاوه‌نی ره‌ئێکی جێگیر نین نه‌له‌سه‌رکێشه‌ی کورد وه‌نه
هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ عێراقدا تا بتوانن هاوکاری ئه‌مریکابکه‌ن بۆ
ئارامکردنه‌وه‌ی ته‌واوی عێراق یان عێراقێک وکوردستانێک، بۆیه
ئه‌وانه ئێستا له‌روانگه‌ی ئه‌مریکاوه تیکده‌رو تیرۆریستن
بۆبه‌رنامه‌ی ئه‌مریکا بۆناوچه‌که . زۆربۆچوونی میدیایی به‌تایبه‌ت
ئیسرائیلیه‌کان وای بۆ ده‌چوون که ئه‌مریکا دابه‌شبوونی عێراقی پی
باشتربوو، به‌ڵام سه‌رانی کورد سه‌ره‌تا له بێ باوه‌ڕیان به
ئاڵووگۆره‌کانی ناوچکه وجیهان به‌خاتری له‌ده‌ست نه‌دانی ئاغایانی
ناوچه‌که وه‌ک پشتوو په‌نایان له‌داهاتوودا لکاندنه‌وه‌ی کوردستانیان
به‌عێراقه‌وه پێ باش بوو، دووایش که که‌وتنه هه‌لپه‌ی گیرفان
پڕکردن وسه‌رکوتو هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان
له‌بیرکرد بۆیه کاتی لێپرسینه‌وه‌یان هاتوه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه .
سه‌ره‌تا ئه‌مریکا له‌بێ باوه‌ڕی به‌سووپاکه‌ی عێراق و حکومه‌ته‌که‌ی
مالکی و متمانه‌نه‌کردن به سه‌رانی کورد له‌به‌ر گیرفان پڕکردن
سووپای ئه‌لصحووه‌ی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆسووپایه‌کی سه‌رتاسه‌ری
له‌عێراقدا ده‌ست به‌کاربووه‌و ته‌واوی ئیمکاناتی پێ داون ومانگانه
250-200دۆلاری ئه‌مریکایی ده‌درێت
به‌هه‌رچه‌کداریک.
چه‌کداره‌کانی ئه‌وسووپایه بریتین له شیعه وسونی مه‌زهه‌بو کۆنه
به‌عسیه‌کان وخێڵه‌کانیان. ڕۆژ له‌دوای رۆژیشش ده‌سه‌ڵات وناوچه‌یان
زیاتر پێ ده‌ستپێردرێت. که سه‌رانی کورد‌و مالیکیشی ناڕه‌حه‌تکردووه .
له‌وه‌ده‌چێت ئه‌مریکا بیکاته دیاری خۆی بۆکوده‌تایه‌کی سه‌ربازی که
خۆی ڕێگای بۆخۆشبکات بۆیه‌کگرتنه وه‌ی عێراق وه‌ک خۆی ده‌یه‌وێت وڕێگا
له گیرفان پڕکردنی سه‌رانی کورد‌و مالکی وحکومه‌ته‌که‌ی بگرێت .
ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ ڕۆبن یش که له کوردستان ومیدیاکانی ده‌ره‌وه‌شدا
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریکا ده‌رخست که ئه‌وانه هێنده‌ی خه‌ریکی گیرفانی
خۆیانن له‌په‌نای کوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریکایدا نیو هێنده له‌خه‌می
به‌رنامه ئه‌منیه‌که‌ی ئه‌مریکانین له عێراقدا،وه‌له‌وه ده‌چێت
گڵۆڵه‌یان که‌وتبێته لێژی و ئه‌مریکا باشیان لێ
نایه‌ژێت.هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکاش بۆسه‌رۆکایه‌تی ده‌شێ ئه‌و
چاوپیاخشاندنه‌وه‌یه بخوازێت .
ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت که سه‌رۆکی هه‌رێم ددانه له‌رزه‌ی پێکه‌وتووه
له‌سه‌ر کاری گروپی لێکۆڵینه‌وه‌ی عێراق؛ بیکه‌ر-هاملتۆن . که ئه‌و
گرووپه ڕه‌خنه‌ی تووندیان له‌سه‌ر سه‌رانی عێراق وکورده .به‌ڵام
قورسایی که‌م وکورتی وسستی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی ئه‌مریکا زیاتر
به‌ستۆته‌وه به‌سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بارزان وتاله‌بانه‌وه ،جوونکه
خودی سه‌رۆکی بارزان، به‌ڕاشکاوی نارازی بوونی خۆی و ناپه‌یوه‌ستبوونی
خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،گووایه گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی عێراق،بیکه‌ر-هاملتۆن
ڕه‌چاوی کوردستانیان نه‌کردووه .
ئێمه‌ش ده‌ڵێین جه‌نابی سه‌رۆک بۆ ئێوه له‌ماوه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌م
17ساڵه‌دا وه‌ک گرووپی لێکۆڵه‌ره‌وه‌و
سه‌رۆکو سه‌رکردایه‌تی کورد ڕه‌چاوی هه‌ل ومه‌رجی ژیانوگوزه‌رانی
کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی کوردستانتان کردووه تاکه‌مێک به
ویژدانه‌وه هه‌ژاری وسه‌رکوت په‌یڕه‌و نه‌که‌ن وه‌یان ڕه‌چاوی خڵکی
کوردستانتان کرد که شه‌ری ناوخۆ له شاخه‌وه نه‌گویزنه‌وه ناوشارو
له‌شكركێشی ڕۆم وعه‌جه‌م نه‌که‌ن له‌سه‌ر کوردستان،؟
ئایائێوه ره‌چاوی کوردستانتانکرد گوله بارانی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌که‌ن
له‌سه‌ر ساده‌ترین داواکاری وه‌یان ڕه‌چاوی ره‌ئی گشتی خه‌ڵکی شه‌هید و
برینداری کوردستانتان کرد به مه‌به‌ستی ده‌نگدانیان بۆسه‌ربخۆئ و
تێرکردنی سکی برسیان؟
که ئێوه خۆتان ڕه‌چاوی کوردستانتان نه‌کردووه ئیتر بیکر-هامیلتۆن
چۆن وه بۆچی ڕه‌چاوی کوردستان بکات، ئێوه خۆتان هیچ وجوودێکتان
بۆنه‌هێشتۆته‌وه جا نه خوازه‌ڵا ئه‌وان که‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی
گه‌لانن،له‌وه ده‌چێت سێگۆشه‌که‌ی به‌رمۆدا زۆری نه‌مابێت قه‌لفڕتان
پێ‌بکات وله‌وه ناچێت تازه جه‌ماوه‌ر بتونێت به‌فریاتان بکه‌وێت
چونکه تاسه‌ر ئێسک جه‌قۆ کێشتان کردوون.
|