سوودوه‌رگرتن له فاکته‌ری کات له نێوان کورد‌و دوژمنانی‌دا.
سه‌دیق ره‌نجبه‌ر
له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا فاکته‌ری کات ڕۆلێکی زۆر گرنگی هه‌بووه له خۆ ئاماده‌کردن و پلاندانانی مرۆڤ له رووی سیاسی و ئابووری و زانستی و گشت لایه‌نه‌کانی تری ژیانه‌وه، بۆیه ده‌لێن: کات وه‌ک تیغ وایه ئه‌گه‌ر نه‌یبڕی ده‌تبڕی، یان که‌نگروماست به وه‌ختی خۆی، یان کاتێ که ئاسن گه‌رم بوو ئینجا به‌چه‌کوش پانیکه‌وه، بۆیه ده‌ڵێن ئاسنی سارده‌کوت بێهوده‌یه، ئه‌مانه‌و زۆر په‌ندو عیبره‌تی تریش که گوزارش له گرنگی و بایه‌خی توخمی کات ده‌کا، جا لێره‌دا هه‌ر که‌سه‌و یا هه‌ر گرووپ و چینێک، یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به جۆرێک و بۆ ئامانج و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز‌و له شوێن و له سه‌ر‌ده‌می جیاوازدا که‌ڵک له فاکته‌ری کات وه‌رده‌گرێ.
فاکته‌ری کات به‌درێژایی مێژوو، هه‌میشه یه‌کێ له تاکتیکه‌کانی ململانێی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی بووه له سه‌رتانسه‌ری مێژووی جیهاندا، جائه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که بارودۆخه‌کان له‌کات و شوێنی دیاریکراودا ژیرانه هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌وانه پێشبینیه‌کانیان زۆرتر له‌راستی نزیک ده‌بێ، بۆیه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ده‌توانن پلانی ژیرانه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م کاته‌ی له‌به‌رده‌سته له شوێنێکی دیاریکراودا به‌کاربهێنن، هه‌ربۆیه‌ش زۆرترین ده‌سکه‌وت و قازانجیان ده‌بێ بۆ گروپ ولایه‌ن و نه‌ته‌وه‌که‌یان، زۆربه‌ی جاریش گره‌وه‌که ده‌به‌نه‌وه. به‌لام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که له‌کات وشوێنێکی دیاریکراودا واقیع نه‌زانانه بخوێننه‌وه، یان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی چه‌وتیان هه‌بێ، ئه‌وانه زۆرتر پیشبینیه‌کانیان هه‌ڵه ده‌بێ، دیاره ئه‌وانه پلانی تۆکمه به پێویست نازانن و هه‌ر به‌رپێی خۆیان و گیرفانی خۆیان ده‌بینن بۆیه هه‌ر کات به فیڕۆده‌ده‌ن، چونکه ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان له‌وه‌دایه، ئه‌وانه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان له‌م بێسه‌روبه‌ریه ده‌بێ به‌لام دواجار گره‌وه‌که ده‌ۆڕێنن، مه‌گه‌ر پێشهاتێکی وه‌ها بێته پێشه‌وه که به‌ڕێکه‌وت له‌قازانجی ئه‌واندابێ، ده‌نا زیان به گروپ و چین به نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی سه‌ده‌ی رابردوو بکه‌ین، ده‌بینین که به‌هێزبوونی جووڵانه‌وه‌ی کوردی و ده‌سکه‌وته‌کانی، ته‌نیا له‌وکاتانه‌دا بووه که دوژمنان تووشی شکان و قه‌یران هاتوون و په‌رته‌وازه بووینه، به‌ڵام هه‌رکاتێ دوژمنان هه‌ناسه‌یان به‌به‌رداهاتۆته‌وه‌و تۆزی باسکیان به‌هێزبۆته‌وه، ئیدی بوونه‌ته هه‌مان دڕنده‌ی جاران و نه‌ک هه‌ر که‌وتونه‌ته وێزه‌ی گه‌لی کوردستان و مافه‌کانیان پیشێلکردووه، به‌ڵکه کاتی واهه‌بووه نکۆڵیان له‌هه‌بوونی گه‌لی کوردستانیش کردووه، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌ڵبه‌ته له به‌ر لاوازی خۆیان دانیشیان به هه‌ندی له مافه‌کانی گه‌لی کوردا نابێ، یان چه‌ند وه‌عدێکی درۆیینه‌یان دابێ، ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه که سوود له توخمی کات وه‌ربگرن، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی جوولانه‌وه‌ی رزگاری کوردی لاواز بکه‌ن، تا ئه‌وکاته‌ی به‌هێزده‌بنه‌وه، ئه‌وکاته ده‌م وچاوی ناشرینی خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن و ده‌ست له گه‌لی کورد ده‌وه‌شێنن. دیاره نه‌یارانی کورد به ئه‌زموونی خۆیان زانیویانه که کورد جارێ له‌م ئاسته‌دا نیه بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر پێیخۆی بوه‌ستێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که کورد هێشتا وه‌ک پێویست هوشیارو ڕێکخراوو یه‌کگرتوو نیه له‌لایه‌ک و دۆستی نێوده‌وله‌تیشی نه‌بووه له‌لایه‌کی تره‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری شکستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بکه‌ین له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا، ئه‌وه به‌بێگرێ مافه‌کانی گه‌لی کوردستان له په‌یمانی سیڤه‌ری سالی 1920ی کۆمه‌له‌ی گه‌لاندا قه‌بوولده‌کا، که نوێنه‌ری کوردی ئاماده‌یی تیا هه‌بووه، له‌م په‌یمانه‌دا هاتووه که ئه‌و شوێنانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که زۆرینه‌ی کوردن، ئه‌گه‌ر ویستیان سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌توانن له ڕیفراندۆمێک بڕیاری چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. به‌لام که‌مال ئه‌تاتورک که‌زانی هێشتا ده‌ره‌قه‌تی کوردان نایه‌ت، بۆیه لێدانی کوردانی بۆکاتێکی گونجاو دواخست. ئه‌تاتورک به‌ناوی ئاینی ئیسلام زیره‌کانه ساوێلکه‌یی کوردی به‌کارهێنا، گفتی درۆزنانه‌ی پێدان که له دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یۆنانیه‌کان ئه‌و مافانه‌ی که له په‌یمانی سیڤه‌ردا هاتووه جێبه‌جێ ده‌کرێ. به‌لام که ئه‌تاتورک سه‌رکه‌وتوو بوو، ته‌رازووی هێز به قازانجی ئه‌تاتورک شکایه‌وه، ئه‌وکاته توانی که‌سێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی خائینی وه‌کو عیسمه‌ت ئینۆنۆ به‌کار بهێنێ گوایه کوردیش نوێنه‌رو ده‌سه‌لاتی هه‌یه له جه‌مهوریه‌تی نوێی تورکیادا، په‌یمانی لۆزانیان له ساڵی 1923دا مۆرکرد له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ته بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دنیادا، که تیایا مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌ته‌واوی فه‌رامۆشکرابوو.
ڕژێمی به‌عسیش که له‌ساڵی 1968دا، له‌دوای کۆمه‌ڵێ کوده‌تا ده‌سه‌لاتی گرته‌ده‌ست، ئه‌وکاته عیراق تووشی قه‌یرانێکی سیاسی قوول هاتبوو، له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه لاوازبوو، هه‌رده‌م مه‌ترسی کوده‌تاو روخان له‌ئارادابوو، بۆیه حکومه‌تی عیراقی به‌عسیان به ناچاری به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری سالی 1970ی مۆرکرد له‌گه‌ل کورددا، که هه‌ندێ له‌مافه‌کانی گه‌لی کوردی تیا به‌رجه‌سته‌کرابوو و ده‌بوایه له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، تاوه‌کو ساڵی 1974 کێشه‌ی کورد به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێ. به‌عس که له‌بارودۆخێکی له‌رزۆکدابوو، پێویستی به‌کات هه‌بوو تا هه‌لسیته‌وه سه‌رپێ و خۆی به‌هێز بکاته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌های ده‌زانی که هه‌ردوو باله‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی، ده‌که‌ونه گیانی یه‌کتری، به‌لام ئه‌م مه‌به‌سته چه‌په‌له‌یان نه‌هاته دی. به‌ڵام هه‌رکه به‌عس له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی عیراقی له‌ساڵی 1973 دا به‌ره‌ی نیشتیمانی ڕاگه‌یاند، به‌م جۆره پشتیوانی یه‌کیتی سۆڤیه‌تی بۆخۆی مسۆگه‌رکرد، به‌هۆی نه‌وتی عیراقه‌وه خۆی ده‌وله‌مه‌ند کرده‌وه و توانی له‌شکره‌شره‌که‌ی به‌عسیانه ڕێکبخاته‌وه‌و به تفاقی نوێی جه‌نگی ده‌وله‌تی سۆڤیه‌تی سازی بکات هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی خۆفرۆشی کوردیشی کڕی. ئینجا له ساڵی 1974 که‌وته هێڕشی سه‌ربازیه‌وه‌و هه‌ندێ له ناوچه‌کانی کوردستانی رزگارکراوی داگیرکرده‌وه‌و پاشان له 6 ی ئازاری 1975دا له جه‌زائیر به هاوکاری هه‌واریبومه‌دیه‌ن، ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ل شای ئێران مۆرکرد، که پیلانێک بوو له دژی شۆڕشی گه‌لی کوردستان، له ئاکامدا شۆڕشه‌که‌مان هه‌ره‌سی هێنا.
خۆ ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ڕووخانی ڕژێمی ئێستای عیراق ته‌ماشا بکه‌ین، له 9 ی نیسانی ساڵی 2003 دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، که گه‌و‌ره‌ترین ده‌رفه‌ت له مێژووی کوردا هاته پێشه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین که دوژمنانی کورد له‌به‌ر لاوازی خۆیان، به‌ناچاری هه‌ندێ له مافه‌کانی کوردیان په‌سه‌ندکرد که له مادده‌ی 58 ی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هاتبوو و پاشان له مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقدا جێگیرکرا، ئه‌و ده‌ستوره‌ی گوایه له سالی 2005 دا زۆرتر له %80 ی عیراقیه‌کان ده‌نگیان بۆدا، ئه‌م مادده‌یه تاوه‌کو کۆتایی سالی 2007 ی بۆ دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێ و ناوچه دابڕاوه‌کان له ڕاپرسیه‌کدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کوردستان و به‌مجۆره سنووری کوردستان و عه‌ره‌بستان دیاری بکرێ. به‌لام ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێنه‌کراو هه‌رجاره‌ی به‌هه‌ندێ قسه‌ی خۆش وگفتی سه‌رزاره‌کی کاته‌که‌یان به‌سه‌رده‌برد، ده‌ستیده‌ستیان به به مادده‌ی 58 و پاشان به مادده‌ی140 ده‌ستوور ده‌کرد له‌سه‌رده‌مه‌کانی مه‌جلیسی حوکم و عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری و له‌وسه‌رده‌مه‌ی مالیکیش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه ، تا مادده‌ی 140یان په‌کیانخست، که بۆ ده‌سنیشانکردنی ناوچه‌دابڕاو و داگیرکراوه‌کان ته‌رخانکرابوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان فاتیحایان بۆ خویند، ئاشکرایه ئه‌وه‌ی کراویشه به‌مه‌به‌ستی خافلاندن و کاتبه‌سه‌ربردن بووه، هه‌رجاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون تا به‌هێزده‌بنه‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌بینین ئه‌و عیراقه‌ی که دوچاری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی شیعه‌و سوننه بۆته‌وه، هه‌موو ڕۆژێ به‌ده‌یان که‌س ده‌کوژرێ، هێشتا وولاتێکی داگیرکراوه‌و له‌شکری ئه‌مریکا به ئاره‌زووی خۆی ده‌سووڕێته‌وه، هێشتا به‌هێزیش نه‌بوونه‌ته‌وه، که‌چی پیلان له‌دوای پیلان له‌کورد ده‌گێڕن.
مالیکی به‌بێ پرس و به‌بێ ئاگاداری کورد، ڕێککه‌وتنی به‌عس - تورکیا ی نوی کرده‌وه بۆ لێدانی گه‌لی کورد له ناوچه‌کانی قه‌ندیل بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، وه په‌رله‌مان و حکومه‌تی عیراق زۆر دره‌نوه‌خت هێڕشی 24 ه‌می پاری تورکیای ئیدانه‌کرد که ئه‌وه‌ش مانای خۆی هه‌یه. ڕؤژانه تورکیا به ئاره‌زووی خۆی گونده‌کانی سه‌رسنوور بۆمباران ده‌کاو نوری مالیکی و په‌رله‌مانه‌که‌یان میش میوانی نیه. خۆ کوده‌تای 22 ی ته‌مووزو ده‌رهێنانی مادده‌ی 24 که سوننه‌و شیعه هاوڕابوون به‌ناوی گه‌مه‌ی دیموکراتی و یاسایی، بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی 24 ببێته جێگره‌وه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور، ئه‌وه‌ش بێ شه‌رمانه پێشێلکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورده که زۆرینه‌ی له مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراق چڕ بۆته‌وه. ئه‌م هێڕش و ئه‌م هه‌ڕه‌شه نوێیه‌ی عیراق له خانه‌قین، درێژکردنه‌وه‌ی جێبه‌جیکردنی هه‌مان سیاسه‌تی گروپی 22 ی ته‌مموزه. دوای ئه‌وه‌ی که زانیان هێشتا کاته‌که له‌بارنیه‌و هێزه‌که‌یان له ئاستی پێویست نیه، بیه ناچار بوون خۆیان بێده‌نگ بکه‌نه‌وه تا پیلانێکی تۆکمه‌ترو به هێزێکی گه‌وره‌تر بێنه مه‌یدانه‌وه. به‌دوور نازانرێ، مالیکی به‌هاوکاری ده‌وله‌تانی ئیقلیمی، پیلانێکی گه‌وره‌تر جێبه‌جێبکه‌ن، دیاره به سوودوه‌رگرتن له‌م بێلایه‌نیه نێگه‌تیڤه‌ی ئه‌مریکاش، بۆیه ده‌بێ کورد خۆی بۆ ئه‌م حاله‌ته‌ش ئاماده‌کردبێ.
ئیدی ده‌رکه‌وت که حکومه‌تی مالیکی و لایه‌نه شیعه‌و سوننه‌کان زۆربه‌یان له‌دژی مافه‌کانی گه‌لی کوردن، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستووریش نووسرابێ! ده‌ستوورو مه‌ستوور لای ئه‌وانه هیچ بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نیه. حکومه‌تی مالیکی که ده‌بینێ کێشه‌ی شه‌ری نێوانی شیعه‌و سوننه که‌متر بۆته‌وه، باسکی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ندێ به‌هێز بۆته‌وه، ئه‌مریکا پشتیوانی لێده‌کا، تووشی خۆبه‌زلزانینێک هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مدۆخه وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌کرێ که ئاشکراتر پێشێلی مافه‌کانمان بکات. مادام خه‌لکی عیراق زۆر ناهوشیاره، بۆیه مالیکی و بابه‌ته‌کانی ده‌توانن هه‌ر به‌ناوی دیموکراسی له‌کورد بده‌ن.
