په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٧\٢٠١١

سوریا‌ و دوایین هه‌وڵه‌کانی دیکتاتۆرێک.


ئاماده‌کردنی: محه‌مه‌د حه‌کیمی


خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاکانی سوریا بەردەوامە و دەبێتە هۆی کوژرانی سی و دوو کەس و زیاتر لە سه‌ت کەسیش بە توندی بریندار و لانیکەم ٢٥٠ کەس لە خۆپیشاندەرانیش لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژێمی سوریاوە دەستبەسەر کراون. هەر لەو حاڵەدا رۆژنامەی "لزکو" رایگەیاند کە ناوەندی لێکۆلێنەوەی ستراتییژی تاران کە زۆر لە "خامنەیی" نزیکە، لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا پێشنیاری کردوە کە پێنج میلیارد و ٨٠٠ ملێۆن دۆلار یارمەتی دەوڵەتی سوریا بکەن.

 

رۆژنامەی "لزکو" لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانی تارانەوە دەنووسێت: پلانی یارمەتی دەوڵەتی سوریا ماوەێک پێشتر پێشکەش بە خامنەیی کراوە و ناوبراویش ئەو داوایەی پەسەند کردوە. " لزکو" جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە مانەوەی رژێمی سوریا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی تایبەتی هەیە و حەیاتییە. بە پێشنیاری راوێژکارانی "خامنەیی" رژێمی ئیسلامی ئێران دەبێ نزییک بە شه‌ش میلیارد دۆلار یارمەتی دەوڵەتی سوریا بدات تا ئەو رژێمە لە بارودۆخی دژواری ئابووری کە تێی کەوتووە رزگاری بێت. رۆژنامەی ئابووری "لزکو" بە پێی ڕاپۆرتە نەهێنیەکانی ناوەندی ستراتییژی لێکۆلێنەوەی تاران، یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەوڵەتی سوریا شرۆڤە دەکات و بە وتەی ئەو رۆژنامەیە، مانەوەی دەمشق بۆ تاران گرنگی تایبەتی هەیە وحەیاتییە. دوای چوار مانگ نارزایەتی دەربرینی شارۆمەندانی ئەو وڵاتە، کێشە ئابووریەکان بە جوانی دەبیندرێن ، ئابووری سوریا بە گشتی داڕماوە و تووشی رکودێکی بێ وێنە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بووە. زۆربەی کارگە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی زۆر هێدی و لەسەرخۆ کار دەکەن، بە تایبەتی کارگە نەساجییەکانی ئەو وڵاتە تووشی کەمکاری و داخستن بوونەتەوە، ژیانی رۆژانەی خەڵکیش بە هۆی خۆپیشاندان و مانگرتن و رێ و شوێنی توندی ئەمنی هێزە ئەمنیەتییەکانی "بەشار ئەسەد" تووشی کێشە بۆەنەتەوە.

 

لە وەها دۆخێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کە کۆمەڵێک لە پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک تووشی کەمی یا زۆر گرانتر بێت. ئەمە لە حاڵێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمی سوریا لە سەدا سێ بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیبوو، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ئاخری ئەمساڵدا ئەم رێژە لە سەدا سێ دادەبەزین بە خۆوە دەبینێت. لە لاێکی‌ترەوە هەموو ئەو پرۆژانەی لە لایەن وڵاتە دەرەکیەکانەوە بریار بوو ئامدە بکرێن، بە هۆی نائارامیەکانی سوریا داخراون. هەروەها پووڵی سوریا کەوتووەتە ژێر مەنگەنەوە و رێژەی چوونە دەرەوەی سەرمایەکانی ئەو وڵاتە بە ده‌ میلیارد دۆلار هەلدەسەنگێندرێت. ئەرزشی لیرەی سوریا دابەزینی زۆری بە خۆوە بینیوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ئەم نائارامیانە، هەر دۆلارێکی ئەمریکا چل وپێنج لیرە بوو، بەڵام ئێستا بە هۆری تەوەروم هەر دۆلارێکی ئەمریکا په‌نجا و سێ لیرەیە. بەم پێیە کەڵ و پەلی هاوردە لە وڵاتە دەرەکیەکان گرانتر بووە و هەلاوسانیش زۆرتر بوەتەوە.

 

جێی ئاماژەیە لە وەها دۆخێکی ناڵەباری ئابووردییدایە کە تاران بریار دەدات کە یارمەتی تەنیا هاوپەیمانی خۆیی لە ناوچەکە بدات، هاوپەیمانێک کە لە ئەگەری ڕووخانییدا، حیزبوڵای لوبنانیش تووشی کێشەی زۆر دەکات.لە درێژەی ئەو پرۆژەدا هاتوە کە ئێران رۆژانە ٢٩٠ هەزار بوشکە نەوتی خام، بە خۆڕایی، لە نۆ مانگی داهاتوودا، بدا بە سوریا. لە ئاکامدا بریارە ئێران بۆ بەربەرەکانیی چوونە دەرەوەی سەرمایەکانی وڵاتی سوریا، یارمەتی ئەو وڵاتە بدا و ئەو سەرمایانە بۆ ئەو وڵاتە بگەرێنێتەوە. لە حاڵێکدا کە هەر رۆژ ژمارەێکی زۆر ماشین بە چەمەدانی پڕ لە پووڵەوە بەرەو سنوورەکانی لوبنان وەڕێ دەکەون، بریار دراوە کە تاران ئەفسەرێکی پایەبەرزی سپا بە یارمەتی عاڵەم مملوک، سەرۆکی ئیتلاعاتی سوریا بنێرێت تا یارمەتی ناوبراو بدات بۆ ئەوەی کە ئەو رژێمی باشتر بتوانێت سنوورەکانی کونترۆڵ بکا.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک