٢٠\٥\٢٠١٣
سوریا؛
رووسیا و ئەمەریکا و رێگاچاره‌ی
سیاسی!

نوری به‌شیر
ده‌وره‌یه‌کی تازه‌ی دانیشتن وقسه‌وباسی رێگاچاره‌ی سیاسی بۆ کێشه‌ی
سوریا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌که‌له‌روسیاو ئەمەریکاوه‌ده‌ستی پێکردوه‌وبڕیاره‌له‌کۆتایی
ئه‌م مانگه‌دا کۆنگره‌یه‌ک له‌شاری ئه‌ستنه‌بوڵی تورکیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌سازبدرێ.
له‌م باره‌شه‌وه‌هه‌ر لایه‌ک له‌هه‌وڵدایه‌تاهێزو ولاتانی لایه‌نگر به‌خۆیان،
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بخه‌نه نێو ئه‌م پرۆسه سیاسیه‌وه که‌ناوی "ڕێگا
چاره‌ی سیاسی سوریا" یان لێناوه.
سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ری دێڤید کامیرۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
به‌ریتانیا بۆ رووسیاو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتیندا، هاوکات
سه‌ردانه‌کانی جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا وڕاگه‌یاندنه‌کانی
ئه‌مدوایانه‌ی ئۆباما، سه‌ره‌نجام ته‌رحی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو ته‌ره‌فی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌سه‌دو ئۆپۆزسیۆنی لێسه‌وزبووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌رنامه‌ی
دانیشتنه‌کانی نێوان ئێران وسعودیه‌و کۆنگره‌یه‌کی تر بۆ ئۆپۆزسیۆنی
سوریا که که‌وتۆته سه‌رزاره‌وه، هه‌موویان ڕوویان له‌به‌رجه‌ستهکردنه‌وه‌ی
ئه‌م رێگاچاره سیاسیه‌یه بۆ سوریا.
ئه‌گه‌رچی هێشتا جیاوازی بۆچوونه‌کان، هێشتا ڕیگریه‌کانی به‌رده‌م
سازدانی کۆنگره‌و ڕیگاچاره‌یه‌کی ئاوای به‌یه‌کجاری هه‌ڵنه‌گرتووه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیه له‌به‌رده‌م ئه‌م کۆنگره‌یه‌و
رێگاچاره‌که‌یدا، ئه‌وه‌یه که‌هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌کی پێشنیارکه‌ر،
یانی رووسیاو ئەمەریکا، خودی سوریایان کردۆته مه‌یدانی کێشمه‌کێشی
سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ووه‌ک بازرگانانی سه‌ره‌کی که‌وتونه‌ته
مامه‌ڵه‌کردنه‌وه به‌خوێنی هه‌شتا هه‌زار کوژراو وملێۆنه‌ها خه‌ڵکی
ئاواره‌و بێده‌ره‌تانی ئه‌م وڵاته. که‌به‌پێی ئاخرین هه‌واڵی رێکخراوه
ئینسانیه‌کان، تراژیدیای ئینسانکوژی به‌ئاستی دڵ‌و جه‌رگ خواردن و
پارچه‌پارچه‌کردنی جه‌سته‌ی شه‌ڕکه‌ران گه‌یشتووه‌و گرته
ڤیدیۆییه‌کانی به‌سه‌رهاتی ئه‌وپه‌ڕی دڕندانه له‌به‌رچاوی به‌شه‌ریه‌تی
جیهان نمایش ده‌کات. ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی ئاواره، چه‌ند سه‌د
هه‌زارو ملیۆنی تێپه‌ڕاندوه وچۆن سوکایه‌تی وبازرگانی به‌ژنان و
مناڵانی سوریاوه ده‌کرێ، هه‌موو ئه‌مانه حاڵه‌تێکه هه‌ناسه
له‌سینه‌ی ئینساندا گیرده‌کا وکه‌سیش هۆکار وبه‌رپرسیاری ئه‌م بێده‌ره‌تانیه‌یان
پێناڵێت!
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌وه‌ی که‌له‌سوریادا، ده‌گوزه‌رێ به‌رله‌هه‌موو
شتێک درێژکراوه‌ی سیاسه‌تو ستراتیژی ئەمەریکاو روسیایه که‌ده‌رگای به‌ڕووی
گه‌وره‌ترین هێزی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئیسلامی و تیرۆریستدا کردۆته‌وه،
تا هه‌رچیه‌کیان پێ‌بکرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان، کۆمه‌ڵگای سوریا
له‌خوێن و تاوان‌و کاولکاریدا ڕابگرن.
به‌ڵام هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌له‌ئێستادا ئەمەریکاو روسیای ناچارکردووه
به‌دانیشتن وڕێکه‌وتن له‌سه‌ر رێگا چاره‌یه‌کی سیاسی و کۆتایهێنان به‌جه‌نگێکی
کاولکاری، ئه‌وه‌نیه، که‌خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته له‌میحنه‌ته‌کانی ئێستا
ده‌رکێشرێ، به‌ڵکو به‌رهه‌می به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی شه‌ڕێکه
که‌کۆمه‌ڵگای سوریای ڕاکێشاوه‌ته نێو تونێلێکی تارێکو نادیاره‌وه.