ئه‌وه دیاره که دوژمنان له میژوودا، سوودیان له‌کات وه‌رگرتووه، تا به‌هێز بوونه‌ته‌وه، ئینجا هێڕشیان هێناوه‌ته سه‌ر گه‌لی کوردستان. به‌لام ئاخۆ ده‌سه‌لاتی کوردی له‌سه‌رده‌مه‌کانی کۆن و ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵدابێت چه‌ند سوودی له فاکته‌ری کات وه‌رگرتووه تاوه‌کو له به‌ره‌ی ناوه‌وه‌و به‌ره‌ی ده‌ره‌وه خۆی به‌هێزبکات؟ ئایا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی کوردی که له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات ده‌قی گرتووه‌و شوێنی گه‌رمکردووه، بێئه‌ندازه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، توانای جووله‌ی هه‌ڵوێستی کاراو به‌ره‌نگاری تیا ماوه ئه‌گه‌ر هێڕشی کرایه سه‌ر، یان له‌به‌ر بوودجه حه‌یاته‌که له پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌ره‌به‌ره‌یی داده‌بێ؟ ده‌سه‌لاتدارانی کورد هه‌ر له‌کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه، نه‌یانتوانیوه، یان نه‌یانویستووه وه‌ک پێویسته سوود له‌کاتوه‌رگرن، جا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌زانیان بووبێ یانیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌رفه‌تێکی مێژوویی له‌به‌رده‌ستدابوو، ماوه‌یه‌کی کاتی باشیشی له‌به‌رده‌ستدا بوو و نه‌یتوانی به‌باشی به‌کارییبهێنی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌بوو که هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌ندێ له ناوچه دابراوه‌کان بخاته سه‌ر هه‌ریمی کوردستان و سنورێکی نوێ بۆ هه‌رێمی کوردستان دابنێت، به‌لام بیرکردنه‌وی ده‌سه‌لاتی کوردی له ئاستی ئه‌م ده‌رفه‌ته زێرینه نه‌بوو. که‌س نالێ نه‌یارانی کورد ڕازی ده‌بوون، به‌ڵام ئاسانتر له‌مڕۆ ده‌یتوانی هه‌نگاوی ده‌وله‌تداری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دابنێ. ده‌سه‌لاتی کوردی، گه‌لی کوردیان به‌لاڕێێ گه‌مه‌ی دیموکراتی عیراقی‌دا برد که پیلانی 22 ی ته‌موزێ لێ هاته کایه‌وه، ده‌بێ بێخه‌م نه‌بێ، پیلانی تریش به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تواناکان کۆبکرێته‌وه، هه‌موو پیلانه‌کانی گه‌مه‌ی دیموکراتی و گه‌له‌کۆمه‌کێی سه‌ربازی ئه‌وان تێکده‌شکێن.
ئایا ده‌سه‌لاتی کوردی که تووشی کۆمه‌لێک نه‌خۆشی بووه، ده‌توانێ ئه‌و کاته و ئه‌و کارتانه‌ی که له‌به‌رده‌سته به‌باشی به‌کاریبێنێ وگره‌وه‌که بباته‌وه؟ به‌ڵی ده‌توانێ ئه‌گه‌ر به ته‌واوی به‌خۆیدا بچێته‌وه و ئه‌م نه‌خۆشیانه چاره‌سه‌ربکات که ده‌بیته خاڵی هێزی کوردان، له‌وانه: یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، گه‌نده‌لی بێ‌سنوور، کێشه‌ی نیشته‌جێکردن، کۆچی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران، کوشتنی ژنان، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان، لاوازی خزمه‌تگوزاری که جه‌ماوه‌ر له‌به‌ری ده‌ناڵێنێ، زالبوونی حیزبایه‌تی ته‌سک له‌ناو هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا. هه‌روه‌ها له‌هه‌مووی گرنگتر نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بوودجه‌ی هه‌رێم و خراپ دابه‌شکردنی به شێوه‌یه‌ک که دوو چینی جیاواز‌و زۆر دوور له‌یه‌ک درووست بوینه، به‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌وه‌نده مه‌ودای هه‌یه که که‌س ئاگای له‌که‌س نیه، جه‌ماوه‌ری خه‌لک هه‌ست به‌ئازارێکی زۆرده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیانه به‌بێ چاره‌سه‌ری مانه‌وه، هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پیلان و ته‌نگژه‌کاندا لاواز ده‌بێت، ئه‌وکاته مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که جه‌ماوه‌رێکی زۆر پشتیوانی له ئه‌زموونی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌کات. بۆیه پێویسته ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌و کاته‌ی له‌به‌رده‌ستیدا ماوه به‌فیڕۆی نه‌دات، به هه‌موو سیاسه‌ته‌کانیدا بچێته‌وه‌و پلانی بۆ ئه‌گه‌ره‌کان هه‌بێت، ده‌با پێشی تاێی به‌ڕه به‌خۆمان دابده‌ین.
26-09-2008
|