١٥\١١\٢٠١٢
سوریا
و رۆڵی حیزبە
ناسیونالیستەکانی کورد!

نوری به‌شیر
دەستوەردان له
هه‌لومه‌رجی سوریادا ته‌نیا هێز و بلۆکه
جیهانییە‌کان و ولاتانی ناوچه‌که‌ی نه‌گرتۆته‌وه،
به‌ڵکه کاریگه‌ریی و
دەستوەردان و کێشمه‌کێشه‌کانی ئه‌مریکا
و هاوپه‌یمانانی و کۆششکردن بۆ
دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی پرۆ ئه‌مریکی، نه‌ک هه‌ر ڕه‌وتی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری
کرده شۆڕشێکی په‌نتاگۆنی، بگره ڕه‌وتی خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی و شۆڕشی، به‌و هه‌موو قوربانییدانه‌ی
خه‌ڵکه‌وه، که بۆ ئامانجی ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوا فاشیستی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی
به‌شار ئه‌سه‌د، به‌خشیان، له نێوان شه‌ڕی
دوو به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیدا ڕاگرت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ناسیونالیزمی
کورد بواری بوژانه‌وه و دەستوەردانی بۆ
ڕه‌خسا، تا ئه‌و ئاسته‌ی کۆنترۆڵی
ناوچه کورده‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرێ. به‌ڵام رۆڵی
ناسیونالیزمی کورد ته‌نها په‌یوه‌ست نابێته‌وه به
ناوخۆی سوریاوه، به تایبه‌تی
به‌دوای ئه‌وه‌دا که دۆخی سوریا بووه مه‌یدانێک
بۆ دەستوەردانی ده‌وله‌تانی ناوچه‌که، له‌وانه
تورکیا و ئێران و
عێراق. ئه‌مه له
کاتێکدایه که کێشه‌ی کورد یه‌کێکه
له برینه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی نێو ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه و ساڵه‌های ساڵه له‌لایه‌ن
حیزبه ناسیونالیستەکانی کورده‌وه بۆ
به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی بۆرژوازی کورد به‌ده‌سته‌وه گیراوه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که به‌رجه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه که
دۆخی سوریا به‌و بارەیە‌یه‌وه که
هه‌یه بۆته مه‌یدانێک بۆ چالاکبوونه‌وه
و دەستوەردانی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی
کورد و هه‌ر یه‌که‌یان
له چوارچێوه‌ی نێوەندە
جیهانیی و ناوچه‌ییه‌کان و
له ده‌وری ستراتیژی هێزه ئه‌مپریالیستیی
و ناوچه‌ییه‌کان به دوای به‌رژه‌وه‌ندیی
و سیاسه‌تی تایبه‌تیی و جیاوازی
خۆیانه‌وه‌ن.
پارتی و مه‌سعود با‌رزانی له‌پێشه‌وه‌ی حیزبه
ناسیونالیسته‌کانی کورد، دەستوەردانی له‌بارودۆخی سوریادا، ڕووی له
وەدەستهێنانی پێگە و
رابه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تییە. به‌ڵام ئه‌م ئامانجه
به‌ڕاوه‌ستانی پارتی له‌به‌ره‌ی ئه‌مریکاو تورکیادا، وێرای ئه‌وه‌ی
ڕووی له‌چنینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی و
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییەکی
سیاسیی و دیبلۆماسیی
و به‌ستنی ده‌یان گڕیبه‌ستی بازرگانییە،
هاوکات ئه‌م حیزبه وه‌ک هێزێکی دژه شۆڕش له
ناوچه‌که‌دا مه‌سه‌له‌ی سوریای به‌ده‌سته‌وه
گرتووه بۆ سه‌رکوتی جوولانه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه، چ له ئاست ناوخۆی کوردستانی
عیراق و چ له
ئاست ناوچه‌که‌دا و ئاماده‌یه دژایه‌تیی
ناڕه‌زایهتیی هه‌قخوازانه‌ی کورده‌کانی
تورکیا و ئیران بکا و تا
ئه‌وپه‌ڕی خۆی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا
و ئێران به‌رامبه‌ر به پەکەکە و
پژاک به‌رێته پێشه‌وه. له لایه‌کیتره‌وه
پارتی له ژێر ناوی دانی کۆمه‌ک به
ئاواره‌کانی سوریادا، خه‌ریکی سازدانی هێزی چه‌کدار
و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی
خۆیه‌تی تا پێگه‌یه‌ک له ناوخۆی سوریادا
دامه‌زرێنێ و بتوانێ بچێته شه‌ڕێ
ره‌قیبه‌کانیه‌وه. هه‌ر ئێستاش
بارگرژیی نێوان حیزبه
ناسیونالیستەکانی کوردی سوریا، سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌م شه‌ڕه‌ی
نیشانداوه. که دیاره ئه‌م سیاسه‌ته به
پارچه پارچه بوونی ریزه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار
و زه‌حمه‌تکێش و ناڕازی سه‌رجه‌م سوریا، به
گشتیی و خه‌ڵکی کوردزمان به تایبەتیی
ته‌واوکردوه.
