٨\٧\٢٠١٧
سوتاندنی دارستان
و لەوەڕگەکانی پارێزگای کرماشان و،
ئەگەری گەڕندنەوەی
عەدنان رەشیدی بۆ ئێران.
سوتاندنی دارستان و
لەوەڕگەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
بە
پێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, بەڕێوەبەری گشتی
سەرچاوە ئاوییەکانی پاڕێزگای کرماشان دەڵێت: لە دارستان و لەوەڕگەکانی
پارێزگای کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵی ھەتاوییەوە بە دەستپێکردنی وەرزی
گەرما ھەتا ئێستا ۲۲۰ھەکتار بە گشتی لە دارستان و لەوەڕگەی ئەم پارێزگا
لە ئاگردا سووتاوە کە لە کۆی ئەو ۲۲۰ ھەکتارە ۱۷۰ھەکتاری لەوڕگەکان و
٥۰ ھەکتار دارستانەکانی گرتوەتەوە.
بە پێی کوتەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەموو پارێزگاکانی
ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەر ساڵە ڕێژە سووتاندنی دارستان و لەوەڕگەکان
زۆرتر دەبێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارگەلی ڕاگەیاندراو لە لایەن
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە زۆری چەواشەکارانە بوە و لە لایەکی دیکەوە
بە پێی ڕاپۆرتگەلی تۆمار کراو لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە
سەرچاوەکەی خەڵکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوە زۆرینەی ئاگرکەوتنەوکان بە
دەستی ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یا کەسانی سەر بەو ھێزانە
سازکراوە و پاش ئاگرکەوتنەوانەکان ھیچ جۆرە ئالیکاریەک بۆ کۆنتڕۆڵی
ئاگر لەلایەن ناوەندگەلی پەیوەندیدارەوە ناکرێت و خەڵکی ئاسایی و
ژینگەپارێزان بە دەستی بەتاڵ بۆ خۆیان ژیان و ژینگەی خۆیان دەپارێزن کە
زۆرجاریش لە لایەن دەسەڵاتەوە ئاستەنگیان بۆ سارزکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-------------------------------------------------------------------------------------------
عەدنان رەشیدی پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستانی لە ئەگەری گەڕاندنەوەی لە لایەن ئاسایشەوە ئاگادار کردبۆوە.
لە بڕواری ١٩/٦/٢٠١٧ عەدنان ڕەشیدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەێیکدا کە دەقی نامەکە لە خوارەوە دادەنرێت
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاگادار کردبویەوە کە چەندین جار ئاسایشی
پێنجوێن دەستبەسەری کردوە وپێیان ڕاگەیاندوە لە ئەگەری درێژەدان بە
چالاکی مافی مرۆڤیەکان، ھەڕەشەی گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران لێکردوە.
شایانی باسە ڕۆژی ٣/٧/٢٠١٧ ھێزەکانی ئاسایشی پێنجوێن ھەڵدەکوتنە سەر
ماڵی عەدنان ڕەشیدی و لە ماڵەکەی خۆییدا لە پێنجوێن دەستبەسەری دەکەن.
سەرچاوەێیکی ئاگادار لە ئاسایشی پێنجوێن پێیڕاگەیاندوین کە ئاسایش
ئەشکەنجەو لێدانێکی زۆری عەدنان کردوە ڕادەستی ئاسایشی سلێمانیان
کردوە.
لە دوێنێوە بنەماڵەی عەدنان ڕەشیدی و ھیچ لایەنێکی مافی مرۆڤی ئاگاداری
بارودخ و چارەنوس و ژیانی ناوبراو نیین و ھەمو لاێیک ترسی گەڕندنەوەی
عەدنان یان ھەیە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیێەوە بۆ ئێران.
عەدنان ڕەشیدی ماوەی ۱۲ ساڵ زیندانی لە دادگاێیکی ٥ خولەک کۆماری
ئیسلامییەوە بەسەردا سەپاو و لە دوای کێشانی ٨ ساڵ زیندانی بە بارمتەی
تاپۆی ماڵی باوکی بۆ چارەسەری پزشکی لە زیندان مەرەخسی پێدرا و ناچار
ھەڵھاتە باشوری کوردستان و لەوێ ناوی وەک پەناخواز لە یوئێن تۆمار
کراوە. پێویستە بگوترێت بە ھۆی ئازار و ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامییەو
ڕەشیدی بارودۆخ جەستەی تێک چوەو و توانای کارکردنی نەماوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٤\٧\٢٠١٧
info@kmmk.info
|