١٤\٢\٢٠١٢
(سوریا)، ئه‌و
پوشیه‌ی پشتی حوشتری شکاند.

سه‌عید عارف باپیر
- ١ -
کێشه‌ی سوریا و ڤیتۆ کردنی ڕوسیا و چین ، له شه‌ممه‌ی رابوردو دا .
قوڵپێکی به‌جێماوی جه‌نگی سارد بو ، وه‌کو گه‌ڕانه‌وه‌ی تابوتنشینه
سۆڤێتیه‌کانی که‌ره‌ملین بون ،به به‌رگێکی تزاریانه‌ی پۆتینه‌وه .
ڤیتۆی به‌ره‌نگاریه‌که‌ی ڕوسیا و چین ، ڕۆیشتن به‌دوای له‌ده‌ست چویه‌ک
دا بو ، زیاتر له‌وه‌ی گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رچویه‌ک بێت .
جیاوازی نێوان (به‌سه‌رچون) و (له ده‌سچون) ، زۆره . به سه‌رچویه‌ک ،
ده‌توانرێت تازه بکرێته‌وه و ، بکرێته‌وه به مۆدێل . به‌ڵام له‌ده
ست چو هێنانه‌وه‌ی زۆرمه‌حاڵه .
(چین) به‌درێژایی بونی خۆی ، ته‌نها هه‌شت جار ڤیتۆی به‌کار هێناوه ،
زوربه‌شی له‌پێناوی هاوپه‌یمانی ڕوس دا بووه . له‌هه‌ردو سه‌رده‌می
کۆمۆنیستانه‌ی سۆڤێتی و ،( سلاڤۆ ڤیلی)انه‌ی هه‌نوکه‌یی پۆتین دا*.
گره‌وی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ئه‌سپی پیرو لاته . به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵی
سه‌رنجه ، جیاوازی دو سه‌رده‌می ئێستای لاتبازی ڕوسیا‌و سه‌رده‌مه
جارانی پێشوی شوره‌وی گوڕ‌و تینی جه‌نگی سارد بوو . هاتنی ئێرانه له
پاڵ ڕوس و چین دا ، وه‌کو لایه‌نی سێهه‌م .
شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردو، مێژوی زێڕینی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی و
کۆمۆنیستی بو . ئه‌و کاته‌و به‌دواتریش ، ئێرانی شاهه‌نشاهی سه‌ر
به‌ڕۆژئاوا و دژبه ڕوسیا‌و سیستمی کۆمۆنیستی بو .
ڕوخانی ڕژێمی ساهنشاهی له 22به‌همه‌نی ساڵی 1979دا ، له‌ئه‌نجامی
ئینقلاب و هاتنه‌وه‌ی (خومه‌ینی) له تاراوگه . (خومه‌ینی) ئامۆژگاری
ده‌به‌خشیه‌وه به‌هه‌مو لایه‌ک دا و به‌شێوازی ڕابه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆی
پیاده ده‌کرد .
له ئامۆژگارییه‌کی دا ، داوای له شوره‌وی کرد بوو ده‌سبه‌رداری
لایه‌نی (ئیلحاد) ئاتیستیانه‌ی خۆیان ببن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر
بڕواداری ئاینی و لاکردنه‌وه له ئیسلامگه‌رایی .
ئه‌و ده‌مه ئامۆژگاری له‌و جۆره و به‌تایبه‌ت له( شوره‌وی) ، بزه‌ی
گاڵته‌ئامێزیان ده‌خسته سه‌ر لێوی بیسه‌ران .
وه‌لێ ئه‌و دنیایه چه‌ند گۆڕاوه!!
له‌ئێستادا ، ڕایه‌ک هه‌یه ( ڕوسیا)و (چین) ، له‌به‌ر جۆره ویستێکی
ئێرانی ،ڤێتۆی (نه‌رێ)یان به‌کابردبێت . ئه‌مانه‌و ، زۆر دیوی تر
هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕوداوی ڤێتۆ ، سه‌رله‌به‌ر له وتارێکی وه‌هادا
، هه‌موار ناکرێت .
