٢٤\٧\٢٠١٣
سوتاندن، یان
سڕینه‌وه.

سه‌عید عارف باپیر
له نووسینێکی (٥\١٢\٢٠١١)همدا،
له بۆنه‌ی سوتاندنی باره‌گا حیزبیه‌کان دا، بیر‌و تێگه‌یشتنی خۆم ده‌رباره‌ی
دیارده‌ی سوتاندن خستبووه روو، ئه‌گه‌ر
خوێنه‌ر بیه‌وه‌یت دوباره به‌سه‌ری بکاته‌وه، ده‌توانی سه‌ردانی ئه‌م
لینکه بکات*. له‌و ڕووه ،باش
نیه، له‌ڕوداوی سوتاندنێکی تردا خۆم که‌نار بگرم.
کورد ده‌ڵێت: (تێگه‌یشتن لهدۆشاو خواردن خۆشتره).
نازانم ئه‌م په‌نده له‌چی حیکایه‌ت و نهزیلهیهکهوههاتوه ، خۆ
خاوه‌نی (ڕشته‌ی مرواری)ش نه‌ماوه له قوژبنێک دا چیرۆک و ڕه‌گی ئه‌م
بابه‌ته‌مان بۆ بدۆزێته‌وه.
له‌م جاره‌دا ، ڕووداو ، سوتاندنی کتێب و
یادگاره.
دوو لایه‌نی جیاواز هه‌ڵده‌ستن به‌سوتاندنی
کتێب:
یه‌که‌میان: لایه‌نی ده‌سه‌لات وتاکی ده‌سه‌ڵات.
دوه‌میان: لایه‌نی خه‌ڵک ، یان تاکی خه‌ڵک.
ئه‌مجاره‌یان ، له وێنه‌ی سوتاندنی کتێب له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،(
نازیه‌کان) زۆر به‌نمونه هێنراونهوهتهوه بۆ ئه‌م ڕوداوه ، ده‌کرێت
هه‌ندێک ورد کردنه‌وه له به‌ری مێژویی ئه‌و بابه‌ته‌دا بکرێ.
- ههرلهزوهوه ، ده‌سه‌ڵاتداران کتێب
وکتێبخانه نهویسهکانی نامۆ‌و دژ به‌خۆیان سوتاندووه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ڵگری بڕوایه‌کی تایبه‌تی ئاینی ، یان ئایدۆلۆجی
بوبێتن ، له‌نمونه مێژوییه‌کانی فتوحاتی ئیسلامی ، به ڕاسپارده
وبڕیاری خه‌لیفه‌ی ئیسلام (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) ، کتێبخانه‌ی (ساسانییەکان)
له ته‌یسه‌فونی پایته‌ختیان دا سوتێنرا.**
ــ پاش دۆزینه‌وه داگیر کردنی ئه‌مریکای خوارو له‌لایه‌ن ئیسپانییەکانهوه
، هه‌رچی تێکستی شارستانی ئهزتهکه، له ئه‌مریکای خوارودا ، له‌سه‌ر
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و قه‌شه کاسۆلیکهئیسپانهکان له‌ناوبران.
ــ نمونه‌ی مێژویی جیاتریش ، له‌ناوبردنی کتێبخانه‌ی عه‌باسیه‌کان له
به‌غدا که خه‌لیفه مهئمون بنیات نهری بو ، به هۆی هۆڤێتی و نههێلستی
مه‌غۆله‌کانه‌وه . ئه‌ویش بهفڕیدانی کتێبه‌کان بۆ ناو ئاوی دیجله
به‌جۆرێک مێژو ده‌گیڕێته‌وه ، ئهوکتبانه وه‌کو به‌رده‌بازو په‌ڕیوه‌ی
سه‌ربازانی مه‌غۆل بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ڕوباره‌که بهکارهێنرابون.
به‌ڵام کتێب سوتاندنی نازیه‌کان له‌م ڕوداوه‌دا ،وه‌کو ناتۆره‌و
جنیوێکی لێ هاتوه ، به‌رامبه‌ر بهجنیوێکی تر ی، کتێب و یادگار
سوتاندنه‌که.