به‌واتایه‌کی تر جه‌نگ له‌هه‌ردوو سه‌ریه‌وه ئیتر ناتوانێ وه‌ک
هۆکارێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی
ئیمپریالیستی درێژه‌ی پێبدرێ، یانی نه‌هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د
ده‌توانێت کۆتایی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن بهێنێت و به‌یه‌کجاری سه‌رکوتیان
بکات، تا گێچی ڕووداوه‌کان بۆسه‌رده‌می پێش جه‌نگ بگێڕێته‌وه، وه‌نه‌هێزه‌کانی
ئۆپۆزسیۆنیش، ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه
که‌خودی جه‌نگ له‌سوریا گۆڕدراوه بۆهۆکارێک له‌راستای نائارامکردنی
بارودۆخی ناوچه‌که‌و په‌ڕینه‌وه‌ی پریشکی تیرۆریزم. ئه‌مه‌ش له‌که‌شو
هه‌وای ده‌خاله‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا.. ناردنی هێزی سوپای
حیزبوڵا بۆ سوریا و به‌م هۆیه‌شه‌وه دروستبوونی کێشه له‌نێوان لایه‌نه‌کانی
لوبناندا، په‌لاماره ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیل، ته‌قینه‌وه‌کانی ناو
تورکیا، تانیگه‌رانیه‌کانی ئه‌رده‌ن وعێراق.. هه‌موو ئه‌مانه دۆخێکی
ئاڵۆزیان دروستکردووه که‌مه‌علوم نییه‌چ پێشهاتێکی مه‌ترسیدار له‌به‌رده‌م
ئەمەریکاو رووسیادا داده‌نێ.
تا به لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه، جمهوری ئیسلامی ئێران و
حیزبوڵای لوبنان به‌هێزی سه‌ربازی و چه‌ک و کۆمه‌کی جۆراو جۆره‌وه‌و به‌ئاشکرا
له‌ته‌ره‌فی سوپای ئه‌سه‌ددان که‌دورنیه ئه‌م لایانانه‌ش وه‌ڵامی سه‌ربازی
ئیسرائیل بده‌نه‌وه‌و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌ره‌و‌شه‌ڕێکی سه‌ربازی
راسته‌وخۆی ته‌ره‌فه‌کان له‌بوعدێکی فراوانی جیهانیو ناوچه‌ییدا ڕاکێشن.
له که‌نار ئه‌م ڕاستیانه‌وه، ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین که‌ستراتیژی
ئەمەریکا له‌سه‌ره‌تاوه ڕووی له‌هه‌وڵدانێک بوو، که‌بتوانێ به‌ر به‌شۆڕش
وفه‌زای شۆڕشگێرانه له‌سوریا وناوچه‌که‌دا بگرێ وڕێگا نه‌دات پریشکه‌کانی
بۆ ناوچه‌کانی ژێڕ نفۆزی بگوازرێته‌وه. ئێستا که‌باسی شۆڕشێک له‌ئارادا
نه‌ماوه وئامانجه‌کان ڕوویان له‌خامۆش کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یه، مه‌سه‌له‌ی
هێنانه سه‌رکاری حکومه‌تێک له‌سوریادا، که‌جوتبێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی
ئەمەریکاو ڕۆژئاوادا، بۆته بابه‌تی ڕیگاچاره‌ی سیاسی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
به‌شار ئه‌سه‌دیش تیا به‌شداربێت.
بێگومان پێشتر له‌باره‌ی شێوه پرۆسه وڕێگاچاره‌یه‌کی ئاواوه، به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر قسهکراوه‌و بڕیاریش له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه ودانوسانی لایه‌نه
ده‌رگیره‌کان له‌دۆخی سوریادا پێشنیارکراوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رخودی
ئەمەریکاو روسیا بوون که‌ڕێگریان کردووه‌و سه‌ره‌نجام سه‌ری نه‌گرتووه.
پێده‌چێت ئه‌مجاره رووسیاو ئەمەریکا ته‌نازولیان بۆ یه‌ک کردبێ، چونکه
به‌رژوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوولا واده‌خوازێ جه‌نگ له‌سوریا به‌ره‌و
قۆناغی هێورکردنه‌وه به‌رن. به‌ڵام بوونی ئه‌سه‌د له‌نێوه راستی
هاوکێشه‌کاندا گرێیه‌که که‌ڕێگا چاره‌ی سیاسی وکۆنگره‌یه‌ک که‌کوتۆته
ده‌ستوره‌وه په‌کده‌خا وبه‌پێویست ماوه‌ی جه‌نگ درێژده‌کاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|