١٦\٩\٢٠١٣
''سوریای ئه‌مڕۆ
-
هه‌ڵه‌بجه -
له‌بیرمه‌که‌ن''، یه‌که‌مین ''پۆپ ئه‌پ سینه‌ما''ی کوردی له له‌نده‌ن.

1 Thorpe Close، London W10 5XL
www.lkff.co.uk
lkff@lkff.co.uk
lkff2001@gmail.com
به
دروشمی ''سوریای ئه‌مڕۆ - هه‌ڵه‌بجه - له‌بیرمه‌که‌ن'' فێستیڤاڵی
فیلمی کوردی له له‌نده‌ن به هاوکاریی (پۆرتۆبێلۆ پۆپ ئه‌پ سینه‌ما)
هه‌ڵده‌ستێت به پیشاندانی کۆمه‌ڵێک فیلمی کوردی. ئه‌م چالاکییه که
پێشکه‌شکراوه به ده‌رهێنه‌ری کۆچکردوو ته‌ها که‌ریمی، له رۆژانی ٢٠
و ٢١ی مانگی سێپته‌مبه‌ردا سازده‌کرێت.
مه‌به‌ستی ئه‌م چالاکییه له‌لایه‌که‌وه سه‌رنجڕاکێشانی بینه‌رانی کورد
و بیانییە بۆ سینه‌مای کوردی و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پیشاندانی
کاریگه‌ریه وێرانکه‌ره‌کانی هێرشی کیمیاوی و کێشه و ململانێکانی
ناوچه‌که‌یه. به ئاماده‌یی چه‌ند ده‌رهێنه‌رێکی کورد و میدیای بیانی
و کوردی، کۆمه‌ڵێک فیلم پیشانده‌درێت تیایاندا ئازاره‌کانی دوای
ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کێشه و ناسۆره‌کانی کوردبوون له
به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستاندا ده‌خرێته‌ڕوو.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، هه‌وڵی ناساندنی سینه‌مای کوردی
به جه‌ماوه‌رێکی به‌رینتر، به‌تایبه‌تی له وڵاتی ئینگلته‌ره، ده‌دات
و له‌پاڵ ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا که ئه‌مساڵ له مانگی یازده‌دا بۆ
هه‌شته‌مین جار سازده‌کرێت، هه‌ڵده‌سێت به رێکخستنی چالاکی تریش.
یه‌کێک له‌و چالاکیانه پۆپ ئه‌پ سینه‌مایه که ئه‌م ساڵ بۆ یه‌که‌م
جار سازده‌کرێت. پۆپ ئه‌پ سینه‌ما بریتییە له پیشاندانی فیلم له
شوێنه گشتییەکان و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما بازرگانییەکاندا.
به‌رنامه‌کان:
به‌رنامه‌ی ڕۆژی یه‌که‌م، هه‌ینی، ٢٠ی سێپته‌مبه‌ر، له کاتژمێری ٧:٣٠
ی ئێواره‌وه ده‌ستپێده‌کات به پیشاندانی فیلمی "نه‌وت، شێرپه‌نجه‌ی
شاره‌که‌م" له ده‌رهێنانی (ته‌ها که‌ریمی). ئه‌م فیلمه تێڕوانێکی
ره‌خنه‌ییه له خۆرئاوا و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی. وه‌ک یاده‌وه‌ریه‌ک
بۆ ئه‌م ده‌رهێنه‌ره کورده‌ی ئه‌مساڵ له ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵیدا له
رووداوێکی ئۆتۆمۆبلێلدا کۆچی دوایی کرد، ئه‌م چالاکییه دوو رۆژیه
پێشکه‌شکراوه به ته‌ها که‌ریمی. پاشان فیلمی"هه‌ڵه‌بجه، منداڵه
ونبووه‌کان" له‌ده‌رهێنانی (ئه‌کره‌م هیدۆ) پیشانده‌درێت که له
گۆشه‌نیگایه‌کی تره‌وه له رووداوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕوانێت و
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا فیلمێکه ده‌توانێت رووبه‌ڕووی بارودۆخی ترسناکی
سوریای ئێستامان بکاته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش پێوویسته بخرێته‌وه پێشچاوی
بینه‌ران.
