په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٤

سووڕی دزیی.


وشەجاڕ        

- نمایە برام نمایە! ئەگەر دەتهەوێ لە کۆریا بۆت دەعوا دەکەم!
- ئێ باشە چەن تەکلیف دەکات؟ بە چەن ڕۆژ بە دەستم دەگات؟
- سعری٨٠٠ دۆلارە. بە ٣ ڕۆژان دەگات. عەقڵە بابم خۆ گارتە نیە! کۆمپیتەری سەیارەکەتە!
کاکە عەرەبوونێکی لێ وەگرە و بنێرە با لۆی بیتن!
ئێ ڕەحمە لە بابت! هەی عەقل‌سووتاوی گێل! تۆ لە پێشدا چارەی عەقڵی بکە ئەوجا هی ئوتۆمبێلکەت!


باشە سەددام بەو هەموو حسێن و دەسەڵاتەوە کە هەیبوو [کە ئێستاش سەرەڕای ئەوەی هەموومان دڵنیاین گۆڕەوشاریش دراوە و گۆڕ بە گۆڕیش کراوە، بەڵام ئەگەر بە ناویەوە لە فەیسبووک پەیامێک بڵاو بکرێتەوە و بڵێن "سید الڕەهیس" هاتەوە، ئەو خەڵکە هەمووی مووچڕکە و گووچڕکە لەشیان دادەگرێت!]، سەگدەم بەو هەموو تەیارەیەوە کە لە بەردەستیدا بوو، دەتوانێ بە ٣ ڕۆژ لە کۆریاوە ئەقڵی سەیارە بێ‌ئەقڵەکەی تۆ بگەیەنێتە کوردستان؟! هەر بۆخۆت یەک گڵۆپ لە سووتاوەکانی ئەقڵی سەیارەکەت لە مێشکی پڕ لە پەرەمێشکەتدا داگرسێنە بزانە درۆی وا لە دەسەڵاتی کێدایە؟! ئەی یاڕەببی عەقڵی گێڕەکەشت تێک بچێت مادەم ئەوەندە گێلی!


جا ١٠٠ دۆلار پێشەکی دەداتە کابرای درۆزن و پاش ٣ ڕۆژی تر گۆلە گۆل دەڕواتەوە بۆ عەقڵە سوتاوەکەی! نازانێت خۆیشی ئەقڵی لە پشتەملتەوە بەربۆتەوە کەوتۆتە کونێک مەگەر حەزرەتی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بتوانێ بۆی دەربهێنێتەوە! تۆ سەرەتا وەرە با دوو مەترەقە بکوتمە ئەقڵی گێڕت، ئەوجا بە بەلاش پارە بکە دەستی ئەو خوێنمژانە!


جا پاش ٣ رۆژ دەڕواتەوە و خولە کۆری کە دەزانێت ئەقڵی فڵقەی دێت؛ یەک مانگ ئەمڕۆ و سبەیی پێ دەکات. پاشان گەڵایەکی تر دەخاتە سەر نرخی ئەقڵە سووتاوەکەی یان بایی ١٠ گەلا منەت و شاباش ئەکات بە سەریا و ئەقڵە ٢٠٠ - ٣٠٠ دۆلارییەکەی بە ٨٠٠ - ٩٠٠ دۆلار دەداتێ! مام حاجیی کە ساڵی لانی کەم حەج یان عەمرەیەک ئەکات و ٥ ژەمەیش بە جەما-حەوت‌ نوێژ ئەخوات، سەد سوێندی بار دەکات کە؛ خێرم لێ وەرنەگرتوویت!


جا کابرای ئەقڵ شڵەقاوی داماویش بڕوا دەکات یان ئەگەر هەر تاکە گڵۆپێکی ئەقڵەکەی خۆی هێشتا پرتەی بێت و گومان؟! بکات لەوەی کڵاوی لە سەر نراوە، دەیداتە دەستی خودا کە هەقی بستێنێ!


ئێ ڕەحمەت لە ئەقڵە شڵەقاوەکەت نەبێت! ئەگەر خۆت زەلیلی بەردەستی ئەو خوێنمژانە نەکەیت، ئاوا سواری سەرت نابن!
پێش پێشەکی دەتوانیت بە سەدان دۆلار لە نرخەکە بەو خوێنمژانە داشکێنیت!
پێت عەیب نەبێت! چەقە حەڵاڵە! لانی کەم بڵێ گرانە با خەڵک بە گەمژەییت خەنی نەبن!
بێگومان کەس ناچار نیە! [عەیب نەبی] ئەگەر بڵێن گرانە و چەقە بکەن، ئەوها ئەو هینانە بە هینتان ناکەن!
ئەوەیە سووڕی دزیی لەو کۆمەڵگایەدا زۆرن ئەوانەی هەمان پەن بە یەک دەدەن!
وابزانم گەر دزیی لە یەک نەکەن "مورطاح" نابن! با بڵێین گەر دزییمان لێ نەکرێت دڵمان ناحەسێتەوە!

 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک