٢٥\٧\٢٠١٢
سوریا و شۆڕشی
پنتاگۆنیی!

نوری به‌شیر
سوریا تا دێت ئه‌زمه‌که‌ی ئاڵۆزتر ده‌بێت وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش
تا دێت ئاستی کوشتار و په‌لاماره‌سه‌ربازیه‌کانی خوێناویتر و به‌رفروانتر
ده‌کاته‌وه و
تراژیدیای کۆمه‌ڵکوژی ده‌کاته ڕێگای مانه‌وه‌ی خۆی. به‌پێی راگه‌یاندنی
میدیاکان له‌مانگی ڕابردوودا، زیاتر له
هه‌زار که‌س کوژراون و به‌هه‌زارانی تریش
زیندانی و ئاواره‌بوون. ئەمەریکا و رۆژئاوا
ده‌یان رێگه‌یان گرتۆته‌به‌ر، تا توانیویانه شۆڕش به‌ره‌و ئه‌م
ئاڕاسته‌یه‌ی ئێستای کێش بکه‌ن وله‌ڕه‌وتی ڕادیکاڵ بوونه‌وه‌ی خۆی
دایببڕن ومه‌ترسی هه‌ڵپێچانی ته‌واوی بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
بۆرژوازی له‌م وڵاته‌دا دوربخه‌نه‌وه. شۆڕشی سوریا بۆته‌قوربانی ده‌خاڵه‌تی
ئەمەریکاو هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوخۆ وده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که. ئه‌مه
له‌کاتێکدا که‌ڕیزی کرێکاران وخه‌ڵکی ئازادیخواز وشۆڕشگێڕی ئه‌م وڵاته
له‌حزبێکی تێکۆشه‌ر وخاوه‌ن ئاسۆی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند
نییه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه، مه‌زنترین خۆپیشاندان وڕاوه‌ستاوی
وقوربانیدانی خه‌ڵکی سوریا، بێ‌ئاکام ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌و ئه‌م قوربانیدانه‌ی جه‌ماوه‌ر بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌سه‌د بڕوخێنێ، به‌ڵام داهاتویه‌ک که‌خه‌ڵکی سوریا بۆئازادی و یه‌کسانی
و ڕزگاری له‌سته‌مگه‌ری هه‌یانه، به‌هۆی نه‌بوونی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی
شۆڕشه‌وه، ئه‌وا به‌ره‌ی دژی شۆڕش که‌له‌ئەمەریکا وده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که
ولایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا کۆبوونه‌ته‌وه شۆڕش وئومێده‌کانی له‌ده‌ستی
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان ده‌دزن.. هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وده‌خاڵه‌تێک
که‌به‌ره‌ی دژی شۆڕش گرتوویه‌تیه‌به‌ر هه‌ر ئێستا شۆڕش وئامانجه‌کانیان
دزیوه.
سوریا به‌دوای دروستکردنی سوپای ئازاد وده‌خاڵه‌تی تورکیا، که‌وتۆته
سه‌ر ڕێچکه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی لیبیا، به‌ڵام به‌تایبه‌تمه‌ندی
خۆیه‌وه. له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا 3 کۆنگره‌ی جیاجیا بۆیه‌ک
ئامانجی هاوبه‌ش له‌سویسراو قاهیره‌ی میسر‌و فه‌ڕه‌نسا سازدارا.
ئامانجێک بۆ یه‌کخستنی ئۆپۆزسێۆن وئاماده‌کردنی ئاڵته‌رناتیڤی حکومه‌تی
دوای ڕوخانی ئه‌سه‌د گیرایه‌به‌ر. به‌جۆرێک که‌که‌مترین خواستی خه‌ڵکو
ئازادیه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکات.
به‌دوای شۆڕشه‌کانی تونس ومیسردا، ترسی ئەمەریکاو ڕۆژئاوا، له‌په‌ڕینه‌وه‌ی
باهۆزی شۆڕش بۆته‌واوی وڵاتانێک که‌له‌بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌واندایه،
که‌وتنه داڕشتنی ستراتیژی داتاشینی ئاڵته‌رناتیڤێک له‌هێزه قه‌ومیو
ئیسلامی‌و عیشیره‌تیه‌کانی لایه‌نگر به‌خۆیان له‌لیبیادا وبه‌م جۆره‌ش
شۆڕ‌شیان به‌لاڕێدا برد‌و زه‌مینه‌ی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازیو سه‌رهه‌ڵدانی
شه‌ڕی ناوخۆیان له‌لیبیادا سازکرد. ئێستاش هه‌مان ستراتیژ‌و هه‌مان
سیناریۆ له‌به‌رنامه‌ی ئەمەریکاو ڕۆژئاوادایه. به‌تایبه‌تی که‌شۆڕش له‌سوریادا
مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی بۆسه‌ر سعودیه‌و وڵاتانی که‌نداو هه‌یه‌و ئه‌م
ناوچه‌یه‌ش ناوهن‌دێکی سه‌ره‌کیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژئاوا‌و ئەمەریکا. بۆبه‌رگرتن به‌م مه‌ترسیه ته‌نها دووباره کردنه‌وه‌ی
ستراتیژێک که‌بۆ له‌باربردنی شۆڕش له‌لیبیادا گیرایه‌به‌ر، بۆسوریاش
پێویستی بۆپه‌یدابووه. به‌ڵام به‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌وه، که‌له‌لایه‌ک
یه‌کده‌ست نه‌بوونی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ومونافه‌سه‌ی ڕوسیا‌و
چین، که‌سوریا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی نفوز بۆخویان ده‌بیننه‌وه، به‌کرده‌وه
ده‌رهێنانی ئه‌م ستراتیژه‌ی ئەمەریکا وڕۆژئاوای خستۆته ته‌نگژه‌وه‌و
کاتێکی ده‌وێت تا کاریگه‌ریه‌کانی خۆی وه‌ک چۆن له‌لیبیادا به‌ده‌ست
هێنا له‌سوریاش بڕواته پێشه‌وه. به‌ڵام دێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌و ئه‌م
ململانێیه‌ی هێزه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌سه‌د له‌سوریادا، به‌دانی قوربانی ڕۆژانه‌و کوشتاری هه‌رچی زۆرتر له‌خه‌ڵکی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ته‌واو کردووه.
ستراتیژی ئەمەریکاو رۆژئاوا و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش
ڕاوه‌ستاوه، ئه‌ویش له‌باربردنی شۆڕش وگۆڕینیه‌تی به‌شۆڕشێکی
پنتاگۆنیی له‌سوریادا، شۆڕشێک که‌نفوزی ئەمەریکا تیا باڵاده‌سته‌و
ڕادیکالیزم وچه‌پگه‌رایی سه‌رکوت وکه‌نار خرابێت. له‌سوریا هه‌لومه‌رجی
ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی جیاوازه وه‌ک له‌وه‌ی له‌لیبیادا هه‌بوو. یه‌کگرتوو
نه‌بوون ودابه‌شبوونی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به‌پێی نفوزی ده‌وڵاتانی
ناوچه‌کان و جیهان گرێیه‌کی سه‌ره‌کی خاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی چونه
پێشه‌وه‌ی ستراتیژی ئەمەریکاو ڕۆژئاوایه. له‌م نێوه‌دا باڵی
ناسیونالیزمی کورد، له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریادا، به‌سه‌ر نفوزی بارزانی وپه‌که‌که‌دا
دابه‌شبووه، وهه‌ریه‌که‌یان به‌ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسی کارده‌کات، خۆی
نیشانه‌یه‌که له‌م دابه‌شبوونه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه
ڕازی نه‌بوونی باڵی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی وئیسلامی له‌ئۆپۆزسیۆنی
سوریا به‌دانی ئیمتیازاتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌کوردستانی عێراقدا هه‌یه،
به‌کورده‌کانی سوریا، که‌بووه مایه‌ی به‌جێ هێشتنی کۆنگره‌ی قاهیره،
دیسانه‌وه هۆکارێکی تره بۆقوڵبوونه‌وه‌و یه‌کده‌ست نه‌بوونی
ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به‌جۆرێک که‌موتمانه‌ی ته‌واوی هه‌بێت له‌و
ستراتیژیه‌دا که‌ئەمەریکاو ڕۆژائاوا له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشدا چنیویانه.
دروست ئامانجی هه‌ر 3 کۆنگره‌که‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌یه که‌هه‌م یه‌ک‌ڕیزی
له‌پێکهاتووه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا به‌دیبهێنێ ویه‌کیان بخات ولێره‌شه‌وه
توانای هێزگرتنی کاریگه‌ریان له‌ڕیگای چه‌کدارکردنی زیاتری سوپای
ئازاد ودانانی ناوچه‌ی ئارام بۆیان پێ ببه‌خشێ وهه‌م ڕوسیا‌و چین له‌هاوکێشه‌ی
هێزه جیهانیه‌کاندا له‌دۆخی ئێستای سوریادا ببه‌نه ده‌ره‌وه، وه‌یا
لانیکه‌م ملیان پێبده‌ن به‌چوونه پێشه‌وه‌ی ستراتیژیه‌ک که‌ئەمەریکاو
ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌شۆڕسی سوریا دایان ڕشتووه.
به‌م جۆره مه‌نتقی هێزه ده‌رگیره‌کانی شۆڕشی سوریا له‌ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش وئه‌و ئاوات‌و خواستانه‌ی که‌له‌م شۆڕشه‌دا بۆی
هاتنه مه‌یدانه‌وه، به‌ره‌و کۆتایی بردووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
یه‌ک شۆڕشی کۆنه‌په‌رستانه‌ی پنتاگۆنییه که‌خه‌ڵکی سوریا کراوه‌ته
دارده‌ست وڕۆژانه‌ش ده‌بێ ته‌حه‌مولی قوربانیه‌کانی بکه‌ن. ئه‌مه‌یه
ئه‌و واقعیه‌تانه‌ی که‌بۆرژوازی جیهانی وناوخۆیی له‌پشتی شۆڕشی
سوریاوه کردویانه‌ته بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|