به‌رنامه‌ی ڕۆژی دووه‌م، شه‌ممه، ٢١ی سێپته‌مبه‌ر، له‌کاتژمێری ٦ی
ئێواره‌وه ده‌ستپێده‌کات. له‌ژێر ناونیشانی "سینه‌مای کوردی چییه؟
له کوردستانه‌وه بۆ له‌نده‌ن: گه‌شتێک به‌ناو جه‌نگ و مه‌نفادا"
پانێڵێک ته‌رخانده‌کرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر سینه‌مای کوردی له
کوردستان و مه‌نفا. سه‌ره‌تا دوو کورته‌فیلمی "ئاسیا" له‌ده‌رهێنانی
(مزگین ئارسلان) و"رۆژین" له‌ده‌رهێنانی (چیمه‌ن ره‌حیمی)
پیشانده‌درێن. پاشان فیلمی "ماندوو"ی (ئیبراهیم سه‌عیدی) پیشانده‌درێت.
ئه‌م فیلمه که براوه‌ی "یهرهڤان گۆڵدن ئهپریکۆز"ه، به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌رنجڕاکێش له گۆشه‌نیگای که‌مئه‌ندامێکی سه‌ر کورسی پێچکهدارهوه
وێنه‌گیراوه که به چیاکان‌دا له ناوچه‌یه‌کی جه‌نگی هه‌ڵدێت.
ئه‌وه‌ی بینه‌ر ده‌یبینێت ئه‌وه‌یه که چاوه‌کانی ئه‌م که‌سه
هه‌ڵهاتووه ده‌یبینێت. ئه‌م شێوازه ناوازه‌یه‌ی فیلمسازی و
به‌کارهێنانی کامێرا له‌پاڵ نواندنێکی داهێنه‌رانه‌دا، سه‌رکه‌وتنێکه
بۆ سینه‌مای کوردی. ئه‌م فیلمه که مهلحهمهیهکه ده‌رباره‌ی جه‌نگ
و ئاواره‌بوون، شایه‌نی گرنگیپێدانێکی تایبه‌تیه.
هه‌روه‌ها دوو فیلمی تر پیشانده‌درێن که ده‌شێت یارمه‌تی بینه‌ران
بده‌ن بۆ تێگه‌یشتنێکی باشتری رووداوه هه‌نووکه‌ییه‌کان. ئه‌مانه‌ش
بریتین له فیلمی "رێگای سه‌دام به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م" له ده‌رهێنانی
فیلمسازی به‌ریتانی (گوین رۆبێرتس) و "چیای سپی" له‌ده‌رهێنانی (ته‌ها
که‌ریمی).
پۆرتۆبێلۆ پۆپ ئه‌پ سینه‌ما له‌م ئادرێسه‌ی خواره‌وه‌یه:
274 Portobello Road،
under-the-westway، London، W10 5TY
Tube: Ladbroke Grove
Bus: 7، 23، 52
Tel: 020 7792 9626
په‌یوه‌ندیی:
بۆ هه‌ر زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی پۆپ ئه‌پ سینه‌مای کوردی، ده‌توانن
په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به (شیرین سائب)ه‌وه له‌ڕێگای ئه‌م ژماره
ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه:
044 7928393370
shiereensaib@lkff.co.uk
تێبینی بۆ میدیا و رۆژنامه‌وانان:
بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی و چالاکییه‌کانی
یان رێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ فیلمسازانی به‌شدار و تیمی
فێستیڤاڵه‌که، رۆژنامه‌وانان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌توانن
په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به (گۆران باباعه‌لی)ه‌وه له
ڕێگای ئه‌م ئیمهڵهی خواره‌وه:
Press@lkff.co.uk 0044
7453918505
|