پرسیاره‌که:
ڤیتۆی ئه‌مجاره چی واقیعێکی خوڵقاندووه ؟ ئاینده ی به‌چی ترده‌گات ؟
داوی ڕه‌ش و سپی ناوچه‌که‌ی پێ جیا ده‌بێته‌وه . روخان یان
به‌رده‌وامی ڕژێمی سوریا له بارسته‌یه‌کدا ، گۆڕانی دراماتیکی ،
له‌شێوازی ڕوخانی دیواری به‌رلین و ، کاره‌ساتی 11 سێپته‌مبه‌ری
ئه‌مریکای ،لێ ده‌خولقێت .
باس و لیکدانه‌وه‌ی زۆر ده‌خوازێت . گۆڕانێک نابێت ته‌نها له‌نێو خوی
سوریا قه‌تیس بمێنێت .
- ٢ -
له ئاستی عه‌ره‌بی دا:
ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی له جه‌سته‌ی سوتاوی محمه‌د بوعزێزی تونسیه‌وه
ده‌ستی پێ کرد ، له سوریادا ده‌خه‌مڵیت و به‌کامی خۆی ده‌گات . یان
به پێجه‌وانه‌وه به‌هاری عه‌ره‌بی و توشی زمهه‌ریری زستانێکی ناکام
ده‌کات .
له‌ئاستی جیهانی دا :
له‌هه‌ردو باردا ، خوێندنه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت ، یان نه‌زمی نوێی جیهانی
ڕۆژئاوایی پێ به‌ره‌و سه‌قامگیری ته‌واو ده‌بات ، یان گه‌ڕانه‌وه
ده‌بێت بۆ به‌سته‌ڵه‌کی جه‌نگی ساردی دوای په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو
ی نێوان بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا .
به‌تێڕاونین له سوریا وه‌کو خۆی:
ڕژێمی چل ساڵه‌ی ئه‌سه‌دیه‌کان ، توانیویه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه ،
جیۆپۆلۆتیکی وڵاته‌که ، لێزانانه بخاته گه‌ڕ ، له به‌رژه‌وه‌ندی
خێزانی سه‌رۆک ، له نێو بازنه‌ی که‌مینه‌یه‌کی ئاینزای عه‌له‌وی دا
یه‌کیبخات ، ڕوه‌و بازنه‌ی فراوان تری وڵاته‌که‌و ناوچه
عه‌ره‌بیه‌که‌ی و تاده‌گات به بازنه‌ی دراوسی ناعه‌ره‌ب و بازنه
جیهانییه گه‌ره‌ترینه‌که‌ی سه‌رده‌می خۆی .
به‌جۆرێ ئایدۆلۆجیای به‌عسی سایه‌داری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی بو وه‌کو
پارتی ده‌سه‌ڵات ،هاوتا به ته‌وژمی مۆدێلی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی
تاکڕه‌وی (ناسری) دوای په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ی بۆیاخ کراو به
سیکۆلاریزم . هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستی کێشه‌ی موزمنی فه‌له‌ستینیش ، خۆی
به‌به‌ره‌ی خۆڕاگری به‌رخۆدان نواندووه ، له‌وێدا هیچ هاوتایه‌کی نیه
.
جگه له‌ده‌ست تێخستن و یاری کردن به هه‌مو کێشه‌یه‌کی ده‌رو دراوسێی
عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م .
به‌جۆرێک وه‌کو نوسه‌رێکی عه‌ره‌ب**
ده‌لێت : سوریای ئه‌سه‌د به ره‌شمالێکی هه‌ڵدراو ده‌چێت مێخسنگی خۆی
داکوتاوه به هه‌مو لایه‌ک دا ، به‌لوبنان و ئوردن و عێراق و تورکیا‌و
ئێران و میسر و سعودیه‌و که‌نداو ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌به‌کانی سه‌رو
ئه‌فریقاو ئێران و ڕوسیا‌و ئه‌روپاو جیهان دا .
وه‌لێ ئه‌وه‌ی گرنگه . له مارتی 2011 و له ژێرته‌وژمی به‌هاری
عه‌ره‌بی دا ، ده‌سپێکی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سوریا ، زوربه‌ی مێخسنگی
ڕه‌شمالی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی له بێخ برد . ته‌نها مێخسنگی ڕوسیا و
چین و فه‌له‌کی مانگه‌داسی ئێرانی شیعی ماونه‌ته‌وه . ئه‌وانیش
له‌به‌ر شلۆق بونی جیهانی دان .
ئه‌وانه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه، بۆ جه‌ماوه‌رێکی چل ساڵ سه‌رکوتکراو
.
- ٣ -
کورد له هاوکێشه‌ی سوریا دا:
کورد له‌هیچ به‌شێکی دا ، وه‌کو سوریا ، له‌به‌رده‌م شوڤێنیترین
ده‌سه‌ڵاتدا ، توشی زوڵم و کاڵ بونه‌وه و پشتگوێ خستن نه‌بووه .
به‌جۆرێک( ئه‌ردۆگان )له‌سه‌ردانێکی دا ، داوای له سه‌رۆکی سوریا
کردبو . مافی هاونیشتمانی بونی زیاتر بدات به‌کورده‌کانی خۆی ، وه‌کو
ده‌ڵێن : ( قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مرود ، پێ بڵێت زاڵم) .
ئه‌وه‌ی بۆ کوردی سوریا گرنگه ، هه‌لی به‌رده‌می به‌فێرۆ نه‌دات .
(داسمانگ)***ی شیعه ، به
پێشه‌نگی ئێران ، وه‌کو به‌ره‌یه‌ک خۆی ساغ کردۆته‌وه . ده‌سه‌ڵاتی
شیعه ئه‌نگێزی عێراق ، حیزبوڵای لوبنانی ، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی
فه‌له‌ستینی ( هه‌رچه‌نده سونی مه‌زهه‌ب و ئیخوانین، به‌ڵام به‌هۆی
ده‌سنده خۆری ئێرانه‌وه ، له‌هه‌مان بازنه‌دان) له گه‌ردونی ئێرانی
دان ، پالپشت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دیه‌کانن .
جگه له‌په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی سوریا له دواتافی
شاهنشاهی و هاتنی خومه‌ینیه‌وه ، په‌یمانداری توندی مادی مه‌عنه‌وی
به‌رده‌وامی ئێران بون .
(- عه‌له‌ویه‌کان - وه‌کو ئاینزا ، له بنباڵی مێژویی غولاتی
شیعه‌مه‌زه‌بی یه‌وه هاتون ) ، به‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌نێو
که‌مینه‌که‌ی خۆی دا ، ته‌باییه‌کی مێژویی بۆ پاراستنی پێناسی خۆیان ،
هه‌ر له حوکمی ئیمامی شیعه‌دا جێکه‌وته‌ی هه‌یه . له‌نێوان ئه‌م دو
ڕژێمه‌دا ، هه‌مو ئه‌م هۆیانه به‌جۆرێک ، هه‌ناو تێکه‌ڵی لێ دروست
بووه ، لێک هه‌ڵبوارنیان نزیک به مه‌حاڵ و مه‌رگه .
له ڕاپه‌ڕینی سوریادا ، هیچ لایه‌ک وه‌کو تورکیا ، توشی په‌رادۆکس و
جوتمۆراڵی نه‌بووه .
تورکیای سێکۆلاری ، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی
ئه‌نگیزه ئیسلامی دا ، خۆی بۆ خۆی له پارادۆکسێکی بنه‌مایی دایه .
ڕاپه‌ڕینی سوریاش ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌قه‌ڵه‌کانی ستراتیژی به ( سفر
کردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان)ی لێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
به‌جۆرێک مانگی هه‌نگوێنی سوریا و تورکیای هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه بۆ ئاشوب .
له‌گه‌ڵ دراوسێکانی( ئێران) و(ڕوسیا)ش دا ، گران پله‌ی سفر ناکۆکی ، بۆ
فه‌راهه‌م ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو بابه‌ته‌کان زیاتر جوتمۆراڵی له سیاسه‌تی تورکیادا
زه‌ق ده‌کاته‌وه ، پارسه‌نگی کورده له هاوکێشه‌سوریایی یه‌که‌دا .
تورکیا به‌هۆی کورده‌وه ، له‌سوریادا توشی ده‌ردی ( بانێک و دو هه‌وا)
بووه .
به‌وه‌ی ئازادی ده‌وێت بۆ گه‌لی سوریا به بێ ئه‌وه‌ی به‌شی کوردی تێ
بکه‌وێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داکورد دوه‌م نه‌ته‌وه یه له دوای
ژماره‌ی عه‌ره‌به‌وه .
هه‌وڵی تورکیا بۆ ده‌رخستنی ڕوی دیموکراتی مرۆڤدۆستی و ئیسلام دۆستی
خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه . ئۆپۆزیسیۆنی سوریاشی به‌قه‌یرانی
جوتموراڵی خۆیه‌وه گرفتار کردووه .
ئۆپۆزیسۆنی سوریا ، له هه‌وڵی خۆساغ کردنه‌وه و له‌م دواییه‌ی دا ،
تورکیا به وڵاتێکی ده‌مقه‌ره‌باڵغی ، کرده‌وه کز ده‌ناسێنێت .
هاندانێکی زۆر ده‌خاته به‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی پشتگیری ته‌واوی
کرداری هه‌بێت .
تورکیا له قه‌یرانی سوریادا، دو حه‌زی دژبه‌یه‌کی ده‌خوازێت .
له‌لایه‌ک ده‌یه‌وێت به‌قازانجی زۆرینه‌ی سونی ، ڕژێمی ئه‌سه‌دی ،
که‌مینه‌ی عه‌له‌وی بڕوخێت .
له‌به‌رامبه‌ری دا ده‌خوازێت کورده‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می سوریا
، به‌هره‌و ده‌سکه‌وتێکیان له ڕوخانی ڕژێمدا به‌نسیب نه‌بێت .
ئه‌م چه‌تره شڕه ، چۆن بارانێکی وه‌ها خوڕ ده‌گێڕێته‌وه ؟!!
کورد گوته‌نی : تورکیا( خوا‌و خۆرمای پێکه‌وه ده‌وێت) ، وه‌کو ئه‌و
پیاوه ساویلکه‌که‌ی لێهاتووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له هه‌ردو
خوشکه شۆخه‌که‌ی گونده . خوازبێنی (حه‌بێ) و ( حه‌لاو) به یه‌کجار
ده‌کات .
- ٤ -
سه‌ره‌نجام:
گوتویانه : ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی ده‌سه‌لاتی ، به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست دا هه‌بێت ، هه‌ژمونی به‌سه‌ر هه‌مو جیهان داده‌بێت .
سوریا له‌ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ، ستوندێکه ، رایه‌ڵی
نیرگه‌کانی ناوچه‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌پله‌کی خۆی گیرساندۆته‌وه ، بۆیه
کێشه و قه‌یرانه‌کانی هه‌میشه میحوه‌ریانه و گشت گیره .
له سوریادا ، ئیستیبدای ڕۆژهه‌ڵاتی و دیموکراتخوازی ڕۆژئاوایی
له‌گره‌ودان .
(سوریا) پارسه‌نگی بردنه‌وه‌ی قۆناغی سه‌رده‌مه ، قورسایی ئه‌و
پوشیه‌یه پشتی حوشترێکیان ده‌شکێنێت .
_______________________________________________
په‌راوێز:
*
سلاڤۆڤیلی: دور له چه‌مکی فه‌لسه‌فی و بابه‌ته ئاڵۆزه‌کانی ، بریتی
یه له پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپاگیر و په‌رستنی
پێشه‌وای ئیلهامبه‌خش ، بزوتنه‌وه‌یه‌که تا ئه‌و په‌ڕی سنور دژی
دیموکراتی یه ، به‌ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه سلاڤیه‌کان ،
له‌ژێر ئاڵای روسیادا ، دژبه خۆرئاواچێتی ، (سیزار ئه‌له‌کسه‌نده‌ری
دووه‌م) ، له و ته‌رزه ده‌سه‌ڵاتدارانه بووه ، نوسه‌ره
بانخوازه‌کانی بریتین له (خۆمیاکۆف) و(سامارین) و (سۆلژنتسین) .
به‌پێچه‌وانه‌وه (پێته‌ری گه‌وره )ی ڕوس و نوسه‌رانی وه‌کو (تورگنێف)
و (هێرزین) له خۆرئاواچیه‌کانن.
سه‌رچاوه:
*
(ئه‌میری تاهیری):
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=12127&article=662979
**
(ڕه‌زوان ئه‌لسه‌ید):
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=12127&article=662978
***
(داسمانگی شیعه) - هیلالی شیعه - له سه‌ره‌تادا شاعه‌بدوڵای ئوردن ،
وه‌کو ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ، به‌کاری هێنا بۆ ده‌ربڕینی هه‌نارده‌ی
ته‌وژمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، بۆ نێو ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه‌کان . له‌و
ده‌مه‌دا ئێران هه‌رای نکولی کردنی له‌سه‌ر ده‌کرد ، وه‌لێ ئێستا له‌م
هه‌نگاوانه‌ی ئێران دا ،ده‌بێت به‌ڕاستیه‌ک.
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|