لێره‌دا وشه‌ی جنیو ناتۆره‌م ، به‌بێ مه‌رام به‌کار نه‌هێناوه .***
ئه‌گه‌ر کتێب سوتاندن ناشارستانی بێت. ده‌بێت بزانین ، جیاواز له
نمونه مێژویه‌کانی تر، (نازیزم) و (فاشیزم)
بیر‌و باوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌کن ،ده‌ردراوی فه‌رهه‌نگی ڕاشیونیستی
ڕۆژئاواین (عه‌قلانی غه‌ربی) ، بۆ مه‌به‌ستی تۆخکردنه‌وه شوناسی
ناسیونالیستی (هه‌ویه‌ی قه‌ومی) . به تایبه‌ت( نازیه‌کان) باوه‌ڕیان به
وه بو ، که‌وا زانسته‌کانیش ، وه‌کو ئهدهبو هونه‌ر ، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
جیا جیای هه‌یه ، له‌و ڕوه‌وه به‌نمونه‌ی ناوهێنانی زانسته‌کان لهمیدیاکانیاندا
به ( فیزیای ئه‌ڵمانی ) ،یان ( کیمیای ئه‌ڵمانی ) و (گه‌ردونناسی ئه‌ڵمانی
)، زۆر بابه‌تی تر.****
لێره‌وه چه‌مکێ (ئێمه) و ( ئه‌وان )ی جوداکارنه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، که
هه‌میشه‌و زوربه‌ی کات ، (ئێمه) ،له‌به‌ر مه‌ترسی له‌ناو چونی (ئه‌وان)ین.
دیارده‌ی کتێب سوتاندن له ئه‌ڵمانیاو له ساڵی ١٩٣٢
دا له‌م بنه‌ماو بنخانهوه سه‌ری هه‌ڵدا . ئه‌و کاره ،مه‌ترسی و
فۆبیای ده‌سه‌ڵاتێک بوه ، له شێواندن و کاڵبونه‌وه‌ی شوناس.
دواتریش له دونیای دیموکراتی و لانکی ئازیبهخشی ئه‌مریکادا ،دوای
کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م . له سه‌ر ده‌م و قۆناخی ترس و فۆبیای
بڵابونه‌وه‌ی ئایدۆلۆجیای کۆمۆنیستی دا ، هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شی کتێب
سوتاندنی ( ئارسه‌ر ماکارسی ) هاوشێوه‌ی نازیه‌کان دوباره بۆته‌وه.
ئه‌مانه ده‌کاته ، کتێب سوتاندن له فه‌رهه‌نگی خۆرئاوایی دا و له‌دوێنێ
یه‌کی نزیک دا روی داوه ، جگه له‌وه له‌م پارساڵهدا به‌دیوی فۆبیای
دژه ئیسلامدا، دیسان قه‌شه یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ، له هات وههڵایهکی
میدیای دا ،به‌تاک و قورئانێکی سوتاند.
سوتاندنی کتێب له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ده‌کاته پیشاندانی هێز ،
یان سڕینه‌وه وفه‌نا کردنی بهرامبهرو نه‌یاره‌کانی خۆی ، ئاینی بن
یان ئایدۆلۆجی.
- به‌لام شێوازی دووه‌می
سوتاندن.
کاتێک خهڵکو جه‌ماوه‌ر ، به‌کۆ ،یان به‌تاک ، کتێب و تیکستێک ده‌سوتێنن
، به‌پێچه‌وانه‌ی نواندنی هێز نواندنی ده‌سه‌ڵاته‌وه یه ، به‌ڵکو له‌به‌ر
نه‌بونی هێزو توانستێک ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سوتاندنی سیمبۆلی به‌رامبه‌رێک
، که خاوه‌نی هێزه یان له‌پاڵ هێزێک دایه ، جه‌ماوه‌ر و تاکی جه‌ماوه‌ر
، کاتێک ناتوانن بگه ن به خودی (نه‌ویستراو ناحه‌زه‌که‌یان) ، ئاڵا
وسیمبۆلهکهی ، یان( بوکه‌ڵه په‌ڕۆینه‌که‌ی) ده‌سوتێنن ، هیمان له‌م
سه‌رده‌مه‌دا زۆر به ساده‌یی ، ئه‌و وێنه‌و هه‌واڵی ڕوداوانه ده‌بینین
وده‌بیستین.
لێره‌دا کتێب و تیکست ، هه‌مان شێوازی سیمبۆلین بۆ لایه‌ن وکه‌سی نه‌ویس
و ناحه‌ز.
مه‌رج نییە که‌سی ناحه‌ز له‌بنه‌ماو بنچینه‌وه ناحه‌زبێت ، ده‌کرێت و
خۆشه‌ویست و دڵخوازێکی دوێنی جهماوهرهکهبێت .له‌دیدگای ئه‌وانه‌وه
به‌هۆی لادانێک ، یان بادانه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نوکه‌یی ،
سیما‌و ره‌نگی ناحه‌زی لێ بنیشێت.
جه‌ماوه‌ر و تاکی جه‌ماوه‌ر ، له‌لاوازترین دژه هه‌ڵویستی دا ، له‌داخی
فریوخواردویی و ده‌سخه‌ڕۆ بونی خۆی له‌ناو شه‌رواڵی خۆیه‌وه ، چه‌مۆڵه
له خۆشه‌ویستی دوێنێ و ناحه‌زی ئه‌مڕۆ ده‌نێت.
یان له‌وه توندتر ، هه‌لده‌ستێت به‌سوتاندنی کتێب و یادگاره‌کانی ،
ئیتر ، له‌وه به‌دوا پله‌ی تریش هه‌یه بۆ داخ پێ ڕشتن،ئومێد ده‌که‌م
له‌وه‌ی ئێستا تێنه‌په‌ڕێنێت و له‌وه‌ش بگه‌ڕینه دواوه.
خۆ هه‌میشه سوتاندنی کتێب له‌لایه‌ن ناحهزو نه‌یاره‌وه نییە.
چه‌ندین نوسه‌ر هه‌بوه ، کتێب و نوسراوی به‌نرخی خۆی سوتاندوه، نه‌ک
له‌به‌ر ناڕازی بون له به‌رهه‌مه‌که‌یان ، به‌ڵکو له‌به‌ر گۆڕانی ،
دیگا ،و باری دنیا بینی، و ڕێچکه گۆڕینی ژیانی سه‌رتاپایی خۆی.
له‌وانه ( گۆگۆل ) نوسه‌ری به‌ناوبانگی ڕوس له‌دواینه‌ی ته‌مه‌نیدا و
پاش کاریگه‌ر بونی به سۆفیزم وگۆشه‌گیری هه‌ڵسا به‌سوتاندنی به‌رهه‌مه‌کانی.
به‌ڵام وه‌کو ئومێدی کۆتایی . ده‌خوازم سوتاندنی کتێب نه‌بێته دیارده‌یه‌کی
قۆناغی هه‌نوکه‌یی ، چونکه هه‌میشه بێده‌سه‌ڵاتی ، جنێو ده‌خوڵقێنێت.
سوتاندنیش جۆرێکه له جنێوی بێدهسهلاتی ، له‌به‌رده‌م ده‌سخه‌ڕۆ
بونی زه‌مه‌نێکی له‌ده‌ست چودا . ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌به‌رده‌م دایه ،
ده‌کرێت زمانێکی شارستانی تر‌و به‌تواناتری له پرۆتیستۆ تیا بدۆزرێته‌وه
، زۆر کاریگه‌ر ترێک ده‌بێت له جنێوی سوتاندنی سیمبۆل.
_______________________________
په‌رواێز:
*
ئاگر و سوتاندن، له ئه‌فسانه و مێژووه‌کاندا.
سه‌عید عارف باپیر.
٧\١٢\٢٠١١
http://www.emrro.com/agirusutandinle.htm
**
ده‌گێڕنه‌وه، کاتێک له‌شکری ئیسلامی عه‌ره‌ب ده‌گه‌نه پایته‌ختی
ساسانییەکان له ته‌یسه‌فون (تاقی کیسرای هه‌نوکه‌یی) ده‌گڕنه‌وه
کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌و گران له‌وێدا ده‌بێت، عه‌ره‌به‌کان هیچ سه‌رو
ده‌رێک له کتێب‌و نووسینه‌کان ده‌رناکه‌ن، به‌و سۆنگه‌یه‌وه جواب ده‌گه‌ننه
خه‌لیفه ( عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) ئاخۆ چی له‌م کتێبخانه‌و په‌ڕتوکانه
بکه‌ن؟ عومه‌ر له وه‌ڵام دادهڵیت، به‌رزی هیچ نووسینێک ناگاته
قورئان، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مو ئه‌و نوسراوه نزم ترانه لهرناو به‌رن،
ته‌نها قورئان کیفایه.
***
ڕای تایبه‌تی خۆم هه‌یه ده‌رباره‌ی جنێو ، پێم وایه: (جنێو ئه‌و تهندورو
دۆزه‌خه‌یه، مافی که‌سی مه‌غدوری به خۆڕایی تیا ده‌سوتێ)ده‌بێت، جنێو
له چه‌پاندن و ئاڵۆزی و به‌سه‌ریه‌کدا گرمۆڵهبونی ماف‌دا ده‌خوڵقێت،
خۆ ئهگهربتوانین جنێو خاو بکه‌ینه‌وه، ده‌توانین داوهسپیهکانی
مافی له داوی ره‌شی بێ مافی لێک دوباره بدۆزرێته‌وه لێکیان جیا بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها، (ناتۆره)ش، به دهربونهیهکی تر، جنێوێکی به‌رده‌وام و
زیندو تره. ئه‌وه بابه‌تێکه لهسهرههڵوهستانێکی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت
لێره‌دا له‌کرۆکی باس دورمان ده‌خانه‌وه.
****
سه‌رچاوه، به‌رگی یه‌که‌می (التاریخ المانیا الهتلریة)
- وه‌رگێڕانی (خه‌یری حه‌ماد).
٢٢\٧\٢٠١٣
- سلێمانی
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|