له ناوخۆی سوریاشدا، ناوچه کوردنشینه‌کان
به‌سه‌ر دوو به‌ره و دوو ده‌سته‌ی ناسیونالیستیی
دابه‌شبوون، که به‌ره‌یه‌کیان سه‌ر به‌پەکەکەیه
و ئه‌وی تریان سه‌ر
به پارتییە و
هیچ لایه‌کیشیان ڕێگایه‌کی دروستیان بۆ چاره‌نووسی
خه‌ڵک به‌ده‌سته‌وه نییە و وه‌ک هێزگه‌لی
پاشکۆ به سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌شار
ئه‌سه‌د و ناوچه‌که راوه‌ستاون.
پەکەکەش وه‌ک حیزبێکی ده‌خاله‌تگه‌ری ناسیونالیزمی کورد، بۆ
فراوانکردنه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا، سیاسه‌تی
راوه‌ستانی زمنی له
که‌نار ئێران و
رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د دا گرتۆته‌به‌ر. پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی
کورد، له سوریا که
حیزبێکی لایه‌نگری پەکەکەیه، هه‌ر
زوو به پێی رێکه‌وتنێک
له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دا کۆنترۆلێ چه‌ند شارێکی که‌وته‌ده‌ست
و وێنه و دروشمه‌کانی پەکەکەی هه‌ڵواسی و
ئه‌مه‌ش تورکیای نیگه‌ران کردووه و
ئه‌و ترسه‌ی له‌به‌رده‌م فاشیزمی تورکیادا به‌هێزکردووه، که
به به‌هێزبوونی
پەکەکە مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و
به‌رینبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی
پەکەکەدا قووڵترده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت
پەکەکە بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له
سوریا و له
به‌رامبه‌ر تورکیادا، هه‌ڵسوڕانی پژاکی له
دژی ئێران هه‌ڵپه‌ساردووه.
یه‌کیه‌تی نیشتمانی وه‌ک حیزبێکی تری ناسیونالیست که‌دروشمی خۆپاراستن
و سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردووه و
راده‌گه‌یه‌نێ که
نایانه‌وێ دەست له
بارودۆخه‌کانی سوریادا وەربدا،
به‌ڵام له ژێره‌وه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی
لایه‌نگرانی خۆیه‌تی له نێو هێزه کوردییە‌کانی
سوریادا و به
جۆرێک که‌وتۆته ڕکه‌بەریی پارتیه‌وه. سه‌ردانه‌که‌ی
مه‌لابه‌ختیار بۆ تورکیا و ئاماده‌بوون له
کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی ده‌میرداشدا و وتارێکی فاشیستیی
که پێشکه‌شی کرد، خۆی ده‌ربڕینی هه‌ڵویستێکی
دژایه‌تییکەرانه‌ی مه‌سعود
با‌رزانی و پارتی
ده‌رخست. به تایبه‌تیی
که ئه‌م هه‌نگاوه به
دوای ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی پارتی له
کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی ته‌یب ئۆردوگان و
پشت‌کردنی له کوردانی تورکیا، هاته‌کایه‌وه.
به‌ڵام له‌گشت ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتو ده‌خاله‌تانه‌ی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی
کورد له‌سوریادا، ئه‌و ڕاستیه ڕۆشنه که‌نه پارتی ونه‌پەکەکە ونه‌یه‌کیه‌تی
کارێک ناکه‌ن بۆیارمه‌تی خه‌ڵکی کورده‌کانی سوریا، ته‌نانه‌ت بۆ
کوردانی ولاته‌که‌ی خۆشیان، به‌ڵکو هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌ی
سوریادا له‌و ناوچانه‌دا حیزب گه‌لی له‌چه‌شنی خۆیان و به‌هه‌مان سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێسته‌وه، به‌سه‌ر ژیان‌و چاره‌نوسی خه‌ڵکدا زاڵ بکه‌ن. یانی ده‌یانه‌وێت
کۆپی دوومی هه‌مان نمونه‌ی حاکمیه‌تی بۆرژوازی کورد و فیدراڵیزمێکی
ناوه‌ڕۆک بۆش که‌له کوردستانی عێراق په‌یڕه‌وی لێده‌کرێت، بۆ سوریا‌و
تورکیا‌و ئێران، بگرنه‌به‌ر. نمونه‌یه‌ک که‌به‌درێژایی
٢٠ ساڵی ڕابردوو جگه‌له ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رست
وسه‌رکوتگه‌رو ڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر بێمافی ژنان وکرێکارانو لاوان‌و خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێش و جیاکاریه‌کی چینایه‌تی، شتێکی
به‌رهه‌م نه‌بووه. له‌یه‌ک وته‌دا دەستتێوەردانی
ناسیونالیزمی کورد و حیزبه‌کانی له‌بارودۆخی
ئێستای سوریادا، جگه‌له ئاینده‌یه‌کی تاریک و
دژەمرۆیی شتێکی تری به‌دواوه نابێت.
ئاینده‌یه‌ک که شه‌ڕ و
کێشەی ناسیونالیستیی بۆساڵه‌های ساڵ له‌به‌رده‌م ماڵی
هاوڵاتیاندا ده‌هێڵێته‌وه وکه‌سیش نازانێت چ
کارەستا و نەهامەتییەک ڕووبه‌ڕووی کرێکاران
و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کاته‌وه. رێگا چاره‌ی خه‌ڵکی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کورد زمانی سوریا، به‌ستراوه به‌هاتنه سه‌رکاری
ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی نا ناسیونالیستیی و نادینیی
له سوریای پاش ئه‌سه‌دو هاوچاره‌نووسییە
له‌گه‌ڵ کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی
سەرجەمی سوریادا.
١٣\١١\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|